وه‌زیری په‌روه‌رده، باشتر نییه قوفڵێکی پۆڵاین له‌ده‌رگای وه‌زاره‌ته‌که‌ت بده‌ی و ده‌ست له‌کاربکێشیه‌وه.
هاوار بانیخێڵانی
له‌لایه‌ک فه‌راهه‌م نه‌کردنی پێداویستیه کان بۆ قوتابیان جۆره سته‌مێکه که ده‌بێته هۆی له جووڵه‌خستنی به‌ره‌و پێشه‌وه چوون ، له زۆر لایه‌نه‌وه چه‌مکی په‌روه‌رده‌یی له رووی هاوکاری و هاریکاری بۆ قوتابیان ساڵ له دوای ساڵ هه‌نگاو بۆ دواوه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و تا بێت ژیانی قوتابیان سه‌خت و ئاڵۆز ده‌کات که قوتابیان نه‌توانن وه‌ک پێویست پێداویستیه‌کانیان دابین بکه‌ن، له ره‌وی وه‌رگرتنی په‌رتووکیشه‌وه جگه له‌وه‌ی که به که‌موکوڕیی دابه‌ش ده‌کرێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین په‌رتووکی کۆن و دڕا‌و به قوتابی ده‌درێت و نوێکانیش له بازاری ره‌ش ده‌فرۆشرێن.
خۆ گه‌ر باس له جیاوازیش بکه‌ین له نێوان هه‌ریمی کوردستان و ووڵاتانی ئه‌وروپادا له ئه‌مرۆدا ته‌نها یه‌ک شت ئێمه‌ی کورد له‌وان جیا ده‌کاته‌وه ئه‌ویش سه‌قه‌تی کارکردن و نا دڵسۆزییه له کار و ئه‌رکه‌کاندا به‌پێچه‌وانه‌وه شتێکی که‌ی لێ شک نابردرێ ، تا ئێستاش مرۆڤی کورد داوای ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات نه‌کردووه که ئه‌و یاسا و رێسا و مافانه‌ی که ووڵاتانی تری دونیا بۆ منداڵان و قوتابیان دایان ناوه.. لێ ته‌نها ده‌مانه‌وێ مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی قوتابیان که نه‌بوونی پێداویستی خوێندنه دابین بکرێ و گه‌نده‌ڵیی له‌م بواره‌دا و دزی له په‌رتووک و پێداویستیه‌کانی قوتابیان بنه‌بڕ بکرێ ، له‌مه زیاتر گوێی شه‌یتان که‌ڕ بێت داوای هیچی دیکه‌مان نه‌کردوه و ناشی که‌ین.
له ووڵاتاندا منداڵ تا ته‌مه‌نی 18 ساڵ هه‌موو ئه‌رک و پێداویستیه‌کی له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته له هه‌موو رویه‌که‌وه، ئاخر کاکی وه‌زیر کاتێک من و هاونیشتیمانییه‌کانم هه‌ر له په‌رتووکه‌وه تا پێنوس و په‌ڕاو و لاستیک و پێنووستراش و ... هتد له بازاری ره‌ش بکرین ئیدی بوونی وه‌زاره‌ته‌که‌ی تۆ چ مانایه‌کی هه‌یه ، ئایا باشتر نییه قوفڵێکی پۆڵاین له ده‌رگاکه‌ت بده‌ی و خۆت به ژیانی خێزانه‌که‌ته‌وه سه‌رقاڵ بکه‌یت و ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆت رابگه‌یه‌نی چونکه هه‌ر وه‌ک ده‌بینرێت ده‌یان وتار و نووسینت له سه‌ر دیارده‌ی نابه‌جێ و نا شارستانی و دزیی و گه‌نده‌ڵیی له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌تدا له‌سه‌ر نووسراوه.
ئایا له کاتێکدا خه‌ڵکی له تۆ ناڕازی بێ ئیدی له پێناوی چیدا خۆت ده‌سه‌پێنی و ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆت راناگه‌یه‌نی؟ یان کورسیه‌که‌ت وه‌ک میرات بۆ ماوه‌ته‌وه، بۆیه من وه‌ک هاووڵاتیه‌ک داوات لێ ده‌که‌م له ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی خۆت رابگه‌یه‌نه با چی تر نه‌که‌وینه ژێر باری قه‌رز و قۆڵه‌ی په‌رتووکخانه‌کان.
hawar6868@yahoo.com
|