په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٢\٢٠١٠

وتاری نوجەیفی سەرسامی کردم!

نەهرۆ      


رۆژی دەستپیکردنی کۆنگرەی پارتی ئوسامە نوجەیفی وتاریکی پیشکەش کرد ، تیایدا نەلەدوور نە لە نزیک باسی فیدراڵیەت وئەزموونی حکومەتی هەریم وکوردستان نەکراوە! ئاماژەی داوە بەباکوری ئیراق ویەکیەتی و یەکگرتووی خاکەکەی .دیاردەیەکی چاوەروانکراوە لە کۆنە بەعسی یەکی وەک نوجەیفی ئەو جۆرە هەڵویستە بنوینی. بەڵام خۆ دەکرا دڵسوزیکی نیو هۆلەکە جووتی پیڵاوی تێگرێ ،من نامەوی ئێمە لاسایی ئەو عەرەبە هەڵچووە بکەینەوە کەپیڵاوەکانی گرتە جورج بوش ، لەبەر ئەوەی پیش ئەویش پیڵاو بەکارهاتووە لە مەیدانی سیاسەت دا، لەئەنجومەنی ئاسایش خرۆتشوف پیڵاوەکانی داکەندوو کوتایە سەر میزەکەی بەردەمی!

 

ویرای هەڵویستم لەکەسایەتی جۆرج بوش و سیاسەتی سەربازی وئابوری وستراتیژی ئەمریکا لە ئەفغانستان وئیراق بەلام توانی دوو رژیمی درندە وەک تالیبان وسەدام لەناوبەری و دەروازەیەک بۆ دیموکراسی بکاتەوە، لەراستی دا جۆرج بوش شایستەی پیڵاوەکان نەبوو بەلکو لەرووی میژوویی یەوە پیویستی دەکرد لەناو جەرگەی شاری هەولیر پیڵاو رووبەرووی نوجەیفی بکریتەوە! من لەگەڵ دیالۆگ ریز گرتنی رای جیاواز دام لەگەڵ ئەوەدانیم تەوهین بەکەس بکرێ بەلام کاتی کار گەیشتە ئەوەی کرامەت و میژووی نەتەوەیەکی زیندوو پیشیل بکەن دەبی کاردانەوەی دەستەویەخە بنوینی لەبەرامبەریدا !عەرەب دەڵی برینی شمشیر چاک ئەبیتەوە بەڵام برینی قسە چاک نابیتەوە ، قسەکانی نوجەیفی بریندارکردنی هەست وسۆزی میللەتی کوردە کە چەندین ساڵە خەبات دەکاو قوربانی ئەدا.

 

هەڵویستی نوجەیفی تەحەدایەکی ئاشکرایە بۆ کار بەدەستانی حکومەتی هەریم نابێ بێ دەنگی بنوێنری بەرامبەر ئەم هەڵویستە نەشازە! لەبەر ئەوەی نوجەیفی شوڤینیستیکی ئاسایی نیە لەهەر کۆچەو کۆلانیکی ئیراق دا هەستی پی دەکەین بەلکو سەرۆک پەرلەمانەو پەرلەمانیش دەستوری دارشتووە دەستورەکەش دانی بەفیدراڵیەت و هەریمی کوردستان داناوە بەخواستی میللەتی کورد ! ئەگەر نە ئەوانیش کەباسی یەکیەتی ویەکگرتووی خاکی ئیراق دەکەن وادەزانم شەقیکی میژووییم تێ هەڵئەدەن،ئیراقیک کەلەسالی ١٩٢١ دامەزراوە بەزۆرەملی کوردستانی پیوە لکیندراوە.. من دەزانم کە مافی چارەی خۆنووسین پیویستی بە بریاری نەتەوە یەکگرتووەکان وئەنجومەنی ئاسایشە بەڵام ئەگەر ئەم خواستە بووە داخوازی شەقامی کوردی ئەوە ئەو دەمە ئەوانیش ناچار دەبن چاو بە یاساکانیان بگیرنەوە. جیگای نیگەرانی یە میللەتی کورد وێرای قوربانی دان و خەباتی بێ ووچان لەویستگاکانی گفتوگۆ و رەخسانی هەڵی دیموکراسی خوی بەکەم زانیوە ، ئەمەش گرییەکی دەروونی نەتەوەی ژیر دەستەیە کە بە دریژایی میژوو لەلای پەیدا دەبێ ! لەرووی لۆجیکی سیاسی یەوە راستە دەبی هەنگاو بەهەنگاو مافەکانمان بەدەست بهینین بەڵام زەمەن دەریخست دەسەلاتدارانی نەتەوەی سەردەست دەسی دەسی مان پی دەکەن !

 

ئیمە لەو بروایەدا نەبووین دوای رووخانی رژیمی سەدام کۆمەڵیک ناوچەی کورد نشین بەهەڵواسراوی دەمیننەوە لەژیر ناوی ناوچە دابراوەکان ( داگیرکراوەکان) کەچی لەرۆژگاری ئەمرۆ بوەتە بابەتیکی ئاسایی وەک کیشەی نیوان ئیسرائیل و فەلەستین لیهاتووە ( المناگق المتنازعە علیها ) بەردەوام بەمولەقی ماوەتەوە.... من لیرەدا ئەمەوی ئەوە دووپات بکەمەوە کە شوین پێ هەڵگری مەسعود بارزانی نیم سەبارەت بەداخوازی مافی چارەی خۆنووسین بەلکو مافی چارەی خۆ نووسین خواستیکی رەوای لەمیژینەی خۆمە ،ئەگەر مەسعود بارزانی شانازی بەوەوە بکا کە لەبەغدا لەدایک بووە ئەوە من رقم لەئیراقە وەک ناو، ئیراق سیمبول قوفڵی زیندانیکی داخراوە لەئەندیشەی من ،لەساتەوەختی ئاخاوتنی نوجەیفی رقم لەو زمانە ئەبێتەوە کە ئەو پی ئەدوی وئینکاری مافی من دەکا !

 

بۆیە باشتر وایە ئەو راستی یە روون بکەینەوە ،هەرچەندە ئیمە لە ناوەندی ئیراقی نزیک بینەوە زەرەر لەکیشەی کورد دەدەین وەک مەسەلەیەکی جیوپولیتکی، لەبەر ئەوەی پیکهاتەی لایەنە ئیراقیەکان دریژ بوونەوەی سیاسەتی بەعسی جاران لەلایەک وسیاسەتی پان شیعەئیزمی ئیران لەلایەکی دیکە ، هەردوولاش میژوو سەلماندوویەتی کە دان بەمافەکانی گەلی کورددا نانین ! جاران دەمانگووت جیاوازی هەیە لەنیوان چەمکی رژیم و چەمکی گەل بەڵام میژوو دەریخست کە گەلانی دەوروبەر پەروەردەی رژیمە شوڤینیستە ناسیونالیستەکانیانن ،هەر لەشیوعی یەکەوە بگرە تا دەگاتە ئیسلامی یەک بە شیعەو سونەوە(مەبەستم هی نەتەوە سەر دەستەکانە) پاراستنی یەکیەتی خاکی ئیراقیان بەلاوە پیرۆزەو بڤەیە ! کەچی مافەکانی میللەتیکی چەوساوەی وەکو کورد بە هەزارو یەک بروبیانووی تیئوری ومیژوویی رەت دەکەنەوەو دەیانەوی بۆ هەمیشە وەک کویلەو ژیر دەستە بەردەوام دایدۆشن !!!


نەرویج

ماڵپەڕی نەهرۆ