٢٤\١٢\٢٠١٠
وتووێژه بێ
ئاکامه‌کانی نێوان گرۆپی (٥
+
١) و ئێران.

محه‌مه‌د حه‌کیمی
14 مانگ به سه‌ر دوایین وتووێژه ناوکیه‌که‌ی نێوان رژێمی تاران و گرپی
5+1 تێپه‌ری و دیسان بۆ جاریه‌کی‌تر وتووێژه‌کان ده‌ستی پێکرده‌وه، به‌ڵام
به بێ هیچ ده‌سکه‌وتێک کوتایی به هه‌وه‌ڵێن کۆبوونه‌وه‌ی دڕا ، بریاره
له‌م مانگه‌دا کووبوونه‌وه‌یه‌کی‌تر له تورکیا به‌رێوه بچێت ، له‌م
ناوه‌دا ده‌کرێت له سه‌ر زۆر شت قسه‌و باس بکرێت و به دڵنیاییه‌وه ته‌نیا
پرسی ناو‌کی ناێته ئاراوه و شتی زۆر له‌وه زیاتر له‌م وتووێژه‌دا دێته
ئاراوه و یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که باسی لێوه ده‌کرێت پرسی ناوچه‌ییه به
تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به هۆی ئه‌وه‌ی که رژێمی تاران ده‌ست
له کار و باری زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ر ده‌دات و هه‌ر ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه
بووه‌ته هۆی دڵه ڕاوکێی وڵاته بیانیه‌کان و هه‌ر بۆیه له به‌ڵگه‌کانی
ویکی لیکسدا هاتووه که زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه داواکاری ئه‌وه‌یان له ئه‌مریکا
کردوه که هێرشی نیزامی بکاته سه‌ر ئێران و ئه‌وان ئاماده‌یی خۆیانیان
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ر بریوه.
گرۆپی 5+1 ده‌ڵێن ئێران بۆی هه‌یه که‌ڵک له یورانیوم بۆ کاره
ئاشتیخوازانه وه‌ک کار و باری نه‌خۆشی و کاره‌با که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت و
ئه‌وه‌ی ده‌بێ ئه‌و رژێمه گۆ‌ی ڕایه‌ڵی جیهان بێنت و واز له پێتاندنی
یورانیوم بێنێت و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و راستیه یه به‌رنامه‌ی
پێتاندنی یورانیوم شتێکی گرنگ نیه ده‌توانرێ ئه‌و یورانیومه بۆ کاری
ئاشتیخوازانه و مڕۆیی که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت به‌لام ئێران به شاردنه‌وه‌ی
راستیه‌کان و هه‌ر وه‌ها گۆ‌ی نه‌دان به داواکاریه نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کان
وئه‌وه‌ی که سه‌ڵماندویه‌تی ئه‌و رژێمه جێگه‌ی متمانه نیه و نابێ له‌و
وڵاته یورانیوم بپێتندرێ وهه‌ر به‌و هۆیه تا ئێستا ڕێکخراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی
چه‌ندین گه‌ماڕۆی خستوه‌ته سه‌ر ئێران تا به‌ڵکوو فشاره‌کان ئه‌و رژێمه
ناچار بکات واز له به‌رنامه‌ی ناو‌کی و هه‌ر وه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی له
وڵاته‌کانی ناوچه‌که هه‌ڵگرێت.
ئه‌گه‌ر چی گه‌ماڕۆکان تا ئێستا کاردانه‌وه‌یان زۆر بووه له سه‌ر
ئابووری ئێران و خه‌ڵکی ئێران فشاریه‌کی زۆریان بۆ هێناوه و به بروای
من ئه‌مڕۆکه ئێران به تاک ماوه‌ته‌وه و ته‌نیا دوستانی هه‌ر ئه‌و
گرۆپانه‌ن، وه‌ک حه‌ماس و حزب الله که نانی لێ ده‌خۆن.
پسپۆران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که گه‌ماڕۆکان پێویستی به کاتی زیاتره
و وتووێژه‌کان ئه‌م هه‌له ده‌ره‌خسێنن و چۆک به رژێمی ئێران ده‌ده‌ن،
ئێستا ئێران خاوه‌ن 33 کیلو گره‌م یورانیومی پێتندراوه و ئه‌مه ده‌توانێ
سێ چه‌کی ئه‌تۆمی که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت ، هه‌ر چه‌ن هه‌میشه وتراوه
که ئێران ماڤی خۆیه‌تی په‌ڕه بدات به به‌رنامه‌ی ناو‌کی و پێتاندنی
یورانیوم نایاسایی نیه ، به‌لام ئه‌مه رژێمی تارانه که هه‌موو بریاره‌کانی
جیهانی خستوه‌ته ژێر پێ و گۆێ به هیچ یاسایه‌ک نادات .
تا زه‌مان زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت پێک گه‌یشتن زۆر سه‌خت‌تر ده‌بێت و
لێره‌دا بۆ نموونه له ساڵی 2003دا کاتێ هه‌وه‌ڵێن وتووێژه‌کان له‌مه‌ڕ
به‌رانمه ناوکیه‌که‌ی ده‌ستی پێ‌کرد ئێران ته‌نیا ده‌یویست 48
سانتیفیوزی له کارگه ئه‌تۆمیه‌کانی دا بۆ به‌رنامه‌ی ناو‌کی که‌ڵکی لێ
وه‌ربگرێت،ئه‌م داواکاریه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین 4000 سانتیفیوز
له کارگه‌ی نه‌ته‌نز بوونی هه‌یه و ئه‌مه زۆر جیاوازه له‌و داخوازیه‌ی
که رۆژی هه‌وه‌ڵ ئێران بووی و ئێستا به بروای من لێک نزیک بوون و پێک
گه‌یشتن زۆر سه‌خت بۆه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه هیچ کات پێک گه‌یشتن روو نه‌دات
و ته‌نا باردۆخه‌که ئاڵۆز تر بێت.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا چه‌ندین سناتۆری جمهوریخواز و دموکرات و پارڵه‌مانی
ئه‌مریکا داواکاری هێرشی نیزامی بوون بۆ سه‌ر ئێران و به‌ڵگه‌کانی
ویکیلیکسیش ئه‌وه ده‌سڵه‌مێنن که ئه‌و تقمه داوای هێرش کردنه سه‌ر
ئێرانیان کردوه و ئه‌مه له لاێکه‌وه و له لاێکی‌تره‌وه وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان
هیچ هیواێکیان نیه به‌وه‌ی ئێران وازیان لێ بێنێت و هه‌ر بۆیه ده‌ستیان
داوه‌ته دژایه‌تی کردنی رژێمی ئێران ناوه ناوه به ئه‌مریکا ده‌ڵێن که
هێرش باکته سه‌ر ئێران و پێگه نیزامی و ئه‌تۆمیه‌کانی بکاته ئامانج
و...
serko_azadi@yahoo.com
|