به ناوی کوردستانی گه‌وره
وشه‌ی تایبه‌ت :
ح.س.سۆران
.(زمان پێناسه‌ی گرنگی نه‌ته‌وه و که‌ره‌سه‌ی هه‌رمانی گه‌لانه)
با وه‌کو گه‌لی کورد زۆرتر به کۆچه‌ری و به ده‌م هه‌ڵات هه‌ڵاته‌وه، زمان و فه‌رهه‌نگی خۆی پاراستوه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م بێ دهرهتانیهش دا، خاوه‌نی زمانێکی وایه ، که تایبه‌تمه‌ندی زۆر گرنگ و به‌رچاوی هه‌یه و ره‌نگه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه، له که‌م زمانی خزمهتکراوی جیهان دا ببینین .
بۆ وێنه ، وشه و له‌ته رسته ( عیباره‌ت)ی تایبه‌تی کورتی وا له زمانی کوردی دا هه‌ن ، که هێنده وه‌رگێڕانیان به زمانگه‌لی دیکه چه‌توونه ، که جاری وا هه‌یه ، به چه‌ند رسته‌ی درێژ ناتوانی ، وشه یا له‌ته رسته‌یه‌کی کورتی کوردی وه‌رگێڕیته سه‌ر زمانێکی دیکه ،که ئه‌مه دروشمی به پیتی و پڕواتایی زمانی کوردیه .
ئێستا لێره دا ، بۆ ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی ئه‌م بیرۆکه بناسێنم و وته‌که بیسه‌لمێنم ، چه‌ند دانه له‌و وشه یا له‌ته رستانه ده‌خه‌مه به‌ر چاو ، که زوربه‌ی گه‌لی کورد ، ما‌نایان ده‌زانن ، به‌ڵام وهرگێراندنیان به وشه‌یه‌ک یا له‌ته رسته‌یه‌ک بۆ سه‌ر زمانگه‌لی دیکه ، زۆر چه‌توونه یا هه‌ر ناکرێ . که لێره‌دا بۆ وێنه ، خۆم سێ دانه‌یان به زمانی کوردی شرۆڤه‌ی ده‌که‌م :
1- " شل و مل " ، به مانای ئافره‌تێکه ، که به‌لای که‌مه‌وه به ته‌مه‌نی باڵق بوون گه‌یشتبێ ، زۆر پیریش نه‌بێ ، نه‌رم و نۆڵ و نه‌رم و نیانیش بێ ، پشتوێن و له‌چکه که‌ی شل ببه‌ستێ و نه زۆر له‌ڕ بێ و نه زۆر قه‌ڵه و هتد .
2- "بوغه " ، به مانای جوانه‌گا یا گایه‌کی که‌م ته‌مه‌نه ، که بۆ ئه‌وه‌ی شان بداته به‌ر کار ، خهسێنرابێ . به‌ڵام له پاش خه‌ساندن ، دیسان باتووی هێنابێته‌وه و ملی لێ ئه‌ستوور بوبێ و سه‌ر شانی وه‌ک دووگ (کۆهان) ی وشتر ، ههڵماسیبێ و هتد .
3- "بنه " ، به مانای پارگوێر ، جوانه‌گا ، گا ، مانگا ، گوێدریژ یا ره‌شه وڵاغێکه ، که له گێره دا ، بۆ کوتین و وردکردنی کوڵۆش که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن و له ئاخری لای چه‌پی گێرهکهوه ، هه‌وه‌ڵ گیانله‌به‌ر ( حه‌یوان) ه . هه‌میشه ته‌پلۆس (بێکارهترن )گیانله‌به‌ر ، ده‌که‌ن به " بنه" ، چون وه‌ک نوخته‌ی جه‌غز ( دایره) ی گێره ، به راده‌ی ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی جه‌غزی گێره ، زۆر نیازی به گه‌ڕان و خولانه‌وه نیه و ئه‌وه‌نده ماندو نابێ و هتد.
ئێستا به دیتنی ئه‌و سێ وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ، که چه‌ند چه‌توونه ، ئه‌و چه‌شنه وشه و له‌ته رسته تایبه‌تانه ورگێڕینه سه‌ر زمانێکی دیکه .
ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌ی دیکه ، به بێ شڕۆڤه :
1- پاڵه ( وشه‌یه‌کی دروێنهوانیه ) . 2- خانومان . 3- خێڵه و خوار . 4- زیانی . 5- سه‌ره ( پێجه‌وانه‌ی بنه) . 6- شه‌نگه بێری . 7- قوت . 8- قوڵته‌شه . 9- قیت و قۆز . 10- گه‌لحۆ .
تاران 10/2/ 2709
|