٨\١٢\٢٠١٧
وشەیەک بە ھەقی
شاعیر کەژاڵ ئیبراھیم.
کەریمە روبەیعی - بەسرە |
وەرگێڕانی: کاروان قادر شەفیق |
ھەر کاتێک
شیعرەکانی کەژاڵ لە روپەڕی رۆژنامەکان یاخوود لە فەیسبووک دەخوێنمەوەو
بەرچاوم دەکەوێت ،ھەست دەکەم لەبەردەم شاعیرێکی ھەست ناسک و جوان نوسدا
دەوەستم"شاعیرێک دەبێت لەروانگەی دەربڕینی ھەست و ھۆشیەوە بەشێوەیەکی
جوان ئاماژە بە رۆح و ناخی پڕ لە پەژارەی بدەین".
ئەم شاعیرە پێمان دەڵێت خۆشەویستی لەئازارو خەمەوە رۆحی خۆی پەخش دەکات
،وەک پەنجەرەیەک شوشەی دڵی دەکاتەوە "ئەوشێوازێکی گرنکی لە بینینی
خۆشەویستیدا ھەڵبژاردووەو لەرێگەی تابلۆی ووشەکانی خەمەکانی ژیان
دەچنێتەوە، بۆ خانەکانی خۆشەویستی، لەنێو پەڕوای دڵدا ھەمیشە وەک
پەپولەیەک وایە بەسەرگەڵای درەختەکانەوە" بۆیە ئەم دەنگ و شەبەنگە
شیعرەیە لەناخ و رۆحێکی پاک و بێگەردەوە سەرچاوە دەگرێت "ئەوەتا ئەم
شاعیرە پێمان دەڵێت:
"کە ئاشنات بووم
بەبێ ئاگر گڕم گرت و لەبەر پێتا توامەوە
ھەر زوو زانیم کانگای عشق و خۆشەویستی
بە عەشقێکی زۆر شێتانە
لە ناختدا گیرسامەوە
کەژاڵ ھەمیشە بەدەنگێکی بەھێزو دوور لەترس بەرەنگاری ئەو داب و نەریتە
سواوانە دەبێتەوە کە بەرۆکی کۆمەڵگایان گرتووە، بەھەموو شێوەیەک رێگری
دەکات تاکوو کۆتایی بەو ستەمە بھێنێت کەلە رابردوودا لێمان کراوە و
ھەوڵدەدات ئەو توندوو تیژیە نەبێتە مۆرانەیەک "خۆری کۆمەڵگا بشێوێنێت
بۆیە لەو بارەیەوە کەژاڵ دەڵێت:
کە تۆم ناسی
گردێک بووم بەچیا
کانیەک بووم ،بووم بەدەریا
شەوێکی ئەنگوستە چاو بووم
بووم بەگزنگی بەیانی
باڵدارێکی ناو قەفەس بووم
گەڕامەوە بۆ سەر چڵی درەختەکان
بۆ نەغمەی خۆش بۆ گۆرانی
"کەژاڵ رۆحی خۆی ھەمیشە وەک گوڵێک نیشان داوە تاکوو بۆنی پێوە بکەن بۆ
خزمەتی کۆمەڵگاکەی ، راشکاوانە ووشەکانی خستۆتە روو، بۆیە دەیەوێت
سروشتی ژیان و پێگەی ژنانەی خۆی لە نوسینەکانیدا بەدەر بخات ئەو
دەیەوێت ھەمیشە کۆمەڵگا خۆش بەخت بژین و خوێن و دوبەرەکی کۆتایی بێت.
"کەژاڵ دەڵێت:
دەتۆش وەرەجێم مەھێڵە
دەرگای دڵتم بۆ واڵاکە
بالەناختا بتوێمەوە
خۆت دەزانی کە ووشک بووم
تەنھا بەعەتری ھەناسەت دەژێمەوە
کەژاڵی دڵ پڕ لەئازار،بۆئایندەیەکی گەش دەڕوانێت "ئەو وەک شاخێکی پایە
بڵند وایە لەبەرامبەر خۆشەویستیدا،ھەنگاوەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ
مرۆڤایەتی ،ئەو لەرێگەی شیعرەکانیەوە ناگەڕێتەوە بۆ "چێژێکی ساتە وەختی
ژیانی "بۆیە دەیەوێت ھەنگاو بۆ داھاتوو بنێت، ئەوەی لەرابردوودا
رویداوە بۆژیانی ئافرەت لە داب و نەریتە کۆنەکان تێپەڕێنێت" ئەو تیشکی
رۆژە ببەخشێت بەدڵ و دەرونی کۆمەڵگاکەمان".
کەژاڵ رۆحێکی ھەیە رەنگاو رەنگە لەجوانی و خۆشەویستی بەرھەمی ئەو
رەنگاو رەنگەش لە شیعرەکانی رەنگی داوەتەوە ئەوە شاعیرێکی کوردە لە
خوێندنەوەی شیعرەکانی جوانیەک بەدی دەکەین لە پێویستە ھەمیشە ھەڵوێستەی
لەسەر بکەین چونکە دەنگی ژن لەم کۆمەڵگایەدا وەک سەکۆیەک وایە کە
پێویستە بەرەو پیری بچین و بەڕۆحێکی پڕ لە بەخشندەییەوە لێی بڕوانین".
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|