٧\١٢\٢٠١٥
وته‌یه‌ک بۆ
دووەمین ساڵیادی تیرۆری کاوه گه‌رمیانی.

دەشتی جەمال
ئازادیخوازان، ئاماده‌بوانی به‌ڕێز!
سه‌ره‌تا
به‌ناوی رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، به‌گه‌رمی
به‌خیرهاتنتان ده‌كه‌م بۆ ساڵیادی تیرۆری کاوه گه‌رمیانی... من نامه‌وێت
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاوه گه‌رمیانی كێ بوو و
چۆن و له‌سه‌رچی تیرۆر كرا قسە بکەم.. به‌ڵکو
که‌یسی ئه‌و که‌یسی کۆمه‌ڵگا و ڕاستیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبە بۆرژوا
ناسیۆنالیستەکانی کوردستانە و به ئێمه ده‌ڵێت.. کۆمه‌ڵه حیزبێک که
به ناوی کوردایه‌تیه‌وه ژیانی
٤ ملیۆن مرۆڤیان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان
کۆنترۆڵ کردووە، هاوڵاتیانی ژێردەستیان، لە
نێو گێژاوی سیاسی، تیرۆر و
سەرکوت و کۆنەپەرستیدا ڕاگرتووە.
ده‌سه‌ڵاتێک کەبە ئێمە ئازادیخوازان دەڵێت پیرۆزیەکانی دەسەڵات و سەرۆک
لەسەرو ناڕەزایەتی بەرهەقی خەڵکەوەیە بە پێویست، دەیان سەردەشت و
کاوە و لاوی ئەم کوردستانە ڕووبەڕووی
مەرگ دەکاتەوە، کاتێک کە ئێسلام و شەریعەتەکەی وەک سەرچاوەی یاساکان
بەسنورێکی چەسپاو دەناسێنێ، بە پێویست ئازادیخوازان‌و ڕەخنەگرانی
کۆنەپەرستی رووبەڕوی زیندان و سەرکوت
دەکاتەوە. کاتێک ئەم دەسەڵاتە یاسای فرەژنی بەسەر کۆمەڵگاوە سەروەردەکا،
بەپێویست ژنان‌و کچانی کوردستان لەکارەساتی کوشتنی ناموسیدا یەخسیردەکات.
کاتێک مافی ڕیکخراوبوون وئازادی مانگرتن لەکرێکارانو کارمەندان
زەوتدەکات، بەپێویست جیاکاری چینایەتی وتاڵانو بڕۆی و زەحمەتو
ماندوبونی زەحمتکێشان بەرینترو قوڵتردەکاتەوە. کاتێک ئەم دەسەڵاتە
پێمان دەڵێت کەنابێ دزی‌و تاڵانی و کاره مافیایه‌کانی بەرپرسان ئاشکرا
بکرێت!نابێ داوای موچه بکرێت! نابێ ڕه‌خنه له پیرۆزیه‌کانی نیشتیمان
بگیریت!نابێت باس له ڕه‌شه کوژی ژنان بکرێت! نابێت باسی خۆشه‌ویستی
بکرێت! ئەوا بەپێویست سەدان مرۆڤی ئازادیخوازی وەک فه‌رهاد فه‌ره‌ج
و شاپوور عەبدول
قادر و نه‌زیر
عومه‌ر و و ستار عەبدول
شه‌ریف، حەمه‌ی حه‌لاق، سۆران
و سه‌رده‌شت و کاوه و، کۆمۆنیسته‌کان
خه‌ڵتانی خۆین دەکات. چونکە ئەوە حوکمی هەردەسەلاتێکی چینایەتیە کەبۆ
ڕاگرتنی پایەکانی چەوسانەوەو جیاکاری چینایەتی پێویستی بەبێدەنگ
ڕاگرتنی کۆمەڵگایە .. کارنامەی ڕەشی ٢٤ ساڵی ئەم دەسەڵاتەی بۆرژوازی
کورد‌و حیزبەکانی بە سەدان ڕوی دزێونامرڤانە پرکراوەتەوە. ڕاکێشانی ده‌ستی
ولاتانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌یان بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی کوردستان
ودەستخستنە ناو دەستی کۆڕ و دەستەی نەتەوە و
ئاینیەوە تا هابەشیی لەگەڵ حکومەتی
ناوەندییدا بەدەستبهێنن و
بۆ ئەمەش خەڵكی کوردستانیان
لەسەروبڕیارو ئیرادەیانەوە بە عێراقەوە
لکاندەوە و ژیانی کۆمەڵگایان لە
نێو گێژاوێکی سیاسی‌دا ڕاگرتوە.
بەم جۆرەش له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بۆرژوازیدا نه ئه‌منێت
نه ئاسایش و نه
ئازادی و نە
بژێوی و نەمافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
لە توانادا نیه.
ئەزموونی ٢٤ سالی ئه‌م حیزبانه‌و سه‌رکرده‌کانیان ئه‌وه به
ئیمه ده‌ڵێت که ئه‌وان نۆێنه‌ری چینی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵە‌مه‌ندانی
كوردستانن ئه‌وان کۆڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای نایه‌کسانی
وگه‌نده‌لی تیرۆر و کوشتنی نه‌یارانی سیاسی و نارازی به‌ده‌سه‌لاته‌که‌یان
دامه‌زراندوه ، و هه‌رده‌نگێک ڕه‌خنه له کارنامه‌ی ڕه‌شی ئه‌وان
بگرێت تیرۆری ده‌که‌ن.. کاوەگەرمیانی قوربانی دەستی ئەم دەسەڵاتەیە.
ئێستا که ئه‌وان کۆمه‌ڵگای کوردستانیان له قه‌یرانێکی سیاسی قۆڵدا
ڕاگرتوه وخه‌ریکن شکست‌و بنبه‌ستی کارنامه‌ی ڕه‌شی خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان ده‌شکیننه‌وه.. په‌رله‌مانیان ته‌واو، حکومه‌تی بنکه
فروانیان ته‌واو ،فیدرالیتیان له‌جوارچیوه‌ی حکومەتی مەرکەزی عێراقدا
به بن به‌ست گه‌یشت وخه‌ڵکی کوردستانیان به ناهه‌ق له بازنه‌وه
چوارچێوه‌ی ستراتتیجی ده‌وڵەتە ئیمریالیسته‌کانی جیهان
و سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی کۆنه‌په‌رستی ده‌وڵە‌تانی ناوچه‌که
ڕاگرتوه و خه‌ڵکی کوردستان خستۆته به‌رده‌م ئاینده‌یه‌کی نادیار‌و ناڕوونە..
بۆیە ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه، کرێکاران‌و ژنان‌و لاوان‌و ئازادیخوازان وهەموو
ئەوانەی ناڕازین بەم دەسەڵاتە، ڕێگای ڕزگاری‌و نەجاتدانی کۆمەڵگا
بەدەستەوەبگرن، ئیتر کاتی جیاکردنەوەی ڕیزی چینایەتیو ئازادیخوازیە
لەبەرنامەو سیاسەتی ئەم حیزبانەو کاتی خەباتی یەکگرتوانەوشۆڕشگێرانەیە
بۆ دەستگرتنی داهاتوومان.
تیرۆری کاوه گه‌رمیانی پێمان ده‌ڵیت نان و ئازادی و ئه‌منیتو ئاسایشی
خه‌ڵکی کوردستان له ڕێگای حیزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌وه به‌دی
نایه‌ت هەربۆیە پێویستە لە ساڵیادی تیرۆری کاوه گه‌رمیانیدا، چاو
لەئایندەی خۆمان ببڕین وبۆئەوەی چیتر ڕووبەرووی تیرۆر‌و بیمافیو سەرکوتو
بی‌کاری و کۆنەپەرستی نەبیەنەوە ...پێویستە
هه‌نگاو بۆ خستنه ڕووی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بۆ خه‌ڵکی کوردستان و دامه‌زراندی
ده‌وڵە‌تیکی سه‌ربه‌خۆی ناناسیونالیستیی و
نادینی هەڵگرین.
به‌شداری ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە
دەسەڵاتی حیزبە بۆرژوازیەکانی کوردستان‌و دامەزراندنی ده‌وڵەتێکی ئازاد‌و
سکولار، که‌سه‌رجه‌م مافه ئازادیه‌کانو ئه‌منیتو خۆشگوزه‌رانی و یه‌کسانی
بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستبه‌ر بکات، دەتوانی وەڵامێک بێت بەسەندنەوەی
تۆڵە لە بکوژانی کاوەگەرمیانی وهەموو ئەو قوربانیانەی کەلەڕابردوودا
دراون.
دەبا لەساڵیادی تیرۆری کاوەگەرمیانیدا، خەباتی یەکگرتوو چینایەتیمان
گەرم ڕابگرین.
نەمری بۆ کاوەگەرمیانی.. بژی ئازادی‌و یەکسانی.
٥\١٢\٢٠١٥
-
مەیدانی تراڤلگار سکۆێر - لەندەن
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|