په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٩\٢٠١٥

''وەرزی کەرکەدەن''ی بەھمەن قوبادی چووە سەر پەردەی سینەماکانی بەرازیل.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "بەھمەن قوبادی" لە ٢٣ سینەمای بەرازیل نمایشکرا و بۆ ماوەی سێ مانگ درێژەی دەبێ.


فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" دوایین بەرھەمی بڵندی سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" دوای نمایش لە سینەماکانی وڵاتانی جیھان و بەشداریی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی فیلم لە ئاستی دنیادا و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی، لە لایەن کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی بەرازیلی "ئایمۆویژن" لە ٢٩ سینەمای شارەکانی ساوپاولۆ و ڕیۆدژانیرۆ چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن ھۆگرانی ھونەری سینەماوە پێشوازیی لێکرا و ھەواڵ و ڕاپۆڕت و ڕەخنە سینەماییەکانی ئەم فیلمە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیی ئەم وڵاتەدا بڵاوکرایەوە و ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە بوو.


"ئایمۆویژن" کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی بەرازیلی لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند کە "وەرزی کەرکەدەن" پێشوازیی باشی لێکراوە و لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەم وڵاتەدا وتار و ڕەخنەی پۆزێتیڤی لەسەر نووسراوە و نمایشی ئەم فیلمەی "بەھمەن قوبادی" لە شارەکانی دیکەی بەرازیل بۆ ماوەی سێ مانگ درێژەی دەبێت.


کۆمپانیای "وایلد بانچ" کە مافی بڵاوکردنەوەی جیھانی فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن"ی لە ئەستۆدایە، ڕایگەیاند کە لە داھاتوویەکی نزیکدا بە شێوەیەکی بەربڵاو ئەم فیلمە لە چەندین وڵاتانی ئەورووپی نمایش دەکا.


"وەرزی کەرکەدەن" ئێستاکە لە لایەن کۆمپانیای "ئێپەیس سێروو" لە سینەماکانی سەرتاسەری ژاپۆن چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازیی باشی لێکراوە نمایشەکەی لە سینەماکانی ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت. لە ھەمان کاتیشدا ئەم فیلمەی قوبادی لە سینەماکانی شارە جۆراجۆرەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بۆ ھۆگرانی ھونەری سینەما نمایشکراوە.


پێنجەمین بەرھەمی سینەمایی "بەھمەن قوبادی" بە ڕۆڵ بینینی خانمە ئەکتەری ناوداری سینەمای جیھان "مۆنیکا بلووچی" دوای نمایش لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی فیلم لە ئاستی جیھاندا چەندین خەڵاتی گرینگی بەدەستھێنا، لەوانە: خەڵاتی باشترین وێنەگری بەشی سەرەکی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سان سێباستییان" لە ئیسپانیا، خەڵاتی باشترین وێنەگری شەشەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئوسکاری ئاسیایی" لە ئوستوڕاڵیا، خەڵاتی "بۆقی برونزی" باشترین وێنەگری بیستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "پلووس کامێرائیمەیج" لە پۆڵەندا و ھەروەھا سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین وێنەگرتن، باشترین دیزاینی بەرھەمی ھونەری و دیمەنە دەستکردەکان لە حەوتەمین خولی خەڵاتەکانی ساڵانەی سینەمای ئاسیا لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ.

بۆ زانیاریی پتر:

http://vejasp.abril.com.br/atracao/o-ultimo-poema-do-rinoceronte
http://vidasimples.uol.com.br/noticias/achados/a-arte-que-nao-quer-calar.phtml
http://cultura.estadao.com.br/noticias/cinema,violencia-fisica-nao-e-a-unica-novidade-de-o-ultimo-poema-do-rinoceronte-,1721004
http://www1.folha.uol.com.br/ilustrada/2015/06/1647221-o-ultimo-poema

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک