١٦\٥\٢٠١١
وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ره
(وه‌ره خواره‌وه) وه‌ره خواره‌وه.

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له سه‌ر داوای {گروپی به‌رگری له ماف و ئازادی} که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک
لاوی خۆێن گه‌رمه‌وه له شاری سلێمانی رێکخرا خۆپیشاندان له به‌ر ده‌رگی
سه‌رای سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌ک به‌رێوه چوو، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له
لاوان و خه‌ڵکی شار به‌شدارییان تیا کرد‌و ده‌ستیان کرد به به‌رز‌کردنه‌وه‌ی
دروشم وداخوازییه‌کانیان و پاش تێپه‌ربوونی یه‌ک دوو رۆژ هه‌ندێ له
حزب و بزووتنه‌وه‌و رێکخراو که‌وتنه قسه‌کردن و به‌یان ده‌رکردن و وه‌ک
پاکانه‌وه وتیان ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شداریمان له‌و
خۆپیشاندانانه نه‌کردووه، به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژێکی تر که زانیان جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک به لێشاو ده‌رژێنه ناو خۆپیشانده‌ران و بۆ قۆستنه‌وه‌ی
بارودۆخه‌که خاوه‌نی ئه‌و جۆره قسه‌و کرده‌وانه‌ش خۆیان خزانده
ناویان و، که‌م، که‌م و هێواش هێواش ده‌ستیان به سه‌ر خۆپیشاندانه‌که
گرت و بوونه خاوه‌نی و به‌ره‌و توندوتیژی بردیان و شێوه‌که‌یان
ناشیرین کرد‌و ئاراسته‌که‌یان گۆری و ده‌ست کرا به رێپێوان وپاشان
به‌رده فرکێ و به‌کارهێنانی دارلاستیق وته‌قه‌کردن و خۆێن رشتن.
رۆژێک له رۆژانی خۆپیشانده‌که‌ی به‌ر ده‌رگی سه‌رای سلێمانی کچه
کوردێکی شاعیر‌و رۆژنامه‌نووس به ناو خاتۆ {ئه‌وین حه‌مه ئه‌مین} به‌بۆنه‌ی
یادی پرۆسه‌ی زه‌نجیره ئه‌نفاله‌کانی چه‌په‌ڵ و قرکردنی گه‌لی کوردستان
ویستی پارچه شیعرێک بخۆێنه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و
وڵاتانه که یارمه‌تی دیکتاتۆر سه‌دام حوسییان داوه ده‌ستی پێکردو،
ناوی وڵاتی سعوودییه‌ی هێنا، یه‌کسه‌ر دوو زه‌لامی ریش سپی و ریش پانی
توندره‌و له ناو خۆپیشانده‌ران قیت بوونه‌وه‌و به شێوه‌یه‌کی دزێو‌و
بێفه‌رو ناشیرین هاواریان کرد: وه‌ره خواره‌وه، وه‌ره خواره‌وه‌و
ناوی سعوودییه مه‌هێنه، سعودییه وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ره وه‌ک
بڵێی هه‌ر ئه‌وان ئیسلامن و که‌سی تر نییه و، یان که‌س نازانێت
سعودییه چۆن وڵاتێکه!!.
لێره‌دا با بزانین سعودییه (که) وڵاتی (ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ره) چییه‌و
چی تیایه!!.
پێش هه‌موو شتێک با بزانین شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی وڵاته یان به‌ندیخانه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه؟
عەرەبستانی سەعوودی وڵاتێکی عەرەبییە ده‌که‌وێته‌خوارووی رۆژئاوای
ئاسیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و، ئه‌م وڵاته به زه‌بری شمشێرو کوشتن
وخۆین رشتن وداگیرکردنی هه‌موو خاک و بیابانی: حیجازو نه‌جدو قه‌سیم و
حایل و ریازو ئیحساء وشوێنی تریش هاتووه‌ته دی.
له 26 ی دێسه‌مبه‌ری 1915 جه‌نگاوه‌ری خۆینرێژ عه‌بدولعه‌زیز کوری عه‌بدولره‌حمان
ئال سعود‌و سێر پیرسی کۆکس نۆینه‌ری بریتانیا په‌یمانی (رێکه‌وتن)
دارینیان مۆر کرد‌و، به هۆی ئه‌و په‌یمانه بریتانیا دانی نا به‌وه‌ی
که‌ئه‌م شۆێنانه: نه‌جد، قه‌تیف، ئیحساء، جوبه‌یل و شوێنی تریش خاکی
عه‌ره‌به‌ستانی سعودییه‌و، بریتانیا به هۆی یه‌که‌مین جه‌نگی جیهانییه‌وه
ئه‌و په‌یمانه‌ی مۆر کرد بۆ ئه‌وه‌ی سعودییه بچیێت به گژ محه‌مه‌د ئه‌لگلال
ئه‌لره‌شید ئه‌میری ئیماره‌تی ئه‌لحایل که له گه‌ڵ عوسمانییه‌کان
هاوکاره‌و، رێگری له بریتانیا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ی عه‌سکه‌ری
نه‌گاته عێراق. شا عه‌بدوالعه‌زیز کوری عه‌بدولره‌حمان ئال سعود (1873
– 1953) دامه‌زرێن و یه‌که‌مین شای شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌و، ئه‌م
شانشینه یه‌کێکه له وڵاته ئایینی و داخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
شا عه‌بدوالعه‌زیز وه‌ک دار‌و ده‌سته‌که‌ی (دگێڕنه‌وه) زۆر هۆگری ئایین
و نۆێژو رۆژو بووه‌و، ئه‌م زاته {ته‌نها 32 ژنی} هێنا‌و، بێ له ژماره‌یه‌کی
تر که ناوایان نه‌ماوه چونکه شا عه‌بدوئه‌لعه‌زیز ئه‌مرۆ ژنی هێناوه‌و
بۆ به‌یانی ده‌ری کردووه (ته‌ڵاقی) داوه.
هه‌ر بۆ سه‌یرو سه‌مه‌ره و خۆشی خۆێنه‌ران شا عه‌بدولعه‌زیز شازاده {حێه
کچی ئه‌حمه‌د کوری محه‌مه‌د کوری ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌دیری خاڵی} هێناوه‌و،
ماوه‌یه‌ک لایده‌مێنی مناڵی نابیت و (ته‌ڵاقی) ده‌داو، دووای ساڵێک
شازاده محه‌مه‌د برای شا عه‌بدولعه‌زیز (حێه خانی کچی خاڵی) دێنی و
ده‌بێته ژنی وکورێکی ده‌بێ و ناوی ده‌نێ عه‌بدوڵڵاو، که‌مناڵی تری
نابێ و ئه‌ویش ته‌ڵاقی ده‌دات و، داماوه دگه‌رێته‌وه ماڵی باوکی و،
رۆژ دێ و رۆژ ده‌روا جارێکی تر شا عه‌بدولعه‌زیز داوای(حێه خان) ده‌کات
و سه‌ر له نۆی ده‌بێته‌وه به ژنی و ده‌گه‌رێته‌وه‌و، یه‌ک ده‌رزه‌ن
(12) کورو کچی ده‌بی و یه‌کێک له‌وانه شا فه‌هه‌ده 1920-2005 پێنجه‌مین
شای شانشینی عه‌ره‌به‌ستانی سعودییه. ((ئایه ئه‌وه ژنهێنانه یان
گاڵته کردنه به مافی ئافره‌تان؟؟!!)).
یه‌که‌مین دیارده‌ی ناشیرین و قیزه‌وه‌ن له وڵاتی سعودییه نێربازییه‌و،
ئه‌م کاره پیسه (به پێی بۆچوونی ئیسلام) هۆیه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ
زراندنی ناو‌و به‌های نه‌ته‌وه‌وو گه‌لان و، ئه‌م دیارده‌یه زۆر بڵاو
بووه‌ته‌وه له ناو دانیشتوانی وڵاتی سعودییه به گشتی و، له ناو
خێزانی مه‌لیک و شازاده‌کان به تایبه‌تی و له هه‌مووی خراپتر شازاده‌کان
ده‌ستدرێژییه‌کانیان بۆ ده‌ره‌وی سعودییه‌ش ده‌گوێزنه‌وه‌و، بۆ
نموونه به پێی رۆژنامه‌ی ئینگلێزی {دێلی میل} شازاده‌یه‌کی سعودی به
ناو (سعود عه‌بدولعه‌زیز بن ناسر ته‌مه‌ن 34 ساڵ) نه‌وه‌ی پاشای
سعودییه، له یه‌کێک له هۆتێله‌کانی له‌نده‌ن، پایته‌ختی به‌ریتانیا،
ده‌ستدرێژیی سێکسی ده‌کاته سه‌ر کوڕه خزمه‌تکاره‌که‌ی به‌ناو (به‌نده‌ر
عه‌بدولعه‌زیز) و پاشان ده‌یکوژێت و، شایانی باسه (به‌رپرسانی هۆتێله‌که
به پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌یان ڕاگه‌یاندووه که ئه‌و شازاده‌یه چه‌ند
جارێ داوای کوڕی له‌شفرۆشی له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و هۆتێله کردووه)
و، ئه‌وه‌ی سه‌یره له سعودییه خه‌ڵکی تاوانبارکراو به‌رد باران ده‌کرێن
تا مردن، به‌ڵام شازاده‌کان سزا نادرێن و، زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر داوا ده‌که‌ن
سزا هه‌موو لایه‌ک وه‌ک یه‌ک بگرێته‌وه.
به پێی لێدوانی (کچه نووسه‌ری سعودی به‌ناوبانگ نادین سلیمان البه‌دیر
1978) له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی "الحره" (60%) ی پیاوانی
سعودییه مه‌یلی نێربازیان هه‌یه.
له رووی پاره خه‌رجکردن و دزین وفرۆشتنی نه‌وت و گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی
ئال سعود خاوه‌نی گشت خاک و سه‌رمایه‌و نه‌وت و ده‌سه‌ڵاته له وڵاتی
ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر (سعودییه) و، پره له دزی و گه‌نده‌ڵی له هه‌موو
بواره‌کانی ژیاندا‌و، زوربه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کان له بواری نه‌وتدا به‌دی
ده‌کرێن که یه‌ک له سه‌ر چواری نه‌وتی دونیایه‌و له ژێر رکێفی بنه
ماڵه‌ی مه‌لیک عه‌بدوڵڵای خه‌ڵه‌فاو نه‌زانه‌و، ده‌توانین بڵێن ئه‌م
بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه بووه‌ته پاسه‌وانی سێ شۆێنی گرنگ: که‌عبه وحه‌ره‌می
پیغه‌مبه‌رو گه‌نجینه‌ی ئال سعود.
پێشتر که هۆش و فامی خه‌ڵک کز‌و لاواز بوو، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه به چاوێکی پر له شکۆمه‌ندی و میهره‌بانییه‌و ده‌بینرا،
به‌ڵام ئه‌مرۆ به هۆی ئه‌نته‌رنێت و فیس‌بوک و کۆمپیته‌ره‌وه هوشیاری
خه‌ڵک به‌رزه‌و چاودێری دزی و گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه ده‌که‌ن.
ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رگری له دیکتاتۆرو مشه‌خۆرو خه‌ڵه‌فاو ده‌که‌ن په‌نا
ده‌به‌نه به‌ر درۆده‌له‌سه‌و چواشه‌کاری گوایه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌ست
پاک و بێگه‌رده‌و دووره له گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام راستییه‌کان ده‌مو چاوی
دێزی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌خه‌نه روو که چۆن چۆنی شازاده‌کان (کورو
کچانی) مه‌لیک وبنه‌ماڵه نه‌وت له نێوانی خۆیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن و،
ده‌ست به سه‌ر زه‌وی و زاری وڵات ده‌گرن و، خۆیان ده‌که‌نه هاوبه‌ش
له گه‌ڵ کۆمپانیاو سامانی خه‌ڵک و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات قورسترین سزا
ده‌درێت.
تا ئێستا نه‌بیستراوه شازاده‌یه‌ک یان وه‌زیرێک یان به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی
ده‌سه‌ڵات به هۆی دزی و گه‌نده‌ڵی سزا درابیت و، وه‌ک دیاره له
ئاینده‌یه‌کی نزیگیشدا نابیسترێ، چونکه دزی وگه‌نده‌ڵی بووه‌ته
دیارده‌یه‌کی گشتی و(حه‌ڵاڵه)و (حه‌رام) نییه!! له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر
دزو گه‌نده‌ڵێکی بچوک پابه‌نده به شازاده‌یه‌کی بنه ماڵه‌و، ئه‌گه‌ر
مه‌لیک و گه‌وره‌کانی بنه ماڵه دزو گه‌نده‌ڵ بن، (گله‌یی له وردیله‌کانی)
خێزان ناکرێت و عه‌ره‌ب واته‌نی:
ئه‌گه‌ر خاوه‌ن مال ""مه‌لیک"" له ده‌ف بدات، دانیشتوان ""شازاده‌کان""
هه‌وه‌سی سه‌مایان هه‌یه.
مه‌لیک وشازاده‌کان ژیانێکی خۆش وکامه‌ران به‌سه‌ر ده‌به‌ن، کۆشک و ته‌لارو
باڵه‌خانه وئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و فرۆکه‌ی تایبه‌تی وخواردنی باش و هه‌موو
جۆره‌ره‌کانی ئاو‌و شه‌راب وویسکی و کۆنیاک، ئه‌مه له لایه‌ک و، له
لایه‌کی تره‌وه برسێتی وهه‌ژاری و بێ نانی باڵی به‌سه‌ر زیاتر له (3)
ملیۆن دانیشتوی وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر کێشاوه‌و، زوربه‌یان له شاری
مه‌ککه ده‌ژین و به پێی راپۆرتی وزاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی
زیاتر له (3) ملیۆن که‌س له ژێرخه‌تی هه‌ژاری ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن
و، سوود له بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن و، ئه‌مه‌ش جێی ریسوایه
بۆ حکومه‌تی وڵاتی "سعودییه"، وڵاتێک له سه‌ر ده‌ریایه‌کی بێ‌بنی نه‌وته.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له راپۆرتێکی تایبه‌ت به به‌ڵگه‌نامه‌و
دیکۆمینته‌کانی ویکیلیکس که تا ئێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک
له شازاده‌کانی نزیک به مه‌لیک عه‌بدوڵڵا ساڵی زیاتر له (10) ملیار
دولار خه‌رج ده‌که‌ن.
له وڵاتی ئه‌ڵڵاهۆ ئه‌کبه‌ر ئافره‌تان بێ رێزن وبێ مافن و تووشی
ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌بنه‌وه، له پێش هه‌موو شتێکدا به تۆبزی دوور
له خواست و ئاره‌زوویان ده‌درێن به‌شوو، بۆ نموونه ""شێخێکی"" ریش پان
وه‌ک یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆکی به‌ناو سه‌ندیکای زایانی ئیسلام له جهاندا،
ته‌نها (48) ساڵ {هیچی تر} له ئه‌سمائی ژنی گه‌وره‌تره.
ئه‌سماء له ته‌مه‌نی نه‌وه‌کانی قه‌رزاوییه‌و، بگره مناڵتره، له
وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر شێوه‌ی ئه‌و جۆره ژنهێنانه زۆره‌و ژماردنیان
ئاسان نییه.
پرۆفیسۆر مه‌زاوی گه‌لال محه‌مه‌د ئه‌لره‌شید مامۆستای ئایین و لاهوت
له زانکوکانی له‌نده‌ن (Professor of Anthropology of Religion) ده‌ڵێت:
زه‌بروزه‌نگ و توند‌و تیژی دژ به ژنان له وڵاتی سعودییه زۆره‌و کێشه‌یه‌کی
ئاڵۆز‌و پر گرێی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسییه‌و، دووره له ته‌بایی و یه‌کسانی،
له‌سعودییه پیاوان به گشتی و ئه‌وانه‌ی خۆیان به پیاوی ئایینی و
زانا ناو ده‌به‌ن به تایبه‌تی هیچ رێزێک بۆ ئافره‌ت دانانێن و، واده‌زانن
ئافره‌ت کاڵا‌یه‌که بۆ کرین و فرۆشتن.
ئافره‌تان ئازاد نین و له لێخورینی ئۆتۆمبیل بێ به‌شن و، هه‌روا بۆیان
نییه له شۆێنه گشتییه‌کان و له رێستوران و له‌و دوکانانه‌ی جل و به‌رگی
ناوه‌وه (به‌رمه‌مک وسوتیان و ده‌رپێ و ئه‌ته‌ک) ده‌فرۆشن کار بکه‌ن
و، ئافره‌تان له کۆمه‌ڵگای سعودییه به لاواز وبه بێ توانا (زه‌عیفه)
ناوزه‌د ده‌که‌ن.
ساڵانه ده‌یان هه‌زار ئافره‌تی وڵاتی ئه‌نده‌نۆسیا بۆ کارکردن روو ده‌که‌نه
سعودییه و تووشی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ده‌بنه‌وه به هۆی ده‌ستدرێژی و
توند‌و تیژییه‌وه‌و له لایه‌ن خاوه‌ن کاره‌کان و، جاری واهه‌یه کۆمه‌ڵێک
پیاو پێکه‌وه وه‌ک (درنده‌و جانه‌وه‌ر) له گه‌ڵ ئافره‌تێک ئه‌و کاره
نا مرۆڤانه (کاری سیکسی) ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه رێکخراوه ئه‌نده‌نوسیه‌کان
داوایان له‌حکومه‌تی ئه‌نده‌نوسی کرد که‌چیتر ڕێگا نه‌دات ئه‌نده‌نوسیه‌کان
له‌وڵاتی سعودیه کار بکه‌ن‌و له‌وپێناودا پێویست ده‌کات ڕێگر بێت له‌وه‌ی
ئه‌نده‌نوسیه‌کان له‌وێ کار بکه‌ن، شایانی باسه ساڵانه به‌هۆی ره‌فتاری
ناڕه‌وای خاوه‌ن کاره‌کان سه‌دان ئیشکه‌ری ئه‌نده‌نوسی له‌وڵاتی ئه‌ڵڵاهو
ئه‌کبه‌ر ڕووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه ده‌بنه‌وه که دووا ڕووداو، ئه‌و
ڕووداوه بوو که‌کچه ئه‌نده‌نوسی به‌ناوی (سمیات سالان مسته‌فا) ئه‌و
کیژه بوو که له‌لایه‌ن خاوه‌ن کاره‌که‌یه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی‌و
لێدان بووه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌و لێدانه تووشی خوێن به‌ربوونی
هه‌ناوی بوو.
ئافره‌تان له سعودییه‌تووشی گیروگرفتێکی بێ هاوتا ده‌بنه‌وه به
براورد له گه‌ڵ ئافره‌تانی وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی، چونکه به زۆر
به‌شوو ده‌درێن و، نابێت له گه‌ڵ پیاوان کۆ ببنه‌وه‌و، بۆیه هه‌میشه
جیاده‌کرێنه‌وه‌و، لێخورینی ئۆتۆمبیل قه‌ده‌غه‌یه، هه‌موو کات چاودێری
ده‌کرین، ئافره‌ت که له ئیش یان له قوتابخانه ده‌گه‌رێته‌وه ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر مامۆستا بێت پێویسته موبایله‌که‌ی بۆ چه‌ند کاتژمیریک بداته
باوکی یان براکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌س په‌یوه‌ندی پێوه ده‌کات و،
ده‌بێت جلی تایبت بپۆشن: عه‌زیزی درێژ، چادرو چارۆکه، حیجاب، جلباب و
مانگ‌و له‌گه‌ڵ (فوگه‌و چرغدو مقنعه) و، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک به‌خته‌وه‌ر
بێت و مێرده‌که‌ی که‌مێک دڵ نه‌رم بێت، ده‌توانێت (ته‌نهاو هیچی تر)
نیوه‌ی چاوێکی به‌ده‌ره‌وه بێت و، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م جۆره ره‌فتارانه
رێژه‌ی خۆ کوشتن (ئینتیحار) زۆر زۆره‌و، بووه‌ته دیارده.
له‌م دوواییدا پیاوێکی ئاینی ناسراوو گه‌وره (شیخ محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان
عوره‌یفی) هێرشی کرده سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رو رۆشنبیران و،
پاشان له پرۆگرامێکی ئیزگه‌ی رادیوی قه‌ته‌ر (قگر) به‌ناوی (دڵم له
گه‌ڵتایه) بۆمبێکی ترسناکی به‌ناو ""فه‌توا"" ته‌قاندو کۆمه‌ڵگای
وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ((هه‌ژاندو شه‌ڵه‌ژاندوشه‌له‌قاند)) کاتێ
وتی: نابێت کچ له گه‌ڵ باوکی‌دا به دووقۆڵی له ژووریکدا پێکه‌وه بن
و، ئه‌گه‌ر ویستیان پێکه‌وه بن، پێویسته دایک یان برا یان که‌سێکی تر
له گه‌ڵیاندا بێت، نه‌وه‌ک باوکه‌که ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر کچه‌که!!!.
هه‌ر ئه‌م کابرا ""موفتییه"" هێرشێکی نابه‌جی و ناره‌وای کرده سه‌ر
ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی" بۆیه شیعه‌ی جیهان و ته‌نانه‌ت سه‌رۆک وه‌زیرانی
عێراق نوری ئه‌لمالکی به ناشترین وشه وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و، ئه‌م
رووداوه بۆ هۆی ئه‌وه‌ی رێگری له هاتووچۆی له ناو وڵاته ئیسلامی و
وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ نموونه وڵاتی کویت بکرێت، واته هاتووچۆی لێ قه‌ده‌غه
کراوه.
پاش وته‌کانی ئه‌و ""موفتی""یه ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک بێزاریان ده‌ربری
و، تا وای لێهات هه‌ندێک بڵێێن (فه‌توا) وه‌ک مۆده‌ی جلوبه‌رگ وایه،
چونکه ""فه‌توای"" ئه‌و شیخ محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان عوره‌یفییه" وه‌ک
ئیشی خه‌یاته، وه‌ک زانراوه خه‌یات هه‌رده‌م هه‌وڵ ده‌دات مۆدێلی
جلوبه‌رگی تازه بدۆرێ، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌زانی وکاڵفامی زۆر که‌ره‌ت
سه‌قه‌تیان ده‌کات.
له وڵاتی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر ئیسلامه سه‌له‌فییه‌کان رۆڵێکی چه‌په‌ڵ
ده‌نوێنن وبیرو هۆشی خه‌ڵک بۆ کاری خراپه‌و دژ به مرۆڤایه‌تی راده‌کێشن
بۆ نموونه کاتێ یه‌کێتی سۆڤێتی جاران له ئه‌فغانستان بوو سه‌له‌فییه‌کان
هانی لاوان و گه‌نجانی سعودییه و وڵاته‌کانی تریان ده‌دا به تایبه‌تی
وڵاتانی که‌نداوو عه‌ره‌ب و ئیسلامی برۆن بۆ کوشتارو ""جیهاد""و درۆ‌و
ده‌له‌سه‌یان که‌ڵه‌که ده‌کردو ده‌یانوت ئه‌و لاوانه مشتێک خۆڵ هه‌ڵگرن
و بیکه‌نه سه‌ر هه تانکێک، تانکه‌که ده‌توێته‌وه، ئا ئه‌وه‌یه
جیهاد!!.
ئه‌م سه‌له‌فییانه له ئۆروپا‌و که‌نه‌داو ئوسترالیا‌و ئه‌مریکاو له
وڵاتانی {بێدینی تر} به پێی ""فرمایشتی"" ئه‌م سه‌له‌فییانه
ده‌توانن مزگه‌وت دروست بکه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌و وڵاتانه نییه جێیه‌کی
ئاینی له وڵاتێکی ئیسلامدا دروست بکه‌ن، وه‌ک بڵێت ئه‌و وڵاتانه بۆ
خزمه‌تی ئیسلام و سه‌له‌فییه‌کان دروست کراون.
هێزه سه‌ربازییه‌کانی سعودییه نا‌وێرن له گه‌ڵ هێزه‌کانی ئیسرائیل
چاو بکه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ سه‌رکوتکردنی راپه‌رینی گه‌لان ئاماده‌یه بۆ
نموونه راپه‌رینی گه‌لی به‌حره‌ێن، شایانی باسه سعودییه‌و چه‌ند
وڵاتێکی که‌نداو هێزیان نارده به‌حره‌ێن بۆ یارمه‌تیدانی شا حه‌مه‌د
کوری عیسا دژ به خواستی گه‌لی به‌حره‌ێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا،
ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی که‌نداو به‌تایبه‌ت هێزه سه‌ربازییه‌کانی
سعودییه به‌شێوه‌ی سه‌ربازی له‌به‌حره‌یندا ریسوا کرد‌و، هه‌ر له‌و
رووه‌وه (هیلاری کلینتۆن) به‌شای سعودییه‌ی ڕاگه‌یاندووه،
نه‌ده‌بوو هێزه‌کانیان به‌هیچ پاساوێک بنێرنه به‌حره‌ین بۆ
سه‌رکوتکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته، چونکه ئه‌و پرسه تایبه‌ته
به‌به‌حره‌ینییه‌کان.
له‌لێدوانه‌که‌یدا هیلاری‌کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی سیاسه‌تی سعودییه کردووه، که خۆیی‌و
چوار وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی که‌نداو هێزیان ڕه‌وانه‌ی
به‌حره‌ین کردووه.
سعودییه به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ر بیرورا‌و کاری سیاسی
ده‌گیرێن به پێچه‌وانه‌ی مافی مروڤ و شه‌ریعه‌تی ئیسلام و بنه‌ماکانی
رێکه‌وتن و په‌یماننامه‌کانی وڵاتان ره‌فتار ده‌کات و، به شێوه‌یه‌کی
درندانه هێرش ده‌باته سه‌ر ماڵان و، که که‌سێک ده‌گرێ ترس ده‌خاته
دڵی ئه‌ندامه‌کانی خێزان.
وڵاتی عه‌ره‌به‌ستانی سعودییه بواری ئازادی بیروراوو ئایینه‌کانی تر
به هیچ شێوه‌یه‌ک نادات، بۆ نموونه ئاینی مه‌سیحی قه‌ده‌غه‌یه،
ته‌نانه‌ت خاچ و داری جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و شۆێنی
نۆێژو (عیباده‌تی) غه‌یره ئیسلام قه‌ده‌غه‌یه‌و، به‌رێوبه‌ری گشتی
موخابه‌راتی ده‌ره‌وی فه‌رنسا (شین ئه‌لن شوبیه) هیرشێکی توند‌و تیژی
کرده سه‌ر وڵاتی سعودییه‌و، به‌وه ناوی برد که رژێمێکی کۆک و
توکمه‌یه بۆ توند‌و تیژی و ده‌مارگیری ئیسلامچێتی و به‌خێوکردنی
سه‌رلێشیواوه‌کانی تاقمی ئه‌لقاعیده‌و، هه‌روا وتی: وڵاتی
عه‌ره‌به‌ستانی سعودییه سومبلی توند‌و تیژی و (ئیرهابه) له جیهانی
ئیسلامی‌دا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ته‌نها بۆ زانینه که فه‌تواچییه‌کانی سعودییه چۆن
قسه‌و ره‌فتاری خه‌ڵک له‌یه‌کده‌ده‌نه‌وه‌و چ جۆره بوخانێکی دروست
ده‌که‌ن.
به‌لقیس ئه‌لمه‌لحه‌م (کچه‌شاعیرونووسه‌ری) سعودی ده‌نووسێت و
ده‌ڵێێت:
له قوتابخانه فێریان کردین ئه‌وه‌ی نۆێژی (جه‌ماعه‌ت) له مزگه‌وت
نه‌کات""مونافیقه""! ، باوکم یه‌کێک له‌وانه.
ئه‌وه‌ی جگه‌ره بکێشێت""فاسیقه""!، محه‌مه‌دی برام یه‌کێک له‌وانه.
ئه‌وه‌ی جله‌کانی شۆرو خاو بێت ""به‌شی ئاگره""!، گارقی برام یه‌کێک
له‌وانه.
یان روومه‌تی جوانی دایکم ""فیتنه‌یه""!، به‌ڵام که‌س له دایکم
ناکات.
یان مه‌ریه‌می خۆشکم که گۆی له عه‌بدولحه‌لیم ده‌گرێت "" بێ‌شک ئاگری
تواو کراوه‌ته ناو گۆێی""!، له بیرم چوو پێیان بڵێم مه‌ریه‌می خوشکم
خۆشیشی ده‌وێت، ئایا له گه‌ڵیا ده‌یترنجێنن؟؟
* له‌و باوه‌ره‌دام ئه‌و
حوکمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن.
یان زانکو تێکڵاوه‌که‌م به ""قه‌حبه‌خانه"" داده‌نێن""!، به‌ڵام
ئه‌وپاکترین پیشه‌ی فێرکردم، ئه‌ویش پزیشکیه!.
یان ئه‌گه‌ر من بێده‌نگ بم له کردنی کاری باشه‌و نه‌کردنی کاری
خراپه: به‌شدارم له تاوان وسزا!.
یان سه‌لوای ده‌سته‌خوشکم بانگهێشتی کردم بۆ ئاهه‌نگی جه‌ژنی له
دایکبوونی: ده‌سته خۆشکێکی به‌ده !.
یان کاره‌که‌ره مه‌سحییه‌که‌ی ماڵه‌وه‌مان: گڵاوه !.
یان هاورێ شیعه‌که‌م: له جوله‌که بێفه‌رتره !.
یان خاڵه رۆشه‌نبیره‌که‌م: عیلمانییه !.
یان مامه‌که‌م که به‌خۆشییه‌وه فلیمه میسرییه‌کان به‌سه‌ر
ده‌کاته‌وه: ده‌یووسه !.**
به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت باوکم باشترین که‌سه له دونیادا، هه‌موو شه‌وێک
پێش خه‌وتنم ماچی ده‌کردم، پاره‌ی بۆ داده‌نام له کاتی سه‌فه‌ر
کردنیدا له پێناو کاره‌که‌یدا.
براکانم محه‌مه‌د و تارق نه‌مزانی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و باشن، محه‌مه‌د
سه‌رۆکی کۆمه‌له‌یه‌کی خێرخوازییه له یه‌کێک له زانکوکانی
ئوسترالیا‌و، گارق خۆبه‌خشانه وه‌ک راهێنه‌ری کاراتی له مه‌ڵبه‌ندێکی
(مه‌یته‌مێکی) شاردا مناڵان فێر ده‌کات. به‌ڵام مه‌ریه‌می خوشکم پاش
کۆچی دایکم خۆی ته‌رخان کرد بۆ به‌خێو کردنی خۆشکه بچکۆله‌که‌م که
چوار ساڵ له من مناڵ تره و، له پێناوی ئێمه‌دا ده‌ستی له شووکردن
هه‌ڵگرت.
دایکم؟ به‌سیه‌تی له ژێر گڵدایه‌و باوکم لێی رازییه!..
زانکو تێکڵاوه‌که‌م؟ خێزانێکی به‌خته‌وه‌ری بۆ دروست کردم، ئه‌ویش به
شووکردنم به سه‌رۆکی به‌شی عه‌مه‌لییات (الجراحه- Surgery) و توانیم
هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌وه سێ مناڵه‌که‌ی پاش مردنی دایکیان به‌خێو بکه‌م.
ئه‌ی چۆن چۆنی کاتی به‌تاڵم به‌سه‌ر ده‌به‌م؟ سه‌لوای هاوڵم ته‌نها
ده‌روازه بوو، فێری چنین بووین و، قتوومان ره‌نگ ده‌کردو رۆنمان لێیان
ده‌داو له بازار ده‌مانفرۆشت بۆ یارمه‌تیدانی خێزانه
بێده‌رامه‌ته‌کان ا. مه‌ریه‌می خۆشکم ساڵانه هاوکارمان بوو.
ئه‌ی کاره‌که‌ره‌که‌مان چیلێهات؟ هیچم له‌باره‌ی بیر نه‌ماوه جگه له
فرمێسکه‌کانی و، ئه‌و رۆژه ئێمه‌ی (من و خۆشک و براکانمی) له کاتی
ئاگر که‌وتنه‌وه رزگار کرد‌و، تووشی هه‌ندی سووتاندن بوو!.
هاورێ شیعه‌که‌م؟ له چوونمان بۆ باغی ئاژه‌ڵ کاتی که‌وتمه ناو
زه‌لکاوێکی قورو لیته‌ی پیس و بۆگه‌نی مراوی رزگاری کردم وباڵێکی له
ناو لیته‌و زه‌لکاوه‌که‌دا له پێناوی مندا شکا.
خاڵه عه‌دنانم: وا راهاتبوو ساڵانه له قاهیره نانخواردنێکی
خێرخوازی بۆ هه‌تیوان رێکبخات، به‌باشی ئامێری عودی به‌کار ده‌هێنا و،
خه‌ڵک له ئاهه‌نگه‌کانی به‌بێده‌نگی ده‌رده‌چوون !..
مامم؟ ئه‌و که‌سه‌یه مزگه‌وتێکی به‌ناو نه‌نکه ئیفلیجه‌که‌مه‌وه
دروست کرد.
من؟
تائێستا ده‌پرسم: بۆ فێری ئه‌وه‌مان ده‌که‌ن خۆشمان به‌چاره‌ی که‌سانی
تر نه‌یێت؟!.
رۆژو تاریکی، هه‌ردووکیان پێویستییان به هیچ ده‌ڵیلێک نییه‌و
هه‌موومان ده‌زانین.
___________________________________
*
ده‌یترنجێنن:
پێکه‌وه کۆیان بکه‌نه‌وه‌وبه‌یانخه‌نه ناو چاڵێک یان قه‌برێک...
**
وشه‌ی دیوث - ده‌یووس:
گه‌واد ناگرێته‌وه‌و، به‌و که‌سه
ده‌وترێت رازیه به زناو کاری خراپه.
16\5\2011
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|