١٢\٧\٢٠١٥
''وەرزی کەرکەدەن''ی
بەھمەن قوبادی دەچێتە سەر پەردەی سینەماکانی ژاپۆن.
بەھمەن قوبادی سینەمای
کوردیی ھەر چوار پارچەی کوردستانی پێکەوە گرێداوە.
مەنسوور
جیهانی
"بەھمەن
قوبادی لە وتووێژ لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندنیی ژاپۆنی گوتی: سینەمای
کوردیی ھەر چوار پارچەی کوردستانی پێکەوە گرێداوە و سینەما دەتوانێت
کورد بە یەکپارچەبوون بگەیەنێت.
فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" Rhino Season لە دەرھێنانی سینەماکاری
بەئەزموونی کورد "بەھمەن قوبادی" و بە ڕۆڵ بینینی خانمە ئەکتەری
ناوداری سینەمای جیھان "مۆنیکا بلووچی"، دوای نمایش لە سەر پەردەی
سینەماکانی وڵاتانی جیھان و نمایش لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆری فیلم لە
ئاستی دنیادا و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی، لە
مانگی تەمموز / یۆڵیۆی ٢٠١٥ لە لایەن کۆمپانیای گەورەی بڵاوکەرەوەی
ژاپۆنی "ئێپەیس سێروو" Epace Sarou لە سینەماکانی سەرتاسەری وڵاتی
ژاپۆن نمایش دەکرێت.
ھەر بەم بۆنەیەوە "بەھمەن قوبادی" لەگەڵ چەندین دەزگای راگەیاندنیی
ناوداری ژاپۆنی لەوانە: ئاژانسی "ئاسایی" ASAEE گەورەترین ئاژانسی
ژاپۆن و ھەروەھا تەلەڤیزیۆنی
جیھانی "ئێن.ئێچ.کەی" NHK ژاپۆنی وتووێژی تایبەتی کردووە.
ئەم سینەماکارە بەئەزموونە کوردە لە زانکۆی زمانە بیانییەکانی تۆکیۆی
پێتەختی ژاپۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکردووە و لەم بەرنامەیەدا
بەشێک لە فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن"ی نمایشکراوە.
بەھمەن قوبادی" لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییە و ھەروەھا لە وتووێژەکانی
خۆیدا سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان و یەکگرتنی ھەر چوار پارچەی
کوردستان وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ ھاتۆتە ئاخاوتن و رایگەیاندووە:
سینەمای کوردیی ھەر چوار پارچەی کوردستانی پێکەوە دووریوەتەوە و سینەما
دەتوانێت کورد بە یەکپارچەبوون بگەیەنێت.
ئەم فیلمە لە لایەن کۆمپانیای "ئێپەیس سێروو"Epace Sarou لە سینەماکانی
سەرتاسەری ژاپۆن بڵاودەکرێتەوە کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی
بڵاوکەرەوەی فیلم لەم وڵاتە.
ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران "بێھرووز وسووقی" و ئەکتەری سەرەکیی
فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە لایەن کۆمپانیای "ئێپەیس سێروو" بۆ
رێوڕەسمی دەستپێکردنی نمایشی ئەم فیلمە لە سینەماکانی سەرتاسەری ژاپۆن
بۆ ئەم وڵاتە بانگھێشت کراوە.
فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" دوای نمایش لە فیستیڤاڵە
جۆراوجۆرەکانی فیلم و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرینگی جیھانی و
ھەروەھا نمایش لە سینەماکانی وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا لە لایەن ڕخنەگران،
کارناسان و پسپۆڕانی بواری سینەماوە پێشوازیی لێکرا و لە گۆڤار و
ڕۆژنامە گرینگە نێودەوڵەتییەکاندا ڕەخنەی باشی لەسەر نووسرا.
فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە دوایین نمایشی خۆیدا، کاتژمێر
١٠:١٥ شەوی ٢١ ئایار / مایۆی ٢٠١٥ لە کەناڵی تورکی TV’DE İLK
بڵاوکرایەوە.
بۆ زانیاریی پتر:
http://rhinoseason-espacesarou.com
http://espace-sarou.com
http://www.yasamhaberleri.com/kultur-sanat/gergedan-mevsimi-tvde-ilk-kez-star-ekraninda-12847.html
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|