٥\٣\٢٠١٤
کەمپەینی چاوھەرچاوە:
وەزارەتی تەندورستیی (سێبەر) دروست دەکەین.

ئێمە لە کەمپەینی چاو ھەرچاوە لە ھەوڵێکی
نوێدا (بۆ کوردستان)، بریامانداوە کە
راگەیاندنێک بڵاوبکەینەوە بە مەبەستی
دروستکردنی وەزارەتی تەندورستیی بە شێوەی
سێبەر، لە زۆر وڵات و شوێنی تری دنیادا
وەزارەتی سێبەر یان حکومەتی سێبەر ھەیە.
ئامانجەکان:
یەکەم: بۆ ئەوەی کە ئەم وەزارەتی سێبەرە
بتوانێت چاودێرێکی جیددی بێ بەسەر کاروبارەکانی وەزارەتی تەندورستیی
حکومەتی ھەرێم و بۆ ھەر کێشەیەکی ئەو وەزارەتە، دوای رەخنەگرتن لێی
ئەڵتەرناتیڤێکی ھەبێ بۆی.
دووەم: بۆ ئەوەی ھەوڵێک بێ بۆ تێکشکاندنی
ئەو تەوقەی کە وەزارەتی تەندورستیی لە ژوورە داخراوەکان و بە بێ
ئاگاداری ھاوڵاتیان و کۆمەڵگای مەدەنی بەڕێوەچووە.
سێیەم: بۆ ئەوەی پیشانی حکومەتی ھەرێمی
بدەین کە دیاریکردنی پۆست و دانانی کەسەکان بۆ ئەو پۆستانە، بەشێوەی
سیڤی خزمەتی ھاوڵاتیانی کوردستان دەکا نەک بە
شێوەی خزمخزمێنە و پلە
و پۆستی حیزبی و گوێڕایەڵی
کاندیدەکان بۆ حیزبەکانیان، بۆیە دەبینین تا ئێستا کە ماوەی شەش مانگ
زیاترە بە پێنج پارتی سیاسی و ھەزاران کادیر
و کەسانی سیاسی و پسپۆڕی بوارە جۆراوجۆرەکان و شارەزایانیان
نەیانتوانیوە کابینەیەکی حکومەت پێکبھێنن.
پۆستەکان:
١ - وەزیری تەندورستیی
٢ - بەرێوەبەری گشتیی تەندورستیی دھۆک
٣ - بەرێوەبەری گشتیی تەندورستیی ھەولێر
٤ - بەرێوەبەری گشتیی تەندورستیی سلێمانی
٥ - بەرێوەبەری گشتیی تەندورستیی گەرمیان
٦ - وتەبێژی وەزارەت
٧ - بەرپرسی بەشی یاسایی وەزارەت
مەرجەکان بۆ وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان:
١ - بەرژەوەندیی گشتیی ھاونیشتیمانیان لەپێش ھەر بەرژەوەندییەکی ترەوە
ببینێ.
٢ - تەندورستیی وەک ماف سەیر بکات و نەیکا بە
منەت بەسەر ھاوڵاتیان و پێیان نەفرۆشێتەوە.
٣ - ھاوڵاتی چەقی گرنگی خزمەتە تەندورستییەکانی بێ.
٤ - شارەزا بێ لە
سیاسەتی بەرێوەبردنی کارگێڕی.
٥ - لە گەندەڵی تێوەنەگلابێ.
مەرج بۆ ھەردوو پۆستی وتەبێژ و بەرپرسی
یاسایی وەزارەت:
- بۆ پۆستی وتەبێژی وەزارەت پێویستە ئەو کەسە شارەزایی و ئەزموونی
ھەبووبێ لە کاری میدیایی، بەڵام پەیوەست
نەبووبێ بە راگەیاندنی ھیچ حیزب و لایەنێکەوە.
- بۆ پۆستی بەرپرسی بەشی یاسایی وەزارەت، پێویستە کاندید شارەزایی ھەبێ
لە بواری یاسایی و ماوەیەک ئەزموونی پیشەی
پارێزەریی ھەبووبێ.
ئەرکی ئەم وەزارەتە:
ھاوشانی ھەر ھەوڵێک بۆ رێگەگرتن لە کارەسات و کێشە
و گەندەڵی لە وەزارەتی تەندورستیی
حکومەتی ھەرێم، ئەم وەزارەتە سێبەرەش ھەوڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بە
مەبەستی چاودێریکردنی وردی کاروبارەکانی وەزارەتی تەندورستیی و
بۆ ھەر کێشەیەکی ئەو وەزارەتە دوای رەخنەگرتن لێی، ئەڵتەرناتیڤی خۆیشی
بۆ چارەسەر دەخاتەڕوو، لە کاتی پێویستدا
پرێس کۆنفرانس دەبەستێ و راستییەکان لە
چاوی میدیاوە بۆ رای گشتیی و ھاوڵاتیان ئاشکرا دەکا.
ئێمە داواکارین کە لە ماوەی یەک ھەفتەدا ٣\٣\٢٠١٤
تا ١٠\٣\٢٠١٤
سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
tendrusty.seber@gmail.com
دواتر بە شێوەیەکی شەفاف
سیڤیەکان جیادەکرێتەوە و پۆستەکان بەسەر
کەسانی شیاو دابەش دەکرێن.
كهمپهينى چاو ههرچاوه
٤\٣\٢٠١٤
|