٢٨\٥\٢٠١٣
وەزارەتی ئەنفال و
شه‌هیدان؛ وه‌زاره‌تی ئه‌نفالکردن و پاره‌لووشدان.
فه‌رمانبه‌رێک
-
به‌شی یه‌که‌م -
ئەو فەزیحە ئابرۆبەرانەی، که بەرۆکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالی
گرتۆته‌وە، وەک هه‌موو وەزارەتەکانی ئه‌م هه‌رێمه داماوه‌ی کوردستان،
جێگای سه‌رنجڕاکێشانێکی ئه‌وتۆ نییه، ئێمه له نووکه‌وه باسی بکه‌ین،
به‌تایبه‌تیی ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌کو پارتی و یه‌کێتیی ئه‌و سیسته‌مه
ئیداڕییه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له دوژمن خراپتر به چاره‌نووسی ده‌که‌ن،
بۆیه به‌لامانه‌وه جێگای سه‌رسوڕمان نییه، که‌سی ناشیاو بۆ شوێنی
ناشیاو، که‌سی بێ‌توانا بۆ شوێنی هه‌ستیار داده‌نرێت، که‌سێک ئه‌زمونی
ئیداریی و به‌ڕیوه‌بردنی نییه، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی پیده‌درێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌ن پۆست و باشترین کارت ده‌ست بکه‌وێت، گرنگ ئه‌وه‌یه
تۆ خزمی به‌رپرسێک بیت، یان ماستاوچیی و زمانلوس بیت، ئیتر هه‌موو
کارێکت بۆ ده‌چیته سه‌ر و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌بیته که‌سێکی
ناودار و خاوه‌ن هه‌موو شتێک، ده‌چیته ناو سه‌یاره‌ی جامڕه‌شه‌وه، ده‌بیته
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، خۆ ئه‌گه‌ر له رووی کۆمه‌ڵاتییشه‌وه نزم بێت، ئه‌وه
ده‌رگای به‌ختی باشتر بۆ ده‌کرێته‌وه، زووتر به‌ره‌وه لوتکه هه‌ڵده‌کشێت،
گرنگ ئه‌وه‌یه مێینه‌یه‌ک له پشتته‌وه واسته‌کار بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی له باسه‌که لانه‌ده‌ین من دێمه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
و ئه‌نفال، نازانم له کوێوه ده‌ست به فه‌زیحه‌کانی ئه‌م وه‌زاره‌ته
بکه‌م، به‌تایبه‌تیی بۆ کەسە باشەکانی نێو ئەو وەزارەتە بۆتە مایەی
دلگرانی، منیش بۆ خۆم یه‌کێکم له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی نێو ئه‌م وه‌زاره‌ته،
بۆیه راستەوخۆ دێینە سەر باسەکە و لە بەشی یەکەمی ئەم نووسینەدا
ئاماژە بە بەرێوەبەری نووسینگەی وەزیری شەهیدان دەدەین.

مامۆستا ئارام (سەباح)
هەژار هاشم جیهاز
١- بەرێوەبەری نووسینگەی وەزیری شەهیدان
ناوی (هەژار هاشم جیهاز)ه. ئه‌م به‌ڕێزه پێش ئەوەی بێتە وەزارەتی
شەهیدان لە وەزارەتی تەندروستی بووە لای دوکتۆر زریان. بەلام لەبەر هه‌ندێک
گیروگرفتی تایبه‌ت، که لێره‌دا ناتوانین قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین له وه‌زاره‌ت
نامێنێت و دوکتۆر زریان دووری ده‌خاته‌وه. پاشان هانا ده‌باته به‌ر
کۆسرەت رەسول، کۆسره‌تیش تەکلیف لە وەزیری پێشووی شەهیدان دوکتۆر مەجید
دەکات تا لای خۆی جێگای بکاتەوە. ئه‌ویش لە نووسینگەکەی خۆی وه‌ک کارمه‌ندێک
دایده‌نێت.
٢- کاتێک دکتۆر مەجید دەبێتە وەزیری
تەندروستی عێراق. ئیتر هەژار هاشم جیهاز به یه‌ک باڵی ده‌مێنێته‌وه،
ئیتر خۆی لە وەزیری ئێستای شەهیدان و ئەنفالکراوان (ئارام) نزیک
دەکاتەبه‌وه‌ی پیاوی کۆسرەت رەسوله. ئارامیش بۆ خۆبردنە پێشەوە لە
کۆسرەت هەژار دەکاتە بەرێوەبەری نووسینگەکەی خۆی.
٣- هەژار وا لە وەزیر ده‌گەیه‌نێت، کە ئەم
نوێنەری کۆسرەتە لە وەزارەت. وەزیریش بۆ هەموو گەشتەکانی دەرەوەی وڵات
ئەم کەسە لەگەل خۆیدا دەبات.
٥- هەژار لە بەریتانیا ژیاوە و پاسپۆرتی
بەریتانی هەیە، کەچی بە پەساپۆرتی عێراقی سەفەر دەکات. وەزیر ئەوە
دەزانێت، چونکە وەزیر خۆیشی هەمان شکار دەکات. ئەمیش پەساپۆرتی
بەریتانی هەیە و لە بەریتانیا بە ناوی ترەوە تۆمار کردووه که ناوی (سەباح
..)ه و له‌ملاشه‌وه بە پاسپۆرتی عێراقی هاتوچۆ دەکات، کەواتە
هەردووکیان لە بەریتانیا بە ناوێکی جیاوازه‌وه ناوی خۆیان تۆمارکردووه
و لە پاسپۆرتە عێراقیەکانیشیان بە ناوی ترەوە له کوردستانن. وه‌ک من
پرسیارم کردووه بە پێی یاسای بەریتانی، هاوڵاتیی بۆی نییه نیە دوو ره‌گه‌زنامه
و دوو پەسپۆرتی هەبێت چ جای بە دوو ناوی جیاوازەوە، کە یەکێکان بێگومان
ساختەیە، کەواتە ئەوەی بەریتانیایان ساختەیە. هەر بە پاسیۆرتی عێراقییش
سەفەری بەریتانیاش دەکەن و فیزاکان بە رێگای وەزارەتەکەی خۆیان و
پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم وەردەگرن...
لێرەدا نامانەوێ لەسەر ئەم باسە زۆرتر بنووسین، چونکە ئەوە لە
دۆسیەیەکی تایبەتی دەرەوەی ئەم سایتە بەرێزەدا کاری لەسەر دەکەین.
٦- هەژار باوەژنی هەیە. موچەکەی باوکی هەژار
بەرزترین موچەیە بە پلەی (سەرکردەی مەیدانی). ئەم ئیشە هەژار خۆی بە
وەزیری جێبه‌جێ کردووە. مانگانە دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری بۆ
باوکی بڕیوەتەوە، بەلام لە راستیدا هەژار ئەم پارەیە بۆ خۆی وه‌رده‌گرێت
و دەیبات، یەک دینار به باوه‌ژنه‌که‌ی نادات، دوای ئه‌وه باوەژنە
داماوەکەی به‌مه ده‌زانێت لە دادگا سکاڵا لە سەر هەژار هاشم تۆمار ده‌کات..
ئارامی وه‌زیریش بۆ ئەوەی دڵی هەژار نەڕەنجێت و نهێنیەکانی وەزیر
بپارێزێت موچەیەکی تر بەهەمان بڕە پارە بۆ باوەژنەکەشی ده‌بڕێته‌وه،
بە واتا وەزیر دوو مووچە یان دوو شه‌هیدانه بۆ تاکه شه‌هیدێک ده‌بڕێته‌وه،
یه‌کێک بۆ هەژار و ئه‌ویتریش بۆ باوەژنەکەی. هەریەکەیان مانگانە بڕی
دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار وه‌رده‌گرن، شایانی باسه ئه‌و پاره‌یه،
بەسەر یەکەوە لە مانگێکدا، هێنده‌ی مووچەی ١٠
شەهیدی پێشمەرگەیە. لێره‌دا پرسیارمان ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ چ نهێنیەکی
تر لەپشت ئەم شتانەوە هەبێت کە ئێمە نایزانین؟
٧- لە سەفەرێکیاندا بۆ هۆڵەندە وەزیری
شەهیدان رازیی بووه، بە ناوی کاری رەسمی وەزارەتەوە فەرمانگەی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە تورکیا فریو بدات بەوەی لە
سەفارەتی هۆلەندە داوای فیزا بۆ ژن و مندالەکەی هەژار بکات بەناوی
ئەوەی گوایە بۆ کاری رەسمی و ناساندنی جینۆساید سەفەر ده‌کەن. بۆ ئه‌مه
ئێمه لێره‌دا نه‌ک به قسه، به‌ڵکو به به‌ڵگه‌ی ره‌سمی ئه‌وه ده‌خه‌ینه
روو، کە چۆن داوای فیزە بۆ ژنەکەی هەژار (لەنجە ئیسماعیل محەمەد) کراوە،
وەک نوێنەری وەزارەت و لە هەمووشی فەزیحەتر ئەوەیە ئاماژە بۆ مندالەکەی
هەژاری بەرێوەبەری نووسینگەی وەزیر کراوە به‌ناوی (یاد هەژار هاشم) کە
تەمەنی تەنیا ٣ ساڵه، وەک نوێنەری وەزارەت
ناوی هاتووە. (کلیکی
ئێره بکه بۆ بینینی بەڵگەنامەکە).
ئێمە پێمان باشە لەبەر رۆشنایی ئەم راستییە سەفارەتەکانی عێراق له
ئەوروپا و پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئاگادار بکرێنەوە، تا
ئاگاداری ئەم فێلکردن و کارە ناشرینه‌ی وەزیر و دۆستەکەی بن.
حکومەت و داواکاریی گشتی لە کوێن؟
ئایا ئەوە پێی دەوترێ حکومەتی هەرێم؟ پەرلەمان و داواکاری گشتی لە
کوێیە؟ بفەرموون زانیاریی و بەلگە لە ئێمە و لێپرسینەوەش له ئێوە،
لەوانەیە ئەمانە زانیاریی کەم بن، بەلام واتایه‌کی سیاسیی گەورە
دەبەخشێت به ولات و به سیسته‌مه‌که‌ی.
hanar19@hotmail.com
|