٢٤\٨\٢٠١١
وتووێژه‌که‌ی کاک
عه‌بدوڵای موهته‌دی چلۆن لێک ده‌ده‌یته‌وه؟

که‌ریم دانشیار
رادیۆ نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسه وتووێژکی ده‌گه‌ڵ کاک عه‌بدوڵلا موهته‌دی
پێک هانیوه و ناوه‌ندی نووچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژـ یش کاکڵی ئه‌و وتووێژه‌ی
خستۆته به‌ر چاوی خوێنه‌رانییه‌وه.
NNS ROJ : سه‌باره‌ت به هێرشه هه‌واییه‌کانی سوپای تورکیا دژی په‌که‌که
و هه‌روه‌ها هێرشه‌کانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی په‌ژاک،
رادیۆ نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌ره‌نسا وتوێژێکی له گه‌ڵ عه‌بدوڵا موهته‌دی
سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ئه‌نجام دا.
وتووێژه‌که‌ی کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و بۆچونی من!
من ، به‌بێ ئه‌وه‌ی که خاڵێکیش له نووسراوه‌که‌ی ناوه‌ندی نووچه و
شرۆڤه‌ی ڕۆژ بگۆڕم، ده‌قاودوق نووسراوه‌که‌م به هه‌مان شیوه و فۆرم،
له نێو دوو [کرۆشه] دا خستۆته به‌ر چاوی خوێنه‌رانه‌وه و له ژیره‌وه‌ی
هه‌ر گۆپله‌یه‌کیش دا بوچوونی خۆم نووسیوه. هیوادارم کاک عه‌بدوڵای
هێژا هه‌ر وه‌کی خسڵه‌ت و ره‌وشی کاری خۆی بووه و له ڕه‌خنه‌ی قه‌ڵه‌می
تووشی ڕووگرژی نه‌بووه، ئه‌مجاره‌یش له ئاستی ڕه‌خنه‌ی من دا هیچ ژه‌نگێک
به دڵ نه‌گری. ئاواتی من سه‌رکه‌وتنی تێکۆشانێکه که زێده له سه‌د
ساڵه خه‌ڵکی کورد له پێناوی ئازادی و دێموکراسی‌دا خوێنی کچان و
کوڕانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات و هه‌تا ئێستا کۆڵی نه‌داوه. له بواری
نوسین و بیرکردنه‌وه و گوتن دا هه‌میشه هه‌وڵم داوه ئه‌و تێکۆشان و
فیداکاری و نه‌سره‌وتنه به ته‌وه‌ره‌ی بنه‌ڕه‌تی بیر و باوه‌ڕی خۆم
بزانم که گه‌لی تێکۆشه‌ری ئێمه له مێژووی ڕه‌نگین و زه‌نگین و سه‌ربه‌رزانه‌ی
خۆیدا بوویه‌تی و کردوویه‌تی. سپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌چاوی
کراوه‌وه و به مێشکێکی ئاسووده‌ی به‌دوور له بوغز و غه‌ره‌زی شه‌خسی
به شوێن ڕووداوه‌کاندا ده‌چن. هیوام سه‌رکه‌وتنه. سه‌رکه‌وتوو بن. به
ئه‌و په‌ڕی ڕێز و حورمه‌ته‌وه ـ که‌ریم دانشیار.
*
* *
[عه‌بدوڵا موهته‌دی له وڵامی پرسیارێک دا سه‌باره‌ت به هاوکات بوونی
هێرشه‌کانی تورکیا و ئێران دژی په‌که‌که و په‌ژاک دووپاتی کرده‌وه په‌ژاک
لقی کوردستانی ئێرانی په‌که‌که‌یه و سروشتیه ملکه‌چی سیاسه‌ته‌کانی
په‌که‌که بێ. هه‌روه‌ها گوتی: له رۆژانی رابردوو دا موراد قه‌ره‌یڵان
که‌سی ژماره دووی په‌که‌که که بنکه‌که‌ی له قه‌ندیله، دوابه‌دوای
شه‌ڕی ئێران دژی په‌ژاک و په‌که‌که رایگه‌یاند هێزه‌کانی په‌ژاک ده‌کشێنێته
ناوه‌وه و هێزه‌کانی په‌که‌که له به‌ره‌کانی پێشه‌وه جێگیر ده‌کا
بۆ ئه‌وه‌ی پێش به روودانی شه‌ڕ بگرن. ئه‌وه نیشان ده‌دا ده‌ستوور له
کوێوه دێن..]
من وه‌ک تاکه که‌سێک هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌گه‌ڵ ئه‌م پاڕاگرافه دژم، که
پێمخۆشه بڵیم ئه‌مه فڕی به سه‌ر ژیربێژییه‌کانی کاکه عه‌بدوڵای
موهته‌دییه‌وه نییه و له‌و به‌دووره. چونکه ئه‌گه‌ر ڕادیۆ نێونه‌ته‌وه‌یی
فه‌ڕه‌نسه به شوێن لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سیاسی‌دا ده‌گه‌ڕیت و هۆی ئه‌م
گه‌له‌کۆمه‌ی ئێران و تورکیا له کاک عبدوڵا ده‌پرسێت، ئه‌رێ ئه‌م
وڵامه‌ی که به کاکه نیسبه‌ت دراوه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
به باوه‌ڕی من ئه‌و وڵامه ـ جا هی هه‌ر که‌سێک بێت ـ هه‌ر وه‌ک ئه‌وه
ده‌چێت که کابرایه‌کی له سه‌ربان ڕاوه‌ستاو ئه‌وه‌نده له که‌وتنه
خواره‌وه خۆی ترساوه، که پشتا و پشت کشاوه‌ته‌وه و له ئاخرسه‌ر دا
له‌و دیوی بانه‌که‌وه که‌وتۆته خواره‌وه.
به‌ڕێز کاک عه‌بدوڵا ! حیزبی کمونیست، ئه‌گه‌ر حیزبی کمونیست بێت و فه‌لسه‌فه‌که‌ی
پابه‌ند و گرێ‌دراو به ڕزگاریی چینی کرێکار بێت، من ده‌ڵێم له هه‌رجێگایه‌کی
سه‌ر ئه‌م جیهانه دا، هه‌ر حیزبێکی کمونیستێکی که هه‌یه، ده‌بێ
ئاسمانه‌که‌یان چه‌شنی ئاڵاکه‌یان یه‌کڕه‌نگ بێت. ئه‌گه‌ر دوو حیزبی
کمونیست هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی دژایه‌تی، دژی یه‌کتر بن، به ئیزنتان ده‌بێ
بڵیم هیچکامیان فڕیان به سه‌ر چینی کرێکاره‌وه نییه، به‌ڵکه باند و
بازاڕێکن و هه‌نده مفته‌خۆرێک به مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سێتیی
ئاودانیان کردۆته‌وه.
به‌ڵی هه‌روه‌کی فه‌رمووتانه :[ په‌ژاک لقی کوردستانی ئێرانی پێکاکایه]
و، ته‌واو ڕاسته. به‌ڵی پێ‌کاکا، په‌ژاک و پارتی چاره‌سه‌ریی کوردستان
خاوه‌نی یه‌ک فه‌لسه‌فه‌ن و، ڕێبه‌ره‌که‌یان هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که
له زیندانی ئیمرالییه‌وه سیاسه‌تی شار و شاخ له کوردستانی تورکیا دا
ڕیبه‌ری ده‌کات. به باوه‌ڕی من ئه‌مه جێی شاردنه‌وه و ده‌رخۆنه له
سه‌ر دانان نییه و هیچ عه‌یبه و ئیرادێک له‌مه دا نییه. چونکه ئه‌گه‌ر
کۆمه‌ڵه سازمانی کوردستانیی حیزبی کمونیستی ئێران بێت، ناکرێ پێمان
وابێ ئه‌وه عه‌یبه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که په‌ژاکیش لقی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانی پێکاکایه.
کاک عه‌بدوڵلای به‌ڕێز! ئه‌وده‌م که کۆمه‌ڵه دنیایه‌ی له کۆماری
ئیسلامی ته‌نگ و تاریک کردبوو، ئه‌رێ حیزبی کمونیستی ئێران و، دوایه‌ش
حیزبی کمونیستی کارگه‌ری، خۆتان له کۆمه‌ڵه گێل کردبوو که به مه‌یلی
خۆی هه‌نگاو بنێ؟ ئه‌رێ سه‌رکردایه‌تییه‌کان له هه‌لی به‌جێ و گونجاو
دا ڕێنموونیتان نه‌ده‌کردن؟ پێتان نه‌ده‌گوتن ئه‌م کاره بکه‌ن و ئه‌و
کاره نه‌که‌ن؟
[موهته‌دی ئاماژه‌ی به‌وه کرد لێکدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی په‌که‌که و
په‌ژاک بۆ زۆر که‌س دژواره و ستایشی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مڕۆی تورکیای
کرد. موهته‌دی گوتی هه‌رچه‌ند تورکیا به ساڵان سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی
دژی کورده‌کان به‌ڕێوه بردوه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ندێک
هه‌نگاوی به‌رز کردوونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆکه حزبه کوردییه‌کان ده‌توانن
به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بن و په‌رله‌مانتاریان هه‌بێ. زمانی کوردی به
ته‌واوی له رۆژه‌ڤ دایه و زۆربه‌ی تابۆکانی سه‌رده‌می که‌ماڵیزم
شکاون].
به باوه‌ڕی من، کاک عه‌بدوڵا ده‌بێ له‌و زۆر که‌سانه واز بێنێت و هه‌ر
ئه‌و حیزبانه ناوبه‌رێت که خۆیان له سه‌ر جێگای خۆیاندا پاڵ که‌وتوون
و له تێکۆشانی مۆره‌ی چالاک ئاگر له دڵن. ئه‌گه‌ر ده‌فه‌رمووی سیاسه‌تی
پێ‌کاکا و په‌ژاک بۆ زۆر که‌س دژواره، ئه‌رێ بڵێی بۆ کێ دژوار بێ؟ تۆ
بڵێی بۆ ئه‌و ژن و منداڵ و گه‌نج و لاو و پیرانه دژوار بێ که وا شه‌و
و ڕۆژ، له شه‌قام و کۆڵانانه‌کانی باکووری کوردستان، له په‌یته‌ختی
تورکیا، له ئه‌وروپا و وڵاتانی تر دا دژ به فاشیزم ڕاوه‌ستاون؟... له
شار و شارۆچکه و گونده‌کانی باکووری کوردستان ده‌یان بینین که لێره
وه‌به‌ر په‌لاماری پۆلیس و لیباس شه‌خسیی و ڕه‌گه‌زپه‌رستانی ئه‌ته‌ترکی
ده‌که‌ون ، به‌ڵام کۆڵ ناده‌ن و له شه‌قامێکی ئه‌ولاتره‌وه‌ی شار دا
دیسان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه؟!
کاک عه‌بدوڵای هێژا ! دنیای بچووک که‌سی بچووک ساز ده‌کا. ئه‌مر بفه‌رموو
پێشمه‌رگه‌کانت له‌و توێلکه ته‌نگه بێنه ده‌رێ و چاوێک به‌م دنیایه
دا بگێڕن. جه‌نابت ئه‌وه‌نده مه‌زلووم ماویته‌وه که خه‌ریکی په‌سنی
حکومه‌تی پۆلیسی ـ ئایینیی ئه‌ردۆگان ده‌که‌ی! ... مه‌گه‌ر ئێوه سه‌یری
ته‌له‌ڤژیۆن ناکه‌ن؟ گوێ ناگرنه ڕادیۆ؟ چاوێک به ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ
دا ناگێڕن؟ جه‌نابت ده‌فه‌رمووی :
[... به‌ڵام له‌و ساڵانه‌ی دواییدا (تورکیا) هه‌ندێک هه‌نگاوی به‌رز
کردۆته‌وه. ئه‌مڕۆکه حزبه کوردییه‌کان ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان
بن و په‌ڕلمانتاریان هه‌بێ...]
به‌داخه‌وه کاک عه‌بدوللا نه‌ینووسیوه ئه‌و [هه‌نده هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆگان
به‌رزی کردۆته‌وه] چه‌نده! ئه‌رێ ده سانته؟ میترێکه؟ چه‌نده؟ هه‌رچه‌ندێک
بێ لێبگه‌رێ با ببێ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ی؟؟؟ که جه‌نابت ئاماژه‌ت
پێکردوون ، ئه‌رێ چه‌ندن؟ ناویان چییه؟ به‌ڵام کاکه گیان هه‌ر ئه‌و
حیزبه‌ی که چه‌ندین جار که‌وتۆته ژێر حوکمی دادگا و، ده‌رگای
چالاکییان پی داخستووه و، دوایه‌ش به ناوێکی دیکه‌وه هاتۆته‌وه
گۆڕه‌پانی چالاکی و هه‌ر ئێستایش چالاکانه و شه‌رافه‌تمه‌ندانه ڕاوه‌ستاوه،
هه‌ر ئه‌و حیزبه‌یه که ئه‌حمه‌د ترک، ئاکیم بیرداڵ، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش.
ئامینه ئاینا، له‌یلازانا و ئه‌وانی دیکه ڕێبه‌رییان کردووه و
ئێستایش هه‌ر ده‌یکه‌ن. کاک عه‌بدوڵلا له هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانێ
که هه‌تا پێ‌کاکا یه‌که‌م گوله‌ی نه‌ته‌قاندبوو، کورد له ماڵی خۆیدا
یارای کوردی گوتنی نه‌بوو. به‌ڵام ئێستا له شار و گوند و له شاخ و
چیاش حیزب هه‌یه، سه‌رهه‌ڵدان هه‌یه، ته‌شکیلات هه‌یه، ڕێبه‌ری هه‌یه.
به‌باوه‌ڕی من هه‌موی ئه‌وانه له سای ئه‌و سیسته‌مه دا گیانیان
هاتۆته به‌ر که ته‌شکیلاتی پێکاکای ناوه. پێ‌کاکا یه‌که‌م کاری که
کردی، شۆڕشی کوردی کرد به سیسته‌مێک که دژبه سیسته‌می حاکم ده‌ست و
په‌نجه نه‌رم بکات. به‌ڵی کاکه گیان ! ئه‌وه ئه‌و سیسته‌مه‌یه که
تابۆکانی کامالیزمی کز کردووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ڕای جه‌نابت
هێستا نه‌شکاوه و هه‌ر ماوه.
[ له به‌شێکی تری قسه‌کانی دا عه‌بدوڵا موهته‌دی گوتی سیاسه‌تی په‌که‌که
له به‌رامبه‌ر خه‌باتی په‌رله‌مانی دا سیاسه‌تێکی دوو لایه‌نه بووه.
له ژێر گوشاری په‌که‌که‌دا، په‌رله‌مانتارانی کورد ئێستا بایکۆتی په‌رله‌مانیان
کردوه].
کاک عه‌بدوڵا خۆیان ده‌زانن که هۆی بایکۆتکردنی په‌ڕله‌مانی تورکان له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانتارانی کورده‌وه چییه و هۆی چی بووه. به‌ڵام کاکه ئاوای
پێخۆشه که پێ‌کاکا مه‌حکوم بکات و ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورک بکاته
عیسای مه‌سیح ؛ جا نازانم ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رلمانتاره‌ی که دادگای کۆنه
بن شڕی حکومه‌تی ئاغ پارتی له ده‌می هه‌ڵبژاردنی دا گرتی و نه‌یهێشت
پێ بنێته په‌ڕله‌مان، ئه‌گه‌ر ئازاد بکرێت و سه‌رجه‌م په‌ڕله‌مانتارانی
ئازای کورد به‌تێکڕایی بچنه‌وه ساحه‌ی په‌ڕله‌مان و به ڕه‌مزی
ڤیکتۆری به دوو قامکان ده‌ست به‌رز بکه‌نه‌وه، ئاخۆ ئه‌وده‌م کاک عه‌بدوڵا
چی پی ده‌مێنێت که که‌لێنه‌که‌ی پێ پڕ بکاته‌وه ؟
[ سه‌باره‌ت به په‌ژاکیش، له‌ڕاستیدا حزبه سه‌ره‌کی و ره‌سه‌نه‌کانی
کورد، هیچکامیان له گه‌ڵ خه‌باتی چه‌کداری دانین، هه‌رچه‌ند له
رابردوو دا باری سه‌ره‌کی خه‌بات له سه‌ر شانی ئه‌مانه بووه. به‌ڵام
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن وه‌ک چۆن به‌هاری عه‌ره‌بی و بزووتنه‌وه‌ی
سووریا و ... نیشانی دا، بزووتنه‌وه ئیعترازییه‌کانی خه‌ڵک و هێزه
دیموکراسیخوازه‌کان ده‌توانن زۆرترین گوشار بێننه سه‌ر ده‌وڵه‌تان]
حیزبی ڕه‌سه‌ن چییه؟ کێهه حیزب ناڕه‌سه‌نه؟ من یارای ئه‌وه‌م نییه
حیزبێک که شه‌رافه‌تی سیاسی بپارێزێت و ده‌سه‌نده‌خۆری و هه‌واڵبه‌ندیی
دوژمنانی پێ شوره‌یی بێت، وشه‌ی ناڕه‌سه‌نی بۆ ده‌کار بێنم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستی کاکه عه‌بدوڵا له ڕه‌سه‌نایه‌تی، هه‌ر حیزبی دێموکرات و
کۆمه‌ڵه بگرێته‌وه، به‌داخه‌وه ده‌ڵێن که حیزبی دێموکرات دوو له‌ت
بووه. هه‌ندێک ده‌ڵێن له ناو هه‌ر له‌تکه‌ش دا بۆچوونی دژ به‌یه‌ک هه‌یه
و ئه‌گه‌ری جووڵه‌ش هه‌یه. من باسی کۆمه‌ڵه ناکه‌م که بداخه‌وه
بۆته ئاردی به‌ر بای سه‌حرای کالاهاری. به ڕه‌حمه‌ت بێ باپیره‌ی من
له سه‌رده‌می لاوی دا شۆڕه‌لاوێکی یه‌کجار جوان و تایبه‌ت بووه ، به‌ڵام
حه‌فتا ساڵ پێشتر، له ته‌مه‌نی 87 ساڵی دا مردووه. به‌ڵی سی و چه‌ند
ساڵ پێشتر، حیزب و کۆمه‌ڵه چالاک و تێکۆشه‌ر و ناودار بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئێستا له‌ت و په‌ت بوون و له‌ژێر چاوه‌دێریی حکومه‌تی دوو حیزبی‌دا رۆز
به شه‌و ده‌گه‌یه‌نن. له جه‌سته‌ی هاوڕێیانی پێشمه‌رگه دا نه ڕوحی
شه‌ڕ و تێکۆشان ماوه و نه بوار و ئیجازه‌ش هه‌یه په‌ل ببزێون.
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه که کاک عه‌بدوڵا به‌هیوای به‌هاری عه‌ره‌بی
و بزووتنه‌وه‌ی سوریایه. من ده‌ڵێم ئه‌فریقا زۆر دووره و هه‌تا به‌ری
داری به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌گاته زڕه‌گوێز و ده‌شتی کۆیه، هه‌یهاتی گه‌ره‌که.
به‌ڵام بۆم هه‌یه پرسیار بکه‌م کام به‌هار و کێهه به‌هاری عه‌ره‌بی؟؟!!!
کاکی هێژا ! جارانی جار له خۆم پرسیوه هه‌یاران هۆی چی بوو یه‌کجێ و
کوتوپڕ له تونسه‌وه شڵه‌قا و وڵاتانی باکووری ئه‌فریقای گرته‌وه و
د‌واییش سه‌ری له ماڵی یه‌مه‌ن و سوریا دا! ئه‌رێ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه
تێکۆشانێکی ژێرزه‌مینیی ئه‌وه‌نده به‌هێز و توکمه‌یان هه‌بووه که
وه‌ک بڵقی ئاو بته‌قێت و زه‌ینه‌العابیدین عه‌لی و حسنی مه‌باره‌ک و قه‌زافی
ده‌گه‌ڵ خۆی بته‌قێنێت؟! یان نه‌خێر هۆیه‌که‌ی له‌وه دایه که ماوه‌ی
چل په‌نجا ساڵه ئه‌و وڵاتانه له ژێر فه‌رمانی دیکتاتۆڕان دا به‌ڕێوه
ده‌چن و کۆمه‌ڵگاکانیان له ژێر حوکمی دیکتاتۆران دا جێگای خۆیان
گرتۆته‌وه و به ئارامی و ئه‌هوه‌نی پشووی حه‌سانه‌وه ده‌کێشن.
زلهێزه‌کان هه‌میشه له ئارامیی کۆمه‌ڵگاکانی خاوه‌ن کان و کانگا
ترساون و ده‌ترسێن. ده‌ترسێن و هه‌قیانه بترسێن، چونکه کۆمه‌ڵگای
مرۆڤ ئه‌و کاته بیر له خۆی ده‌کاته‌وه و هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی و کزی
و که‌ساسییه‌کانی خۆی لێک ده‌داته‌وه که ئه‌هوه‌ن و ئارام بێت؛ هه‌ر
ئه‌وده‌میش به شوێن هۆکار دا ده‌گه‌ڕێت و هۆکاره‌کان ده‌دۆزێته‌وه؛
هه‌ر ئه‌وده‌میش بیر له یه‌کگرتن و ڕیکخستن و حیزب ده‌کاته‌وه. له‌وبه‌ریشه‌وه
زلهێزی چاوچنوک ده‌زانێ که‌نگێ کاتی تێکدانی نه‌زمی فڵان کۆمه‌ڵگا
هاتووه که بۆ په‌نجا سالی تریش که‌لله‌یان بتاسێنێ و بیری ڕێکخستن و
حیزب سازکردن به مێشکیان دا نه‌گه‌ڕێت. زلهێزه‌کان له به‌رێکی ئه‌م
جیهانه دا بێکار دانه‌نیشتوون. ئه‌وان وه‌ک کاتژمێری لمی ـ یان
دانابێت، ده‌زانن که‌ی و که‌نگێ ده‌بێ نه‌زمی فڵان کۆمه‌ڵگا تێک بچێت.
هه‌رکه کاتی هات، په‌نجه له سه‌ر مۆره‌کانیان داده‌گرن و کۆمه‌ڵگایان
پێ ده‌شێوێنن. د‌واییش، دوای تێکدانی نه‌زمی کۆمه‌ڵگا و داڕماندنی
ژێربینای ئابوور، حوسنی مباره‌ک لاده‌به‌ن و حوسنی ته‌داره‌ک داده‌نێن.
ئه‌رته‌ش هه‌ر ئه‌و ئه‌رته‌شه‌ی جاران، یاسا و ده‌ستووری به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات هه‌ر ئه‌و قانوونی پار. کێشه‌ی ئایینی و لێدان و کوشتن و هه‌ڵاتن
و ته‌قینه‌وه‌شی بێته سه‌ری، ئه‌وجار پاییزێکی دوور و دریژی سی چل
ساڵه به سه‌ر خه‌ڵکدا دێت و ته‌واو... نه‌خێر کاکه ئه‌وه به‌هاری
عه‌ره‌بی نییه. ئه‌وه هه‌ر ئه‌و دایه مه‌مده به گورگی، گورگ ددانی
تیژه ـ یه که له وڵاتانی یه‌ک به‌رهه‌می و بازاڕی فرۆش دا به‌رده‌وامه.
به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌و کاته دێته‌دی که خه‌ڵکی مه‌ڵبه‌ند ده‌گه‌ڵ
کولتوری کۆن، ده‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌ره‌ستی، ده‌گه‌ڵ دواکه‌وتوویی ماڵاوایی
یه‌کجاره‌کی بکه‌ن. ئه‌وده‌مه‌یه ده‌بێ باوه‌ڕمان هه‌بێ که هه‌زار
پێی زلهێز، سه‌د پێی له ده‌ست داوه و هومێد نزیکه.
[ له کۆتاییدا گوتیشی؛ که‌متر حزبێکی کوردستانی ئێرانم پێ شک دێ
ئاماده‌ی هاوکاری له گه‌ڵ په‌ژاک بێ. چونکه پێیان وایه په‌ژاک له
رێبه‌رایه‌تی په‌که‌که‌وه ده‌ستوور وه‌رده‌گرێ. له لایه‌کی تره‌وه
پێیان وایه، ئه‌و شێوازانه‌ی په‌ژاک ده‌یانگرێته به‌ر، به قازانجی
خه‌ڵکی کورد و بزووتنه‌وه‌ی کوردستان نیه].
په‌ژاک گه‌لێک جاران ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یه ده‌گه‌ڵ حیزب و
لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌کان دابنیشیت و به دیالۆگ کردن و دۆزینه‌وه‌ی
ڕێچاره‌یه‌کی ژیرانه، ده‌رمانی ده‌رده‌کان بدۆزنه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه
له نێو ئێمه دا باوه‌ڕ به یه‌کتر کردن گه‌لێک دووره و لێی ده‌ترسێین.
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌زار جاریش پێکه‌وه دابنیشین، چونکه بناغه‌ی براده‌ری و
هاوخه‌باتیمان ملۆزمی بێ باوه‌ڕی لێ هاڵاوه، هیچ ده‌ردێکی پێ ده‌رمان
ناکرێت. هه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی کاک عه‌بدوڵاش ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت و (پێیان
وایه)، ئه‌و حیزبه کوردستانییانه‌ی که هی کوردستانی ئێرانن، به‌هۆی
ئه‌وه که په‌ژاک سه‌ر به پێکاکایه و له‌و ده‌ستوور وه‌رده‌گرێ، گۆیا
بۆ هاوکاری نابێ.
شیوازێکی که په‌ژاک گرتوویه‌ته به‌ر، ئه‌گه‌ر بڵێم ده‌قاودوق چه‌شنی
پێکاکایه، زۆر به هه‌ڵه دا نه‌چووم. پێ‌کاکا له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا
یه‌که‌م کاری که له‌ناو کۆمه‌ڵدا ده‌یکات، دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌یه‌کی
کارا و زیندووی به‌کرده‌وه‌یه. دووه‌م کاره‌که‌یشی هه‌ر ئه‌وه و سێیه‌م
و چواره‌مه‌یشی هه‌ر هه‌مانه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به قازانجی خه‌ڵکی
کورد‌و بزووتنه‌وه‌که‌ی نه‌بن، ئه‌دی ئۆردۆگانشینی و ده‌سنده‌خۆری و فه‌رمان
به‌ڕیوه‌بردنی حاکمی ژێرپرسیار به قازانجه؟! من وک که‌سێکی سه‌ربه‌خۆی
بێ لایه‌ن، هیچ چاوه‌ڕوانییه‌کی خێر و خۆشیم نییه له به‌هاری عه‌ره‌بی
و، دانیشتن و پاڵدانه‌وه‌ی زڕه‌گوێزیش به قازانجی خه‌ڵکی کورد و
بزووتنه‌وه‌که‌ی نازانم.
gagesh@bredband2.com
|