په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٥\٢٠١٣

    وشە رەشەکانی تۆ و شیعرە پەمەییەکانی من.

لانە ئاسۆ

چاوەڕوانی وشەیەکی پەمەیی بووم،
هەر دەرنەکەوت
چاوەڕوانی ئامێزگرتنی دێڕەکان بووم
دوور کەوتیتەوە.
بۆ کاتێک ئەمەوێت ئاسمانت بۆ نزیک بکەمەوە،
پەڵە هەورەکان ئاگادار دەکەیتەوە
ببنە رێگر!
بۆ کاتێک دەمەوێت ببمە چەتر و لە باران بتپارێزم،
لە ئاوی دەریا خۆت دەشۆیتەوە،
بۆ هەمیشە پێت دەڵێم:
بۆ... بۆ،،،!؟
کەچی تۆ هەر رەش دەبی،
ئەی بۆ دەرگای دڵت
بۆ شیعرە پەمەییەکانم
واڵا ناکەیت؟
چیتر لە رەنگی جوانی خۆت نەبێ
رەنگی تر مەپۆشە.
بۆ نازانی
رەنگی رەش
لە هەور و باران دێت؟
بۆ نەتزانی رەش
تەنها بۆ شەیتان دەشێت؟
تۆ پەریت و پەریش پەمەییە
دە وشەکانم بکە بە ملوانکە
با بە گەردەنی بلورییتا
بدرەوشێنەوە.
من شاعیرم و
شاعیریش دیوانەیە!
دێوانە شیعرت بۆ ئەهۆنمەوە
بۆ ئەوەی بە رەنگی پەمەییی دەربکەویت
کەچی ئەبیتە بارانی بەرچاوی پەڵەهەورەکان،
بۆ ئەوەی رەش ببنەوە
چیتر رەش لە تۆ نایەت
چیتر وشەی ڕەش بۆ تۆ نابێ
من شیعری پەمەییت بۆ ئەهۆنمەوە.

 

laneaso53@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک