ووتەیەک لەگەل
ژنانى پەنابەردا.

سەوسەن سەلیم

ئازیزان، ژنانى پەنابەرى کوردستان لە بەریتانیا!
ئاشکرایە کەهیچ ژنێکى پەنابەر بێ کێشەو
گیروگرفت نییە. رووکردنە هەندەران بۆهەرژنێک لەسەرەتاوە تا دامەزراندن
وجێکەوتن وبگرە مانەوە لەوولاتانى ئەوروپادا تاسالانێکى زۆریش لەگەل
خۆیدا کێشەو گرفتى تایبەت بەخۆى دەخاتەبەردەم ژنانى پەنابەرەوە. سەرەتا
ئەوژنانەى کە شانسیان هێناوە و بەهەرهۆیەکەوەبێت دەگەنە یەکێک
لەولاتانى ئەوروپا، لەوانەش وولاتى بەریتانیا گرفتەکان بەکێشەى یاسا و
بەدەستهینانى مافى پەنابەرى دەست پێدەکات. زۆرن ژمارەى ئەوژنانەى
کەلەسەر کەیسى هاوسەرەکانیان هاتونەتە دەرەوە و
بۆماوەیەکى زۆر لەچاوەروانى دا دەمێننەوە. وەیا خۆیان
بەهۆکارێکى تایبەتییەوە روویان لەدەرەوە کردووە و
داواى پەنابەرتییان پیشکەش بە دەولەت
کردووە. لەم بارەشەوە گرفتەکان هەمەجۆرن هەر لەدانانى کەیس و
پرکردنەوەى فۆرم و گەران بەدواى پاریزەر و
بەدەست هێنانى بەلگەنامەو پشتیوانى ریکخراو ولایەنەکان تا بەدەست
هێنانى شارەزایى لەیاساکاندا بەخاترى پەسەندکردنى داواى مافى
پەنابەریتى، کێشەو گرفتەکان سەرهەلدەدەن. تەنانەت زۆرجار بەهۆى
هەلەیەکەوە کەدانى کەیس و پرکردنەوەى فۆرمەکاندا وەلامى رەفز و یان
گیرکردنى کەیسەکان لە بەریوەبەرایەتیەکانى دەولەتدا چەندین سال
چاوەروانى و بێوەلامى پێکدینى و ئەمەش بارى دەرونى ویاسایى خراپ بۆ
ژنانى خاوەن کەیس پێکدینى وسەرەنجامیش ئاکامى خراپى لێدەکەویتەوە نەک
هەر بۆ ژنەکە خۆى بگرە بۆ منال و کەسوکارەکەشى. کاتیکیش کە ئەم پرۆسەیە
و ئەم قوناغە لەژیانى ژنانى پەنابەر بەهەر نرخێک بێت سەرکەوتوانە تێپەر
دەبێت، ئەوکات کێشەو گرفتى نیشتەجیبوون و فیربوونى زمان و گەران بەدواى
کار و ئاستەکانى خوێندن و بەدەستهێنانى خیبرەو پسپۆرى یەخە بەژنان
دەگرێت ودەبێتە سەرچاوەى دەیان کێشەو گرفتى ژیان بۆیان. تەنانەت ئەگەر
ئەم قۆناغەش بەکەمترین دەردەسەرى تێپەر ببێت و ژنانى پەنابەر فرسەتى
خوێندن و کار و پسپۆرى خۆیان بەدەست هێنابیت. لەنێو خێزاندا بەبآ
گیروگرفت نامینینەوە، بەتایبەتى ئەوژنانەى کە هاوسەریان هەیە وەیا
خاوەنى کچ و کورى لاون، دیسانەوە حالەتەکانى توندوتیژى خێزانى و پشێوى
و نەگونجان ئەو مەسەلانەن کەسات لەدواى سات هەرەشە لە ژیانى ژنانى
پەنابەردەکا و دەبنە سەرچاوەى سەرهەلدانى چەندین کیشەو گرفتى
نەخوازراوى خێزانى. لەمەش زیاتر مەترسى ئالودەبوونى لاوانى کچ و کور
بەمادە بیهۆشکەرەکان، تا یاخى بوون لە مەکەتەب و خوێند، تائەوەى کە
رۆلەکانمان بتوانن ئازادانە ژیانى خۆیان هەلبژێرن و بۆئەمەش رینمایى و
رێگاى دروست بیتەبەردەمیان.. ئەمانە هەموویان بەبآ کیشەو گیروگرفت
نارۆنەپێشەوە.
بەلام لەهەموو ئەم حالەتانەو ئەم قوناغانەى ژیانى پەنابەریتیدا، گرفتیک
کەبەردەوام یەخە بەژنانى پەنابەر دەگرآ، نەزانین و نەشارەزایى و دەست
رانەگەیشتنیانە بەئیمکانات و خزمەتگوزارىیەکان و هوشیاریە بەویاسایانەى
کە وەک مافیک لەم وولاتانەدا بۆ پەنابەران بەگشتى وژنانى پەنابەر
لەلایەن دەولەتەوە سەلماوە. جارنییەو بگرە ئەمە حالەتێکى بەردەوامە
کەژنانى پەنابەرى کوردستان بەو هۆیەوە کەشارەزایىیان نییە و تەنانەت
دەستیان بەو کەنال و ریکخراوانە نەگەیشتووە لەچارەسەرى کیشەو
گرفتەکانیاندا، عەزاب و ناخۆشى و سەختى یەکجار زۆریان تەحەمولکردووە
لەچارەسەرکردنى کیشەیەکى زۆرسادەدا. کەمنین ئەو ژنانەى بەهۆى
لەبەردەستدانەبوونى شارەزایى کافى یاسایى و نەدۆزینەوەى رێگاکانى
ئاسانکارىیەوە سالەهاى سال لەمالدا بەچاوەروانى ولەبێکارى ونەبوونى
مەشغەلەیەکى جدى لەژیانى خۆیاندا دانیشتوون و تەمەنیان تیدەپەریین.
کەمنین ئەو ژنانەى کەبەدەست فیربوونى زمان و پەیداکردنى ئیمکاناتى
خوێندنەوە، رێگایەکى دورودریژیان بریوە، لەکاتێکدا بەهۆى شارەزایى
یاسایى ورێکخراو وکەنالەکانى پیشکەشکردنى خزمەت گوزاریەوە دەکرى ئەم
رێگا دورو دریژە زۆر کورتبکریتەوە و بەخێرایى ژنان بتوانن لەئیمکاناتى
فێربوونى زمان و بەدست هێنانى ئاستەکانى خوێندن بەهرەمەندبن.
لەلایەکى تریشەوە ئەوە بۆ هەمووان ئاشکراو
بەرجەستەیە کەژنانى پەنابەر بۆ چارەسەربوونى خیراى کیشەکانیان و
زالبوون بەسەر گرفتەکان و خیرا تیپەربوون لە دەورانى چاوەرووانى
پیویستیان بە هاوکار وجیهەتى یارمەتیدەرهەیە. بەتایبەتى کە لەم
ولاتانەدا دەیان سەنتەرو رێکخراو و کەمپین و پرۆژەو ناوەندى ژنان و
یاسایى هەیە کە ئەرکیانە دەستى ژنانى پەنابەران بگرن وکۆمەکیان پێبکەن
تابەخیرایى ژنانى پەنابەر بەرەو ژیانى تێکەلاووبون ونورمالى خۆیان ببەن.
رێکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستان یەکێک لەم کەنال و رێکخراوانەیە کە
بۆخزمەتى ژنان و کۆمەکردن پێیان دامەزراوە، ئەم رێکخراوەیە
بۆفریاگوزارى وکۆمەککردن و دەستگرتنى ژنانى پەنابەرى کوردستان
لەبەریتانیا بێوچان ئەرکەکانى سەرشانى خۆى دەباتە پێشەوە. ئەم
رێکخراوەیە کە چەند سالە تێدەکۆشى ولەهەولدایە تا ژیانى ژنانى پەنابەرى
کوردستان بەرەو باشتر و باشتر و بێدەردەسەرى ببات، تائێستا لەچەند رووە
وە خزمەتگوزارى پیشکەشکردووە و دەیکات.
ئێمە وەک رێکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستان تائێستا لەبووارى یاساکانى
پەنابەریتى و پێشکەشکردنى داواى پەنابەریتیدا توانیومانە سەپۆرتى دەیان
کەیس بکەین و پارێزەر بۆ ژنان بگرین و تەنانەت لەگەل بەریوەبەرایەتى
کۆچ ووەزارەتى ناوخۆدا تەرەفبین بۆداکۆکى لە کەیسەکانى ژنان، لەوەش
زیاتر توانیومانە ژنانێک کەمەترسى گێرانەوەى بەزۆر ولەگرتووخانە
رزگاربکەین وژنانێکیش لەکوردستانەوە بگێرینەوە بۆبەریتانیا کەلەئەنجامى
هەلسوکەوتى نادروستى مێردەکانیانەوە براونەتەوە بۆ کوردستان ولەوى
جییان هێشتوون. لەبووراى پەیداکردنى کارو فیربوونى زمان و دوزینەوەى
کۆرسى گونجاو بووژنانێک کە پێویستیان هەیە هاوکارى و کۆمەکى بێسنورمان
پێشکەشکردووە. هەروەها لەبووارەکانى خانووبەرەو توشبوونى ژنان بەنەخۆشى
تایبەت کۆمەکمان کردووە و فەرمانبەرانى رێکخراو چ وەک موتەرجم و چ وەک
رینمایى یاسایى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ژنان لەگەل نەخۆشخانەو
کلنیکەکان و بەرپرسیارانى کانسلەکان بوینەتەتەرەف. لەمانەش زیاتر
رێکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستان لەماوەى دامەزراندنیەوە تائیستا
چەندین کۆروسمینار و وەرکشۆپ و کەمپینى جۆراوجۆرى لەسەر کیشەکانى
کوشتنى ژنان بەبەهانەى شەرەف و کێشەى خەتەنەکردنى کچانى لاو و
توندوتیژى خێزانى ساز داوە و هەولى داوە ژنان و پیاوان بە زەمینەو
هۆکارە خراپەکانى ئەم دیاردانە بەئاگابینیتەوە. تەنانەت بۆبەرگرتن بەم
کێشانە و بنبرکردنیان لەگەل نوینەرانى دەولەت کۆبوونەوە و یاداشاتنامەو
پێشنیارى پیشکەشکردووە. ئەم رێکخراوەیە سالانەش بۆسەرگەرم کردنى ژنانى
پەنابەر و تێکەلاوبوونیان و تەنانەت بۆ بردنەسەرى کاتى خۆشى وشادى،
چەندین ئاهەنگ و پیکنیک و سەردانى شوێنە دێرینەکان و شارى یارى و
کەنارى دەریا وکۆبوونەوە لە پارک وهۆلەکاندا سازداوە و ژمارەیەکى باشى
ژنانیشى بردۆتەنێو و کۆرسەکانى فیربوونى مەلە و سەماى عەرەبى.. بەمجۆرە
رێکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستان بۆکۆمەکردن بەئێوە ژنان و باشکردنى
ژیانتان دامەزراوە وهەولى بێوچانى خۆى دەخاتەگەر. ئێمە بەلینمانداوە
بەتەواوى توانامانەوە هاوکارى ئێوەبین، ئێمە چاومان لە ژیانى خۆش و
شادى وبێدەردەسەرى ئێوەبریوە و بۆئەمەش بەبآ هیچ پاداشتیک
لەهەولدادەبین. رێکخراوى ژنانى پەنابەر تائیستا دوو ئۆفیسى لەدوو
ناوچەى جیاوازى لەندەن هەیە کە رۆژانى هەفتە کراوەیە هەروەها
ژمارەتەلەفۆنیکى 24 کاتژمیرى هەیە کەبەدەست کارمەندەکانى ریکخراوەوەیە
وبۆهەر حالەتێکى خیرا وفرایاگوزارى لەوەلام بە پیەوەندىیەکانى ئێوەدایە.
جگەلەمانەش رێکخراو بلاوکراوەى ئاویزە و مالپەریکى هەیە کەئامادەیە بۆ
بلاوکردنەوەى دەنگى ئیوە و گەیاندنى پیشنیارو ئەزمونەکانى خۆتان
بەژنانى تر.
لەرێکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستاندا چەندین ستافى پسپۆر لەبووارەکانى
یاسا، نەخۆشى، خانوبەرە، خویندن، کارپەیداکردن... کاردەکەن تا بەشیوەى
گونجاو خزمەتگوزارى ورینمایى پێشکەش بەئیوە ژنانى پەنابەر بکات.
ئەمەجگەلەوەى کە رێکخراو لەگەل چەندین کەنال و دامودەزگاى پۆلیس و
دەولەت، کانسلەکان، مەیدانەکانى خزمەت گوزارى، بیرۆى رینمایىیەکان
وئەندام پەرلمانەکانى بەریتانیا هەیە بۆ دوزینەوەى کار ئاسایى بۆ هەموو
ئەو ژنانەى کێشەیان هەیەو لەگەل ئەم رێکخراوەیەدا پەیوەندى
دەگرن..جابۆئەوەى ئێوە بتوانن لەگەل ئێمە پەیوەندى بگرن لەخوارەوە
هەموو ئەو کەنالانە دەخەینەبەردەست کەدەتوانن لەچەند سات وچرکەیەکدا
ئێمە بدۆزنەوە و سەردانمان بکەن.
ئازیزانم: گومانم لەوەنیەیە کە ئێوە پویستان بەئێمە دەبآ، چونکە ئێمە بۆ کۆمەکى
ئیوە کاردەکەین و هەین. تکایە بەدوور لەهەر شتێک پەیوەندى لەگەل ئێمە
بگرن، پیویست ناکات خۆتان بەتەنیا و لە نەشارەزایدا رابگرن، ئێوە
شایستەى ئەوەنین سەختى و نارەحەتى و ناخۆشى تەحەمولبکەن، بۆیە تازووە
بۆ هەرکیشەو گرفت و مەسەلەیەک لەگەل ئێمە پەیوەندى بگرن. ئێمە دلنیاتان
دەکەینەوە کە تەواوى زانیارىیەکانتان لەلای ئێمە پارێزراودەبێت. داوام
ئەوەیە کە هەم خۆتان و هەرکەسێک کەدەزانن پێوستى بەکۆمەک و هاوکارى
هەیە پەیوەندى لەگەل ئێمە بگرن و هانیان بدەن.
... ناوى ئەم رێکخراوەیە و
ژمارە تەلەفۆنەکانى و ئەدرەسەکانى لاى خۆتان تۆماربکەن وبەدۆست و
ئاشنایانى خۆتانى بدەن
. ئومیدى ژیانێکى
ئاسوودە و کامەران بۆ دانەبەدانەى ئێوە دەخوازم
رۆژانی دووشهم تا پێنجشهم :
Caxton house، 129 St، John’s
Way، London، N19 3RQ / tel: 07748851125 02072361027 fax: 02075619594
رۆژانی پێنجشهم و ههینی :
Unit H، Fourth Floor، Hannibal House، Elephant &
Castle Sopping Centre، London، SE1 6TE / 0277080057
sawsansalim@yahoo.com
waviolence@ukonline.co.uk
www.womenagainstviolence.org.uk
|