
وه‌زیری ده‌ره‌وه
و وه‌زیری داد وه‌لامی پرسیار‌و داخوازیه‌کانی
په‌له‌مانتارانی
پارتی سۆسیالیست و پارتی لیبراڵ ئه‌ده‌نه‌وه ده‌رباره‌ی
مۆنومێنتی
هه‌ڵه‌بجه‌و به ڕه‌سمی ناسینی جینۆسایدی کورده‌کانی عێراق !.
تێبینی ئه‌م پرسیارانه له 20-3-2008دا ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه
ماکسیم فێرهاخن کراوه،وه‌ڵامه‌کان ئه‌مڕۆ 24-04- 2008وه‌زیری ده‌ره‌وه
به‌ناوی خۆی و وه‌زیری داده‌وه داویه‌تیه‌وه،ئه‌وه‌ی شایانی باسه
ڕۆژنامه‌کان به‌تایبه‌ت سپتس له لاپه‌ڕه 4 دا له‌کۆلۆمێکدا شتێکی له‌م
باره‌یه‌وه نووسیوه،که زۆر جیاوازه له‌م باره‌یه‌وه،ناوه‌ندی چاک
ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالیست په‌یوه‌ندیان کرد،ئه‌وان ئاگاداریان
کردین که‌له‌م باره‌یه‌وه به‌دواداچوون و کاریان له‌به‌رده‌مدایه
وئێمه با ئارام بگرین،له‌هه‌موو گرنگتر به پێچه‌وانه‌ی کۆلۆمه‌که‌ی
ڕۆژنامه‌ی سپیتس وه‌زیر ده‌ره‌وه وه‌ڵامی به گرنگترین پرسیار نه‌داوه‌ته‌وه
که پرسیا‌ری دووه‌مه، کا ئایا پێت وایه که ئه‌مه‌ی ڕویداوه ئه‌کرێت
وه‌ک جینۆساید باس بکرێ؟
بۆ زیاد چه‌ندوو چوون هه‌ڵنه‌گرتن و ووشیاری دان
له‌م باره‌یه‌وه چاک به باشی زانی که‌ده‌قی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کان
بکاته کوردی.
وه‌ڵامی به‌ڕێز فێرهاخن وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه که‌به‌ناوی خۆی و
به‌ڕێز هیرش باڵین وه‌زیری داده‌وه، به‌پرسیاره‌کانی ئه‌ندامنای به‌په‌رله‌مان
هاری ڤان بۆمڵ و کریستاڤان ڤێڵزن له‌پارتی سۆسیالیست و فرێد تێڤن له‌پارتی
لیبراڵ داویه‌تیه‌وه،ده‌رباره‌ی دانپێدانان و ناسندنی به‌کۆمه‌ڵ کوژی
کورده‌کانی عێراق وه‌ک جینۆساید.
پرسیار ی یه‌که‌م: ئایا ئاگاداری ئه‌وه
هه‌یت که کورده‌کان یادی کیمیاوی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ده‌که‌نه‌وه؟ ئایا
ئاگاداری بڕیاری دادگای دینهاخ هه‌یت له‌ساڵی 2005 دا دژ به فرانس ڤان
ئانرات که له وێدا باسی جینۆسیاد ئه‌کات؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ .
پرسیا‌ری دووه‌م: ئایا پێت وایه که ئه‌مه‌ی
ڕویداوه ئه‌کرێت وه‌ک جینۆساید باس بکرێ؟
وه‌لام: وه‌زیر ئه‌م پرسیا‌ره‌ی وه‌لام
نه‌داوه‌ته‌وه.
پرسیا‌ری سێهه‌م: ئه‌گه‌ر لات وانیه ئه‌وه‌ی
که‌بووه جینۆسایده،ڕاو بۆچوونی هۆڵه‌ندا له‌باره‌ی په‌لاماردانه‌کانی
گازی کیمیاوی دژبه کورده‌کان له‌ساڵانی 1987-1988 دا چۆنه‌وه چیه؟
وه‌ڵام: حکومه‌تی هۆڵه‌ندا په‌لاماری
ساڵی 1988 مه‌حکوم ده‌کات دژ به خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ڵه‌بجه که‌به‌ناوی
که‌مپه‌ینی ئه‌نفاله‌وه بووه و هه‌روه‌ها به‌توندیش ئه‌ومادانه‌ی که‌له‌وپه‌لاماره‌دابه‌کارهاتوون
ئیدانه‌ده‌کات،ئه‌مه یه‌کێک له دڕندانه‌ترین نموونه‌کانی کاره‌خراپه‌کانی
ڕژێمی سه‌دام حوسێنه.
پرسیا‌ری چوارهه‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌وڕایه‌دا یه‌ک ئه‌گریته‌وه که ده‌بێت
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ناوده‌وڵه‌تی بکرێت،له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی،ته‌ندروستی،کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووری که به‌هۆی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه وه یه‌خه‌ی به‌کورده‌کان
گرتووه؟ ئایا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ت هه‌یه که‌له‌لایه‌نی ناوده‌وڵه‌تیه‌وه
له‌م باره‌یه‌وه هه‌وڵبده‌یت؟
وه‌لام: ئێستا له‌عێراقدا پرۆ‌سه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌ئارادان
دژی ئه‌و که‌سانه‌ی که له که‌مپینی ئانفالدا تێوه‌گلاون، ئه‌مه ئه‌رکی
حکومه‌تی دیموکرات و هه‌ڵبژێردراوی عێراقه،که‌له‌ناو ئه‌و حکومه‌ته‌دا
حیزبه کوردیه‌کانیش به‌رپرسارێتیان هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه،که
ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن له سه‌ر لایه‌نه‌کانی،ته‌ندروستی،کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووری که له‌ئاکامی که‌مپینی ئانفالدا هاتوونه‌ته ئاراوه.
حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌لا‌یه‌کی تره‌وه و به‌پێی ئه‌و به‌ڵێن نامه‌یه‌ی
له‌ژێ هێمای (31 200 ڤی،ژماره 19) داهاتووه،به‌بڕی 6 ملیون هاوکاری
پێویستی مرۆڤایه‌تی بداته په‌نابه‌ره عێراقیه‌کان و له‌ناو ئه‌وانیشدا
بۆ باکوری عێراق.
پرسیار: ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ت لاچۆنه که‌کورده‌کانی
عێراق له‌هۆڵه‌ندا زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که مۆنومێنتێکی ناشوناڵیان هه‌بێت
بۆ یاداوه‌ری قوربانیه کانی کۆمه‌ڵکوژی کورده‌کان،تابتوانن هه‌موو
ساڵیک له 16ی مارتدا له شوێنێکی مه‌رکه‌زی بکه‌نه‌وه؟ ئایا ئاماده‌یت
له‌م باره‌یه‌وه هاوکاری ئه‌م بیرۆکه‌یه بکه‌یت؟
وه‌ڵام: کورده‌کانی عێراق که دانیشتووی
هۆڵه‌ندان ئازادن بۆ هه‌وڵدان بۆ بوونی مۆنومێنتێک بۆ یاداوه‌ری کاره‌ساتی
هه‌ڵبجه، حکومه‌ت له‌م باره‌یه‌وه هیچ ئه‌رکێکی له‌ئه‌ستۆ نیه،ئه‌وه‌ش
ئه‌بێت ئاگاداربین که‌له مانگی مای 2007 دا له‌کاتی ڕێکخستنی کاره‌کانی
ڕێکخراوی(ئۆ،پی،سی،ده‌بلیو) که داوای به‌رگرتن و قاچاغکردنی چه‌که‌کیمیاویه‌کان
ده‌کات،له‌دینهاخدا په‌رده‌له‌سه‌ر مۆنومێنتێک له‌درا که‌بۆ هه‌موو
قوربانیه‌کانی چه‌کی کیمیاویه له جیهاندا.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک
-
www.chak.info
chak.org@gmail.com
24-4-2008
|