٢٦\٤\٢٠١١
وردە
وێنەی بێ ناونیشان
لە تەمەنی رەش و سپیمدا.

فهرهاد کهریم
1-
لە ناو
بهرداخێکدام
لە دەستی راستم
جغارەی تەمەنمە و تەماشای سۆتەکی رابردووم دەکەم
لە دەستی چەپیشم
پیاڵهیەک تژی لە بەتاڵیی ئەمڕۆمە و لە داهاتوو فڕیدەکەم.
2-
من و با کتێبێکمان هەیە
ئەو دەیخوێنێتەوە
من پەڕەکان ئاودیو دەکەم
من دەیخوێنمەوە ئەو دەیبا و دەیخاتە ئاوەوە.
3-
هەموو شتێک بۆ فرۆشتنە
من بێدەنگ دەبم
تۆش قەوچەقەوچ مرۆڤ.
4-
خۆم پێناگیرێتەوە
لە مرۆڤبوونمدا
غلۆربوومەوە.
5-
ئەو ئاوێنەیەش پیر بوو
من هەر وەکو خۆم
میز بە خۆم دا دەکەم.
6-
نینۆکەکانم لە خۆم گیرکردووە
تا تەنیایی دوورکەوتەوە.
7-
لە باران تەڕنەبووم
دەستم دووگیانە لە گریانی با.
8-
دوو باڵم هەیە
پایز، نیگەرانیی
بەرد، ئاسن پێمن.
9-
لە بهرداخێ ئاو
چەتر
لەو بارانە تووشەدا
مەلەوانی.
10-
بە هەموو هێزمەوە
خۆم بەرزکردۆتەوە
لە ترسی کەوتن
پێیەکانم
نیگەرانن لە دەستم.
11-
پارچەکانم بە زەرفی ئاو
بە پۆستی با بنێرنەوە
ملیۆنێک ساڵیتر دەبمەوە خۆم....
ماڵپهڕی فهرهاد کهریم
|