١٢\٦\٢٠١٠
وەسیەتنامەى
ئەسکەندەرى مەکدۆنى.

و: ئەمیر ئەحمەد عەبدولقادر
لەکاتى گەڕانەوەیدا لەیەکێک لەجەنگەکانى کە سەرکەوتنێکى گەورەى
بەدەستهێنابوو و،لەکاتى گەیشتنەوەى بە ووڵاتەکەى خۆى،تەندرووستى
ئەسکەندەر تێکچوو چەند مانگیک لە جێگادا کەووت، کاتێک مەرگى پاشا کە
خاوەنى رۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا بوو نزیک بوەوە و نینۆکى بەگیانى داکرد،
ئەوکاتە ئەسکەندەر تێگەیشت کە وا ژیانى بەرەو کۆتایى دەچێت و زۆرى لە
ژیاندا نەماوە نە سەرکەوتنە زۆرەکانى و نە سوپا بێشومارەکەى ونە شمشێرە
قرتێنەرەکەى و سەرجەم موڵک ماڵى بەدەم بادا دەڕۆن، ئا لەم کاتە دا
سەرجەمى دەست و پێوەندەکانى کەسەهەرەنزیکەکانى کۆکردەوە، هەروەها
سەرکردەى سوپاکەى کە زۆرى خۆش دەویست و لێى نزیک بوو بانگ کردوو و پێى
ووت: من ئەوا لەم نزیکانە ژیان بەجآ دەهێڵم ، من سآ ئاواتم هەیە لەدواى
مردن داوات لێدەکەم کەبۆم جێ بە جێ بکەیت بەبآ کەم و کوورتى.
سەرکردەى سووپاکەى لێى نزیک بوەوە و کە چاوەکانى پڕ لە فرمێسک بووبوون
خۆى چەماندەوە بۆ ئەوەى دوا وەسیەتەکانى پاشاکەى گوآ لێبێت.
پاشا ووتى:
وەسیەتنامەى یەکەمم....دارە مەیتەکەم جگە لە پزیشکەکانم هیچ کەسى تر
هەڵى نەگرێت تاکو شوێنى ناشتنم.
وەسیەتنامەى دووەمم....لە سەر ڕێگاى شوێنى مردنم تاکو شوێنى ناشتنم
هەرچى زێڕ و زیو و بەردەبەنرخەکانم هەیە کە لەماوەى ژیانمدا کۆم
کردبوونەوە پەرش و بڵاوى بکەنەوە.
وەسیەتنامەى سێیەمم و کۆتاییم....کاتێک هەڵتانگرتم بۆ سەر دارەبازەکەم
هەردوو دەستەکانم لە کفنەکەمدا دەربهێنن و بە هەڵواسراوى و کراوەیى
بیان هێڵنەوە.
کاتێک پاشا کۆتایى بەوەسیەتەکانى هێنا سەرکردەى سوپاکەى هەڵسا و هەردوو
دەستى ماچ کرد و نانى بە سینگى خۆ یەوە، پاشان ووتى: وەسیەتەکانت
هەموویان لەژێر جێبەجێکردندان بەبآ کەم و زیاد و ناپاکى تێداکردنیان،
بەڵام ناکرێت مەبەستى پاشاى بەڕێزمان بزانین لەدواى ئەو ئاواتانەى چى
یە؟
پاشا هەناسەیەکى قوڵى هەڵکێشاو ووتى:دەمەوێت دەرسێکى وا بەجیهان
بەگەیەنم کە تاکو ئێستا تێینەگەیشتبێت،
دەربارەى وەسیەتى یەکەمم ، دەمەوێت هەموو خەڵک بزانێت ئەگەر مردن هات
هیچ شتێک دادت نادات تاکو ئەو پزیشکانەى کە ڕادەکەین بۆ لایان کاتێک
تووشى ناخۆشیەک دەبین،چونکە ساغى و تەمەن دوو سامانن هیچ کەسێک
ناتوانێت لە دونیادا پێت ببەخشێت.
بەڵام دەربارەى وەسیەتى دووەمم، هەتاکو سەرجەم خەڵکى بزانن ئەو هەموو
کاتەى خەرجمان کرد بۆ کۆکردنەوەى سەروەت و سامان هیچ نیە تەنها تەپ و
تۆزى بڵاو بووەوەى دەم باوە نەبێت، بۆیە ئێمە هیچ شتێکیان لەگەلڕ
خۆماندا نابەین تاکو تەڵەزمە زێڕێکیش.
بەڵام دەربارەى وەسیەتى سێیەمم، بۆ ئەوەى سەرجەم خەڵکى بزانن ئێمە لە
سەرەتادا بەدەستى بەتالڕ هاتوینە سەردونیاو هەر بەدەستى بەتاڵیش بە جێى
دەهێڵین.
هەروەها لە دوا ووتەکانى پاشا پێش مردنى : فەرمانى دەرکرد کە هیچ
پەیکەرێکى ناسراو لەسەر گۆڕەکەى دانەنرێت بەڵکو گۆڕێکى ئاسایى بێت وەکو
سەرجەم خەڵکى، تەنها هەردوو دەستەکانى بەدەرەوەبن بۆ ئەوەى هەرکەسێک
بەسەر گۆڕەکەیدا ڕاببوورێت ببینێت کە ئەو پاشایەى خاوەنى ڕۆژهەڵات و
ڕۆژئاوا بوو ، بەدەستى بەتالڕ لێى چووە دەرو بەجێى هێشت.
amirkoy@yahoo.com
|