٩\۴\٢٠١٠
وتاری فریدریش ئه‌نگێلس
له‌سه‌ر گۆڕی ''جێنیی'' مارکس.
-
١١ی
دیسێمبه‌ری
١٨٨١
-
له ئه‌ڵمانییه‌وه:
زاریا شێخانۆڤه
دۆستان!
ژنێک که ئه‌مڕۆ ئێمه به‌خاکی ئه‌سپێرین،
خاوه‌نی دڵێکی پڕ له‌نه‌جابه‌ت و سۆز‌و خۆشه‌ویستی بوو. ئه‌م ژنه ''جێنیی
کاڕڵ مارکس''ه که له‌ساڵی ١٨١٤ له‌زالس ڤیدل چاوی به‌جیهان هه‌ڵهێناوه.
باوکی جێنیی که‌یه‌کێک له ئه‌شرافزاده‌کانی
"ڤێست فالن" بوو له'' تیریر'' به‌شێوه‌یه‌کی قوڵ ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی
له‌گه‌ڵ که‌سوکاری مارکس په‌یداکرد؛ جێنیی و مارکس هه‌ر له‌منداڵییه‌وه
پێکه‌وه گه‌وره‌بوون. کاتێک مارکس بۆ
خوێندنی باڵاتر ڕوویکرده زانکۆ، له‌مێژ بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئاینده‌ی
بریاری ئه‌وه‌یان دابوو، که بۆ هه‌میشه چاره‌نووسیان پێکه‌وه گرێده‌ن.
جێنیی و مارکس له‌ساڵی ١٨٤٣دا بوون به
هاوسه‌ری یه‌ک و زه‌ماوه‌ندیان کرد، مارکس له‌وکاته‌دا وه‌ک
سه‌رنووسه‌ری یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی "ڕاینیشه سایتوونگ" ناوبانگی ده‌رکردبوو.
ئه‌م رۆژنامه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌خت له‌لایه‌ن ڕژێمی پرۆسه‌وه که‌وتبووه
ژێر چاودێری و توندوتیژییه‌وه، هه‌ر له‌وکاته‌وه
ئیتر جێنی به شێوه‌یه‌کی لاوه‌کی نه‌بوو،
که به‌شداری له
خه‌بات و تێکۆشانی هاوسه‌ره‌که‌ی و چینی کرێکار ده‌کرد، به‌ڵکو ئه‌و
له‌م باره‌یه‌وه به تێگه‌یشتنێکی
به‌رزه‌وه و به شۆڕوشه‌وقێکی پرشنگداره‌وه
ئه‌رکی به‌شێک له‌م خه‌باته مه‌زنه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ.

''
کاڕل مارکس'' جێنیی''ی هاوسه‌ری ''لاوره''
و ''ئێلیانۆره''ی کچی مارکس و فریدریش ئه‌نگێلس.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره گه‌نجه ڕوویان کرده پاریس؛ په‌نابه‌رییه‌کی
ئازادانه به‌زوویی گۆڕدرا به دوورخستنه‌وه‌یه‌کی سه‌پێندراو. ڕژێمی
پرۆس ته‌نانه‌ت له پاریسیش مارکسی خسبووه ژێر چاودێری و زه‌خت وزۆری
خۆیه‌وه. به‌داخ و نیگه‌رانییه‌وه ئه‌وه‌ش ئه‌بێ ڕابگه‌یه‌نم ، که
که‌سێکی وه‌ک '' ئا. ڤ. هومبۆڵدت'' ئه‌وه‌ی درکاند که هاوشان له‌گه‌ڵ
ڕژێمی پرۆس نه‌خشی هه‌بووه بۆ فشارخستنه‌سه‌ر مارکس، تا ڕژێمی لوئی
فلیپ مارکس له فه‌ڕه‌نسه‌دا دووربخاته‌وه. مارکس به‌ناچار ڕوویکرده
برۆکسل. شۆرشی فێبراوه‌ر سه‌ری هه‌ڵداو له‌گه‌رماوگه‌رمی ئه‌و
نائارامییانه‌ی که به‌هۆی شۆڕشه‌وه هاتنه‌کایه‌وه، پۆلیسی به‌لجیکا
نه‌ک هه‌رمارکس، به‌ڵکو به‌بێ هیچ پێشه‌کی و بیانوویه‌ک هاوسه‌ره‌که‌شی
خسته زیندانه‌وه. گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی بارودۆخی شۆڕشگێڕانه له ساڵی
١٨٤٨دا، هۆکارێک بوو بۆ ده‌سپێکردنی ئه‌کسیلێکی تازه، سه‌رتا بۆ
پاریس،له‌دواییدا به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردنی پۆلیسی فه‌ره‌نسه‌وه بۆ له‌نده‌ن.
ئه‌مجاره‌یان مه‌نفا برێتی بوو له‌ژیانێکی سه‌خت و پڕله‌هه‌ژاری. سه‌ره‌ڕای
ده‌ستکورتی و ته‌واوی ئه‌و به‌دبه‌ختی و ده‌رده‌سه‌ریانه‌ی که‌له‌دوورخراوه‌ییدا
دامێن‌گیری "جێنیی وهاوسه‌ره‌که‌ی" بوونه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بوونه هۆی
گیان له‌ده‌سدانی سێ مناڵی، که‌دووان له‌وانه یه‌شتا هه‌رجوانکاره‌بوون
، به‌ڵام جێنیی تووانی به‌سه‌ر ئه‌م نه‌هامه‌تییانه‌دا زاڵبێ؛ که‌چی سه‌رجه‌می
ئه‌وپارتانه‌ی، که له‌سه‌ر
کار یاخۆ له ئۆپۆزسیۆن دابوون وه‌کو
(ده‌ره‌به‌گه‌کان، لیبراڵه‌کان، به‌ناوه
دیموکراته‌کان) هاوکات له‌گه‌ڵ ته‌واوی میدیا‌و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن،
به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ک، تێکرا پێکه‌وه هاوپه‌یمان بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی
که هاووسه‌ره‌که‌ی له‌ژێر زۆر‌و زه‌ختی هه‌ژاری و په‌ستی و ئیهانه‌و
بوختان هه‌ڵبه‌ستاندا بتلێننه‌وه . ده‌بووایه مارکس به‌بێ هیچ یارمه‌تی
و- که‌ره‌سته‌یه‌کی به‌رگریی به‌رامبه‌ری ئه‌وهه‌موو سوکایه‌تی پێکردن
و خوارژماردنه بوه‌ستێته‌وه - که
تاساڵانێکی دوور درێژه‌ی هه‌بوو و به‌سه‌ختی جێنیی ئازارده‌دا.
به‌ڵام ئاخرییه‌که‌ی ئه‌م بارودۆخه کۆتایی پێهات، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو
چینی کرێکاری ئه‌وروپا هاته ناوململانێ و چوارچێوه سیاسییه‌کانییه‌وه.
ئه‌مه‌ش گه‌شه‌ی دا به‌خه‌بات وئاکسیۆنه‌کانی چینی کرێکار، سه‌مه‌ره‌ی
ئه‌م هۆشیارییه‌ش بووه هۆی پێکهاتنی یه‌که‌م "ئه‌نته‌رناسیۆنال و یه‌کێتی
کرێکاران". ڕه‌وتی ئه‌م گه‌شه‌یه‌ش یه‌ک له‌دوای یه‌ک میلله‌ته
شارستانییه‌کانی کێشایه ناوجه‌رگه‌ی خه‌بات و تێکۆشانه‌وه. له‌م خه‌باته‌شدا
هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌و به‌هه‌موو توواناییه‌کیه‌وه تا دووا هه‌ناسه له‌ڕیزی
هه‌ره پێشه‌وه‌ی خه‌باتکارانی پێشڕه‌و بوو. ئاخرییه‌که‌ی سه‌رده‌مێک
هاته پێشه‌وه، که ئێش وئازاره‌کانی ڕابردووی جێنیی ڕوو له‌ساڕێژبوونکه‌ن.
ئه‌و له‌ژیاندا شایه‌دی ئه‌وه بوو، که چۆن سوکایه‌تی و بێ ڕێزی و
بوختان هێنانه‌وه‌ی نه‌یاران که به‌پڕی ته‌زره به‌سه‌ر مێرده‌که‌یدا
ده‌بارین، وه‌کو کا تۆزیان چو به‌ئاسماند. ئه‌و له‌ژیاندا ئه‌وه‌ی به‌چاوی
خۆی بینی ، چۆن زانست و جیهانبینی هاوسه‌ره‌که‌ی، که کۆنه‌په‌رستانی
هه‌موو وڵاتان تێده‌کۆشان پێش به‌گه‌شه‌ی بگرن، ئێستا ئازادانه‌و سه‌رکه‌وتووانه
له‌ناو هه‌موو میلله‌ته شارستانییه‌کان وزمانه شارستانییه‌کاندا
گوێگر‌و خوێنه‌ری هه‌یه‌و ڕۆژبه‌ڕۆژیش گه‌شه‌ده‌کاو په‌ره‌ده‌سێنێ. ئه‌و
شایه‌دی ئه‌وه‌بوو که چۆن بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی کرێکاران باوه‌ڕی
به‌سه‌رکه‌وتنی خۆی هه‌یه‌و چۆن ئه‌م شۆڕشگێرییه هه‌رله‌ڕووسیاوه
تائه‌مه‌ریکای گرتۆته‌وه. دووا دڵخۆشی وشادمانی جێنیی له‌سه‌ره‌مه‌رگیدا
ئه‌و هه‌واڵه بۆمب ئاسایه بوو ، که سه‌ره‌ڕای ئه‌وهه‌موو به‌ربه‌ست
و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی که بۆ پێشگیری چینی کرێکارله هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی
پاشایه‌تیدا هاتبوونه کایه‌وه، که‌چی چینی کرێکار توانی به‌به‌ڵگه‌وه
ئه‌وه نیشاندا، که‌هێزوو توانای ئه‌و له‌بننه‌هاتووه‌و توانایی
تێکشکاندنی ته‌واوی ئه‌وبه‌ربه‌ستانه‌ی هه‌یه، به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه‌ی دووایی بۆخۆی ده‌لیێک بوو بۆ هێزو توانایی چینی کرێکار.
٭١٨١ .
١٨١(له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پاشایه‌تییدا له‌٢٧ ئۆکتۆبه‌ری ساڵی
١٨٨١سۆسیال دیموکراته‌کان توانیان ٣٠٠٠٠٠هه‌زارده‌نگ به‌ده‌س بهێنێن)
جێنیی نموونه‌ی ژنێک بوو،که‌به‌هره‌مه‌ند له هۆشیاری و تێگه‌یشتن وهه‌ڵسه‌نگاندنێکی
به‌رز له‌بارودۆخه ناهه‌مواره‌کاندا. خاوه‌نی زمان و به‌یانێکی سیاسی
پته‌وچڕ، که‌سایه‌تییه‌کی سه‌رشار له‌وزه‌و توانا‌و شۆڕوشه‌وقی
شۆڕشگێڕانه، به‌ردبارو لێبوردوو به‌رامبه‌ر هاورێ خه‌باتکاره‌کانی، ئه‌مه‌ش
خۆی نه‌په‌ستاوه‌ته ناو دامووده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، له‌ناوساڵنامه‌و
ووتاری ڕۆژانه‌ی رۆژنامه‌کاندا له‌گۆشه‌یه‌ک ئیشاره‌ی پێنه‌کراه، به‌ڵام
زۆرن ئه‌وکه‌سانه‌ی که بۆخۆیان له‌نزیکه‌وه بینه‌رو هه‌ستپێکه‌ری ئه‌مه
بوون . من ئه‌وه ئه‌زانم ، ئه‌گه‌ر ژنانی کۆمه‌نه په‌نابه‌ره‌کان زۆر
جار یادبکرێنه‌وه، ئه‌وه ئێمه و
که‌سانێکی تر به‌رده‌وام وپێوویست یادی ئازایه‌تی و خۆڕاگری و
هۆشیاری و پێشنیاره جوانه‌کانی ئه‌و ده‌که‌ینه‌وه‌و جێگای ئه‌و له‌ناوئێمه‌دا
خاڵیه - ئازا به‌بێ هیچ لافوگه‌زافێک -
تێگه‌یشتووش به‌مانای شانازی نه‌کردن به‌وه‌ی شتێکت له‌ده‌ستدابێ
، یاخۆ شتێکت به‌خشیبێ.
له‌نده‌ن -
٤ی دیسێمبه‌ری
١٨٨١
فریدریش ئه‌نگێلس
____________________
بڕوانه:
Marx Engels Werke
Band 19.
Friedrich Engels..
Rede am Grab von Jenny Marx.
Seite293.
sarya_shexanova@yahoo.de
|