١١\١٢\٢٠٢٣
وڕێنە

ئەرسەلان مەحمود
بەدیار
نازانم بڵێم چییەوە،
لەپەنجەرەکەوە دەڕوانم،
لەژورەوە بێتاقەتی و لەدەرەوە
خۆش خۆش دەبارێ
بێزاری!
•
لەگەڵ
قەڵەمەکەم
سەر لەیەکتر بائەدەین،
سەری یەکتری ئەخورێنین،
سەر ئەکەینە سەری یەکتر
دوانەیەکی گەرموگوڕین
زەوی ژێر پێمان
ساردو
سڕ!
•
رمانی دیوارەکان
هاڕەی ئاسمانەکانی
بە دوای خۆیدا هێنا،
بناغەیەک دەرنەچوو
پتەو، هەڵمیکرد!
•
بێدەنگی زۆرو
باڕوتی زۆرو یەدەگی زۆرو
بەرتیلی زۆر، هەموو ڕۆژێ
بەتاڵییەکان پڕ دەکەنەوە
لەهیچ و پوچ!!
•
ئازار سوودی چییە؟
چی دەوێ، بیبەمە کوێ؟
چی بدەمێ تــا بیخوات؟
دڵی بـردوم و دەیـەوێت
سەریشم بخوات!!
•
ئێوارەیەو
ھەواش زریاناوییە،
دیسانەوە چوونەوە ژێر
باری شەو ترسناکە!
رەش وەک ئەوەی
دەردەکەێ!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|