٢\١\٢٠١٠
وتاری شێخ محه‌مه‌دی
موفتی،
سووکایه‌تییه‌ک بۆ سه‌رجه‌م که‌مایه‌تییه
ئاینیه‌کانی کوردستان.

عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و خوتبه‌یه که مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی
موفتی له مزگه‌وتی جامعه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه پێشکه‌شی کرد وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک
به‌رامبه‌ر به دانانی به‌ڕێز پارێزه‌ر کاک گۆران ئه‌دهه‌م وه‌ک
قایمقامی شاری هه‌ڵه‌بجه.
له هه‌ر وڵاتێک کاتێک ده‌ستوور نه‌بێت و بڕیاری که‌س و پیاوانی ئاینی
،جێگای ده‌ستوور و یاسا بگرێته‌وه،به ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵک بکه‌نه
به کافر و مورته‌د،ئه‌وه مافی هاووڵاتی بوون پێشێل ده‌کرێت و وڵات به‌ره‌و
چاره‌نووسێکی نادیار‌و ڕه‌ش ده‌بردرێت،نموونه‌ش له‌و بواره زۆره و
تاقیکردنه‌وه‌کانیش تاڵ و ماڵوێرانکه‌رن.
وه‌ک له وتاره‌که‌دا ده‌بینین مامۆستا مافی کاکه‌یی و ئێزیدی و
کریستانه‌کانی کوردستان پێشێل ده‌کات له‌وه‌ش زیاتر که‌مترین پۆستیان
پێ ڕه‌وا نابینێت و وه‌ک ئه‌هلی زمه سه‌یریان ده‌کات،له کاتێکدا به
پێی یاسا هه‌موو هاووڵاتییه‌کی دانیشتووی ئه‌م هه‌رێمه مافی خۆ
کاندیدکردنی بۆ هه‌ر پۆستێکی ئیداری هه‌یه له کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمیشه‌وه.
ئه‌مه سه‌ره‌تای تاقیکردنه‌وه‌یه بۆ پاراستنی مافی که‌مایه‌تییه
ئاینیه‌کانی کوردستان له موماره‌سه‌کردنی مافی هاووڵاتی بوون،پێویسته
ته‌واوی ڕه‌وته ئاینییه‌کان هه‌ڵوێستی خۆیان ڕون بکه‌نه‌وه له ئاست
ئه‌م دۆسیه هه‌ستاره،ته‌نها په‌یوه‌ند نییه به وه‌رگرتنی پۆستێکی
ئیداری له لایه‌ن کاک گۆران ئه‌دهه‌مه‌وه، به‌ڵکه په‌یوه‌سته‌به
پارێزگاریکردن له‌مافی هاوولاتیبوونی سه‌رجه‌م پێکهاته ئاینییه‌کان
کوردستان.
من لێره‌وه داوا له کاک گۆران ده‌که‌م که ته‌نها له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژردنێکی
ئازاد و سه‌ربه‌خۆوه نه‌بێت ئه‌و پۆسته قه‌بوڵ نه‌کات،وه ڕه‌تی
بکاته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی سیاسی کورد،مافی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و
هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌کی کوردستانه به‌رپرسانی ئیداری خۆیان ئازادانه
هه‌ڵبژێرن.
له خواره‌وه ده‌قی وتاره‌که‌ی مامۆستا بحوێننه‌وه:
---------------------------------------------------------------------------------------
(ووتاری شێخ محه‌مه‌دی مفتی مزگه‌وتی جامعه هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
25/12/2009)
ئه‌وه‌ی که جێ ی نیگه‌رانی یه و داخه بیستومانه وه کو له زاری
خه‌ڵکه‌وه زۆر په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردوین به هه‌موو مزگه‌وته‌کانه‌وه
که گوایه هاوارییه‌ک داده‌نرێت بۆ سه‌رگه‌وره‌ی شارێکی 48 مزگه‌وت
شارێکی گه‌وره‌ی 5000 که‌س که شه‌هید بوبێت لێ ی 5000 که‌سی سوجده‌ی
بردبێت بۆ خوا بۆچی ئه‌بێت ئێمه خۆ کاندیدێکمان به‌ده‌ست نی یه بڵێین
ئه‌وه نه‌بێت با ئه‌مه بێت هه‌تا خه‌ڵکی وا گومان به‌رێت که ئێمه
گوایه ئه‌وه‌ی خۆمان ده‌وێت یاخود که‌س و کاره‌که‌یان عه‌شره‌ته‌که‌یان
فڵانی یه به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین با یه‌کێکی هه‌ڵه‌بجه‌یی بێت یه‌کێک
بێت له‌وانه‌ی که له کوردایه‌تی و شۆڕش و له ئینسانیه‌ت و له ئه‌خلاقدا
ده‌ستی هه‌بێت یه‌کێک بێت له‌وانه‌ی که خه‌ڵکی بناسێت و یه‌کێک بێت له‌وانه‌ی
که‌له ناره‌حه‌تیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداری کردبێت ئاوێکی له هه‌ڵه‌بجه
خواردبێته‌وه و خه‌ڵکه‌که‌ی بناسێت و بنه‌ماڵه‌کانی بزانێ کێ یه و
عه‌شیره‌ته‌کان بزانێ کی یه کۆڵانه‌کان پیایا گه‌ڕابێت نه‌ک نه‌ک خه‌ڵکێک
که‌وا دانرابێت و به‌تایبه‌تیش هیچ ئیحترامێک دانه‌نرێت بۆ 48 مزگه‌وت
ئه‌گه‌ر 48 مزگه‌وت له جمعه و جه‌ماعه‌ت له هه‌ڵه‌بجه ده‌رکرێت
ئیتر کێ ی تێدا ئه‌مێنێته‌وه وه ئه‌بێت ئیحترامی لێ بگیرێت و له‌به‌ر
ئه‌وه ئێمه پێمان ناخۆشه و ئێمه داواده‌که‌ین له‌وانه‌ی که به‌ده‌ستیانه
وه به‌مه‌یش نه‌کافر ده‌بین و نه‌ده‌ڕۆینه ده‌ره‌وه له حه‌قێکی
قانونی ئه‌ڵێین ئه‌مه‌مان پێناخۆشه ئه‌ڵێین با ئه‌مه ئاوانه‌بێت ئاوا
بێت کابرایه‌کی ئیحترامیان لێ گیراوه چه‌ند ساڵه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دان
ڕۆژه‌کانی احتفالیان له ته‌عزیه‌کانیان موسڵمان به‌شداریان کردوون ئه‌وانیش
به‌شداری ئه‌مانیان کردووه که‌سێک خوێنێک نه‌ڕژاوه له به‌ینیان ئه‌مه
به‌م شێوه‌یه به‌م شێوه بمێنێته‌وه نه‌ک بکرێت به والی به حاکم به‌سه‌ر
هه‌ڵه‌بجه‌وه قه‌یناکه زۆربه‌ی دائیره‌کان که ئێستا که تێ ی که‌وتووه
ئه‌و خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌ولا خه‌ریکه پڕ ده‌بێت له هاواری و ئه‌وه
مدیری مه‌کته‌به‌کان خه‌ریکه پڕ ده‌بێت و ئه‌وه دائیره‌کانی که‌ش
ورده ورده تێ‌یان ده‌که‌وێت به‌ڵام ڕه‌ئیسی وه‌حده‌ی ئیداریش بۆ بدرێت
بۆ ئه که‌سه‌یه ئایا هه‌ڵه‌بجه ئیحتراف بکرێت بڵێین خاڵیه له پیاو
که‌سی تێدا نی یه بۆ ئه‌وه ناشێت که‌سی لێ هه‌ڵبژێرێت ئه‌ی خه‌ڵک
بۆچی خزمه‌تی بکرێت هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر که‌سی تیانه‌ماوه ئه‌گه‌ر
ئیعتراف بکرێت بڵێن پیاوی تیا نه‌ماوه یه‌کێک بێت بێته‌وه له به‌غاوه
با ئه‌م یه‌که بۆتان خزمه‌ت بکات ئاخر بۆچی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ
شتێکی شه‌خێی نی یه له وه‌زعه‌که ئه‌وخه‌ڵکه زۆره که په‌یوه‌ندی
و نیگه‌رانی و ناخۆشییان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که
قائیمقامێکی هاواری بێت به گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵه‌بجه عه‌قیده‌یه‌کی
هه‌یه هه‌ڵه‌بجه 48 مزگه‌وتی تێدایه 47 یان پێش کیمیاوییه‌که دروست
کراون یانی ئه‌وه نه‌بێت ده‌ستی کۆمه‌ڵێکی تێدانه‌بێت بلێن ئه‌وه ده‌ستێکی
حزبێکی ئیسلامی یه یا حزبێکی فلان یان فیسار ئه‌مه‌ی دروست کردووه هه‌موو
مزگه‌وته‌کان ده‌ست باوباپیره و خه‌ڵکێکی زۆر له هه‌ڵه‌بجه‌وه به
عه‌قیده‌وه هاتوه‌ته پێشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت عه‌قیده‌ی ئه‌و
هه‌ڵه‌بجه‌ییه بپارێزرێت و ئه‌قیده‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ش ئه‌و دینه
ئه‌و خه‌ڵکه‌یه کۆ ئه‌بێته‌وه ئه‌و مه‌راسیمه یه ئه‌و شیعاره‌یه
ئێره عه‌ینکاوا نی یه شه‌قلاوا نی یه ته‌نها دوو مزگه‌وتی تێدابێت
ئه‌بێت ئه‌و گوێ ی بۆ بگیرێت ئه‌مه ڕاز و نیازی دڵی خه‌ڵکه ئێمه‌ش
به‌رزی ده‌که‌ینه‌وه ئایا به گوێ ده‌کرێت یان ناکرێت ئه‌وه ده‌که‌وێته
سه‌ر ئه‌و دیموکراتیه‌ی ئه‌مڕۆ بزانین چۆن ده‌بێت سه‌پاندنه هه‌ر له‌م
ڕۆژانه له‌م شه‌وانه خۆتان بینیتان له ته‌له‌فزیوندا له شاری
دووزخوماتوو وابزانم قائیمقامێکیان دانا خه‌ڵکی عه‌شائیره‌که پیاوچاکه‌کان
و پیاو ماقوڵان هه‌موویان کۆبونه‌وه ووتیان فڵان که‌س قائیمقامانه و
کۆبونه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک ده‌نگ ئه‌وه بوو ته‌له‌فزوێنه‌کانیش نقڵیان
کرد‌و به فه‌خره‌وه نقڵیان کردوو ئه‌یانوت فڵان شار قائیمقامیان بۆ
خۆیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد ئێ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش وانه‌بێت (د.به‌رهه‌م)
هات له مۆنۆمێنته‌که وه‌عدی دا به هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵکێکی زۆر ئێستا له‌م
شوێنه‌ش دانیشتوون ئه‌زانن ووتی هه‌ڵه‌بجه‌یی خۆیان قائیمقام بۆخۆیان
دیار ی بکه‌ن ئێمه ده‌ستکاریان ناکه‌ین و حه‌قمان نی یه به‌سه‌ره‌وه
ئێ بۆ ئێستا خه‌ڵکێک دابنرێت و هه‌ڵه‌بجه ئاگای لێ نه‌بێت یان بڵێن
یه‌ک که‌س له هه‌ڵه‌بجه‌وه چووه و پێشنیاری کردووه و ئیتر باقیه‌که‌ی
ئاگادار نه‌بێت چونکه ئه‌و که‌سه ئه‌بێت به ڕه‌ئیسی وه‌حده‌ی ئیداری
یانی گه‌وره‌ی تۆیه تۆ قبوڵی ده‌که‌یت له‌شه‌رعدا گه‌وره‌ی خۆت گه‌وره‌ی
خۆت مورته‌دبێت یان هاواری بێت یان یه‌کێک بێت له‌م شێوانه ئێمه
ئیحترامی موتابه‌ده‌ل هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌کان پێغه‌مبه‌ری
خوا ێلات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت فێری کردوین که چووه‌ته مه‌دینه
عه‌قدی به‌ستووه له‌گه‌ڵ یه‌هوداله‌گه‌ڵ ئه‌نێاردا له‌گه‌ڵ گاوردا نه‌یفه‌رمووه
که وا ئێوه گه‌وره و پێشه‌وا بن فه‌رمویه‌تی بژین وه‌یه‌ک که‌س
ناتوانێت ده‌ستتان بۆ به‌ڕێت وه ئێمه‌یش هه‌رواده‌ڵێین هاواری بژی یه‌زیدی
بژی نه‌ک بڵێین ئیتر هاواری له هه‌ڵه‌بجه هه‌موو شتێکی به‌ده‌ست بێت
یه‌زیدی له دهۆک هه‌رچی شته له ده‌ستیدا بێت مه‌سیحی له هه‌ولێردا
هه‌رچی شته له‌ده‌ستی دابێت ئه‌وی باشه موسوڵمانه ئه‌م دوو ملیۆن
موسوڵمانه له کوردستان ئه‌ی باشه (400 - 500) مزگه‌وت له
کوردستانداسوجده نه‌بات بۆ خوا ئه‌ی نابێت ئیحترامی ئه‌مانه بگیرێت
وڵاتی هیندیستان له ساڵانی ڕابردوودا خۆتان ئه‌زانن ئاگاتان لێ یه
که غاندی ڕه‌ئیس وزاره بوو ئافره‌تێک بوو چه‌ند دکتۆرای هه‌بوو
کابرایه‌ک بوو چه‌ند دکتۆرای هه‌بوو یاعنی ئه‌زانێت کامه میکرۆبه و
کامه پیسه کامه به‌کتریای پێوه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر عه‌قیده‌ی شه‌عبه‌که
ته‌شتێ شیاکه‌ی هێنا له‌سه‌ر مێزه‌که داینا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات
به خوتبه په‌نجه‌ی به شیاکه‌که‌وه سووی به‌ناوچاوی خۆی یه‌عنی من
عه‌قیده‌م له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ئێوه‌یه خه‌ڵکه‌که یه‌عنی بۆ عه‌یب بێت
که گه‌وره‌یان خه‌ڵکان بڵێن ئێمه عه‌قیده‌مان له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ئێوه‌یه
خه‌ڵکه‌که چوار ملیۆن که‌س سوجده ئه‌بات ئێ ئه‌وا کۆمه‌ڵێکی که‌م
بوو یه‌زیدی کۆمه‌ڵێکی که‌م هاواری له‌شه‌وانی هیجره‌تدا هه‌ر سه‌یری
ته‌له‌فزیۆنه‌کانم ده‌کرد هه‌رباسی یه‌زیدی بوو ماوه‌یه‌کی تریش هه‌رباسی
هاواری ده‌بێت که‌واته مسوڵمان کوا دیموکراتیه‌ت کوا شت له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌مه باسی ده‌که‌ین پێناخۆشی بوونه ده‌ری ده‌بڕین.
|