م.حه‌میدعه‌زیز ووڵات پڕه له‌گۆشت خۆر‌و پاشه‌ڵ پیس و دزو جه‌رده له‌بێعارو له‌زۆردارو له‌شفرۆش و ئیشی ڕه‌شی ئه‌ودیو په‌رده هه‌ژارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره کرێکار‌و خزمه‌تکارو پاسه‌وانن هه‌ر نه‌فام و ده‌وڵه‌مه‌ندو که‌له‌پووته سه‌ری به‌رزه *** یاسای جه‌نگه‌ڵه ئه‌م نیشتمانه له‌تکراوو به‌ش به‌شه هه‌رکه‌سێک مه‌ردو شۆڕشگێڕ‌و پیاوه چاره‌ی ڕه‌شه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ئه‌م ووڵاته نه‌گبه‌ت و ئاوه‌ژووه هه‌رکه‌سێک خۆفرۆش و خوارو خێچ بێت سیمای گه‌شه *** هه‌ر پیرو په‌ککه‌وته‌و به‌ساڵاچوو موختار‌و سه‌رگه‌وره‌ن گه‌نجی ووڵات بێبه‌شن له بوون و ژین ده‌ربه‌ده‌رن ئاواره‌ن چه‌ند سه‌قه‌ته ئه‌م نیشتمانه خێرنه‌دیوو نه‌گریسه‌ی من خه‌ڵکی تێگه‌یشتوو ده‌سه‌ڵاتدارن هی منیش پیاوکووژو چه‌وره‌ن *** هه‌زاران که‌س له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌کووژرێن سبه‌ی که‌س باکی نی یه ئه‌وی کاری ڕایی یه خزم و دۆستی نزیکه یان کاکی ماستاوچی یه ئه‌گه‌ر که‌سێ نه‌ناسیت حه‌وت جار بێگانه‌یت و خوێن تاڵ کاره‌ساته یه‌ک تێر‌و هه‌زار برسی که‌سیش مێش میوانی نی یه *** ئه‌م ووڵاته بۆنی خوێنی هه‌ژارانی لێدێت بۆ ئازادی که ڕژاوه سه‌رمایه‌دارو ئاغا ده‌یخۆن قووتی میلله‌ت که‌هیچ جه‌وریان نه‌کێشاوه دڵسۆز‌و خاک په‌رستانی توڕ ده‌درێن هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕینیان لێده‌که‌ن خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌م ده‌ڤه‌ره نابووته سه‌یرنییه که قومارچییه‌کی دۆڕاوه *** کوا دوێنێ ئه‌م ووڵاته شیرینه هێنده‌ی ئێسته زه‌هری مار بوو کوا ئه‌م کوێستانی به‌هه‌شته ووشک و بێ ڕه‌نگ تفت و تاڵ بوو خه‌ڵکی لێتان جاڕس و بێزاره هه‌میشه تروسکایی تێدانی یه خه‌ڵکتان ڕه‌تاند شار‌و لادێ هێمای زل و ئیدیعاتان ئازادی بوو *** یه‌خه‌ی داڕزاوی ووڵات به‌رده‌ن به‌جێی بێڵن بۆ لاوه‌کان ئه‌مڕۆ بڕۆن تاکو سبه‌ی ئابڕوومان چوو لای دووژمنان ئازایه‌تی یه ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌بینه‌قاقای هه‌ژارانی ووڵات دزی و درۆ‌و خۆفرۆشتن به‌ری کورته بگه‌ن به‌هانای نیشتمان *** که نا‌توانن ئاوازێک بن بۆ ژیان که‌مانچه‌ی پچڕاوتان فڕێده‌ن که نا‌توانن میری باش بن بۆ نیشتمان له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه گوێ گرێده‌ن خه‌ڵکی تینوی ئازادی یه په‌له‌یانه قوفڵ و که‌له‌پچه‌تان ده‌شکێنن گه‌ر خۆتان چاک ناکه‌ن به‌م به‌هه‌مان ده‌ردی سه‌دام تان ده‌به‌ن ***
Hamid773@hotmail.com
|