|
٢٠\٨\٢٠١٠ ووڵاتێک له خه‌م.
حه‌مید عه‌زیز
ووڵاتێک له خه‌م پێکهاتووه له یاسای جه‌نگه‌ڵ و نیشتمانێک له ئازار و ماڵێک له ژاوه‌ژاو و بیابانێک له خوێنڕشتن و له خوێنبارین و یاسایه‌ک له نایه‌کسانی و ده‌ریایه‌ک له زووڵم و کیشوه‌رێکی بێ سنور له‌کێشه‌ی چینایه‌تی و ئاسمانێک له‌هه‌وری کلتوری ڕه‌شی سه‌قه‌ت و باوبۆران و ڕه‌شه‌باو زریانی ناسروشتی و ته‌واو نابێت که‌م و کوڕیه‌کانی ئه‌م کێڵگه‌ی خه‌مه که‌چی به‌ده‌ست خۆمان نی یه ئه‌م نیشتمانی خه‌مه به‌هه‌شتێکه له‌هیواو ئاسۆیه‌که بۆ سبه‌یی و ئاهه‌نگێکی هه‌ست به‌خۆ بوونه له‌هه‌موو کاتێکدا بۆیه ئه‌م لانه‌ی خه‌مه لانکی له‌دایک بوونه هێلانه‌و خاوه‌ن ماڵی یه سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی یه زۆر جوانه له‌چاوماندا ئه‌م شوێنی یادگاری تاڵ و شیرینه ئه‌م دایکه مه‌زنه ئه‌م دایکی خاک و نیشتمانه چه‌ند لێی دووربین چه‌ند لێی زیزبین هه‌موو ساتێ له‌چاوو ڕۆحمانه‌وه نزیکه بۆیه ووڵاتی خه‌مه بۆ ئێمه‌و ووڵاتی خۆشی یه بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی که‌ته‌نها بیر له‌ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆیانی تیا ده‌که‌نه‌وه‌و به‌س .
ووڵاتێک له‌خه‌م مێگه‌لێکی بێ شوانه داستانێکی ئاوه‌ژووه چونکه له‌ووڵاتانی دنیای پێشکه‌وتوودا میری زیره‌کترو به‌په‌رۆشتره له‌خه‌ڵکی ساده‌و سه‌رجاده که‌چی لای کیشوه‌ره بێ سه‌روبه‌ره سه‌قه‌ته‌که‌ی ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه . په‌نجه‌ره نایلۆنیه دڕاوه‌کانی ماڵی نیشتمان یان که‌پره لار‌و لوێره خوارو خێچه‌کانی نه‌خشه‌ی سه‌قه‌تی ووڵات یان جاده‌و بانه بێ هێڵ و بێ شۆسته‌کانی گیانی شار یان ئه‌و هه‌موو چه‌پکه وایه‌ره به‌شان و ملی شار‌و شارۆچکه‌کاندا وه‌کو گۆبه‌رۆکێکی ته‌نه‌که‌ی سه‌قه‌ت هاتونه‌ته خواره‌وه که‌بۆڕی شارستانیه‌تیشی داوه‌ته‌وه‌و که‌له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا نه‌بووه یان بێ پلانیی و که‌م و کورتی میری بۆ ئاشی ژیانمان که‌خودا خۆی ده‌یگێڕێت هیچ عه‌قڵ و پلانێکی مرۆیی له‌گه‌ڵدا نی یه یان ئاودیوکردنی ئاڵتونی ڕه‌ش که‌نانی خه‌ڵکه یان ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خێرا یان و یان و هه‌زاران یان و ئه‌گه‌ری تریش ڕۆمانی به‌دبه‌ختیی و نه‌هامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی هه‌ژارو نه‌داره یان گه‌لێکی برسی و نه‌زانه که‌چی ژێر خاکی زێڕه‌و سه‌ر زه‌مینی به‌پیت و سامانی هه‌تاوو ئاسمانی چوار وه‌رزو ئاوی پاک و ڕوونه ئه‌مه که‌هه‌مووی سامانه به‌ڵام سامانی عه‌قڵ نا به‌ڵکو سامانی بایه با بۆیه جه‌سته‌ی خاک و خه‌ڵکمان وه‌کو بێژنگێکی داڕزاوه گیانێکی نه‌خۆش و هۆشێکی لاوازی سه‌قه‌ت و هه‌موو کارێکی بێ بیرکردنه‌وه‌ی له‌خۆ گرتووه.
مخابن هه‌موو جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتمانه هه‌ژاره که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌وڵه‌مه‌نده له‌ت له‌ته‌و له‌ڕیزی ووڵاتانی هه‌ژارو دواکه‌وتووی ستانه‌کانه ستانه‌کانیش وه‌کو ئه‌فغانستان و کازاغستان و به‌لوجستان و .. هتد یه . ئه‌م نیشتمانه داگیرکراوه که‌ماڵی کوردانه له‌ژێر پێ یه‌وه هه‌تا ته‌وقی سه‌ری پلانی چه‌وت و هه‌ڵه‌یه بۆیه ئه‌م چیرۆکه درێژه له‌به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌و نه‌ئێمه دڵمان خۆشه که‌مرۆڤین و نه‌ووڵاتیشمان له‌خاک و نیشتمانی خه‌ڵکیی ده‌چێت نه‌منداڵییمان وه‌کو منداڵی و نه‌گه‌وره‌ییمان وه‌کو گه‌وره‌یه‌و نه‌سیستم و پلانی ژیانمان وه‌کو ژیانه‌و نه‌خه‌ڵکمان خه‌ڵک و نه‌میریمان میری . سه‌د حه‌یف و مخابن ئێمه‌ی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتیی ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێکمان هه‌بێت هه‌ر هیچمان نی یه چونکه له‌ژیانی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریماندا دورو نزیک خاوه‌نی هزرو بیری خۆمان نین و عه‌قڵ بوونی نی یه له‌ژیانی ڕۆژانه‌ماندا .
ده‌رگاو په‌نجه‌ره شکاوه له‌وحینه کون کونه‌کانی نیشتمان چیرۆکی تفت و تاڵی خاکێکی سوتاوو خه‌ڵکێکی بێ خاوه‌ن و بێ نه‌واو لانه‌وازه بۆیه په‌خشانی ڕه‌شی کاره‌ساتی به‌فرو خوێنی نه‌هامه‌تی و دڵ ته‌زێنی گه‌لێکی دڵشکاوه‌و هیوا تێیدا له‌مێژه مردووه بۆیه من و تۆش هه‌ر بۆڵه‌مانه‌و هیچ خۆشی یه‌ک نابێته میوانی ماڵه سارد‌و سڕه‌که‌مان هێنده ڕه‌شبینیشین هه‌رگیز هیوامان نی یه ئه‌م ووڵاته کڵۆڵه‌ی ئێمه بکه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و هه‌ناسه‌یه‌کی ئۆخه‌ی بدات چونکه ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و کورد له‌ئه‌زه‌له‌وه مێشک داگیرکراوین و سه‌قه‌تین بۆیه پێویستمان به‌مێشک گره‌وه هه‌یه نه‌ک به‌قاوه گره‌وه له‌هه‌مان کاتدا پێویستمان به‌میری و شوانی دستپاک هه‌یه نه‌ک لێپرسراوی نه‌خۆش .
کوردستان جوانترین ووڵاتی دنیایه که‌چی له‌گرنگی پێدانی‌دا بێ خاوه‌نه کوردستان ده‌وڵه‌مه‌ندترین خاکی جیهانه که‌چی مخابن میلله‌ته‌که‌ی دواکه‌وتوو هه‌ژاره زۆر به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌ڤه‌ره وه‌کو شوێنێکی خۆڵه‌مێشی دنیای عه‌یامێک زۆر کۆنی له‌مه‌وپێشی مرۆڤایه‌تی یه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه له‌م سه‌رده‌می جیهانگیری و سیکۆلاریزمه‌دا ووڵاتی لاشه‌ی بێسه‌رو قوتابخانه‌یه‌ک بێ پۆل و ماڵێک به‌تاڵ و بێ هیچ و ئاشێک بێ خاوه‌ن که‌خودا بیبات به‌ڕێوه وه‌کو سه‌رێکی به‌تاڵی بێ عه‌قڵ وایه بۆیه ئه‌م پاپۆڕه ڕزیوه بێ شۆفێره ووڵاتی ئاوه‌ژووه سه‌ری مرۆڤ ده‌ئاوسێنێت له‌بێ سه‌روبه‌ریدا ئه‌وه‌ی ناوی یاسایه‌و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن یه‌کسانی و ئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه له‌نیشتمان و نه‌ته‌وه‌دا بوونی نی یه . نمونه‌یه‌کی بچوک بۆ ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ی گه‌لی کورد ئه‌وه‌یه که ووڵاتی به‌ریتانیا له‌ساڵی 1923 دا نیشانه‌ی سه‌رجاده‌و ڕێگه نیشانده‌رو یاسای هاتووچۆی داناوه‌و جێبه‌جێی کردوه که‌چی ئێمه ساڵی 2010 یه‌و ڕۆژانه ده‌یان ڕوداوی ئۆتۆمۆبیل ده‌بینین و له‌هه‌ر سێ سه‌عات جارێک مرۆڤێک له‌کوردستان به‌کاره‌ساتی ئۆتۆمبیل ده‌مرێت که‌ئه‌مه ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رزه‌و سروشتی نی یه مخابن هه‌تا ئێستا نازانین به‌شێوه‌یه‌کی شارستانی و مه‌ده‌نی نان بخۆین و نازانین به‌شێوازێکی مۆدێرن قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ین و ڕه‌وشتی شۆفێری و لێخوڕین نازانین و ته‌نانه‌ت بێبه‌شین له‌خۆشه‌ویستی و عه‌شق و زانینی پێکه‌وه ژیان و ڕێز‌و هێمنی و گه‌وره‌یی و پیرۆزی مرۆڤ ته‌نها ئه‌وه‌ی که‌گه‌وره‌و به‌ڕێزه ئه‌وه‌ی که‌هه‌موو شتێکه ته‌نها پاره‌یه.
به‌کورتی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوشتووه‌و ئازارمان ده‌دات و به‌ره‌و دوواوه‌مان ده‌بات ئه‌و جیاوازی و نایه‌کسانی یه‌یه که‌له‌نێوان هاووڵاتیانماندا هه‌یه‌و کێشه‌ی چینایه‌تیمان زۆره‌و گرنگی و ڕێز‌و حورمه‌ت ده‌درێ به‌که‌سانی سه‌رمایه‌دارو ده‌ووڵه‌مه‌ند به‌ڵام که‌سێک هه‌ژاره نه‌ده‌ووڵه‌ت و نه‌خه‌ڵکیش ڕێزی بۆ دانانێت و هیچ مافێکی هاووڵاتی بوونی نی یه .. له‌ڕاستیدا ئه‌م کێشه‌ی چینایه‌تی یه زۆر سه‌خته شۆڕشێکی ڕۆشنبیری مه‌زنی ده‌وێت . له‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتنه‌دا که‌سه‌رو ژێری ووڵات هه‌مووی گه‌وهه‌ره سه‌د حه‌یف له‌باتی مه‌ڕمه‌ڕو کاشی و خشتی سورو قیرتاوی جوان و چیمه‌نی سه‌وزو دیمه‌نی شارستانی مۆدێرن خاوه‌نی دیواری قوڕینی خوارو خێچ و ده‌رگای ته‌نه‌که‌و پالیس و په‌رژینی گوێنی و بانی گڵ و په‌نجه‌ره‌ی به‌نایلۆن ده‌پۆشراومان هه‌یه که‌له‌ووڵاته هه‌ژاره‌کانیشدا نابینرێت بۆیه خاک و ووڵاتمان سیمای نیشتمانێکی ناشارستانی و ناته‌واوه تابلۆی ووڵاتی جه‌نگ و دوواکه‌وتن و زووڵمه بۆنی چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست و سه‌ده‌کانی پێشتریشی لێدێت بۆیه ئه‌م لاشه بێ ڕۆحه ئه‌م دڵه ته‌نگ و برینداره دیمه‌نی ڕۆح ته‌زێن و ناخ هه‌ژێن و شێوه‌ی مه‌رگ و به‌جێمانه بۆیه چه‌می وشکی وه‌لانراوو له‌پێکراوی ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی گورگه‌کانی ده‌سه‌ڵاته که‌چی جێ نزرگه‌ی شۆڕشگێڕ‌و عاشقان و نوسه‌رانه .. خۆشه‌ویستی نیشتمان په‌روه‌رو پێشمه‌رگه‌و هه‌ژارانه له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م شوێنه ئه‌م نیشتمانی زووڵمه ماڵی مرۆڤی تینوی ئازادی و خه‌ڵکی خێر لێنه‌دیوانه بۆیه له‌دێر زه‌مانه‌وه وتویانه ئه‌م ده‌ڤه‌ری باووبۆرانه جێگای خه‌ڵکی زۆردار‌و بێعاره جه‌هه‌نه‌می عاقڵانه‌و به‌هه‌شتی که‌له‌پوتانه به‌ڵام ده‌توانین به‌کارو دڵسۆزی هه‌موومان بیگۆڕین.
ده‌رگاو په‌نجه‌ره نایلۆن و ته‌نه‌که ڕزیوو چینکۆ ژه‌نگاوی یه‌کانی سیمای ووڵات چه‌ند کوچه‌ی داخراو‌و بێ واتای تاریک و دڵ و گیانی پڕ خه‌م و پرسیاری شه‌رم و سه‌رسوڕمانه .. دیواری حه‌وشه‌ی به‌له‌وح و گوێنی هه‌ڵچنراوی ئه‌م خاک و خۆڵه ئازیزه قوڕو به‌ردی شاره‌زور له‌جێی دڵ نه‌وایی و خزمه‌ت پاداشتی جه‌سته‌ی سووتاوی نیشتمانه .. توله‌ڕێ قوڕاوی یه سه‌خت و ده‌رنه‌چووه‌کانی مه‌ینه‌تیت تاریکی و بێ ئاوی هه‌موو ته‌مه‌نت ئه‌ی ڕۆحه بێ نازه‌که‌م ئه‌ی نیشتمان له‌جێی شه‌قام و باخچه‌ی جوان له‌جێی یاسا‌و یه‌کسانی چی دیاری ده‌ستی ڕه‌شی فیرعه‌ونه‌کانه بۆ تۆ .؟. بۆ تۆی بریندار بۆ تۆی هه‌میشه کڵۆڵ و غه‌مبار چیمان کرد پاداشتی دایکایه‌تیت چی بوو له‌ئێمه‌وه وه‌کو ڕۆڵه‌کانت .؟. ئه‌ی نیشتمانه بێنازه‌که‌م شه‌وو ڕۆژ خه‌مت ده‌خۆم به‌ڵام ته‌نها پێنوسێک شک ده‌به‌م بۆ دڵنه‌واییت بۆیه ئازاری دڵی ئێمه‌ی له‌په‌رۆشیماندا بۆتۆ گۆڕه‌پانی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌وانی له‌بێباکییاندا بۆ خۆیان . ئه‌ی نیشتمان ئه‌ی هه‌ناسه ئه‌ی گه‌وره‌ترین باوه‌شی دایکایه‌تی و هه‌ست به‌خۆ بوون له‌باوه‌شتدا ئه‌ی خۆشه‌ویست له‌دڵ و هه‌ناوی هه‌ژاراندا به‌داخه‌وه جیهان هه‌مووی ده‌تبینێت و ده‌ستی یارمه‌تیت بۆ درێژ ده‌کات که‌چی هیچ به‌رپرسێکی ووڵات ناتبینێت و به‌شه خۆراکیشت ده‌بات بۆ خۆی به‌شه ئاوت ده‌بات بۆ خۆی به‌شه نه‌وتی میلله‌تیش ده‌بات بۆ خۆی که‌چی بۆ یه‌کجاریش سه‌ردانی برینه به‌سوێکانت ناکات بۆ یه‌کجاریش سه‌ر به‌کۆڵانی هه‌ژارانتا ناکات که‌چی بێشه‌رمانه‌و به‌درۆ سوێند به‌سه‌ریشت ده‌خۆن .
هیچ ووڵاتێ هێنده‌ی تۆ نیشتمانی غه‌درو سووتان نی یه .. ماڵ و سیمای خه‌ڵکی ده‌ڵێی چاوی قرژاڵه له جوانیا کانی پاک و ڕۆشنه ژینیان بۆیه نیشتمانیان جه‌رده‌ی نی یه .. پۆشته‌ن هه‌موو جیهان له‌م ده‌وران و ژیان و سه‌ده‌یه‌دا ته‌نها تۆی غه‌درو به‌جێماو سیمای جوانیت گشت په‌ڵه‌یه .. له‌سایه‌ی سه‌ری ناپاک و ده‌ست پیس و چه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و دیوارت یه‌کپارچه مقه‌باو نایلۆن و ته‌نه‌که‌یه .
|