ووشه‌ی (بڤه).
م . حه‌مید عه‌زیز
(هه‌ڵبژاردنی کاری ڕامیاری و کاری پارتایه‌تی له‌سه‌ر سۆزوخۆشه‌ویستی یان بۆماوه بۆ ئه‌و پارته‌ی که‌هه‌ڵی ده‌بژێری یان کاری تێدابکه‌یت هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنه چونکه ده‌بێت مرۆڤ پارتێکی کارکه‌رو خزمه‌تکار ببینێت که‌ووڵات و میلله‌تی له‌برسێتی پیرۆزیی یه‌کانی پڕ و تێر بکات نه‌ک گیرفان).
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر بنه‌ڕه‌تی یان کرۆکی بابه‌ته‌که که ووشه‌ی بڤه‌یه و چۆنێتی و بۆچی به‌کارهێنانی ئه‌م ووشه‌یه و شیته‌ڵکردنی له باری زمانه‌وانی یه‌وه: وواتای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ووشه‌یه له‌زمانی کوردی‌دا بریتی یه له کرداری مه‌که . ئه‌گه‌ر زیاتر بچینه ناو بابه‌ته‌که‌وه ووشه‌ی بڤه باشتر بخوێنینه‌وه‌و شیته‌ڵی بکه‌ین ووشه‌یه‌کی تایبه‌ت به زمانی منداڵانه‌و کاتێک که‌گه‌وره ده‌یه‌وێت منداڵ ده‌ست بۆ شتێک نه‌بات که گه‌وره‌که خۆی حه‌زی پێی نی یه یان کارێکی ترسناکه ئه‌وکات گه‌وره‌که به‌منداڵه‌که ده‌ڵێت بڤه‌یه وواتای وایه ئه‌وکاره مه‌که خراپه یان کارێکی باشه‌و به‌ڵام بۆ گه‌وره‌که خۆی خراپه . که‌واته ئه‌م ووشه‌یه له‌زانکۆو فه‌رمانگاکان و شوێنی فه‌رمی و کتێبخانه‌و .. هتد به‌کارنایه‌ت و ته‌نها له‌ماڵه‌وه یان له‌باخچه‌ی ساوایان نه‌بێت له‌شوینی تر به‌کارهێنانیشی جێگه‌ی تێڕامان و پێکه‌نینه چونکه ووشه‌که تایبه‌ته به‌ئاگاداری یان ئامۆژگاری بۆ منداڵان . به‌ڵام به‌داخێکی گه‌وره‌وه سه‌رکرده‌یه‌کی کورد ئه‌م ووشه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی خۆی و پارته‌که‌ی له‌شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی ئاشکراو فه‌رمی و به‌بێ دوودڵی و لێکدانه‌وه ده‌ڵێ و به‌کار ده‌هێنێت مه‌به‌ستیش له به‌کارهێنانی ئه‌و ووشه‌یه‌و له‌و شوێنه فه‌رمی یه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌داو له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌که‌یانه‌وه وواتای ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت بۆ سه‌رکرده‌که خۆی که من گه‌وره‌م و ئیووه بچووک که‌من ده‌سه‌ڵاتدارو ئیووه بێده‌سه‌ڵات که‌من ژیر‌و ئێووه نا .. هتد . مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش له‌ووشه‌ی بڤه یان مه‌که که‌به‌کارهاتووه له‌و شوێنه‌دا ئه‌وه‌یه که ڕای ئازاد بڤه‌یه‌و بیر له سه‌ربه‌ستی و مافی خۆتان مه‌که‌نه‌وه بیر له‌ڕاو بۆچوونی تایبه‌تی خۆتان مه‌که‌نه‌وه چونکه ئێووه که‌ئه‌مڕۆ ئه‌ندامی پارتێکن دووای 17 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی دوور له‌هه‌ڵبژاردن و کووشتنی ماوه‌کانی دیموکراتی و بڕیاربه‌ده‌ستن به‌ڵام نوێکاری و شارستانی یه‌تیشتان له‌بیر خه‌ڵک بردۆته‌وه دڵنیابن که‌هه‌مان تاس و حه‌مامی جارانه ( به‌عس ) که‌خه‌ڵکی باش و دڵسۆز نایه‌وێن و له‌هه‌مان کاتدا پارته‌که‌تان و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی گه‌نده‌ڵ و پاشه‌ڵ پیس و فایلدارو .. هتد . که‌واته ئه‌ی چۆن ئێووه ئه‌مڕۆ پۆلیسی به‌وه‌فای ئه‌م پارته‌ن و فزه‌وله‌ل ناکه‌ن به‌و هه‌موو که‌مووکوڕی و خراپه‌یه‌وه که‌هه‌مانه .؟. ئه‌وه‌جێگه‌ی پرسیاره .!. که‌واته ئێووه ته‌نها بازرگان و به‌رژه‌وه‌ندیدارو ماستاوچین ده‌نا ئێووه‌ش ده‌چوونه پاڵ جه‌ماوه‌رو نووسه‌ره دڵسۆزه‌کان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و به‌رهه‌ڵستکاران و خه‌ڵکی دڵسۆز‌و هه‌ژاری ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و دزیتان ده‌کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌تان کردوو دانیشتوون خۆتان ده‌لێسنه‌وه‌و خه‌ریکی بازرگانی و پاره‌کۆکردنه‌وه‌ن بۆیه منیش لێره‌دا وه‌کو منداڵ له‌گه‌ڵتان ده‌ئاخڤم و ووشه‌ی بڤه به‌کارده‌هێنم چونکه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و ماڵ و منداڵتان گوێی خۆتان لێ خه‌واندووه . به‌کارهێنانی هه‌ندێ ووشه‌ی نه‌شیاو که‌هه‌مان سه‌رکرده به‌کاری هێناوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی وه‌کو ووشه‌ی ( لاسار ، دادگای تایبه‌ت ، په‌نجه به‌رزکردنه‌وه به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه ، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنی ئه‌ندامان له‌کاری ڕامیاری و پارتایه‌تی ئه‌گه‌ر ڕاوبۆچوونی جیاوازی هه‌بێت ، دیسانه‌وه ووشه‌ی ترسناکی بڤه .. هتد ) . به‌کارهێنانی ئه‌م ووشانه به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی پارتێک و که‌سانی ڕامیاریست و سه‌ربازی و خه‌ڵک هه‌روا ئاسان نی یه ده‌بێت ئه‌وکه‌سه‌ی ئه‌م ووشانه به‌کارده‌هێنێت زۆر پشت ئه‌ستورو پێشینه‌ی به‌هێزی ترسناک و تاریک له‌خۆڕاببینێت و هه‌بێت که‌به‌گژ هه‌مووکه‌سێکدا بتووانێت بچێت ده‌نا قورسه به‌کارهێنانی ئه‌و ووشانه‌ی که‌بۆنی سووکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی لێدێت . ووتاره‌که هه‌تائێره باسی بارودۆخی کۆبوونه‌وه‌و ووشه‌کانی سه‌رکرده‌که‌ی کرد به‌رامبه‌ر پارت و ئه‌ندامه‌کانی خۆی و ئاستی به‌ره‌وخراپ بوونی پارته‌که‌ی . منیش ڕای خۆم ده‌رده‌بڕم و ده‌ڵێم ئه‌وسه‌رکرده‌یه مافی خۆیه‌تی که‌چه‌ند و چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی بئاخڤێت و لێپرسینه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدات و چاویان لێسووربکاته‌وه‌و خۆی توڕه بکات له‌به‌رئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه :
1/ بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر هێرشی تورکیا‌و کووشتن و بڕینی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و ڕوخانی ژێرخانی ئابووری کوردستان .. بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر چوونی سه‌رکرده‌که‌یان بۆ تورکیا که‌هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو .. بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر چوونی سه‌رکرده‌که‌یان بۆسه‌ر گۆڕی دووژمنی سه‌رسه‌ختی میلله‌تی کورد که‌مال ئه‌تاتورک .. بێده‌نگی تریش به‌رامبه‌ر ماچ و مووچه‌کانی سه‌رکرده‌یان به‌رامبه‌ر سه‌ره‌ک شالیارانی تورک ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ره‌ک کۆماری تورک عه‌بدووڵا گۆل که‌به‌خوێنی گه‌لی کورد تینون . 2/ بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌کانی ئێران .. بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر پێشوازی گه‌رمی سه‌رکرده‌یان بۆ سه‌رۆکی ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو بۆردومانی خه‌ستی ناوچه سنوری یه‌کانی کوردستان له‌دووای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ تاران . 3/ بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر هێشتنه‌وه‌ی سه‌رۆک شالیارانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی جارێکی تر له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌که‌یانه‌وه که‌ده‌بوو یه‌کێکی تریان ده‌ستنیشان بکردایه چونکه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک شالیارانی کوردستان ته‌واو بوو بوو . 4/ بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر به‌تیرۆریست کردنی میلله‌تی کوردی باکوری کوردستان له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌که‌یانه‌وه که‌به‌پێچه‌وانه‌وه له‌دادگای یاسایی ئه‌وروپادا ئه‌وه به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت کورد تیرۆریست نی یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئێستا ناوی کورد له‌لیستی تیرۆردا نی یه . ( ئه‌وروپا به‌و هه‌موو نامرۆڤایه‌تی یه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت : کورد تیرۆریست نی یه ، که‌چی سه‌رکرده‌یه‌کی کورد خۆی ده‌ڵێت کورد تیرۆریسته ) . 5/ بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی %40 ی خاکی کوردستان بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان که که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگارو .. هتد ده‌گرێته‌وه که‌هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م خاکه خوێنی بۆداوه . 6/ بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140 و دوواکه‌وتن و نه‌کردنی و فه‌وتان و به‌عه‌ره‌ب کردنی به‌شێکی هه‌ره باش و ده‌وڵه‌مه‌ندی خاکی کوردستان . 7/ بێده‌نگیان به‌رامبه‌ر کووشتن و بڕینه‌کانی ده‌ووڵه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر کورده‌کانی باشووری بچوک به‌تایبه‌ت شه‌هیدکردنی کۆمه‌ڵێ لاوی خوێن گه‌رم له‌به‌رواری 20/3/2008 له‌کاتی ئێواره‌ی نه‌ورۆزدا هه‌موو تاوانی ئه‌و گه‌نجه کوردانه ته‌نها ئاگرو ئاهه‌نگ گێڕان بووه به‌و بۆنه‌یه‌وه . ئه‌وسه‌رکرده‌یه مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی چی بکات و چی بڵێت به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی ، ئه‌و که‌خاوه‌نی دووه‌م پارته له باشووری کوردستاندا بۆ گه‌وره‌یی که‌چی بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانانه که‌ده‌رهه‌ق به‌میلله‌تی کورد ده‌کرێت و بێده‌نگیشن به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده‌که‌یان و گوێی خۆیشیان لێخه‌واندووه به‌رامبه‌ر بۆردومان و وێرانکردنی کوردستان له‌لایه‌ن دراوسێ و دووژمنانی کورده‌وه .
ئه‌و گه‌له‌ی که‌هه‌میشه به‌بێ‌ئاگایی چه‌پڵه‌ی نه‌زانی لێده‌دات به‌دڵنیایییه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی نه‌فامه‌و خۆی پیاو و سه‌رکرده‌ی دیکتاتۆر بۆخۆی دروست ده‌کات.
Hamid773@hotmail.com
|