٧\٦\٢٠١٤
وهزیرى تهندروستى
بڕیاردهدا
دهرمان بدهنه
نهخۆشخانه تایبهتهکان بهو نرخهى که خۆیان کڕیویانه.
لە کاتێکدا کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی
دامەزراندنی کابینەی هەشتەمی حکومەت دەکەن و مشتومڕ گەرمە لەسەر ئەوەی
کێ دەبێتە وەزیری تەندروستی و ئایە وەزیری ئێستای تەندروستی لە جێگەی
خۆی دەمێنێتەوە یان نا، لەم کاتە هەستیارەدا، لە بری ئەوەی وەزیری
ئێستا و وەزارەتەکەی بیانوویەکی بەهێز پێشکەش بکەن بۆئەوەی قەناعەت بە
کۆمەڵانی خەڵک و لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵگای مەدەنی و میدیا بکهن بۆ
مانەوەی وهزیر، بە پێچەوانەوە رۆژ لە دوای رۆژ بڕیاری نایاسایی دەدهن
کە تەنها لە بەرژەوەندی بازرگانەکانی بواری دەرمانە.
لە تازەترین بڕیاردا، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە
فەرمانی وەزاری ژمارە ٧٥٨٨، کە لە رۆژی ٢٦/٥/٢٠١٤ دەرچووە، داوا لە
بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستیەکان دەکات کە دەرمان بۆ نەخۆشخانە
تایبەتەکان دابین بکەن بەهەمان ئەو نرخەی کە وەزارەت خۆی کڕیویەتی.
ئێمە لە کەمپهینی چاو هەر چاوە، چەند جارێک ئەوەمان دووبارە کردۆتەوە
کە وەزیر و وەزارەتی تەندروستی بوون بە خزمەتکار و پارێزەری
بەرژوەندییەکانی بازرگانەکانی بواری دەرمان و نەخۆشخانە تایبەتەکانیان.
وەزیری ئێستای تەندروستی و دارودەستەکەی هیچ شتێک بە کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان نایانبەستێتەوە و پۆست و پلەکانیان بۆ بەرژوەندی تایبەتی
خۆیان و شەریکەکانیان لە کۆمپانیا تایبەتەکاندا بەکاردەهێنن.
ئێمە دەپرسین، لە کاتێکدا کە دەرمان لە ناو نەخۆشخانە و بنکە
تەندروستیەکاندا دەستناکەوێت، خێرە وەزارەتی تەندروستی وەکو ئەوەی
دەرمانی لێ زیاد بێت، ئەو دەرمانە هەرزانفرۆش دەکات و دەیداتە
نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت؟ ئایە ئەمە دیسانەوە بەکارهێنانێکی خراپی
ماڵ و موڵکی گشتی نیە بۆ مەبەستی تایبەت؟ ئایە هۆکاری ئەم بڕیارە
زەرەربهخشە تەنها ئەوە نیە کە بەرپرسەکانی تەندروستی چی ئەوانەی کە لە
ناو وەزارەتن و چی ئەوانەشی کە بەرپرسی دۆسیەی دەرمانن لە بەڕێوەبەرایهتیە
تەندروستیەکان خۆیان شەریکە بەشی نەخۆشخانە تایبەتەکانن و هەموو هەوڵێک
دەدەن بۆ خزمەتکردنی ئەو نەخۆشخانانە بۆئەوەی خۆیان قازانج بکەن؟.
بۆیە ئێمە چیتر ڕووی دەممان ئاراستەی ئەو حیزبە سیاسیانە دەکەین کە
سەرقاڵی پێکهێنانی حکومەتن و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین و
پێیان دەڵێین، ئیتر بەسە!! تەندروستی و ژیانی ئەم میللەتەی ئێمە چیتر
بەرگەی چڵێسی و تێرنەخۆری بازرگانەکانی بواری دەرمان و شەریکەکانیان لە
بازاڕدا ناگرێت و وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە شۆرشێکی بنەڕەتی هەیە
و دەبێت ئەو شۆرشەش بە گۆڕێنی وەزیری تەندروستی دەستپێبکات. ئەگەرنا
دەبێت بەلاتانەوە ئاسایی بێت کارەساتی گەورەتر لە کوێرکردنی چاوى
هاوڵاتیان بە دەرمانی قاچاخ ڕووبدات.
فەرمانی وەزارەتی تەندروستی:

کەمپهینی چاو هەر چاوە
٦\٦\٢٠١٤
|