١١\٦\٢٠١٢
وەزیری کۆچی
هۆڵەندا خەریکی داڕشتنی یاسایەکە بۆ ئەو
پەنابەرانەی
زمان دەزانن
و بە کۆمەڵگای هۆڵەندا
تێکەڵ بوونە مافی پەنابەریی وەربگرن.

گۆران رەشید ھەڵسوراوی فیدراسیۆن لە هۆڵەندا بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"
ڕۆژی ٥-٦-٢٠١٢ لە گۆڤاری تەلەگراف بلاو کراوەتەوە کە وەزیری کۆچی
هۆڵەندا (خیرت راییس) خەریکی دارشتی یاسایەکە کە دەڵێت: ھەرپەنابەرێک
کە لە هۆڵەندا خۆی گونجاندووە بەواتای زمان دەزانێ وە چەندە لەگەڵ
کۆمەڵگایی ھۆڵندی دەگونجێ و تێکەڵاو بووە ئەوا مافی پەنابەری وەربگرن".
گۆران ئەوەشی ووت"ھەر لەسەر ئەوبریارە، پارتی سەوزی ھۆڵندی لەسەر داوای
ئەندام پەرلەمان (تۆفق دیبیە ) داوای کردوە کە یاسایەکی تایبەت بۆ
ئەوانە دەربچێت کە تەمەنیان لە ١٨ بەرەوخوارە و زیاتر لە ٥ ساڵە لە
هۆڵەندان، یاسای لێبوردنیان بۆ دەرچێ ".
ھەروەھا سەبارەت بەو ھەنگاوانەی لەوبوارەدا نراوە گۆران رەشید ووتی" تا
ئێستا پارتی کار پشتگیری ئەو بڕیارە دەکات. وا بریارە ڕۆژیی ٣شەممەی
داھاتوو ١٢-٦ بیخەنە دەنگدانەوە گەر زۆرینەی دەنگ بێنی یاسایی
تایبەتیان بۆ دەردەچی".
شایەنی باسە ھەر لە درێژەی کەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عیراقی بۆ پشتیوانی لەو کەمپەینە چەند رێکخراوی پەنابەری وکۆمەڵەی
کوردی بڕیارە رۆژی ١٤-٦ لە دانھاخ و لەندەن ئاکسیۆنی نارەزایەتی بەرپا
بکرێت لە پێناو دانی مافی نیشتە جیبوون بە ١٢٠٠ پەنابەری عێراقی کە
ساڵانیکە ژیانیان لە هۆڵەندا دامەزراندوە.فیدراسیۆن داوا لە تەواوی
پەنابەرانونۆینەرانی ڕێکخراوە پەنابەری وئینسانیەکان دەکات بەشداری لەو
ئاکسیۆنە ناڕەزایەتیانە بکەنو پشتو پەنای داواڕەواو ئینسانیەکانی
پەنابەران بن.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شۆێنو کاتی ئەو ئاکسیۆنە ناڕەزایەتیانە تەماشای
ماڵپەری فیدراسیۆن بکەن لە:
www.federationifir.com
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
www.federationifir.com
|