وتووێژ و هه‌وڵی لۆژیکیانه، ڕێکاری چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی باکووری ئێراق. 1
نووسینی: ئیحسانی هوشمه‌ند* وه‌رگێڕ بۆ کوردی: ڕێناس جاف
هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ڕووخانی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی و پێکهاتن و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند وڵاتێک له‌نێو هه‌رێمی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته‌دا به ساڵانی کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ، بوو به مایه‌ی که‌وتنه ڕێی شه‌پۆلێک ناهێوری و ئاڵۆزی له خۆرهه‌ڵاتی ناڤین‌دا که ئه‌م چه‌شنه بێ سه‌قامی و ئاڵۆزییه تائێستا به ده‌ور و به‌ر و گۆشه و که‌ناری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا جارناجارێ خۆ ده‌رده‌خات2. ناکۆکی سنووریی له نێوان سووریا و لوبنان،عه‌ره‌بستان و یه‌مه‌ن و ...شه‌ڕ و پێکدادان و کێشه‌ی به‌رده‌وامی له ناوچه‌داگیرکراوه‌کان و ئاڵۆزی نێو ناوچه‌کوردنشینه‌کانی ئێراق و تورکیا، نموونه‌ی هه‌ره ڕوونی کێشه هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانی پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی دێنه ئه‌ژمار که تا ئێستا به جاران خۆرهه‌ڵاتی ناڤینی تووشی قه‌یرانی سه‌خت کردووه. به‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه و ڕووخانی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی ، سه‌ره‌تا تورکیای نوێ به ڕێبه‌رێتی (مسته‌فا که‌مال) له گه‌ڵ کێشه و قه‌یرانی کوردانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی وڵات‌دا به‌ره‌و ڕوو بوویه‌وه. ڕاپه‌ڕینه‌خوێناوییه‌کانی ئیحسان نووری پاشا،شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ ڕه‌زا دێرسیم چه‌ن کێشه‌یه‌ک بوون که مسته‌فا که‌مال (که بۆخۆ له کورده‌کانی ده‌ڤه‌ری ئامه‌د بوو)3 گیرۆده‌یان بوو.هه‌ندێ له‌و ڕاپه‌ڕینانه هه‌ستی ئێرانی‌یان تێدا ده‌بینرا هه‌ر وه‌ک ئیحسان نووری پاشا که خوێنی ئێرانی به‌میرات پێگه‌یشتووی ڕۆسته‌م و زۆراوی به مایه‌ی شانازی و شه‌ڕی خۆ به دژی تورکانی توندڕه‌وی عوسمانی به وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و توران داده‌نا!4 هه‌روه‌ها دوا به‌دوای دامه‌زرانی ئێراق جگه له عه‌شیره‌تی بارزانی، ده‌سته‌ڵات و حوکمی شێخ مه‌حموودی به‌رزنجی(سه‌ره‌تا به لاگری به‌ریتانیا و پاشان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی) نیشانه‌ی ئاڵۆزی به‌رفره‌ی نێو ناوچه‌کوردنشینه‌کان له داهاتووی به‌رچاو ده‌خست . به‌واتایه‌کی دی پاش ڕووخانی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی و به‌دوای دامه‌زرانی دوو ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێراق، کێشه‌ی کورد بوو به کێشه‌یه‌کی هه‌ره گرینگی نێو ئه‌و دوو وڵاته و هه‌تا ئێستاش ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئه‌وتۆی بۆ نه‌بینراوه‌ته‌وه. له نۆ ده‌یه پاش دابه‌شبوونی تورکیای عوسمانی ،قه‌یران و شه‌ڕ و پێکدادانی نێو ناوچه‌کوردنشینه‌کانی تورکیا و ئێراق هه‌روا به‌رده‌وام بووه و بگره تا هه‌نووکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه. ڕێگه‌چاره‌ی ناسه‌رکه‌وتووی ده‌وڵه‌تی تورک به‌م ساڵانه بنه‌ماکه‌ی له‌سه‌ر حاشاکردن له شوناسی کوردان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌وی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و چاندی ئه‌وان به‌ن بووه و له‌و پێناوه‌دا گه‌لێ جار چه‌کی زۆر و ته‌نانه‌ت پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌ییش ده‌کار هاتووه. ڕه‌وشی باکووری ئێراقیش به هه‌مان شێوه بووه و خه‌باتی چه‌کداری و شه‌ڕی خوێناوی نێوان چه‌کدارانی کورد و ده‌وڵه‌تانی پێشووی ئێراق ڕه‌هه‌ندی نوێی به‌خۆوه گرتووه. دڵته‌زێن ترین کاره‌ساتی سه‌ده‌ی بیسته‌م له کیمیابارانه‌که‌ی شاری کوردنشینی هه‌ڵه‌بجه‌دا خۆی ده‌رخست که ڕژێمی به‌عس به کیمیابارانکردنی ئه‌و ناوچانه به‌هه‌زاران مرۆی بێ تاوانی به‌کوشت دا. به‌ڵام ئێستا له باکووری ئێراق و باشووری تورکیا هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ پێک هاتووه و هه‌ر چه‌شنه که‌مته‌رخه‌می له ئاست ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و پرسه ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ناوچه‌که تووشی کێشه‌یه‌کی هه‌ره‌قه‌تی و به‌رفره بکات. به‌دوای شه‌ڕی یه‌که‌می ئێراق ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، باکووری ئێراق به ناوچه‌ی هێمن ڕاگه‌یندرا. هه‌ر بۆیه له ساڵی 1991 ه‌وه ناوچه‌کانی کوردنشینی ئێراق که‌وتنه ژێر کۆنترۆڵی دوو پارتی سه‌ره‌کی کورد واته یه‌کێتی نیشتمانی به ڕێبه‌رێتی جه‌لال تاڵه‌بانی و پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق به سه‌رۆکاێتی مه‌سعوود بارزانی . هاوکات ده‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م دوو پارته به‌سه‌ر باکووری ئێراقدا پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (په.که.که) به‌شێکی چه‌کدارانی خۆی بۆ باکووری ئێراق گوێزته‌وه و له‌و ناوه‌دا وێڕای دانانی بنکه‌ی سه‌ربازی، ده‌ستی دایه چالاکی چاندی ،سیاسی و ئابووری. ئه‌و بارودۆخه سه‌رباری ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ڕێبه‌رانی سه‌ره‌کی پارته کوردییه‌کانیش گه‌لێ گران و مایه‌ی نیگه‌رانی بوو ،چوونکه دزه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و پارته بۆ نێو باکووری ئێراق، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو پارته‌شی وه‌به‌ر کارتێکه‌ری خۆ ده‌خست. هه‌ر بۆیه هاریکاری ئه‌و دوو پارته له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌رکوتکردنی په.که.که ئه‌وه‌نده دوور له چاوه‌ڕوانیش نه‌بوو . پاش گیرانی ڕێبه‌ری کورده‌کانی سه‌رهه‌ڵداوی تورکیا ،عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و داخرانی بنکه‌کانی ئه‌و پارته له بوقاعی لوبنان و سووریا ،به‌شێکی دی چالاکی په.که.که ڕووی له باکووری ئێراق نا و به‌دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی سه‌ددام و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سته‌ڵاتی دوو پارتی کوردی ئێراقی له باکووری ئێراق، چالاکی په.که.که له‌و ناوه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ند.5 دوابه‌دوای هاتنه سه‌ر ده‌وری ئیسلامییه‌کان له تورکیا ،ئه‌وان سیاسه‌تێکی نه‌رمتریان ده‌رحه‌ق به کوردان گرته به‌ر،به‌ڵام به‌دوای توندبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی چه‌کداری په.که.که و گوشاری ئالییه‌کانی ده‌سته‌ڕاستی له نێو سوپا و پارته‌کانی نه‌یار و خه‌نیمی ئیسلامییه‌کان ،هه‌ڵوێستێکی توندتریان به‌دژی په .که.که نواند. به‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی سوپای تورک بۆسه‌ر باکووری ئێراق ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه بارودۆخی ناوچه چی به‌سه‌ردا دێ؟هه‌ڵوێستی ئێران له‌و بواره‌دا چلۆن ده‌بێت؟شوێنهاته‌کانی ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه نوێیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئێمه چ ده‌بێت؟ هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌و پێوه‌ندییه‌دا چ ده‌بێت؟ وه‌رامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه دیاره پێویستیی به گه‌لێ زانیاری ورد و تۆکمه و ته‌واو هه‌یه. 1 - ئێران وه‌ک ده‌ورگێڕێکی سه‌ره‌کی ناوچه‌که له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تێکهه‌ڵچوو له‌و قه‌یرانه‌دا قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. له‌لایه‌که‌وه به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی نووری مالیکی، سیاسه‌تی هه‌ره ڕوونی ئێرانه. له‌و لاشه‌وه به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای ئیسلامییه‌کانی تورکیا که ئێستا پاش ڕکه‌به‌راێتی و پێشبڕکێیه‌کی نزیک ده‌گه‌ڵ پارته‌عه‌لمانی و له‌شکرییه‌کانی وه‌فادار به ئاتاتۆرک ،کۆنترۆڵی کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت،په‌رله‌مان و سه‌رۆکاێتی تورکیایان له‌ده‌ستدایه چه‌ن ڕه‌هه‌ندێکی دی پڕبایه‌خ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانن. هه‌روه‌ها پێوه‌ندی قووڵی دیرۆکی و چاندی نێوان کورده‌کانی ئێراق و تورکیا ده‌گه‌ڵ ئێران و دۆستاێتی گرووپه‌کانی کوردی ئێراقی ده‌گه‌ڵ ئێران به‌تایبه‌ت له ساڵانی شه‌ڕی ئێران –ئێراق و هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی له ئێراق بایه‌خی پێوه‌ندی نێوان ئێران و کورده‌کانی ئێراقی به‌رز کردۆته‌وه. ئایا ده‌کرێ سیاسه‌تێک په‌یڕه‌و بکرێ که بێته مایه‌ی پارێزراوبوونی هاوسه‌نگی له پێوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی ئێراق،کورده‌کانی ئێراق و ده‌وڵه‌تی تورکیادا؟ 2 - گرووپی په.که.که سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشی بۆ تورکیا دێته ئه‌ژمار،به کرده له چه‌ن ناوچه‌یه‌کی ڕۆژاوای ئێرانیشدا به گژ هێزی ئێرانی‌دا چووه.هه‌ر بۆیه ئه‌رچی پرسی عه‌له‌وی بوونی زۆربه‌ی چه‌کدارانی ئه‌م گرووپه و هه‌روه‌ها به‌شێکی فره‌ی جه‌ماوه‌ری کوردی تورکیا که له‌به‌ر نزیکبوون به شیعه بۆ هه‌ندێ ئالی نێوخۆی ئێران گرینگ لێک ده‌ردرێته‌وه ،زیان و خه‌سارێکی زۆریشی له دام و ده‌زگا و هێزی سه‌ربازی ئێران داوه، هه‌ر بۆیه سه‌رکوتکردنی ئه‌م پارته ده‌بێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێران!چوونکه هه‌م خه‌رج و به‌رجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و لاوازکردنی ئه‌م پارته ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی سوپای تورک و هه‌میش نیگه‌رانی پارته‌کانی کوردی ئێراقیش له دزه‌ی ده‌سته‌ڵاتی په.که.که بۆ نێو باکووری ئێراق که‌م ده‌بێته‌وه،هه‌رچه‌نده ڕاگه‌یاندنی لاگری فه‌رمی پارته‌کوردییه‌کانی ئێراق ده‌بێته مایه‌ی ورووژانی بیر و ڕای گشتیی کورد له تورکیا و ئێراق به‌دژی ئه‌وان. جا گه‌ر وایه ئه‌ی له‌به‌ر چییه کورده‌کانی ئێراق نیگه‌رانی هێرشی تورکیا بۆسه‌ر بنکه‌کانی په.که.که له باکووری ئێراقن؟ 3 - به‌دوای جیابوونه‌وه‌ی ئێراق له عوسمانی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی نوێ و پێکهاتنی دوو ده‌وڵه‌تی ئێراق و تورکیا ،به‌رده‌وام پرسی ناوچه نه‌وتییه‌کانی باکووری ئێراق وه‌ک مووسڵ بۆ تورکیا بایه‌خێکی زۆری بووه .سه‌رباری ئه‌وه‌ش تورکیا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه که‌رکووک بخرێته‌وه سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق که دیاره ئه‌و پرسه کارتێکه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر باشووری تورکیا ، هه‌ر بۆیه ده‌کرێ بڵێین ده‌وڵه‌ت و سوپای تورک سه‌رباری په.که.که له ئێرقدا به‌دوای شتێکی دیکه‌وه‌ن. 4 - گه‌ر بێتوو له‌به‌ر ئاڵ و گۆڕی ناوخۆی ئه‌مریکا، ئه‌و وڵاته هێزی سه‌ربازی خۆ له ئێراق بکشێنێته‌وه(به‌سه‌رنج به له‌پێشدابوونی هه‌ڵبژاردنی کۆنگرێسی ئه‌مریکا و سه‌رکه‌وتنی دێمۆکراته‌کان له لایه‌ک و ئه‌زموونی شه‌ڕه‌که‌ی ڤێتنام دوور له چاوه‌ڕوانیش نییه)له‌و لاوه چاره‌نووسی کورده‌کانی ئێراق به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات. تورکیا له باکووره‌وه و عه‌ره‌بی سوننه و پاشماوه‌کانی به‌عس له باشوور و خۆرهه‌ڵاته‌وه بارێکی پڕگران و زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر کورده‌کان دا ده‌سه‌پێنن. به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ناکارابوونی ئه‌و پارتانه له کۆنترۆڵکردنی باکووری ئێراقدا ئێستا ناڕه‌زایه‌تییه‌کی فره له‌ئارادایه. ڕوون و ئاساییه ئێران بۆ کورده‌کان ناوچه‌یه‌کی هێمن ده‌بێت. ئه‌و هه‌ل و مه‌رج و ڕه‌وشه گه‌ر به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان و ئالی سوننه بۆ سه‌ر ده‌سته‌ڵات مل بنێ ئه‌وه‌نده به‌دڵی ئێرانیش نابێت. له وا هه‌ل و مه‌رجێکدا چه‌ن پرسیارێکی گرینگ خۆ قوت ده‌کاته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی چۆن (چ جۆره)هه‌ڵوێستێک له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌توانێ ده‌سته‌به‌ری قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی(لێره‌دا مه‌به‌ست له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ، به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی گه‌لی ئێرانه و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری کوردی ئێرانیش به‌شێکه له‌و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه 6)ئێمه بکات؟ له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر سێک لایه‌نی ئه‌و کێشه واته ده‌وڵه‌تی ئێراق،کورده‌کانی ئێراق و تورکیا، دۆستانی ئێمه‌ن و مه‌نتیق و لۆژیکی سیاسییش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ تا به قووڵ کردنه‌وه‌ی هاوبیری له‌نێوان لایه‌نه‌کانی ئه‌و کێشه‌دا ،ئاڵۆزی و کێشه‌که به‌ره‌و ئالی سه‌ربازی نه‌چێ. دیپلۆماسی کارا له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دایه ده‌توانێ بایه‌خی هه‌وڵی لۆژیکیانه و گفت و گۆ بۆ دوو لا ڕوون بکاته‌وه.تا له‌و ڕێگه‌شه‌وه سه‌قام و ئاسایشی درێژخایه‌نی ناوچه نه‌بێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی کورت خایه‌ن. وێڕای ئه‌وه‌ش کورده‌کانی ئێراق و ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌به‌ر هاتنه ئارای هه‌ل و مه‌رجی نوێ له تورکیا به‌کرده هه‌وڵی نه‌هێشتنی نیگه‌رانی تورکیا بده‌ن. گه‌لێ ڕوون و ئاشکرایه بێتوو ئیسلامییه‌کان سه‌رنه‌که‌ون و ناسیۆناڵیسته‌کان ده‌ور بگرنه‌وه ده‌س و ده‌ور و پێگه‌ی له‌شکرییه‌کانیش به‌رز بێته‌وه له داهاتووی نزیکدا باکووری ئێراق تووشی کێشه‌ی گه‌وره‌تر دێ. له ئێرانیشدا گه‌ر هه‌ندێ ناسیۆناڵیستی توندڕه‌و به گومانی خۆ بیانه‌وێ وه‌ک سه‌رده‌می گیرانه‌که‌ی ئۆجه‌لان ئێرانیش پێوه بتلێنن یان به کۆبوونه‌وه یان به بیانووی لاگری له کورده‌کان کێشه‌که بۆ نێوخۆی ئێرانیش بگوێزنه‌وه، گه‌ره‌ک ناگه‌ره‌ک ده‌بێته مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاری سه‌ر گرووپه‌کوردییه‌کان و یه‌که‌مین ده‌ره‌نجامیشی که‌مبوونه‌وه‌ی ڕادی چالاکی دیپلۆماسییانه و به‌هێزبوونی هه‌ڵوێستی له‌شکرییه‌کانی تورکیا ده‌بێت ،دیاره ئه‌و سیاسه‌ته هیچ ژیرانه نییه7. به گشتیی وشیاری کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناک‌بیری و چالاکانی سیاسی له‌و بواره‌دا ده‌توانێ ده‌وری سه‌ره‌کی و گرینگ بگێڕێ. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه ڕووداوی تاڵی وه‌ک سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له باکووری ئێراق و به‌دوای ئه‌وه‌شدا گوێزرانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه بۆ نێو سنووری ئێران گه‌لێ پێویسته، چوونکه دابینی نیاز و پێداویستیی ئاواره‌کانی کوردی ئێراق له‌به‌ر له‌به‌رده‌مدابوونی سه‌رما و سۆڵه‌ی ڕۆژاوای ئێران، هه‌نگاوی هه‌ره پێویست بۆ ئه‌م ڕۆژانه ده‌بن.
* توێژه‌ر و کۆمه‌ڵناسی کورد
سه‌رچاوه : ڕۆژنامه‌ی "ئیعتیماد میللی"،پێنج شه‌ممه 10ی گه‌ڵاڕێزانی 1386 ی هه‌تاوی(یه‌کی نۆقمبه‌ری 2007 ی زایینی)، لاپه‌ڕه‌ی 15
چه‌ن ڕوونکرده‌نه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه:
1 وه‌رگێڕی ئه‌م بابه‌ته بۆ ڕه‌چاوی به‌رپرسبوونی ده‌رحه‌ق به ده‌ق و گوێزتنه‌وه‌ی به گوێره‌ی ڕوانگه و بۆچوونی نووسه‌ر هه‌وڵی داوه زاراو و ده‌سته‌واژه‌کان به هه‌مان شێوه بۆ کوردی بگوێزێته‌وه که نووسه‌ر ناودێری کردوون ئه‌گینا نه‌یار و بگره دژ به زۆربه‌ی بیر و بۆچوونه‌کانی نووسه‌ر له ئاست دۆزی ڕه‌وای گه‌لی کورده و بڕواشی به‌و دابه‌شکارییه‌ی نووسه‌ر له نێو نووسینه‌که‌یدا نییه. 2 به داخێکی گرانه‌وه نووسه‌ر ئه‌و حه‌ق و مافه به گه‌له‌که‌ی ڕه‌وا نابینێ بۆ وه‌رگرتن و ئه‌ستاندنی مافی ڕه‌وای خۆ به‌دژی داگیرکه‌رانی کوردستان و ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست ڕاپه‌ڕێ و تۆمه‌تی ئاژاوه‌چی ده‌داته پاڵ شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کوردییه‌کان.
3 پێم وابێت ئه‌مه‌یان دۆزینه‌وه‌ی نوێی نووسه‌ر بێت و له هیچ ده‌ق و کتێبێک‌دا ئیشاره‌تێ به‌وخاڵه نه‌دراوه که ئاتاتۆرک کورد بێت. ڕاسته مسته‌فا که‌مال به هاریکاری ڕاسته‌وخۆی سوپای حه‌میدییه ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌س که زۆربه‌ی سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانی نێو ئه‌و سوپا کورد بوون لێ ئه‌وه‌ی ئاتاتۆرک کورد بێت ئه‌مه‌یان که‌شفێکی تازه بۆ کوردانه که نووسه‌ری به‌ڕێز په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵداوه‌ته‌وه. ئاتاتۆرکێک ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌ی له کوردی باکووری کوردستان کرد و به پیسترین شێوه که‌وته قڕکردن و سه‌رکوت و قه‌ڵاچۆی کوردان، چلۆن ئه‌توانێ کورد بێت!! مسته‌فا که‌مال به هه‌زاران واده و به‌ڵێنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگاته ده‌سته‌ڵات پشتیوانی کورده‌کانی بۆ لای خۆ ڕاکێشا به‌ڵام هه‌رکه نیشته سه‌ر ده‌ور و ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌س به نامرۆیی ترین له‌ون و شێوه که‌وته پاکتاوی ڕه‌گه‌زی کورده‌کان و ئه‌وه‌نده‌ی پێکرا هه‌وڵی له‌ناوبردنی دان،جا ئینسانێکی ئه‌وتۆ کوا شایانی ناوی مرۆڤه و نازانم چلۆنه نووسه‌ری به‌ڕێز به‌رگی کوردی به‌وه‌ردا ده‌کات و ناسنامه‌ی کوردی پێ ده‌به‌خشێ!! 4 دیسان مه‌خابن نووسه‌ری هێژا ئه‌وه‌نده‌ی خۆ به ئێرانی و ئێرانیگه‌رییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و شانازی پێوه ده‌کات گه‌ر ده یه‌کی ئه‌وه‌نده په‌رۆشی گه‌له‌که‌ی و مافی میلله‌ته‌که‌ی بووایه سووڕێکی به حه‌قی به خامه‌که‌ی ده‌دا و چه‌ن دێڕێکیشی بۆ سه‌لماندنی دڵسۆزی به گه‌له‌که‌ی به‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی قاقه‌زاندا ده‌نه‌خشاند و ڕێکاری ده‌خسته به‌رده‌م ڕووناکبیرانی کورد . 5 ئه‌وه‌ی تۆزی واقیعخواز بێت و ئاگاداری ڕه‌وشی ناوچه‌که بێت و ئاگای له دڕه‌خوویی ناحه‌زانی کوردیش بێت،زۆر چاک ده‌زانێ نه‌ک ڕێبه‌رانی کوردی باشووری کوردستان بگره ته‌واوی جه‌ماوه‌ری کوردی باشوور باشترین و گه‌وره‌ترین پاڵ پشت بۆ کوردی باکوور و خه‌بات و ڕاپه‌ڕینه‌که‌یانن لێ بارودۆخی هه‌ره هه‌ستیاری ناوچه‌که و گوشاری به‌رده‌وامی داگیرکه‌رانی کوردستان و کوێراییان به‌و ده‌ستکه‌وته‌ی کوردی باشوور، هه‌رده‌م ده‌سته‌ڵاتدارانی حوکوومه‌تی هه‌رێمی تووشی کێشه کردووه ئه‌گینا گه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی ڕێبه‌رانی کوردی باشوور نه‌بووایه ئه‌ی چلۆن ئه‌و هه‌موو ده‌وره به‌م ساڵانه به په.که.که ده‌درا له باشووری کوردستاندا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ده‌زگه و نووسینگه و بنکه بێت!! 6 نووسه‌ری به‌ڕێز وامان به ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ده‌ڵێی کوردی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستانی له‌ت له‌تکراو هیچ کێشه و گرفتێکی نییه و خاوه‌نی هه‌موو ماف و حه‌قێکی خۆیه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی ئێران دا ده‌بینێته‌وه. 7 نووسه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و مافه به ڕووناکبیران و توێژی پێشڕه‌وی گه‌له‌که‌ی ڕه‌وا نابینێ جه‌ماوه‌ر وشیار بکه‌نه‌وه و گه‌ر ورووژێنه‌ر و ڕاپه‌ڕێنه‌ری هه‌ستی کورداێتی له نێو جه‌ماوه‌ردا بن به ئاژاوه‌گێڕی بۆ ده‌وڵه‌تی ئێرانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ڕێگه‌چاره‌ش ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رکوتکه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
تاران،30 ی گه‌ڵاڕێزانی 2707ی کوردی
|