٤\١\٢٠١٢
وتاری که‌مپینی
به‌جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به گه‌لی کوردستان
سه‌باره‌ت
به تاوانه‌که‌ی رژێمی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رست له شه‌رناخ.
سه‌ره‌تا به ناوی که‌مپینی به جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به گه‌لی
کوردستانه‌وه‌وه، سه‌ری ڕێز بۆ گیانی پاکی قوربانیانی شه‌رناخ و سه‌رجه‌م
شه‌هیدانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان دائه‌نه‌وێنین.
وه‌ک ئاگادارن، ڕژێمی تورکیای ڕه‌گه‌زپه‌رست، له ڕێی فرۆکه جه‌نگییه‌کانیه‌وه،
له29ی ئه‌م مانگه‌دا، تاوانێکی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا، که بووه هۆی
شه‌هیدکردنی 35 هاووڵاتی سڤیلی ناوچه‌ی شه‌رناخ ی باکوری کوردستان.
ڕژێمی تورکیای دڕنده و دژ به مرۆڤایه‌تی، هاوشێوه‌ی ڕژێمه ڕه‌گه‌زپه‌رست
و داگیرکه‌ره‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، له پێناو نکوڵیکردن له
مافه مرۆڤایه‌تییه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، به‌رده‌وامه له به‌کارهێنانی
هه‌موو شێوازه‌کانی توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ.
ئه‌و ڕژێمه سته‌مکاره خۆی کردۆته کۆتری ئاشتی له لیبیا و سوریا و
فه‌له‌ستین وجیهانی ئیسلامی‌دا ، که چی له به‌رامبه‌ر مافه ڕه‌واکانی
گه‌له‌که‌ماندا، ڕژێمێکی خوێنمژه و هاوشێوه‌ی که‌مه.
که‌مپینی به جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به گه‌لی کوردستان وه‌ک چۆن
ساڵانێکه تێده‌کۆشین که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، شاڵاوی
ئه‌نفال و کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و گونده‌کانی گۆپته‌په،
سه‌یی‌سوێنان، شاناخسێ و هه‌روه‌ها بێسـه‌روشوێنکردنی کورده فه‌یلییه‌کان
و به‌رزانییه‌کان و کۆمه‌ڵکوژی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ناوچه‌کانی دیکه‌ی
هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان وه‌ک تاوانی جینۆساید دژ به‌گه‌لی کورد و
مرۆڤایه‌تی بناسێنێت.
به هه‌مان شێوه‌ش تاوانه‌که‌ی قوربانیانی شه‌رناخ ده‌که‌ینه به‌رنامه‌ی
کارمانه‌وه و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و مرۆڤدۆسته‌کانی لێ
ئاگادار ئه‌که‌ینه‌وه ، به هیواین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تاوانکار
و هاوکاره‌کانینان ڕوبه‌ڕوی دادگایه‌کی دادپه‌روه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی
ببنه‌وه.
ئه‌م ئاواته و سه‌رجه‌م خواسته ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان به یه‌کگرتوویی
و به‌رنامه داڕێژیی و کردار و قوربانیدان دێنه دی ، گه‌له‌که‌مان له
گیانفیدایی و قوربانیدان به سه‌ر و ماڵ درێغییان نه‌کردووه ، به‌ڵام
پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌کان و ته‌نانه‌ت ڕێکخراوه‌کانیش خاوه‌نی
پڕۆژه‌یه‌کی نیشتیمانی هاوبه‌ش بن ، خۆیان له وتاردان و بێ به‌رنامه‌یی
و ململانێی ناوخۆیی ده‌رباز بکه‌ن.
داواکارین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، به هه‌ڵوێسته‌کانی رابوردویدا
بچێته‌وه و چیتر له به‌رامبه‌ر ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا به‌م
شێوه‌یه لاواز و ناشایسته نه‌بێت ، چاوه‌ڕێ بووین هه‌رێمی کوردستان
ببێته پشتیوانی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان و
پارچه‌کانی دیکه ڕوناک بکاته‌وه.
که‌مپینی به جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به گه‌لی کوردستان، وێڕای ڕاگه‌یاندنی
ناڕه‌زایی خۆمان ، تاوانی کاره‌ساته‌ی شه‌رناخ و سه‌رجه‌م تاوانه‌کانی
دیکه‌ی دژ به گه‌له‌که‌مان ئه‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و
هاوپه‌یمانێتی ناتۆ و ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان، چیدی له بێده‌نگییان
بێده‌نگ نابین.
له کۆتاییدا بانگهێشتی سه‌رجه‌م پارت و ڕێکخراوه‌کان ئه‌که‌ین بۆ هه‌ڵوێسته
په‌یامێکی نیشتیمانیی و یه‌کگرتوو.
که‌مپینی به جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به گه‌لی
کوردستان
|