په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠١٤

''وەرزی کەرکەدەن''ی بەهمەن قوبادی

لە فیستیڤاڵی هونەری ''سپۆلێتۆ'' لە ئیتاڵیا نمایش کرا.



فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد بەهمەن قوبادی لە فیستیڤاڵی هونەری "سپۆلێتۆ" لە ئیتاڵیا نمایش کرا.


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" دوایین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری بەئەزموونی کورد بەهمەن قوبادی، دوای نمایش لە سەر پەردەی سینەماکانی وڵاتانی جیهان و نمایش لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆری فیلم لە ئاستی دنیادا و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا ڕۆژی ٦ی تەمموزی ٢٠١٤ بە ئامادەبوونی قوبادی لە بەشی VIAGGIO IN PERSIA لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هونەری "سپۆلێتۆ" لە شاری ڕۆمای پایتەختی وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا.


بەهمەن قوبادی دوای نمایشی پێنجەمین فیلمی سینەمایی خۆی لەم فیستیڤاڵە، بە وردی وڵامی پرسیاری ئامادەبووانی ناو هۆڵی نمایشی فیلمەکەی دایەوە.


ئەم فیستیڤاڵە لە چەندین بەشدا و بە ئامادەبوونی چەندین میوانی تایبەتی ئێرانی و بیانی، لەوانە: ئاوازدانەر، ژەنیاری بەتوانای تار و مامۆستای زانکۆکانی سۆربۆنی فەڕەنسا و تاران دکتۆر "داریووش تەڵایی"، نووسەری ناوداری ئێران "داریووش شایگان"، سەماکاری بەئەزموونی ئێرانی "شاهرۆخ موشکین قەڵەم" و هەروەها ئەکتەری ناودار "ئادریانا ئاستی" لە ڕۆژانی ٣ تا ٧ی تەمموزی ٢٠١٤ لە شاری ڕۆما لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" دوای نمایش لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکان و نمایش لە سینەماکانی وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا لە لایەن ڕخنەگران، کارناسان و پسپۆڕانی بواری سینەماوە پێشوازی لێکراوە و لە گۆڤار و ڕۆژنامە گرینگە نێودەوڵەتییەکاندا ڕخنەی زۆر باشی لەسەر نووسراوە.


ئەم فیلمە بەم دوایانە لە لایەن کۆمپانیای گەورەی بڵاوکەرەوەی ژاپۆنی "کۆمیستاک گرووپ" لە سینەماکانی سەرتاسەری وڵاتی ژاپۆن نمایش کراوە.

بۆ زانیاریی پتر:
http://www.festivaldispoleto.com/2014/Eventi.asp?id_progetto=155&lang

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک