په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\۴\٢٠١٠

وەزارەتى پەروەردە ... وەزیرەکەى سەقەتە!


گۆران دوکانى 


ئەو ناونیشانەى سەرەوە دروشمى دەیان خوێندکارى ئامادەیەکانى سلێمانى بوو لەبەردەم بەڕێوبەرایەتى گشتى پەروەردەدا،کەلە پێناو دەستەبەرکردنى یەکێک لەمافەکانى خوێندنیان و دواجار لەبەرامبەر بێدەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک زۆرێک لەو خۆپیشاندانانەى کەبەدرێژاى (19) ساڵى ڕابردوو لەلایەن زۆربەى چین و توێژە جیاجیاکانى ئەم هەرێمەوە ئەنجام دراوە و دواجار ئاڕاستەکەشى بەتوندوتیژى کۆتاى پێهاتوە ،ئەو خۆپیشاندانەش بەهەمان شێوە شکایەوە ولەلایەن هێزەکانى ناوخۆو پۆلیسى چالاکیە مەدەنیەکانەوە بەتێڵاکانى دەستیان و سپراى فرمێسک ڕێژەوە کەوتنە وێزەى ئەو کوڕوکچە خوێندکارانەى کەبەهۆى کەمى تەمەنیانەوە بەپێی هەموو پێوەرێکى ئەخلاقی ڕێگە نادرێت بەو جۆرە ناشارستانیە ئازاربدرێن ،یاخود بەهەر بیانویەک بێت بەوجۆرە ڕاپێچى زیندان بکرێن.

ئەگەر هەرلەسەرەتاوە بەبێ چونە ناو ناوەڕۆکى کێشەى ئەو خوێندکارانە تەنهالەدیدى چەمکوبەها ئەخلاقیەکانى پەروەردەوە بڕوانینە ئەو سوکایەتى کردنە بەو چینە هەستیارەى خوێندکاران لەڕوى کەمى تەمەنیانەوە ،ئەمە جگەلەوەى لەڕوى نەفسیەوە کاریگەرێکى نەگەتیفى دەرونى لەسەر ئایندەیان دروست دەکات ،هاوکات گشت قیەمە ئەخلاقیەکانى پەروەردە لەم هەرێمەدا زەڕبى سفردەبێت!.

گومان لەوەدانیە ئەگەر لەئێستادا پرسیار لەوەزیرى پەروەردە بکرێت ،وەک هەموو بەرپرسانى پەروەردەى وگشت بەڕێوبەرى خوێندنگەیەک ،تەنانەت بگرە هەر مامۆستایەک ،کەقسەى سەری زمانو بنى زمانیان لەڕستەیەکدا چڕدەکەنەوە ئەویش ئەوەیە:(ئێمە گشت خوێنکارێک وەک کوڕوکچى خۆمان تەماشادەکەین)،بێگومان وەڵامى وەزیرى پەروەردەش لەم ڕستەیە بەدەر نەدەبوو ،بەڵام دەبوایە وەزیرى پەروەردە ئەگەر خوێندکاران وەک کوڕوکچى خۆى تەماشابکات بەبینینى ئەو دیمەنى لێدانو سوکایەتى کردنە بەرامبەر بەو چینە هەستیارەى قوتابیان لەلایەن ئاسایشو پۆلیسى چالاکیە مەدەنیەکانەوە ،دەبوایە جەنابى وەک ئەخلاقێکى سیاسی لانیکەم دەستى لەکاربکێشایەتەوە،ئەمەجگەلەوەى کەدەبوایە داواى لەبەرپرسابی باڵاى هەرێم بکردایە هەمووئەوکەسانەى بەوجۆرە سوکایەتیان بەرامبەر بەوخوێندکارانە کردوە ڕوبەڕوى ئیجرائاتى یاساى ببنەوە، بەڵام کارەساتەکە لێرەوە دەست پێدەکات کەجەنابى وەزیریش بەهەمان نەغمەى بەڕێوبەرى گشتى ئاسایش دەڵێت: (ئەوخۆپیشاندانە دەستى سیاسی لەپشتەو بەهیچ جۆرێک قابیلى قبوڵ نیە).

سەیرکەن چ کارەساتێکە ئەم هەرێمە تێی کەوتوە؟، دەبوایە جەنابی وەزیر لەڕێگەى ڕاگەیاندنە حیزبیەکانەوە کە (بەتەنها لێدوانى بۆ دەزگاحیزبیەکاندا)،لێدوانى دەستلەکارکێشانەوەى خۆى ڕاگەیاندایە نەک لێدوانی جەنابیشیان یەک نەغمەبێت لەگەڵ دەزگاکانى ئاسایشدا!، بەڵام لەڕاستیدا ئەو دەمەئابڕوى سیاسی ئەم هەرێمەدەچێت کەڕوداوێکى لەوجۆرە عەجائیب وغەرائیبى فەلاقەکردنى خوێندکارێکى قۆناغى ئامادەى لەڕێگەى تیڤیەکانەوە دەبێتە میوانى بینەرێکى جیهانى، مەگەر هەرتەنها ئەو بینەرە خۆى باس لەوفەزیحەیە بکات کەلەم هەرێمەدا ڕودەدات؟!.

بێگومان ئەگەر هەمان ئەو قوتابیانەو لەهەمان ڕۆژدا لەبرى ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن بەڕێوبەرەکەیانەوە ئامادەبکرانایەو بهێنرانایە سەر شەقام بۆ بەکارهێنانیان لەهەڵمەتێکى هەڵبژاردندا،یان پێشوازیکردنى بەرپرسێکى حیزبى،یان هەرمەرامێکى سیاسی دیکەى لەشێوەى هەموو ئەومەرامە سیاسیانەى حیزب کەلەڕابردوودا بینیومانن ،بەدڵنیایەوە جەنابی وەزیرى پەروەردە نەک هەر نەیدەگوت کۆکردنەوەى ئەم خوێندکارانە پێشوەخت ئامادەکاریان بۆکراوە یان دەستى کەسانێکیان لەپشتەوەیە، بەڵکو ئێستابەڕێوبەرى خوێندنگاکەى ئیفاد دەکرد!، وەک نمونەى هەموو ئەو بەڕێوبەرو مامۆستایانەى کە لەڕابردوودا بینیومانن چەندە زیاتر خزمەتى حیزبیان کردبێت و دامودەزگاکانى پەروەردەیان خستبێتە خزمەتى حیزبو بەقوڕمیشى بەرپرسی مەڵبەندێک یان لقێک جوڵابنەوە ئەوەندەزیاتر پاداشت کراون!، وەک یەکێک لەبەڕێوبەرەکانى پەروەردە لەچاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا بەڕاشکاوانە پێی گووتم:(من حیزب لێرەى داناومو مەجبوریشم بەپێی ڕێنمایەکانى حیزب کاربکەم!) .

بۆیە دواجار هەموو ئەوڕاستیانە پێمان دەڵێن تاپەروەردە لەم هەرێمەدا بەگشت چەمکەکانیەوە لەژێر کۆیلایەتى و هه‌ژموونی حیزب دەرنەهێنرێت و نەبێتە خاوەن دامه‌زراوه‌یه‌کی سەربەخۆ لەبڕیارداندا ،نەک بەتەنها وەزیرەکەى سەقەتە، بەڵکو گشت دامودەزگاکانى سەقەتەو بەسەقەتیی دەمێننەوە!.
 


Goran_Dukani@yahoo.com