وته‌کانی مام جه‌لال
له پلنیۆمی حزبه‌که‌یدا به‌ردیش ده‌هێنێته جووڵه!

عه‌باس رۆسته‌م
ئه‌و به‌شه‌ی وتاره‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له پلنیۆمی حزبه‌که‌یدا که
پهردهداماڵینه له‌سه‌ر تاوانگهلــــێک که ساڵه‌های ساڵه‌و ئێستاشی
له‌گه‌ڵدا بێت { له‌ژێر پهردهبریقهدارهکهی کوردایه‌تیدا }
ئهنجامـــــــدراوه و ئه‌درێت ده‌رهه‌ق ئه‌م گهلــــــــه
بهشمهینهتهمــــــان له باشووری کوردستان که پڕیشکهکانیشی
کــــــــهم و زۆر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی گرتۆته‌وه ، دهروازهیــــــهکی
فراوانی کــــــــردهوه له‌به‌رده‌م ئهوانــهی بـه ئاگری ئه‌و
تاوانانه سوتاون بۆ ئه‌وه‌ی شتێک له‌باری ئازار و خه‌می پهنگخواردویان
که‌م بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی که منیشی خستۆتــــــــــــــه جوڵه و قسه و نووسین و وام
لێئه‌کات مـــــــل له‌چه‌قۆ بنێم ئه‌و بهشهیهلـه وتاره‌که‌ی تاڵهبانیکه
پهنجـــــه بۆ تاوانگه‌لێک درێژ ئه‌کات له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی
ســــهدهی ڕابوردودا ئهنجامـدراون به‌کوشتنی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی له‌ناو
شاره‌کانی کوردستاندا به‌ده‌ستی پیاوکوژهکــــــــــانی یه‌کیه‌تی ،
ئـه‌و کوژراوانه‌ش یه‌کێکیان براێیهکی من بـــــــــوبهناوی
تـــــــــــالب رۆسته‌م { ئێســـــتاش دوای بریندارکردنی و
دواجــــــــــــار کوشتنی به‌و شێوهدڕندانهیهیهکێکــــــهلـــــــــهبهناو
شـه‌هیده سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی } ، نهوشــیروان مسته‌فاش
به‌به‌رپرسیار دائه‌نێ له‌ئاستی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانــه و خۆی‌و
براده‌رانی لهسهرکردایـــهتی بێ‌تاوان ده‌رئه‌کات وه‌ک بێتاوانیه‌که‌ی
گورگهکهلهخوینی یه‌عقوب .
تاڵه‌بانی وا ئه‌زانێت ئه‌و قسانهبۆ که‌سانێک ئه‌کات کهلهگوێی گادا
نوستبن و { لا خه‌به‌ر } ئاســـــــــــا ته‌نها بۆ کورسی پڕکردنهوههێنرابنهناو
پلنێۆمی حزبه‌که‌ی و هیچ گوێناداتهههستو ئازاری کهســــوکاری جــهرگ
سووتاوی ئه‌و کوژراوانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا به‌بێ به‌زه‌یی و به‌شێوه‌یه‌کی
دڕندانهیهک له‌دوای یـــــهک خه‌ڵتانی خوێنی خۆیان ئه‌کران .
من به‌شبه‌حاڵی خۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لهلاویهوهسهرگهرمی سیاسه‌ت
بوم و وه‌ک که‌سێکی شیوعی ، لــــــــه‌و زنجیرهتاوانانهی کهمامهتازهبهتازهباسیان
ئه‌کات زوربه‌یان بهدڵنیاییو که‌میان به‌که‌مێک گومانهوهئاگاداربوم
، لهوانهشهبههۆی ئه‌وه‌وه بێت که‌ئه‌و برایه‌م ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
یه‌کیه‌تی بو به‌ر له‌وه‌ی لهسهرگهردانیهکهی کاره‌ساتی هه‌کاری له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵێک پێشمهرگهخۆی به‌ده‌سته‌وه‌داو چوهوهســـــــــهر کاره‌که‌ی
وه‌ک مامۆستاێیهکی سه‌ره‌تایی وه‌ک خۆی ئه‌یووت و هاتبوهوهناو {
الێف الوگنی } وه‌ک ڕژێـــمی فاشی ئه‌یووت و چوبوهوهڕیزی خۆفرۆشان وه‌ک
جنێوفرۆشانودهم بهشیڕهتهکانی یه‌کیه‌تی ئهیانفهرمو لـهئیستگهکهیانهوه.
ئه‌م برایه‌م ڕاده‌به‌ده‌ر نه‌فره‌تی لهجهلالیهت ئه‌کردو بهئــــــــاگاو
بێ‌ئاگا له‌هه‌مو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێکدا لـــــــهئاستی ئــــه‌و تاوانگه‌له‌ی،
ئێستا مامهباسی به‌شێکیان ئه‌کات و به‌شێکی هه‌ره‌زۆریان دیزهبهدهرخۆنــــهئهکات،
تفی ئه‌کرد به‌بادا ، منیش له‌گه‌ڵ هه‌مو تــــف کردنێکیدا له‌شم ئههاتــهلـــهرزین
و ترس دایئه‌گرتم له‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی ببنه‌هۆی کوشتنی به‌ده‌ستی ئه‌و
پیاوکوژانــــــــهی مامهلهوتارهکهیدا ناویان ئه‌بات و گوایه به
بێ ئاگاداری خۆی‌و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا کۆمه‌ڵێک
که‌سایه‌تیان لهنـــــــــاو شاره‌کانی کوردستاندا کوشتوه، وه‌ک ئه‌ویش
دیارییـــــــان ئه‌کات ئه‌بێت نه‌وشیروان بێت وه‌ک بڕیـــــاردهرو جهمــــــــال
تایه‌ر بێت وه‌ک جێبه‌جێکه‌ر به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاری ڕێکخستنه‌کانی
کۆمــــهڵهبوهلــــــــــــــــه شاره‌کاندا .
من وه‌ک براێیهکی گه‌وره‌ی ئــــــه‌و ئهندامهکۆنهی سه‌رکردایه‌تی
حزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی کۆمـــــــهڵێک بۆچونـم دهخستهبهردهستی بۆ ئه‌وه‌ی
چه‌ند بکرێت لهتۆڵــــهی ئه‌م پیاوه‌و پیاوکوژه‌کانی ڕزگاری
بکــــــــهم . لــــــــهوانهش : -
1-تۆ به‌م بێ { عهشرهتیه} نا‌توانیت به‌ره‌نگاری مام جه‌لال بکه‌یت ،
به‌تایبه‌تی له‌م جێگهیهتهوهکهبــــه{ عائد الی الصف الوطني }
ناو ئهبرێیت . مامهبهدهها مرۆڤ کـــوژی له‌ناوشاردا ههیــــهو ئه‌توانێت
بــــــــه جووڵهێیهکی په‌نجه‌ی سه‌ری تۆ‌و هه‌مو بنهماڵهکهببا بهباداو
له‌لیستی خائنانی گه‌لدا تۆمارمان بکات .
2-وا چاکهدوای حه‌وانه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی ههنـــــــــدێک پارهلهرژێم
ســـــه‌ر بهرزانهبگهڕێیتههو ده‌ره‌وه‌و منداڵه‌کانیشت له‌گه‌ڵ
خۆتا ڕزگار بکه‌یت و چاوه‌ڕوانی ڕۆژێک بکه‌یت ژماره‌ی ئهوانـــــــــهی
وه‌ک تـــــــــۆ بیر ئه‌که‌نه‌وه له‌ناو یه‌کیه‌تیدا ئهگاتهئهوهندهی
بتوانن له‌ئاستی مام جه‌لالدا بوه‌ستن و بهراشکاوانهبڵێـن به‌سیه‌تی
{ وه‌ک دواجار ڕویدا له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا } .
3-ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش ناکه‌یت واچاکهبچیتهبهغدا یاخود سه‌رهه‌ڵگری بۆ
هه‌نده‌ران ئه‌گینا له‌ده‌ستی تۆڵه‌ی مام جه‌لال و پیاوکوژانی قورتارت
نابێت .
به‌ڵام بۆچوونی ئه‌و له‌بۆچوونی من جیاواز بوو، ئه‌و له‌وه دڵنیـابو
که مامه و نه‌وشیروان و پیاوکوژانیــــــــــان ده‌ست له‌کوشتنی هه‌ڵناگرن
، ئه‌شی ووت که کهمـــــــو زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌یه جه‌مال تایه‌ر وه‌ک
به‌رپرسیاری ڕێکخستنه‌کانی کۆمهڵـهلهناوشاردا به‌فیتی نه‌وشیروان
چــهداوێــکی بۆ ئه‌هۆنێته‌وه. { لێره‌دا سهیــــــــــر
ئهوهیهکهناحهزانی بهپیــــــــاوی ڕژێم ناویـــــــــان ئه‌بردو
ئه‌ویش باش ئه‌یزانی که جه‌مال بهرپرسیــــــاری کۆمه‌ڵه‌یه‌و به‌دوای
خوێنی‌دا ئه‌گه‌ڕێت . دوای کوشتنیشی که‌سێکی دۆســــتو خۆشه‌ویستمان کهئهنــــدامێکی
کۆمهڵهبو ئاگاداری کردمــــــــــهوهکهکوشتنی تالب بـــهپیلانی
نه‌وشیروان و جه‌مال تایـــــهر بوه‌و هـــــــــانی ئه‌دام به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ڕێگه‌ی هاتوچۆم ئاسان بـــــوه بۆ لای مدیری ڕستخبارات وه‌ک برا
کوژراوێک به‌ده‌سـتی یه‌کیه‌تی ئه‌و ههواڵهبگهێینم وه‌ک تۆڵه‌یه‌ک
بۆ خوێنی براکه‌م ، بـــه‌ڵام من ئــه‌وه‌م به‌کارێکی دوور لـــــــهڕهوشتی
خـــــــۆم ئه‌زانی و نهمکردو خۆشبه‌ختانه‌ش دوای ماوه‌یه‌ک جه‌مال
چــــوهدهرهوهو لهروداوێــــــــکی گوماناویدا کۆتایی به‌ژیانی
هات } . ئه‌و بۆچونی وابو چی ئه‌بێت با ببێت ، به‌ناچاریش بۆ به‌رگری
لـــــهگیانی خۆی ده‌مانچه‌ی پێبو ، بۆ چونیشی بۆ به‌غداد لهوهئهترسا
کهبــــــهدهردهکهی شه‌هید دارا تۆفـــیق بچێت و بۆ چونیش بۆ هه‌نده‌ران
له‌توانایدا نه‌بو بچێت . بۆ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ناو یه‌کیه‌تی ئه‌یووت ،
مــــــن له‌سه‌ره‌تای مانگی 3/978 هوهدوای ئــــــه‌وه‌ی کهگهیشتمهئهو
بڕوایه‌ی بوونم لهڕیــزهکانی کۆمـــــــــهڵهو سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی
قورساێیهکی گهورهیهلهسهر ده‌رونم و به‌و بڕوایه‌ش که‌یه‌کیه‌تی
له‌شێرپه‌نجه‌ی جــــهلالیهت ڕزگاربونی نـــیهبۆیــــهبهنوسراوێک
داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌م کــــــــــــــرد له‌ئه‌ندامیه‌تی سه‌رکردایه‌تی
یه‌کیه‌تی و کۆمه‌ڵه‌و ئامر هه‌رێمی ، لهکاتێــــکدا بۆ گه‌یشتن به‌و
پله‌و پایانــــــــهکهسانێک هه‌بون ئه‌وه‌ی نه‌شێت بکرێت بیکه‌ن ،
ئێستاش دوای ئه‌م کاره‌ساته‌ی هــــهکاری کهبهسهرمهات تازهبـــــــهتازه
بچمهوهبهر ده‌ستی مام جه‌لال کـــهئهگهر نهشمکوژێت به‌جۆرێک
ڕسوام ئه‌کات خۆزگـــهبهمـــــــردن بخوازم . ئه‌و دووپاتی ئهکردهوهکهدکتاتۆریهتی
مامهلـــــــــهئاستێکدایهکهههمـــــــو ئهندامــــــــــــهکــانی
سه‌رکردایه‌تی له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌ک شکاتکهرانی ده‌ست فیله‌که‌ی خاوه‌ن
شکۆ ده‌میان جام ئه‌بێت و لــــــــــه قسه‌کردن ئه‌که‌ون .
ئایـــــا لێره‌دا ئه‌شێ بڕوا بهوهبهێنین که‌ئه‌و کۆمهڵــــــهتاوانانهی
مامهباسیان ئه‌کات بــــــهبڕیــارێـــکی تاکڕه‌وانه‌ی نه‌وشیروان
مسته‌فا ئه‌نجامدرابن و پرسی به‌براده‌رانی نه‌کردبێت و جه‌مال تایه‌ریش
کهئــــــهو سهردهمهبهرپرسی ڕێکخستنه‌کانی کۆمهڵهبوهلهناو
شاره‌کاندا ،وا کوێرانـهئهو بڕیـارهتاکڕهوانــــــــــهی نه‌وشیروانی
جێبه‌جێکردبێت ؟. باشه سکرتێرو سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی چۆن بێده‌نگ
بون له‌ئاست ئــــــــــه‌و تاوانانـــــهو نه‌وشیروانیش بێئه‌وه‌ی
هیچ سه‌نگێکیان بــــــۆ دابنێت تاکڕهوانهلــــــــــهتاوانی کوشتنی
ئــــــه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ناوشارهکانهوهبهرهو به‌رپاکردنی شه‌ڕی
ناوخۆی هه‌شتاکان و هێڕشکردنه‌سه‌ر پشتئاشــان و قه‌ڵاچۆکردنی شیوعی‌و
سۆشیالسته‌کان و ڕاپێچکردنی پاسداران بۆسه‌ر ههڵهبجهملبنێت لــهکاتیکدا
وه‌ک مامهئهفهرموێت ڕژێمی عێراق پێشتر ئاگاداری کردبونهوهکهئهگهر
پاسدار بهێننه‌سه‌ر هه‌ر ناوچهیــهک به‌چه‌کی کیمیاوی له‌و ناوچانهئهدات
، باشه‌بۆ ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌تان نهبردهبهر دادگاکــــــــــهی
کیمیابارانی ههڵهبجهوئهنفال . ئه‌ی کێ بهرپرسیارهلهبردنی
پاسداران بۆ سه‌ر بیره‌نه‌وته‌کانی باباگوڕگوڕو چهمــــهبۆر { زنبور
} لهنزێک توزخورماتوو جیگیرکردنیان لهناوچــــــــهی قه‌ره‌داخ ، کهبـــــههێنان
وبــــــــــــردن و جگیرکردنیان له‌و ناوچانهئاگری فاشیه‌تی سه‌دام
سه‌د ئهوهندهگڕیگرت و ئه‌و ناوچانه‌ی بهکیمیابــاران و هێڕشی ئه‌نفاله‌کان
کاولکردو دانیشتوانه‌که‌شی کۆمه‌ڵکوژکرد . باشه‌ئه‌ی کێ بهرپرسیارهلهگرتنی
ڕێگای ده‌ربازبونی دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچهئهنفالکراوهکان
، ئایا ئه‌وه‌ش نه‌وشیروان بو ؟ .
خۆ ئه‌گه‌ر به‌رپرسیاری هه‌مو ئه‌م تاوانگهلهنهوشیروان بوبێت و مام
جه‌لال و براده‌رانی لهسهرکردایـــهتی بێئاگابوبن له‌و تاوانانهکهزۆرتر
له هه‌شت ساڵیان خایاندوه، کهواتهکورد وه‌ته‌نی { عوزر له‌قه‌باعه‌ت
خراپتر } .
ئــــه‌وه‌ی که له‌هه‌موو شتێک سه‌یرتره ئه‌وه‌یه که
سه‌رۆکه‌کانمان ، چه‌پیان و ڕاستیان ، کــــه ئهکهونـــــــــه
چهلهحــــــانێ له‌گه‌ڵ یه‌کتر و یادگار نوسینه‌وه قهلئاسا هـــــه‌ر
یه‌که‌یان به‌وی دیـــــــکه ئه‌ڵێت ڕووت ڕه‌ش بێت !!!!!! .
pishtko@live.co.uk
|