ورچه سپیه‌كه‌ی ڕووسیا .. خه‌ریكه له‌و خه‌ونه درێژه‌ی به ئاگا دێته‌وه.
مه‌هدی كاوانی ڕۆژی ٠٢/١٢/٢٠٠٧ زیاتر له ١٠٠ملیۆن هاوڵاتی ڕووسی ،ڕوویان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كرد . له‌و ڕۆژه‌دا ٩٦هه‌زارسندوقی ده‌نگدان له هه‌موو شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته پێشوازی له ده‌نگدانی هاوڵاتیان كرد‌و به گوێره‌ی ناوه‌ندی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كرنی هه‌ڵبژاردن ١٠٨ملیۆن هاوڵاتی ناویان بۆ ده‌نگدان تۆمار كراوه‌و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ٤٥٠ كه‌س بۆ په‌ڕله‌مانی ڕووسی (دۆمای وڵات) هه‌ڵبژێرن.
١١ پارتی سیاسی به‌شداری ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی هه‌لبژاردنیان كرد له‌وانه : ١- پارتی( ڕوسیای یه‌كبوو) كه سه‌ر به كرێمل و سه‌رۆك فلادیمێر پۆتینه و ٦٤٪ی ده‌نگه‌كانیان وه‌ده‌ست هێناو زیاتر له‌٣١٠كورسی په‌ڕله‌مان وه‌ده‌ست ده‌هێنن .٢- پارتی( كۆمه‌نیستی ڕووسی )كه‌متر له‌١٢٪ی كورسیه‌كانیان وه‌ده‌ست هێنا كه ده‌كاته ٥٦ كورسی . . ٣- (پارتی دیموكراتی لیبڕالی)،٤٠ كورسیان وه‌ده‌ست هێنا كه ده‌كاته ٨٪ی كۆی ده‌نگه‌كان . ٤ – (ڕووسیای دادپه‌روه‌ر)، ٣٨ كورسیان وه‌ده‌ست هێنا كه ده‌كاته ٧،٨٪ی كۆی كورسیه‌كان . حه‌وت پارته‌كه‌ی تریش كه زۆربه‌یان پارتی لیبڕاڵ بوون و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان زۆر له خواروی ٧٪ بوو كه ده‌بوایه وه‌ك نه‌سابی یاسایی بیانهێنابایه، وا ده‌رنه‌چوو . بۆیه له چوار پارت به‌و لاوه نه‌یان توانی بگه‌نه ناو په‌ڕله‌مان . لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه ته‌نیا پارتی كۆمه‌نیستی وه‌ك پارتێكی به‌رهه‌ڵستكار له ناو ئه‌و دۆمایه‌ی ڕووسی ده‌خوێندرێته‌وه‌و ئه‌ویش به‌و ده‌نگه لاوازه‌ی هیچی پی ناكرێ ،چونكه دوو پارته‌كه‌ی تر دۆستی كریمل و پۆتینن و هه‌رچی ئه‌وان پییان باش بێت ، ئه‌وها ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن . ده‌توانین بڵێین دۆمای ئه‌و جاره‌ی وڵات بێ به‌رهه‌ڵستكار ماوه‌ته‌وه‌و به گوێره‌ی ئه‌و ڕه‌های ده‌نگانه‌ی كه ڕووسیای یه‌كبوون وه‌ده‌ستی هێناوه له توانای ده‌بێت له ڕووی یاسایی زۆر شت بكات . هه‌روه‌ها له تواناشی ده‌بێت گۆڕانكاری له یاساكانی وڵات و لابردنی ده‌قی یاسای و دانانی یاسای تر . به مانایه‌كی تر ، له توانایان ده‌بیت به ئاره‌زووی خۆیان هه‌لگێڕو وه‌رگێر له یاساكانی ڕووسی بكه‌ن . بۆیه زۆر له دبلۆمات و سیاسه‌تمه‌داران و لێكۆله‌ره‌وه سیاسیه‌كان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌و جاره‌ی دۆمای ده‌وڵه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی یه‌ك حیزبی و گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو جه‌مسه‌ری جیهانی ده‌ژمێرن . ئه‌گه‌ر چی ناوه‌ندی لیژنه‌ی بڕیاردانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێ فلادمیر پۆتین با پێش هه‌لبژاردنیش خۆی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بكێشێته‌وه ،به‌ڵام بۆی نیه خۆی بۆ پۆستی سێیه‌م كاندید بكاته‌وه ، به‌ڵام هه‌وادارانی هه‌ر له ئێستاوه داوای كاندید كردنی لێ ده‌كه‌نه‌وه به‌و ناوه‌ی تاوه‌كو ڕیفۆرم و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ئابووری .... له ڕوسیا پاشه‌كشه نه‌كات . بڕیاریش وایه ١٧ی ئه‌و مانگه سه‌رۆك پۆتین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له گه‌ڵ پارته‌كه‌ی و هه‌وادارانی بكات و تیایداچالاكیه‌كانی ئاینده‌و قسه‌كردن له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه بڕیار وایه ٠٢/شوباتی ٢٠٠٨ بكرێت له گه‌ڵ كارنامه‌یان، قسه‌وباسی له سه‌ر بكات . وه‌ك هه‌واڵنێران باسی لێوه ده‌كه‌ن دوو شت له له‌یه‌ن فلادمیر پۆتین مه‌تره‌حه یان ئه‌وه‌تا بۆ كابینه‌ی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆی كاندید ده‌كاته‌وه یان ئه‌وه‌تا ئه‌و پۆسته به یه‌كێ له هه‌ره پاڵپشتكارانی ده‌سپێرێ و بۆ خۆشی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانه‌وه وه‌ر ده‌گرێ .
پێ ده‌چی وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا به‌و سه‌ركه‌وتنه ڕه‌هایه‌ی ڕووسیای یه‌كبوون كه پۆتین سه‌رۆكایه‌ی ده‌كات، نیگه‌ران بن ،چونكه هه‌ر له ئێستاوه قسه‌وباسی وه‌ها داوێنه ناو ڕاگه‌یاندن كه هه‌ڵبژاردنیكی بی غه‌ل و غه‌ش نه‌بووه‌و كه‌وتنه‌وی ده‌رئه‌نجای هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی تاكه حیزبی و كه‌نار كردنی پڕۆسیسی دیموكراتی له ڕوسیا ده‌گه‌یه‌نێ .
ئه‌وه‌ی لێره واته له هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌زره‌به‌ی سه‌ره‌كی پێ كه‌وت ،پارته لیبڕاله‌كانه به تایبه‌تی ئه‌و پارتانه‌ی كه حه‌زیان له ڕێ‌و شوێنی ڕۆژئاوا ده‌كرد ، هه‌تا نه‌یان توانی بگه‌نه ناو په‌ڕله‌مانیش و ئه‌و پارته لیبڕالیه‌ی كه گه‌یشته په‌ڕله‌مانیش زیاتر دۆست و هاوكاره له گه‌ڵ سه‌رۆك پۆتین ، نه‌ك ڕۆژئاوا . به مه‌زنده‌ی خۆم ئه‌و برانه‌وه فراوانه‌ی پارتی پۆتین و هه‌وادارانی له دۆمای ده‌وله‌ت وئه‌و به‌ره‌وپیشه‌وه چوونانه‌ی پێشتری ڕوسیا ،ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ كه وڵاتانی دابڕاو له ڕووسیا له ناو ئه‌جندای تر و بۆ دوا ڕۆژ هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه به شكله‌ك له شكله‌كان دووباره له گه‌ڵ ڕووسه‌كان بكه‌ونه ناو یه‌كیه‌تیه‌كی تره‌وه . كه ده‌ڵێم ورچه سپیه‌كه،مه‌به‌ستم له‌وه‌وه‌یه كه گه‌لی ڕووس به سه‌رۆكایه‌تی گورباتشۆف ویستیان كوده‌تایه‌كی سپی به سه‌ر پارتی كۆمه‌نیستی ئه‌و سه‌رده‌م بكه‌ن ،به‌ڵام به كوده‌تای ڕه‌شی یه‌لسن وه‌ڵام درانه‌وه. ئه‌و كوده‌تایه‌ی كه یه‌لسن به سه‌ر پڕۆستڕۆیكای كرد . به‌ڵی گه‌لی ڕوسی به تێكڕایان به كۆمه‌نیست و ئه‌وانی تر پڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاواریان ده‌كرد ده‌نگ بۆ گۆرباتشۆف و پڕۆستڕۆیكاو دیموكراتی و ته‌عه‌دوه‌ی سیاسی و به‌ره‌و پیشه‌وه بردنی وڵات . به‌ڵێ ئه‌وان بۆ ئه‌وه ده‌نگیان نه‌دا كه سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شیته‌وه‌و ده‌ورانی حوكم وای لێ بكه‌وێته‌وه كه ڕووسیا له نیمچه تاریكیه‌وه بۆ نوستنیكی قوڵ و داپۆشینی تارمایی به‌سه‌ریدا كه تیایه هه‌موو جو‌له‌یه‌كی له‌و وڵاته بڕی و سۆڤیه‌تی لێك هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و برسیه‌تی، بێكاری و وكاولكاری و باری گرانی قه‌رزاری و زیاد بوونی قه‌واره‌كه‌ی خه‌ریك بوو ڕووسیا به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و ئیفلاس بوون ببات . به‌ڵێ ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌نی یه‌ڵسن و ئه‌و دوو خوڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بوو .
خه‌لك مافی خۆیه‌تی له سه‌ر داوای پۆتین به فراوانی ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ بده‌نه ئه‌و پارته‌ی كه پۆتین له ناویه‌تی و هاوارهاواری ئه‌وه‌یان بێت كه ده‌بێ پۆتین بۆ سه‌رۆكایه‌تی خولی سێیه‌میش هه‌لبژێردرێته‌وه، چونكه له سایه‌ی ئه‌و دوو خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا وێڕای ئه‌وه‌ی ڕوسیای ڕزگار كرد له ئیفلاس بوونی به ته‌واوه‌تی ،كۆتایان هینا به هه‌موو قه‌رزه‌كانیان و پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی ئابووری و چاكسازی و .... مه‌ودایه‌كی فراوانی به‌خۆوه گرتووه . جێی خۆیه‌تی ئه‌وه بگوترێ كه ورچی سپی ڕووسی له خه‌ونه قوڵه‌كه‌ی هه‌ستاوه‌و ده‌یه‌وێ سه‌روه‌ریه‌كانی وڵاتی خۆی دووباره بژینێته‌وه.
به‌ریتانیا 04/12/2007
|