٧\٦\٢٠١٦
وتارى
سەرمایەداریی بۆ مرۆڤى گيرفان خاڵى!

شوان سديق
بزانه سەرمایەداریی چەندە رووقايمە كۆمەڵگا
دادەدۆشيت بۆ ئەوەى ناهوشياربيت، دونيا تاريك دەكەن لەپيناو رووكردنە
رووناکیی ئەوان!
سەرمایەداریی لە نيشتمانى ئيمە مرۆڤى ناچار بە ژيانيك كردوە. بە بێ
دەستمايە بمينيتەوە. خودى خۆى خاوەنى خۆيى و ئايندەى نەبيت.
كەچى هەر ئەم سەرمايەدارانە بۆ خۆ سپيكردنەوە لەپيش چاوى كۆمەلگاى قوڕ
بۆ گيراوەى كوردى، مزگەوت دروست دەكەن. بۆ گەياندنى پەيامى خۆيان و
خودايى!
لە هەولير مزگەوتيك نزيكەى "دوو مليۆن دۆلارى تێچووە گوايە مزگەوتەكە
يەكێكە لە گەورەترين مزگەوتەكان و لەسەر ڕووبەرى ١٧ هەزار مەتر دوجار
دروستكراوە". س. (ئێن ئاڕ تی).
ئەم مزگەوتە مەلا فاتيح شارستانى تازە لە سليمانى راژەى بۆ هەولير
گواستراوەتەوە، يەكەم گوتارى تيدا دەدات.
بەشى زۆرى گوتارى ئەم مامۆستايە باس لە كيشەى كۆمەلگايە. كەچى لە ژير
چەتريكى خراپ بازيدا بۆ ژير چەتريكى خراپتر!
واز لەوە بينن نزيكبوونەوە لە كاربەدەستانى ئەم وڵاتە نزيك بوونەوەيە
لە مەرگ، نزيك بونەوەيە لە ئەزموونيكى خراپ كە هەژارى بەرهەمهيناوە.
پرسيار ئەوەيە لەژير رەحمى سەرمایەداریی و لەناو مزگەوتيكى دوو مليۆن
دۆلارى لە كۆمڵگايەكى برسى و گيرۆدەى نابەرانبەرى ئايا گوتارى ئاوريشمى
و بريقەدار چى لى شين دەبيت؟
باشه هەولير بوونى ئەم هەموو مزگەوتە نيشانەى باشيەتى؟ نەخير ئەمرۆ
باشيەكان. لە خۆدەرخستندا خۆى دەبينيتەوە. باشى ئەوەيە خەلك هوشيار بيت
لەدژى ناعەدالەتى خەلكى ئەوەندە باش بيت دونيا لە بوونى مزگەوتى زۆر
كۆنەكاتەوە. كۆمەلگاكە گيرۆدەى وتارى توندوتيژى هەندى لە مەلايانە.
بەداخەوه ئيدى دونياى مرۆڤەكانى ئيمە تا ئەم ريگايە ئاسان خەلكى لەم
ژينگە بهينريتە دەرەوە. چونكە كارى زۆرى لە سەركراوە.
دەيان مزگەوت لە شارەكە هەن، وايليهاتووە چەند هاوڵاتيەك مزگەوتيكى
بەربكەويت. بيگومان سياسەتى سەرەكى پ.د.ك وايكردوە. خەلك بير لە هيچى
ديكه نەكەنەوە!
بەنيشاندانى سۆزى ئاينيى ريگاكانى لە هاوڵاتى شارەكە گرتووە. دەيەويت
وەها كۆمەلگا سەرقال بكات بير لەوە نەكريتەوە سياسەتى حیزبەكه چۆنەو
دەيەويت چۆن حوكمڕانى ئەم وڵاتە بكات!
لايەكى تريش. كەمن ئەو سەرمايەدارانەى لە كوردستان پرۆژەيەكيان هەبيت.
خۆ دەرخستنى تيدانەبيت.
ئەوەى سەرنجم دابيت سەرمايەدارەكان بەناوى پرۆژە بۆ كۆمەلگا بەزۆرى
مزگەوتيان دروستكردوە، يان لەم دوايانە ميدياو ريكخراويان دامەزراندوە.
ئەمانە هيندەى نەخۆشخانە و پارك و قوتابخانه و هاوكارى پيشمەرگە و
منداڵى بيسەرپەرشت گرنگ نين.
ماڵپهڕی شوان سدیق
|