وه‌زاره‌تی داد به‌ڕێوه‌به‌ری (قاسرین) داده‌نێت، پارێزگاریش به هێز ده‌ریده‌كات.
په‌یامنێرمان له هه‌ولێر - به‌ختیار
(زریان ته‌ها)له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داد به‌به‌ڕێوه‌به‌رى(قاسرین)داده‌نرێت پارێزگارى‌هه‌ولێریش ناڕازی ده‌بێت له دانانی و پێیوایه ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هه‌ولێر به‌ڕه‌زامه‌ندیی پارێزگا بێت و ئه‌و دایانبنێت . بۆیه رۆژی 1/8/2007 دواى كاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانی هێزیك له پاسه‌وانانی تایبه‌ت به پارێزگارى هه‌ولێر به زه‌برى هێز هێرش‌ده‌كه‌نه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌رده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش داده‌خه‌ن . شایه‌نی باسه دوابه‌دواى ئه‌م رووداوه به‌رێز وه‌زیرى داد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵویسته‌ى پارێزگارى هه‌ولێر، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تی داده و گۆرین و دانانیش له ده‌سه‌لآتی وه‌زیردایه ،جێى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا یه‌كێتی‌و پارتی رێکكه‌وتننامه‌یه‌كی ستراتیجیان مۆر كرد..كه‌چی ئه‌م رووداوه لای هاوڵاتیان واهه‌ڵده‌سه‌نگێنرێتكه ئه‌مرێکكه‌وتننامه‌یه به مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز ده‌زانن‌و بێ‌ئومێدن كه بكه‌وێته وارى پراكتیكیه‌وه.
|