٢٣\١٠\٢٠١١
وەزارەتی دەرەوە و
چەندین پەرلەمانتاری سوێدی
بەدواچوون
بۆ دۆسیەی ئیبراھیمی کاکە ئەحە دەکەن.
لە
دڕێژەی ھەوڵەکانی گرووپی ١٧ شوبات بۆ پێشگرتن لەپێشێلکاریە مەترسیەکانی
مافی مرۆڤ لەکوردستان، پەیوەندی بەردەوامێتی، لەگەل ناوەندە سیاسی و
حکومی و پارتەکانی ولاتی سویدە و لە چەند رۆژی رابردووشدا، توانیمان:
١. یاداشتتی ٢٠ پارت وڕێکخراوی کوردی لەولاتی سوید گەیاندومانەتە ،
زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتار و پارت و بەرپرسانی سیاسی دەرەوەی پارتەکان .
کە تائێستا ٣ پەرلەمانتار وەڵامیان داوینەتەوە (بۆدیل سیبلۆس بەرپرسی
پەیوەندیەکانی پارتی ژینگەی سویژ لەپەرلەمان . جەبار ئەمین پەرلەمانتار
لەپارتی ژینگە ، ئامینە کاکە باوە ، پەرلەمانتار لەپارتی چەپ) ئامادەیی
و پشتگیریان لەبەیانامەکەی ٢٠ پارت وڕێکخراوی کوردی کردوە ، وەبەدواچون
لەسەر زانیاریەکانی ئێمە دەکەن ، ئەوەی ئێمە زانیومانە ، لەچەند رٶژی
رابردودا ، کارو چالاکی مەدەنی لەم بارەوە دەکەن.
٢. لەگەل وەزارەتی دەرەوەی سوید بەرپرسی بەشی عیراق ئۆسکار شیلتەر لە
٧٢ کاتژمێری ڕابردودا ، دوو جار ئاخافتنمان بە تەلەفۆن کردووە و
بەوردیی زانیاریەکانمان لەسەر پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان ،
پێی راگەیاندوە ، کە لە نێویاندا دۆسیەی چالاکڤانی مەدەنی ، ئیبراھیمی
کاکە ئەحەیە ، ئەوەمان بۆ روونکردۆتەوە چۆن دەسەڵات ھەوڵدەدات ، لە
قوربانیەوە بیکاتە تاوانبار . ھاوکات یاداشتی ٢٠ پارت و ڕیکخراوی کوردی
لە ولاتی سوید گەیشتراوەتە دەستیان.
ئۆسکار شیلتەر . ئەوەی بە ئێمە راگەیاندوە ئەوان بە ڕێگای
پەیوەندییهکانی خۆیان لەگەل عێراق و کوردستان ھەیانە ، بەدواچون بۆ
ئەو زانیاریانەی کە بە ناوی ٢٠ پارت و ڕیکخراو و ئەو زانیاریانەی تر
کەئێمە پێمان داون ، دەکەن . ھاوکات ئەوەشی پێراگەیاندین، ئامادەیان
دەربڕیە کە لەسەرەتائ مانگی نۆڤەمبەر پێشوازی لەوەفدێکمان لە ئاستی زۆر
باڵای وەزارەتەوە بکەن ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو زانیاری و بەڵگانەی
پێمان داون . لە دوای دیدارەکە ھەموو ووردەکاریەکان بلاودەکەینەوە
٣. لەگەڵ بەرپرسایەتی سیاسەتی دەرەوەی پارتی مۆدیراتی سوێدی لە
پەرلەمانی سوید (پارتی پلە یەکی دەسەڵات) پەیوەندییمان کردووە، بریار
وایە لەسەر ئەو زانیاریی و بەلگانەی پێمان داوە لە ھەفتەی داھاتوو
وەلاممان بدەنەوە چ بەنامە یان بە دیدار سازکردن کاتێک دادەنێن.
٤. ئێمە لێرەدا رایدەگەیەنین ، تا ئازادکردنی ئیبراھیمی کاکەئەحە و
کۆتایی ھێنان بە فشارە ھەمە جۆرەکان لەسەر کەسایەتیە چالاکەکانی
خۆپیشاندەران و دادگایی کردنی ئەو تاوانبارانەی کە تەقەیان لە خەلک
کردوە بەردەوام دەبین لە پەیوەندیە بەرفراوانەکانمان لەگەڵ پارت و
ڕێکخراوە سوێدییهکاندا ، وەستانی ئەو ھەولانەی بەندە بە رەفتاری
دەسەڵاتی کوردیەوە.
بۆ زانیاری پتر لەم بارەوە پەیوەندیی بکەن بە پٶڵای زیندان:
0046737003722
گرووپی ١٧ شوبات ستۆکھۆلم
٢٠\١٠\٢٠١١
17_shubat@hotmail.se
|