١٣\٥\٢٠١٤
وەزارەتی دەرەوەی
سوێد لە کۆڕێکی کراوەدا
رای خۆی لەسەر
ھەرێمی کوردستان دەردەبڕێ.
بریار
وایە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە کۆڕێیکی کراوە لە
پەرلەمانی سوێد بۆ چەندین سیاسەتمەدار و
رێکخراوی جیھانیی لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و
ئازادی بیروڕا لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ لە
ھەرێمی کوردستان (تیرۆری رۆژنامەنووس
و ژنان و ئازادیی بیروڕا)
ساز بکرێ، ھاوکات دوو کەسایەتی کوردیش
(رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری ژنان)
بە دوو تەوەری جیا بارودۆخی ھەرێمی کوردستان
بۆ سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووسانی
سوێد باس دەکەن.
یەکێك لەو تەوەر
و بیرورایانەی لەم کۆڕەدا دەریدەبڕێ (کارولیان
سیلڤستورپە) بەرپرسی بەشی عێراق لە وەزارەتی
دەرەوەی سوێدە کە رای فەرمیی
حکومەتی سوێد لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ لە ژێر
دەسەلاتی پارتی و یەکیتی دەردەبڕێ.
دەبێ بلێین ھەموو کەس دەتوانێ بەشداری ئەو کۆڕە بکا و پرسیاری خۆی
ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی سوێد و چەندین پەرلەمانتار
و سیاسەتمەداری تری سوێدی بکا، بە
مەرجێ تا ٢٦ی ئەم مانگە ناوی خۆی بۆ یەکێک
لەو ئیمایل و تەلەفۆنانەی
خوارەوە بنێری.
ئەم کۆڕە بە سەرپەرشتی پەرلەمانتاری پارتی
چەپ ئامینە کاکە باوەو گرووپی ١٧ی
شوبات لە ستۆکھۆلم و سەنتەری نینا رێکخراوە.
لە رۆژانی داھاتوو دەقی پرۆگرامی کۆڕەکە
بلاو دەکەینە بە ناوی کەسایەتییەکانی
سوێدیی و کوردییەوە.
کات: رۆژی
٢٧\٥\٢٠١٤،
کاتژمێر ١ تا
٣ی پاشنیوەڕۆ.
شوێن:
پەرلەمانی سوێد
Sveriges Riksdag, Mittpoolen, Riksgatan 2
بۆ ناونووسین بۆ
بەشداریکردن لە کۆڕەکە
دەتوانی پەیوەندیی بەو
تەلەفۆن و ئیمایلانە بکەی:
ژمارەی تەلەفۆنی
ئامینە کاکە باوە:
٠٠٤٦٧٦١٣٠١٢٣٦
kadernader23@yahoo.se
halala_rafii@yahoo.com
|