١١\٤\٢٠١٤
وەی لۆ لە
منێ!

دارا
خونچە
پێشکەشە بەو خۆشەویستانەم کە هوڕەبا وەراندنی!
لە هەردووک چاوانم..
خۆشگەرەکتر بوون
کەچی دەستیان
لە کەناری
دەریایەکان ترازاند و
لەسەر تاوێرە قەوزاویی و لووس و خزەکان
خلیسکیان برد..
خۆیان رادەستیی سرووتی پیرۆزیی کرد،
ئیدی چیدی نە چاوەڕێی
دەنکە
مرواریی و مەرجانان لە وان دەکەم،
نە مەژیی و هەست و سۆزی خۆم
وە گوڵوەچنێ و بۆنی سروەی ئێواران و
تەژیکردنی سەوەتەی ماچان دەگەڵ وان
خەریک دەکەم،
دەریا لە کنە وان چکی کرد
تورپایی تەڕیی
تێ نەما..
وەی لۆ لە منێ
تاکو نووکە وەمدەزانی
ئەوان لە توخم و ئاوێتەی
تەزرە
و بەفر و پڕووشە باران و ئاوانن!
وەی لۆ لە منێ
تاکو نووکە وەمدەزانی
ئەوان لە تیشک و شەبەنگی
ئاوی کانیی و گۆماوی بن گەوەڕان و
پڕژەی تاڤگە و شەپۆڵانی دەریاکانن!
وەی لۆ لە منێ
تاکو نووکە نەمدەزانی
ئەوان وە نەرمە
خووسارێش
ناگەڕێنەوە سەر تەڕیی و
تەنێ تاڵاو و ژاراوی
چاخەکانی بەر لە ئاو و ئاوەدانیین!
وەی لۆ لە منێ..
وەی لۆ لە منۆ...
سەرەتای
نیسانی
٢٠١٤ - لەندەن
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|