١٨\٧\٢٠١١
وشککردنی رووباری ئەڵوەن، تاوانە دژ بە مرۆڤ
و ژینگە!
بەرەو راگراتنی هاتووچۆ لە رۆژی
18/7/2011
جەماوەری خانەقین..
ئیمڕۆ 17/7/2011 رۆژی کۆتاییهاتنی موڵەتی گەیشتنی ئاوی رووباری ئەڵوەنە
بۆ شاری خانەقین. حکومەتی
کۆماری ئیسلامی ئیران وەک ساڵانی رابردوو
بێباکانە داواکارییەکەمانی پشتگوێخست، هاوکاتیش درێژە بە بۆردومانکردنی
گوندەکانمان دەدا و رێگری لە دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی کوردی
دەکات. ئەو هەڵویستانە تیرۆریزمی دژ بە سادەترین مافی مرۆڤ و ژینگەیە.

بە هۆی وشککردنی رووبارەکەمان، هاوڵاتیان دووچاری کڕین و گواستنەوەی ئاو
دەبن و باخ، دالیە، ماسی ناو ئەڵوەن و حەوزەکان وشکدەبن و دەمرن و
باڵندەکانیش کۆچدەکەن و مەترسی نەخۆشی و پیسی زیادەکا.
لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە رەواکەمان، ناچارین لە18/7/2011، کاتژمێری
نۆی بەیانی بە
شێوەیەکی مەدەنی و ئاشتیانە، رێگای هاتووچووی
عێراق
- ئێران
لە چوارییانەکەی ئەرکەوازی، راگرین و هەمان ناڕەزایەتی لە مەرزەکانی
عێراق
- ئێران
لە دەروازەی پەروێزخان، حاجی ئومەران و باشماغ ئەنجام
دەدەین.
هاوڵاتی خۆشەویست: بە بەشداربونت، بەرگری لە مافی شەخسی خۆت دەکەیت بۆ
دەستکەوتنی ئاو!
لیژنەی
(لە پێناوی ئەڵوەن)
خانەقین
|