ووتاری کردنەوەی کۆنگرەی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی.
دەشتی جەمال بەرێزان نۆینەران و هەڵسوراوانی فیدراسیۆن و نۆینەرانی ئەحزاب و رێکخراو کەسایەتیەکان پەیامنیرانی رۆژنامەو میدیاکان. بەشداربوانی کۆنگرەی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی. بەگەرمی بەخێرهاتناتان لێ دەکەم ،سپاسی ئامادەبونتان دەکەم.
بەرێزان: بەستنى کۆنگرەی فیدراسیۆن گرنگییەکی پر بایەخ و چارەنووس سازی هەیە، ئەمە نەک تەنها بەوهۆیەوە کەدەوڵەتانى ئەوروپا خەریکى پیادەکردنى سیاسەتى دیپۆرتى پەنابەرانى عیراقین، تەنانەت نەک هەربەوهۆیەوە کەهەزاران پەنابەرى کوردو عیراقى سالەهاى ساڵە بەبێ وەلام بەداواى مافى پەنابەریتیان راگیراون و هیچ ئاسۆیەک لەبەردەمیاندا نیەیە، بەڵکو ئەم کۆنگرەیە بەوهۆیەوەگرنگە کەکۆمەڵگاى عێراق لە دەورەیەکدا چارەنوسى خۆى تیدەپەرینى، کەجەنگ و کوشتار و ئاوارەیى سیما سەرەکەیەکان وحالەتێکى هەررۆژەیەتى. بەتایبەتیش ئەم کۆنگرەیە لەکاتێکدا دەگیریت کە زیاتر لە4 ملیون ئینسان لەخەڵکی عیراق لەبەرامبەر سەختی هەلومەرجیکانی ژیان وجەنگ نەبوونی ئەمنیتدا ئاوارەو دەربەدەر وبێ پەناکراون وژیانى ژیر خیمەو ئۆردوگایىیان بەسەردا داسەپاوە و محروم کراون لەسەرەتاترین پێداویستیەکان ژیانی رۆژانەیان چ لەناخۆی عیراق چ وولاتانی دراوسێ. ئەم حالەتەش ئیتر هیچ شک و گومانێک ناهێڵێتەوە سەبارەت بەوەى کەدیاردەى پەنابەریتى و پەنابەرانى عیراقی وەک دیاردەیەکى سیاسى تەماشابکرێ وبە پەنابەرانى سیاسى حسابیان بۆبکرێ. چونکە ئەمانە راستەوخۆ بەر ئەنجامی کێشەی جەنگ وسیاسەتی ئەمریکاو دەولەتانى رۆژئاوا و دەستەو تاقمى قەومى وئیسلامى سەربەم کەمپەن وبەهۆى نائەمنی و بیدەرەتانى و کوشتارو جەنگەوە روویان کردۆتە دەرەوەى ولات وبەم هۆیەشەوە هەڵومەرجێکی نالەباری نا ئینسای کەخۆیان هەڵیان نەبژاردەوە بەسەریاندا داسەپیندراو. تیرۆریزم و جەنگی تایفی و مەزهەبی بەرهەمی سیاسەت ئەم نەزمە جیهانیەیە کە لەعیرقدا بەرێ کەوتووە، ئەم فەوزاو کوشتارگایەش بوارى داوە بە جورەها دەستەو تاقمی کۆنەپەرست کە سەرەتارین مافو ئازادیەکانی خەڵکیان لەژیر پێناوە. بەم جۆرەش نەک هەر ژیانى ئێستاى خەڵک لەنیو سیناریۆیەکى رەشدا راگیراوە، بگرە داهاتووی کۆمەڵگای عێراق سەرتاپا نارۆشن و تادێت دەبێتە مەیدانى کایەکردنى سیاسەتى کوێرانەو ئینسان کوژى وئاسۆیەک بۆ دامەزارندنى دەوڵەتێک و قانونێک کە ژیانى هەمووان بپاریزى و مافى هاوڵاتى یەکسانیان بۆدابین بکات، وئەمنەیەت بۆ کۆمەڵگا بگەرینیتەوە، بەتەواوى دورو ناموحتەمەلە. لەناوچەکانى کوردستانیش کە بەروالەت لەچاو باوردۆخەکانى عیراق ئارام دێتەبەرچاو بەلام وەزعى خەڵکیش لەم چاوارچیوەیە بەدەرنیە، هەڵواسراوى ونادیارى چارەنوسی کۆمەڵگاى کوردستان ترسو دڵەراوکێیەکى هەمیشەیى لەنیو خەڵکدا پێکهێناوە، دەخالەتى دەولەتانى ناوچەکە، هەرەشەى تیرۆرو تەقینەوە، پیکدادانى شەرى ناوخۆ، یەک هەقیقەتى هەرساتەیەو هیچ کەس نازانى کەشەو سەردەنیتەسەرسەرین رووداوەکانى سبەینێ چی دەبێت. لەکوردستان نەدەوڵەت هەیەو نەقانونیکى بەرەسمیەت ناسراوى نیو دەوڵەتى، ئەوەى هەیە بەرهەمى سیاسەتى جەنگ و داگیرکارى ئەمریکایەو بەکشانەوەى ئەم هیزانە لەعیراق ئایندەى کوردستان دەسپێردریت بە شەروململانێى دەولەتانى ناوچەکە و هیزە نیوخۆیەکانی عیراق و کوردستان کەهیچ شتیک لەبەرنامەیاندا نییە جگەلەشەرو کوشتارو کۆنەپەرستى و نائارام کردنى ژیانى کۆمەڵگا. لەلایەکى تریشەوە دەسەڵاتێک ئەمرۆ لەکوردستاندا هەیە کەبەزەبری چەک خۆى بەسەر خەڵکدا داسەپاندووە و بەدریژایى 16سالى رابردوو جگەلەراگرتنى خەلکى کوردستان لەنادیارو بیمافیدا هیچ شتیکى تریان بەرهەم نەهیناوە. بەتایبەتى لەژیر دەسەڵاتى حیزبەچەکدارەکانى وەک یەکیتى نیشتمانى وپارتى دیموکراسى کوردستاندا، ئەوەى روویداوە و ئەنجام دەدرى، پەلاماردان و سەرکوتى خەڵکى مەدەنى شارەکانى کوردستانە، تەقەکردن لەخۆپیشاندانى خەڵک، ئینسان دزین وگرتنى رۆژنامەنوسان و خەڵکى ئازادیخوازان، پەلاماردانى ئەحزابەکان و مونافەسەى شەرو هەرەشەکردن لەهەرلایەنیکى موخالیف بەخۆیان، تا تیرۆرو راکیشانى دەستى دەولەتانى ناوچەکەو دەزگاى جاسوسیکردنیان، ئاوەلاکردنى دەستى مەزهەب وئیسلام و گروپە تیرۆریستىیەکانیان لەسەرژیانى کومەلگا و ژنان و منالان، ئەمرۆ دیاردەى کوشتنى ژنان و بەردەبارانکردنى کچان و منداڵان بۆتە مۆدێک کەهەواڵەکانى گەیشتۆتە شاشەى تەلەفزیۆنەکانى ولاتانى دەرەوەش. بەڵام لەبەرامبەر هەموو ئەم واقعیەتانەدا پەنابەرانى عیراقى لەگەل کامە وەڵام و هەڵسوکەوت بەرەو روون؟
بەرێزان ئامادەبووانى کۆنگرە... دەولەتانی ئەوروپا لەوەڵام بە دیاردەى پەنابەرانى عیراقیدا، سەرەراىئەوەى کەزۆرباش • راستىیەکانى کۆمەڵگاى عیراق وکوردستان دەزانن و دەبینن کەچى لەئارادایە، بەڵام بەوهۆیەوەکەئەم دەولەتانە خۆیان مەحکەم لەپشتی نەخشەو سیاسەتی شەرخوازانەی ئەمریکا راوەستاوون سیاسەتیان ئەوەیە کە رۆژانە دەست لەیاسا نیودەولەتیەکان و پەیماننامە رەسیمیەکان سەبارەت بە مافى پەنابەریتى بکێشنەوە ، زەخت زۆر بۆ پەنابەرانی عیراقی بهینین تا بەزۆرەملی دیپۆرتیان بکەنەوە.لەلایەکى تریشەوە سیاسەت و مامەلەیەک کە حکومەتەکەی مالکی وهەردوو حزبی دەسەلاتداری • یەکیتی و پارتی بەکیشەى پەنابەرانەوە رەچاویانکردووە، ئەوەیە کەبۆ شەرعیەت دان بەدەسەلاتەکانیان و رەواج پیدانى لەنیو موناسەباتى دەولەتاندا، کیشەى پەنابەرانیان بەکار هیناوە و لەهەموو دانیشتن و دیدارەکانیاندا لەگەل وەزارەتخانەو قونسولیەى دەولەتانى ئەوروپادا وەک رینیشاندەرى گیرانەوەى پەنابەران مامەلەدەکەن وفرۆکەخانەکانیان خستۆتەئیختیارى گیرانەوەى پەنابەرانەوە. ئەمە جگەلەوەى کەبنکەکانى یەکیتى وپارتى لەدەرەوە و بازگەکانى سەرسنور خزمەتیان بۆ ئەم کارە پیشکەشکردووە! لە کۆپى کردنى پاسپۆرت تا پیشکەشکردنى زانیارى لەسەر ئەوانەى کە لەدەرەوەن، تا ناساندنى کوردستان بەولاتیکى دیموکراسى و ئازاد و پیرەوکەرى مافى مرڤ .. هەموو بۆ ئەوە بووە کە لەبارى سیاسى و عەمەلىیەوە کۆمەک بەدەولەتانى ئەوروپابکەن بۆگێرانەوەى پەنابەران.تەرەفیکى تریش کەلەبەرامبەر کیشەى پەنابەراندایە رۆڵى نەتەوە یەکگرتووەکانە. • بەتایبەتى کە لەم ساڵدا کۆنگرەی جنیڤ بە بەشداری زیاتر لە 60 دەولەتی جیهانی و کۆنگرەی جۆراجۆری تر لەوولاتانی دراوسێ عێراق گیرا بەڵام هیچ کام لەم کۆنگرانە بۆ رێگا چارەی کێشەی پەنابەرانی عیراقی نەگیرا لایەنەکانی بەشدار خۆیان محکەم لەپاڵ جەنگ و سیاسەتی ملیتاریزمی ئەمریکا دا راوەستان.کەواتە رێگا چارە چی یە؟ وەکێ دەتوانێ وەڵام بە کیشەو گرفتى پەنابەریتى خەڵکى ئاوارەى • عیراق بداتەوە؟ هەروەها کام سیاسەت و کام هەنگاوە دەتوانى خەڵکى پەنابەر و ئاوارەى عیراقى و کوردستانى لە میحنەتەکانى ژیان دەربهێنێ؟ بەبرواى من ریگا چارەیەکى ئینسانى ومەدەنى ئەگەر هەبێت، وەڵامێک ئەگەر لەروانگەى قازانجى خەڵکى عیراقەوە بدرێتەوە، لەم کۆنگرەیەوە دەستپێ دەکات ئەم کۆنگرەیە وەڵامە بەچارەسەرکردنى ئینسانیانەى کێشەی پەنابەرانی عیراقى. ئەمە چۆن و بەچمانایەک، رێگاکانى چین؟بۆ وەلامى ئەم پرسیارانە ریگام بدەن با کەمێک بەرابردووى ئەم ریکخراوەیەدا بچمەوە: لەپێشەوە دەڵێم کە نۆینەران و هەڵسورانی ئەمرۆی نیو ئەم کۆنگرەیە پەرچەمێکی ئینسانیان بەدەستەوە گرتووە ،ئەو رۆژەی ئەم رێکخراوەیە دامەزرا خاوەنی خەرمانێکی گەورە لەکارنامەی سیاسی ودەستکەوتی گەرە گەورەیە بۆ پەنابەران ، گۆیزانەوەی دەیان پەنابەر و بەرگری لەمافی پەنابەریان بۆ وولاتای سێیەم ،راوەستانەوە و دژ بە هەر جۆر جیاکاری و هێرشێکی نەژاد پەرستانە لەدژی پەنابەران، فیدراسیۆن توانی ژیان دەیان پەنابەر لەو دۆزەخە نەجات بدات وهەزاران پەنابەر بەقبول بکێشێو رەوانەی وولاتە ئەوروپایەکان بکات ،توانی نارەزایەتێکانی پەنابەران یەکگرتوو رێکخراو بکات و لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ئینسانی یەکانیان ، هێزێکی کاریگەرو و لە ئاستی جیهانی دا پشتیوانی بۆ مافە بەرهەقەکانی پەنابەرانی کوردی و عیراقی بخاتە پشتی پەنابەرانەوە ،رینمای دروست بخاتە بەرپێ پەنابەران لە تورکیاوە تا یوونان و ئیتالیا و رووسیا .. بە دەیان پەنابەر رزگار بکات، گەیاندنی دەنگی نارەزایەتی پەنابەران بەدنیا ،وەستانەوە دژ بە بەفەرهەنگی پیاو ساری وبەرگری لەمافەکانی ژنان و مندالان ودەرکردنی بەدەیان بەیان ئیمزا کۆکردنەوە پیکیتی تەبلیغاتی و زنجیرەی ئاکسیۆنی تا دەرکردنی گۆڤاری فیدراسیۆن و سازدانی تۆری نۆینەرایەتی وکردنەوەی دەفتەری نۆینەرایەتی لەسەرتاسەری وولاتانی ئەسکەندەنافی و تورکیاو یونان و ئوسترالیلو کەندا.. وەختێ ئاور لە میژووی دامەزراندنی ئەم رێکخراوە دەدەینەوە دەریایەک لە سەروەری و دەسکەوتی گەورە ت بەرچاو دەکەوێت. بەرێزان.. ئەم کۆنگرەیە وەلامی ئەو ئیدعایانە دەداتەوە کە کوردستان وەک بەشێکی عیراق بە ئارام ناوزەد دەکات وولاتانی ئەوروپا لەسەری قسەیان یەک کردوە دەیانەویت پەنابەران بەزۆر بگیرنەوە کوردستان لەکاتێکدا دەیەیەکە چارەنووسی خەڵکی کوردستان سپیرا بەدوو ئەحزابی دەسەلاتدار(یەکیتی و پارتی)کە بارودۆخی کوردستانیان بە ناجیگیری هێشتۆتەوە نە بۆ تە دەولەتێک کە مافو ئازادی یەکان وپێداویستیەکانی رۆژانی خەڵکی کوردستان دابین بکات وە نە بەشێکە لەدەوڵەتێکی جیگیر، من لەکۆبوونەوەیەک لەپەرلەمانی ئەوروپا کەلەلایەن بەریز جین لامبیرت ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بۆمان سازدرابوو بە سەرۆکی شورای پەرلەمانی ئەوروپا ولەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانی تری ئەوروپام راگەیاند ئەگەر دەولەتانی ئەوروپا دەیانەوێت وولاتەکانیان لە لیشاویهاتنی پەنابەرانی کوردی عیراقی رزگاریان بێت با بێن دەولەتێکی مودرێن لەکوردستاندا دامەزرێنن تاکەس هەڵنەیەت بێن پشتیوانی بکەن لەو رێکخراوانەی کار دەکەن بۆ کۆتای هینان بەداگیرکاری وگیرانەوەی ئەمنیت پشتیوانی لە دەسەلاتێکی سکولارو مەدەنی بکەن لەعیراقدا، ریگا بدەن بەخەڵکی عیراق خۆیان داهاتووی خۆیان دیاری بکەن وەختێ ئەمە ناکەن لێشاوی پەنابەری بەرهەمی خۆیانە پێویستە لەسەریان ئاکامەکەی قبوڵبکەن. ئێمە پێویستمان بە پێناسەکردنەوەی پەنابەرو مافەکانی پەنابەرانەکە چەند بەڵگە نامەی گرنگی ئەم کۆنگرەیە پەرچەمێکی ئینسانیە نەک تەنها بۆ پەنابەرانی عیراقی بەڵکو سەندێکە دەتوانێ لەهەرشۆێنێکی جیهان بۆ بەرگری لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەران بەدەستەوە بگیرێت. بەرێزان ئامادەبووانى کۆنگرە.. بەدڵنیاییەوە دنیای دەرەوە چاوی بریوەتە ئەم کۆنگرەیە و ئاکامەکانی، فیدراسیۆن بەشێکە لەم رووداوانەی ئێستای جیهان وکیشەی پەنابەری ،موقعیتی بزووتنەوەی پەنابەری ئەوە لەئێمە داوا دەکات رێکخراوەیەکی جەماوەری توندو تۆڵ مە حکەم لەنیو کۆروکۆمەڵی پەنابەری دامەزرێنیین، رێکخراوەیەکی سیاسی جەماوەری غەیر دەولەتی ومکازیمالیستی کەلەبەری چەپو ئینسان دۆستی و ئازادی خوازی خۆی تعریف بکات بەدەیان ئینسانی ئاوارەو بێ پەنا بەهەزاران هەزار پەنابەر کە هەرەشەی گیرانەوەیان لەسەر بەدەیان ژن کەلەگەڵ کێشەی پیاوسالاری بەروو روون دەیان منداڵ و پەنابەر کە لەکەمپەکان پەراویز کراون ئایزۆلەیت کراون لەتێکەولاوبوون پێویستیان بەفیدراسیۆنە،دڵنیام فیدراسیۆن لەم خەباتە تەنها نیە دەیان رێکخراوی پەنابەری و ئینسان دۆستو خەڵکی ئازادی خوازی دنیا ئەوانەی لەدەورەی جەنگ لەپاڵ خەڵکی عیراق راوەستان تا ئەحزابی چەپو یەکیتی کریکاری و ئەندام پەرلەمانی ئەم وولاتانە لەپاڵ ئێمەو بەرگری لەخواستەکانماندان، ئەمرۆ نۆینەرانیان لەم کۆنگرەیەدا لەگەڵ ئێمە بەشدارن. هیوادارم ئەم دوو رۆژە لێرە بتوانیین داهاتوویەکی پرکار بە رابەرایەتیەکی پرکار ودامەزراندنی رێکخراوەیەکی بەهیز بخەینە بەردەم هەڵسوراوانی فیدراسیۆن کە بتوانێ فریای ژیانی سەدان ئینسان بکەویت کەلەگەڵ مەترسی مەرگ رووبەروون ، فەلسەفەی ئەم رێکخراوەیە ئینسانە ئالووگۆرکردنە لەژیانی ئینسان بۆ دنیایەکی باشتر.
سەرکەوێ کۆنگرەی فیدراسیۆن.
|