ووتاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق له مه‌راسیمی ڕێزگرتن له کاره‌ساتی بیست ساڵه‌ی بۆمبارانی ژه‌هراوی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه.
ئاماده‌بووان...خۆشه‌ویستان....
کاره‌سات و تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه، یه‌کێک له کاره هه‌ره دژی ئینسانیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمێکی دیکتاتۆری ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب بوو، له دژی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان. به‌شوێن خوڵقاندنی ئه‌وبه‌ربه‌ریه‌ته‌دا، حکومه‌تی به‌عسی ڕووخاو، په‌لاماره خوێناوییه‌کانی به‌فراوانی و له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستانی عیراق ، درێژه‌پێدا و ڕووداوی گه‌وره و کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسادی ئه‌نفالی به‌شوێندا هات. مێژووی خوێناوی ئه‌و ساڵانه بیره‌وه‌ری سه‌ده‌کان تێده‌په‌ڕێنێ.
یادی ئه‌و خه‌ڵک و مناڵ وژنه کرێکار‌و پیاوه زه‌حمه‌تكێشانه، شایانی تووڕه‌یی و نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی شۆڕشگێرانه‌یه له به‌عسیزم و فاشیزم و هه‌ژموونی عه‌سکه‌رتاریه‌ت وشه‌ڕ به‌سه‌ر ژیان و مافه‌کانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی دا.
مێژووی خه‌ڵکی کوردستان،مێژووی چه‌وسانه‌وه،ده‌ربه‌ده‌ری،شه‌ڕ وماڵوێرانی،کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ،ئه‌نفال،بێسه‌روشوینکردنی هه‌زاران،ئیعدام و زیندانی بووه. له‌به‌رامبه‌ردا، خه‌ڵکی کوردستان به شێوازی جۆراوجۆر به‌رگری کردووه، تیکۆشاوه و گیانبازیکردووه.
سیاساتی چینی باڵاده‌ستی کوردی له کوردستانی عیراقدا، هاوکاری ئه‌و کاره‌ساتانه بووه که به‌سه‌ر خه‌ڵکدا هاتوون، نه‌یانهێشتوه برینه‌کان ساڕێژبن،وه به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئازادی و خۆشگوزه‌رانی چه‌وساوه‌کانی کوردستان و خه‌لکی کوردستانن. ئه‌مه ڕاستیه‌کی سه‌لمێنراوه، مێژووی سیاسی حزبه‌کانی چینی باڵاده‌ستی کوردستان له ده‌یان جاردا ئه‌زموونمان کردوون.
له‌کوردستانی عیراقدا، بزووتنه‌وه‌ی چه‌وساوه‌کان پێویسته ده‌روازه‌یه‌کی تر به‌ڕووی خه‌ڵکدا بکاته‌وه،له یادی ژه‌هربارانی هه‌له‌بجه‌دا، مه‌نشوری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکاته په‌رچه‌می بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری فراوان و سه‌ربه‌خۆ و یه‌کڕیز تێبکۆشی بۆ به‌ده‌ستهێنانی له کورتترین ماوه‌دا. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، له‌دین جیا، له نه‌ته‌وه جیا، مافی هاووڵاتی هاوبه‌ش و یه‌کسان،یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنان و پیاوان، ئازادی بێقه‌دوشه‌رتی هه‌ڵسوڕانی سیاسی ،ئازادی بیروبۆچوون و ڕۆژنامه‌گه‌ری،بیمه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستی بو کریکاران و بێکاران....هتد. ئاماده‌بوان، ...خۆشه‌ویستان...
بزووتنه‌وه‌ی چه‌وساوه‌کانی کوردستان، به‌ڵگه نامه‌یه‌کی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه، ڕۆشن، پێشکه‌ووتو،به‌ڵام کاتێک ده‌بێته مێژوویی که هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌یی بۆ هه‌ڵگرین. ئێمه داواتان لێده‌که‌ین که به‌ره‌ی خه‌بات جۆش وخرۆش به‌هێزبکه‌ن. ئه‌ڵته‌رناتیفی چاره‌سه‌ر بۆ ئێستای کوردستان، مه‌نشوری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.
ده‌ستان به‌گه‌رمی ده‌گووشین. کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنئستی کریکاری عیراق. 16.3.2008
|