٢٦\٨\٢٠١٢
وشه‌ی ناشیرین و
ناشایسته به منداڵه‌کانتان مه‌ڵێن.

ره‌زا ساڵح
منداڵه چاوگه‌شه‌کانمان.. جگه‌رگۆشه ناسک و جوانکیله‌کانمان.. نه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ و هیوای داهاتووی کوردستانی شیرینمانن.. داهاتوویه‌کی گه‌شتر و
شیاوتر و خۆشتر.. ژیانێکی له‌بارتر بۆ کورد و کوردستان.. له بایه‌خدانمان
به گۆشکردن و په‌روه‌رده‌کردن و رێنمایی و ئاراسته‌کردنی راست و
دروستی منداله‌کانی ئه‌مڕۆماندا دێنه‌دی.. گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و چاکسازی
و تازه‌گه‌ری و چاندنی تۆی برایه‌تی و ته‌بایی و ئاشتی و ئاسووده‌یی
و.. رێزگرتن و پێکه‌وه ژیان و یه‌کتری قبووڵ کردن و.. بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی
و نادادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و... له په‌روه‌رده‌کردنێکی راست و
دروستی هاوچه‌رخی منداڵانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا.
په‌روه‌رده‌کردنی راست و دروستی منداڵان، ئه‌رکێکی پێویست و پیرۆزی ئه‌ستۆی
هه‌موومانه.. به تایبه‌تیش دایک ئه‌رک و رۆڵێکی باڵا و کاریگه‌ری له
به جوانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا هه‌یه.. نکووڵی له‌م راستییه‌ش
ناکرێ، که منداڵ به منداڵی سۆز و خۆشه‌ویستییه‌کی زیاتری بۆ دایکی هه‌یه..
له ئامێزی پیرۆزی دایکیدا چاو هه‌ڵدێنێ و ژیرده‌بێته‌وه و ئارام ده‌گرێ
و پێ ده‌که‌نێ و خه‌و ده‌یباته‌وه.. منداڵ به‌ر له هه‌موو که‌سێکیش
ره‌نگ و ده‌نگی دایکی شیرین و میهره‌بانی ده‌ناسێ.. به زۆریش قسه‌کانی
دایکی له گوێ ده‌گرێ.. بۆیه رۆڵی دایک له په‌روه‌رده‌کردندا له
رۆڵی باوک و مامۆستا گرنگتره.. دایک به یه‌که‌مین مامۆستای منداڵ ده‌زانرێ.
له‌م پێودانگه‌وه، ئه‌وه ده‌زانین که ئه‌رکی دایک ئه‌رکێکی قورس و
زۆر هه‌ستیار و کاریگه‌ره و.. ره‌نگدانه‌وه‌ی له ژیان و ره‌فتاری ئه‌مڕۆ
و داهاتووی منداڵدا هه‌یه.. تا دایک زیاتر هه‌ست به‌م ئه‌رک و به‌رپرسییه‌ته
گرنگه‌ی ئه‌ستۆی خۆی بکات.. زیاتر به ته‌نگ داهاتووی منداڵه‌که‌یه‌وه
دێ.. به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ست نه‌کردن و نابه‌ڵه‌دی دایک له به
باشی په‌روه‌نه‌کردنی منداڵ و به سه‌قه‌تی پێ گه‌یاندنی، زیانێکی زۆر
به ئه‌مڕۆ و داهاتووی تاک و کۆی گه‌له‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. له‌م ئه‌نجامه
نه‌خوازراوه‌شدا، دایکانی بێ ئاگا و بێ ئه‌زموون و نه‌شاره‌زایانی
بواری په‌روه‌ده‌کردن و ده‌روونناسی منداڵان، پشکی شێری زیانیان به‌رده‌که‌وێت.
په‌روه‌رده‌کارێک ده‌ڵێ : " په‌روه‌رده‌که‌رێکی سه‌رکه‌وتووم بده‌نێ..
گه‌لێکی شارستانی و پێ گه‌یشتووتان ده‌ده‌مێ "
دایکانی دڵسۆز، داواتان لێ ده‌که‌ین که ئه‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه له
به‌رچاو بگرن و ئه‌وه بزانن، که رۆڵی ئێوه‌ی دایک چه‌ند گرنگ و هه‌ستیار
و کاریگه‌ره له‌سه‌ر منداڵه‌کانتان.. به‌شێکی زۆری شانازییه‌کان بۆ
ئێوه ده‌گڕێنه‌وه.. له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستی سوودبه‌خش
و خێرده‌ره‌وه.
دایکی خۆشه‌ویست تکات لێ ده‌که‌ین.. وشه و رسته‌ی ناشیرین و سووک و
چرووک و ناشایسته به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ.. ئه‌گه‌ر به گاڵته‌شه‌وه
بێ جوێنی پێ مه‌ده.. هیوادارم سوود له‌م رێنماییانه وه‌ربگری و، ئه‌م
وشه و ده‌سته‌واژه و رسته زیان به‌خشانه به منداڵه‌که‌ت نه‌ڵێی و
هه‌ستی نه‌ڕووشێنی :
یه‌که‌م: له کاتی تووڕه‌بوونت له منداڵه‌که‌ت.. نابێ پێی بڵێی تۆ
(گه‌مژه‌ی).. چه‌ند جارێک دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه.. منداڵه‌که‌ت
بڕوا ده‌کات که ئه‌و به راستی گه‌مژه‌یه و، له به‌رده‌م هاوڕێکانی
و که‌سوکاردا، هه‌ست به که‌موکوڕی ده‌کات.
دووه‌م: (جوێندان و قسه‌ی سووک) ــ ئه‌گه‌ر به سوعبه‌تیشه‌وه بێت ــ
شتێکی ناشیرین و ناشارستانییه.. ناشبێ دایک و باوک جوێن و قسه‌ی زه‌قی
ناشیرین به یه‌کتری بڵێن.. به زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی جوێنده‌رن، به
منداڵی ئه‌و جوێنانه‌یان له ماڵه‌وه پێداون، یان له هاوڕێ و خه‌ڵکی
تره‌وه گوێی له‌و جوێنه قێزه‌وه‌نانه بووه.
سێیه‌م: به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ (تۆ ده‌بێ گوێدێری له خۆت گه‌وره‌تر
بیت) و نابێت به قسه‌ی گه‌وره‌کان نه‌که‌یت، یا سه‌رپێچی بکه‌یت.. ئه‌گه‌ر
منداڵ وا رابهێنرێت که هه‌میشه کڕنۆش بۆ له خۆی گه‌وره‌تر ببات و..
به قسه نه‌کردنیان بێ رێزی و هه‌ڵه و تاوان بێت.. ئه‌و منداڵه ده‌بێته
نێچیرێکی ئاسان، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و گه‌وره‌ترن و ، ده‌یانه‌وێ
له خشته‌ی به‌رن و به ئاسانی هه‌ڵێ بخه‌ڵه‌تێنن.
چواره‌م: به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ (تۆ ته‌مه‌ڵی).. ئه‌م رسته‌یه وا له
منداڵه‌که‌ت ده‌کا که بڕوای به خۆی نه‌بێ و، خۆی بخاته باوه‌شی بێ
ئومێدییه‌وه و.. هه‌وڵ نه‌دات.
پێنجه‌م: له کاتی تووڕه‌بووندا به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵی (بریا تۆم
نه‌بووایه) یان (خۆزگه سه‌گێک بوویتایه) یا (خۆزگه بمردیتایه) یا
ئه‌گه‌ر کوڕ بێت (خۆزگه کچێک بوویتایه) یا (خۆزگه هه‌ر وجاخم کوێر
بووایه) یا وشه‌و و رسته‌ی تری له‌م بابه‌تانه.. ئه‌م جۆره رستانه
داخ ده‌خاته دڵی منداڵه‌که‌ته‌وه و.. رقی له خۆی ده‌بێته‌وه.. تا
ئیستا گه‌لێ منداڵ و مێردمنداڵ له‌ئه‌نجامی پێ وتنی ئه‌م جۆره قسه
سووک و ناخۆشانه‌دا، هه‌وڵی خۆله‌ناوبردنیان داوه.
شه‌شه‌م: منه‌ت به سه‌ر منداڵه‌که‌تدا مه‌که و پێی مه‌ڵێ (من چیم بۆ
نه‌کردووی) یا (من ژیانی خۆم له پێناوی تۆدا دانا) یا (ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویتایه
ژیانی ئێمه خۆشتر ده‌بوو) یا (تۆ ژیانت لێ تاڵ کردووین) یا هه‌ر قسه‌یه‌ک
له‌م جۆره قسه زه‌ق و ناشایستانه.. خۆ منداڵان داوای له دایک
بوونیان نه‌کردووه.. رووه‌کی سروشتیش نین که له زه‌ویدا شین ببن..
به‌خیۆکردن و قوربانی دانی دایک و باوک ئه‌رکێکی پیویسته و.. ئه‌م ئه‌رکه‌ش
له هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌کاندا هه‌یه.. که تا ئه‌و کاته‌ی بێچوه‌کانیان
له خه‌م ده‌ڕه‌خسێنن و، پشت به خۆیان ده‌به‌ستن.. به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردنیان
ئه‌رکێکی پێویستی ئه‌ستۆیانه.. چونکه به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌م منداڵ
و بێچووانه‌یان هێناوه‌ته ژیانه‌وه.. کورد وته‌نیش : " دنیا وا
هاتووه و وه‌هاش ده‌ڕوات "
هه‌شته‌م: نابێ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی که منداڵه‌که‌ت لێت ده‌پرسێ،
به زۆری وشه‌ی (نا) یا (نه‌خێر) یا (نازانم) به‌کاربهێنی.. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانیشت نه‌زانی خۆت به نه‌زان دامه‌نێ و ، هه‌وڵ بده به
شێوه‌یه‌کی تر قه‌ناعه‌تی پێ بکه‌ی بو نموونه : به منداڵه‌که‌ت بڵێ (
من بزانم ئاوهایه...) یا ( به بۆچوونی من....).. ئه‌م رستانه باشتره
له‌وه‌ی که به (نازانم ، نه‌خێر، نا) وه‌ڵامی بده‌یته‌وه.
نۆیه‌م: هیچ (جیاوازییه‌ک له نێوان کوڕه‌که‌ت و کچه‌که‌تدا مه‌که)..
به چاوێکی یه‌کسانییه‌وه له هه‌ردووکیان بڕوانه و، سۆز و خۆشه‌ویستیشت
بۆیان وه‌ک و یه‌ک بێ و.. له دابینکردن و کڕینی پێویستییه‌کانیشیان به
هه‌مان شێوه.
ده‌یه‌م: به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ (درۆده‌که‌ی) یا (تۆ درۆزنی) ئه‌گه‌ر
قسه‌که‌شی درۆش بێ.. له هۆی درۆکردنه‌که‌ی بکۆڵه‌ره‌وه و ، به شێوه‌یه‌کی
گونجا و بۆێ راست بکه‌ره‌وه.. بۆ نموونه پێی بڵێ من بزانم وایه ئه‌ی
تۆ ده‌ڵێی چی ؟
ده‌شتوانی چیرۆکێکی له باره‌ی زیانی درۆوه بۆ بگێڕیته‌وه.. بۆ
نموونه چیرۆکی (شوانێکی درۆزن و گورگێک) یا خۆت ده‌توانی چیرۆکێکی
ساده‌ی ئاسانی له‌م رووه‌وه بۆ هه‌ڵبه‌ستی و بۆی بگێڕیته‌وه.. تا به
راستگۆیی رای بهێنیت.
یانزه‌یه‌م: به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ (خۆ کوێر نی) یا (که‌ڕ نی) یا (لاڵ
نی) یا
(خۆت که‌رمه‌که) یا (خۆت شێت مه‌که) یا (خۆت ناشیرین مه‌که) یا هه‌ر
ده‌سته‌واژه و رسته‌یه‌کی له‌م جۆره..
دوانزه‌یه‌م: ناو و ناتوره‌ی ناشیرین له منداڵه‌که‌ت مه‌نێ و قبووڵیش
مه‌که که‌س به ناوێکی ناشیرین و سووکه‌وه ناوی به‌رێ بۆ نموونه:
(فڵانه.... که‌ر) یا (فڵانه.... شێت) یا (فڵانه.... شه‌ل) یا
(فڵانه.... سه‌رپان).. چونکه ئه‌م جۆره ناوانه ده‌بنه هۆی گرێی ده‌روونی
و شه‌رمه‌زاری و ته‌ریقی بۆ منداڵان.
سێنزه‌یه‌م: به منداڵه‌که‌ت مه‌ڵێ (ده‌تکوژم) یا ( باوکت بێته‌وه ده‌بێ
بتکوژێت)، چه‌ند جارێک ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه دووباره بێته‌وه.. ده‌زانێ
ئه‌م قسه‌یه‌ت سواوه و تۆ نایکوژی و.. قسه‌که‌ت به درۆ وه‌رده‌گرێت.
چوارده‌یه‌م: گوێ له راز و قسه‌ی منداڵه‌که‌ت بگره و.. قسه‌که‌ی پێ
مه‌بڕه و، پێی مه‌ڵێ (به‌سه... بیبڕه‌وه) یا (ده‌مت داخه).
پانزه‌یه‌م: بڕوا به منداڵه‌که‌ت بکه و هێنده به گومان مه‌به لێی
و.. مه‌ڵێ (سوێندم بۆ بخۆ).. ناچاری مه‌که بۆ ئه‌وه‌ی وازی لێ بهێنی
په‌نا بۆ سوێندی درۆ به‌رێ.
شانزه‌یه‌م: پێی مه‌ڵێ (تۆ خوێڕیت) و (فڵانه منداڵشت تیا نابێ) یا
(خوا بتکات به قوربانی فڵانه منداڵ).. ئه‌م وشه و رستانه وای لێ ده‌کات
که ڕقی له‌و منداڵانه ببێته‌وه که تۆ ناویان ده‌به‌یت و، به له‌و
باشتریان ده‌زانیت.
له کۆتاییدا ده‌ڵێین ، منداڵ له ماڵێکدا به راستی و دروستی و باشی
پێ ده‌گا و، ده‌بێته مرۆڤێکی به‌سوود و به‌خشنده‌ی داهاتوو.. که باوک
مێچی ماڵه‌که بێت و دایکیش دڵ و کۆڵه‌گەی ماڵه‌که بێت.
نەرویج -
٢٦\٨\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی ره‌زا
ساڵح
|