٢٥\٥\٢٠١٢
وەزیری کۆچی
هۆڵەندا بۆ بەرنامەی نیوس ئۆر
گوتی:
''چاوەڕوانی سەردانی هۆشیار
زێباری دەکەم تا پرۆسەی دیپۆرتی پەنابەران جێبەجیبکەین''.
ھۆڵەندا:
دانا.ح
پەنابەری کوردی عێراقی بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
راگەیاند"وەزیری کۆچی هۆڵەندا لە چاوپیکەوتنێکدا بە ڕای گشتی خەڵکی
هۆڵەندای ڕاگەیاند:چاوەڕوانی سەردانی هۆشیار
زیباری دەکەم تا سەردانی هۆڵەندا بکات پرۆسەی دیپۆرتی پەنابەرانی
عێراقی جێبەجێبکەین".
دانا ئەوەشی ووت"بەپێ ھەمان سەرچاوە وابریارە لە نیوەی مانگی داھاتوودا
وەزیری خاریجی عێراق سەردانەکەی بۆ هۆڵەندا بەرێوەبەرێت".
ھەروەھا دانا ووتیشی"بە پێ ووتەی پاریزەرەکەم ژمارەی ئەو پەنابەرە
عێراقیانەی لەبەردەم مەترسی ناردنەوەدایە ١٢٠٠پەنابەرە. لەسەدا ٩٥
ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانن".
سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەران لەو ووڵاتە ووتی"ژمارەی ئەو پەنابەرە
عێراقیانە لەو ریژەیە زۆر زیاترە کە ڕاگەیەنراوە بەڵام بەھۆی ترسی گرتن
و بەزۆر ناردنەوە پەنابەرانێکی زۆر بە قاچاغ ژیان بەسەر دەبەن،
بە شێک لەو پەنابەران بەھۆی سیاسەتی دژی پەنابەرێوە تووشی نەخۆشی
دەروونی ھاتوون".
دانا سەبارەت بە ژیانی خۆی ووتی" زیاتر لە ١٠ ساڵە لە هۆڵەندا دەژیم،
شەھادەی دیبلومم ھەیە، خێزانم ھۆڵندیەو خاوەنی منداڵێکم تا ئێستا
وەڵامی پەنابەریم پێنەدراوە ، چەندین مانگ بێتاوان لە گرتووخانەی
دەستبەسەردا ڕایانگرتم".
شایەنی باسە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە خراپی ڕەوشی پەنابەران لە
ھوڵنداو دژ بە دەرکردنو بەزۆرناردنەوەی پەنابەران، ماوەی چەند
ھەفتەیەک تا دۆێنی ٢٣ ئایار پەنابەرەکان کەمپی نارەزایەتیان لە غرۆنیغن
لە باکوری هۆڵەندا وە لە ئەمسفۆرد لە ناوەڕاست هۆڵەندا ھەڵدا تا
بتوانن پشتیوانی رای گشتی کۆبکەنەوە بەڵام لە ژیر گوشاری پۆلیسی ئەو
ووڵاتە بەشیکیان گۆیزرانەوە بۆ کەمپی دەستبەسەر تا ئەو سەردانەی وەزیری
دەرەوەی عێراق بۆ ھۆڵەندا
بەرێوە دەچێت.
فیدراسیۆنی
سەراسەریی
پەنابەرانی
عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
|