وەزارەتیێکیش بۆ (بوژانەوەى
گوندەکان).

هیوا ئهحمهد محهمهد
لەم رۆژانەدا باسى گەرمى میدیاکانى کوردستان سەرلەنوێ گۆڕانکارى و
کەمکردنەوەى وەزارەتەکانى حکومەتى کوردستان.
ئەوەى جێگاى سەرنجى خەڵکى کوردستان بوو زۆریى ژمارەى وەزارەتەکان بوو..
42 وەزارەت بە دەم خۆشە.. رۆژێک وتم خۆزگایە لە کوردستان راپرسیەک
دەکرا لەنێوان رۆشنبیر و عەوام و ئەو لەشکرە خەبیر و مودیرعام و...هتد.
کورە تەنانەت خودى وەزیرەکان.. پرسیارى ناوى وەزارەتەکان بکرایە..
سوێند دەخۆم کەس نەیدەزانى لەبەر ئەوەى مەتەڵێکى زۆر گرانەو وەڵامەکەى
قورسە.. لەبەر ئەوەى ژمارەى وەزارەتەکان ئەوەندە زۆر بوون خەڵک لەکاتى
ژماردنیان سەرى لێ تێک دەچێت.. یان وەزارەتى واهەیە کەس نەیدەزانى هەیە،
لەبەر ئەوەى ئیشوکارو بەرهەمى هیچ نەبوو.. هیچ دیارنەبوو.
ماڵتان ئاوابێ 42 وەزارەت ئەرێ کەم نەبوو؟؟ بۆخاترى خوا ئەمریکا 16
وەزارەتى هەیەو دنیاى بەگیرهێناوە.
ئێمە 42 وەزارەتمان هەیە.. رۆژى عاشورا هەفتەى رابردوو یەک دەسک کەرەوز
1250 دینار بوو!! چونکە لە موسڵەوە دێت و رێگاکان قەپات بوون.. ئەى
ئافەرین وەزارەتى کشتوکال.. سەوزەو میوەو هەرچى لەو بازاڕەدایە لە
دەرەوە دێت.. ئیتر تۆ خەریکى چیت ئەى هاوار!! ئاخر نازانم چۆن
بیرناکەنەوە، ئەم کوردستانە دەوڵەمەندە.. تەماتەو تور و خەیار و..هتد.
لە دەرەوە بێت، من بومایە زوو دەستم لەکاردەکێشایەوە!!
یان وەزارەتى گەیاندن.. ئەرێ خەڵکى کوردستان ئەزانن ئەم وەزارەتە هەیە؟!
نازانم ئیشوکاریان چیە؟! شەمەندەفەرمان هەیە؟ هەزاران کامیۆن و
بارهەڵگر.. دەیان فڕۆکە.. ئەم وەزارەتە چیەو بۆچى و خەریکى چیە!!
یان وەزارەتى پیشەسازى.. هەرچى کارگەى ئەم کوردستانەیە هەمووى فرۆشرا..
کارگەى جگەرەو رستن و چنین.. هەمووى نەما، ئەى باشە ئیتر وەزارەتى
پیشەسازى چى.. هەرچى بەرهەمى ئەم کوردستانەیە هەمووى لە دەرەوە دێت!!
ئیتر بوونى ئەم وەزارەتە بۆ؟
با ئیتر بە ئیش و کارو پلانى وەزارەتەکاندا بچنەوە.. لەم پێکهاتە
تازەیەدا کە بڕیارە بکرێت بە 21 وەزارەت (18 ى بگۆڕ و 3 ى نەگۆڕ دەکاتە
21)، وەزارەتى (بوژانەوەى گوندەکان)یشى تێدابێت.. بوژانەوەى دێهاتى
کوردستان واتە بوژانەوەى ژێرخانى ئابوریمان لەروى کشتوکال و پیشەسازى و
هەموو بوارەکانى ترى کوردستان پێشدەکەوێت.
|