٢٩\١٠\٢٠١٠
خامه‌ی خانمانی
نه‌ته‌وه‌که‌م.

حەمەڕه‌شید هه‌ره‌س
- به‌شی یه‌که‌م -
دیارده‌یه‌کی پیرۆز و، وێنه‌یه‌کی به‌رچاو و، سه‌ره‌تایه‌کی تیشکبه‌خشی
رۆچوو به قووڵایی کۆڵانه تاریکه‌کانی نه‌زانیندا و، دڕدان به‌و پاڵه
په‌ستۆ و نه‌ریته کۆنه‌خوازانه و، شکاندن و پلیشانه‌وه‌ی قه‌فه‌زی
کۆیله‌یه‌تی و په‌راویز کردن و، هه‌ڵته‌کاندنی هۆکاری لاره‌مل بوون و
باوه‌ڕ نه‌بوونی خانمانی نه‌ته‌وه‌که‌م به مرۆڤ بوون و یه‌کسانیان
له‌گه‌ڵ پیاودا، ئه‌مرۆ له‌م شۆڕشه‌دا خۆی به‌رجه‌سته ئه‌کات که
خانمانانی کورد به خامه پیرۆزه‌کانیان هه‌ڵیانگیرساندووه.
بێگومان گه‌وره‌ترین کێشه‌ی کۆمه‌ڵگا له جیهاندا به گشتی و، له
کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کان به تایبه‌تی و، له کوردوستانه‌که‌ی خۆمان به
تایبه‌تی تر، کێشه‌ی پیاوسلارییه به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زه
پێچه‌وانه‌که‌ی، یان ئه‌توانین بڵێین زۆربه‌ی کێشه و ئاسته‌نگه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ره‌و ته‌وه‌ری مێینه ملئه‌نیت. جا هه‌رچه‌نده
رۆشنبیرانی پیاو، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئازادی و یه‌کسانی و هاو
ئاهه‌نگی کۆمه‌ڵگایه، ئه‌مانه هه‌رچی کۆششێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
هه‌ستیاره بکه‌ن( که ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه و بیری پیرۆزی
نه‌ته‌وه‌یی کوردییه) هه‌ر به لاسه‌نگی رێ ئه‌که‌ن و شه‌لین و له‌نگی
به ره‌وته‌که‌یانه‌وه خۆیایه، ئه‌گه‌ر به شێوازێکی ته‌ریبی هه‌وڵ و
کۆششی خانمانی له ته‌کدا نه‌کشێت.
جا ئێمه ئه‌گه‌ر چاوێکی مه‌به‌ستدار به ڕاگه‌یاندنی جیهاندا بکێشین،
ئه‌بینین له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کانیشدا، ئاماده‌بوونی خانمانیان
به‌و رێژه دڵخۆشکه‌ره نییه، له یه‌کسانی ته‌واو نزیک بووبنه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری جیهانی ئیسلامیش بکه‌ین له زۆربه‌ی وڵاتانیدا
ئه‌توانم بڵێم تووشی راگه‌یاندنێکی زوگورتی (ره‌به‌نی) بێ ژن ده‌بین،
ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی خۆیایه و پێویست به شی کردنه‌وه ناکات.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست له‌م ده‌قه‌ی به‌رده‌ستتان مه‌به‌ست له خانمه
نووسه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مه، که رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه له
شۆڕشێکی رۆشنبیریی و کۆمه‌ڵایه‌تییدا و ئه‌هێنێت لایه‌کی پڕ بایه‌خی لێ
بکرێته‌وه. بۆ؟
چونکه وه‌ک وتمان ئه‌گه‌ر سه‌یری رۆژنامه و گۆڤار و سایته
ئه‌لکترۆنییه‌کانی وڵاته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بکه‌ین، جاری وا
هه‌یه ته‌نها خانمێک وه‌ک خوێی چیشتیش تیایدا ئاماده نیه و وه‌ک
وتمان زوگورتی و ره‌به‌نه، به‌ڵام وه‌ره سه‌یری رۆژنامه و گۆڤار و
سایته ئه‌لکترۆنییه‌کان و ته‌نانه‌ت ژووره کوردییه‌کانی پاڵتاک بکه،
سه‌یر ئه‌که‌ین رێژه‌ی ره‌گه‌زی مێینه‌ی کورد له ناویانا خۆیان
ئه‌ده‌ن له‌و رێژه‌یه‌ی له وڵاته پێشکه‌وتووکاندا هه‌یه و،
ته‌نانه‌ت له باری زانیاریی و، به هێزیی بابه‌ت و، هه‌روه‌ها له
واری فه‌لسه‌فیشه‌وه هه‌مان رێژه‌یه.
جا من بۆ رێز لێنان( به پێی نووسینه‌کانیان)، وه‌ک نموونه پیناسه‌ی
هه‌ندێکیان ئه‌که‌م، که ئه‌مه‌ش وه‌ک قردێله‌یه‌کی سپی هه‌ستمه
ئه‌یده‌م له ته‌وقه سه‌ری به نرخیان، له باتی ئه‌وه‌ی
کاربه‌ده‌ستانی کورد له ته‌سکبیریی خۆیانه‌وه ئاگایان له رێزلێنانی
ئه‌م شاژنانه نیه.
بیگومان لێره‌دا ناوی ئه‌وانه له کووله‌که‌ی ته‌ڕیشا نیه، که له
سه‌فاره‌ته‌کان به به‌رکۆشێکه‌وه له چێشتخانه‌که‌یا خه‌ریکی
ئاشپه‌زییه و چوار مووچه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌رئه‌گرێت و سۆشیاله‌که‌شی
له‌ولاوه و ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئه‌و نووسینانه‌ش له گۆڤاره‌کان وه‌ر
ئه‌گریت که له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئه‌نووسێت. ناوی ئه‌وانه‌ش ناهێنم که
هێرشی نووسینیان ئه‌کرده سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ر که ده‌میان چه‌ور
کرا ئێستا باره گوێزیان لێنێیت خڕڕه‌ی نایه‌ت. هه‌روه‌ها له‌م
نووسینه‌دا جێگه‌ی ئه‌وانه‌ش نابێته‌وه، که به ئاشکرا نووسینی
خه‌ڵکانی تر، به خاڵ و وێرگوله‌وه کۆپی ئه‌که‌ن و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
شاڵاو بۆ ئه‌وانه ئه‌به‌ن، که به به‌ڵگه‌وه ئاشکرایان ئه‌که‌ن.
ببورن ناوی ئێوه‌ش ناهێنم ئه‌ی ئه‌وانه‌ی نووسینه‌کانتان فره شێوازن و
هه‌ر شێوازه‌ی شوێنده‌ستێکی جیاوازی تیادا خۆیایه.( سم سمی که‌ره و
چنگ چنگی مه‌یاسێ، سه‌رم له‌م کار و باسه ئه‌ماسێ) به‌ڵام من سه‌رم
ناماسێ، دوای یه‌ک دێڕ شێواز ئه‌ناسمه‌وه.
داوای به‌خشینیش له‌و به‌نرخانه ئه‌که‌م، که نووسینه‌کانیان هه‌ستیان
رانه‌کێشاوم، یان ناکه‌وتۆته به‌ر چاوم، یان وه‌ک چاولێکه‌ری ئه‌نووسن
و خۆیان به نووسه‌ر نازانن، بێگومان له به‌شی دووه‌میشدا هه‌ندێکی تر
له خانمانی نووسه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌م به‌سه‌ر ئه‌که‌مه‌وه.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێم به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی خامه‌ی ئه‌م خانمانه،
په‌یوه‌ندی به هه‌ست و به‌دواداچوونی خۆمه‌وه هه‌یه و به ته‌رازووی
ئه‌زموون و بۆچوونی خۆمه‌وه هاتوومه‌ته پێشه‌وه، له هیچ دڵنیا نه‌بم
له‌وه دڵنیام، ماندوونه‌بوونییه‌کم له ئه‌رکی هه‌ندێک له‌و خانمه
به‌ڕێزانه‌کردووه و ئه‌یکه‌م.
•
کازیوه ساڵح.
ئه‌م خانمه به‌رێزه خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کی
شایسته و به‌رچاوه، به خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌کانی خوێنه‌ر له
ڕاستییه‌کان نزیک ئه‌بێته‌وه و، زمانی نووسینه‌کانی ئاسان و خێرایه
بۆ جیکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ده‌قه‌که‌ی له مژ و هزردا، به په‌یڤینێکی
لۆجیکئاسا وێنه‌یه‌کی بی رتووشی دیارده‌کان یه‌ک له دوی یه‌ک ئه‌دات
به ده‌سته‌وه و گرنگترین پێناسه‌ی ده‌قه‌کانی به‌لای منه‌وه
ئه‌وه‌یه، ئه‌م به ئاگاوه ئه‌زانێت بۆ کێ ئه‌نووسێت.
•
بیریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید.
به زانیارییه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه و به
پارێزێکی دڵسۆزانه‌وه روو له سوودبه‌خشترین بابه‌ت ئه‌کات و
شاره‌زایانه کێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیی له جیهاندا شی ئه‌کاته‌وه و،
کوردوستانیان پێ به‌راورد ئه‌کات، ده‌قه ئاکادیمییه‌کانی ده‌ربڕی
ئه‌وه‌ن، که به‌ستنه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له نێوان توێژینه‌وه‌و به
دواداچوون و، داڕشتنه‌که‌یدا گرێ دراوه، جگه له‌وه‌ش هه‌ستیارێکی
په‌سه‌نده له جیهانی هۆنراوه‌و هه‌ڵبه‌ستی پاراو و مۆدێرن و بوێریدا.
•
رێکپۆش عه‌زیز.
ئه‌م ئازیزه هه‌ر چه‌ند نووسینیم که‌متر
دیوه، به‌ڵام ده‌قه‌کانی جگه له‌وه‌ی سۆزێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌رم باڵی
به‌سه‌ردا کێشاون، به نووسینه‌کانییه‌وه دیاره که له بازنه‌ی
پسپۆڕیی خۆیه‌وه ئه‌نووسێت و، کۆشش ئه‌کات ئه‌و تیوره فه‌لسه‌فیانه‌ی
په‌ییان پێ ئه‌بات بیانخاته راژه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه، که ئه‌رکێکی
زۆر پیرۆزه، خۆزگه ئه‌و کۆششه‌ی کۆتایی نه‌یه‌ت و به
توێژینه‌وه‌کانی زیاتر ئاشنای ئه‌کردێن.
•
عه‌داله‌ت عومه‌ر
ساڵح.
کاتێک ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌م بۆ هاوڕێم
د. ئه‌حمه‌د میراوده‌لی باس کرد، وتی بۆ خاتری زه‌رده‌شت عه‌داله‌تت
بیر نه‌چێت ئه‌و خانمه گه‌وره‌ترین خه‌مخۆری قوربانییه‌کانی ئه‌نفال و
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌که‌ڵکی جینۆسایده‌کانی کورده، داده عه‌داله‌ت،
جگه له‌وه‌ش خۆم ئاگادارم چ ده‌روێشێکی دڵسۆزی خامه پیرۆزه‌که‌تی،
ئه‌و خامه‌یه‌ی ئاوه‌ز و خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌که‌تی لێ ئه‌تکێت.
•
نیگار نادر.
ئه‌م خانمه‌ش سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ
مه‌به‌سته‌کانی به ئاسانی رائه‌کێشت و خاوه‌ن زمانێکی تایبه‌ته
به‌خۆیه‌وه و له ده‌قه کانیا به هۆنراوه‌کانیشیه‌وه، راستگۆیانه
بۆ مه‌به‌سته‌کانی شۆڕئه‌بێته‌وه.
•
رووناک شوانی.
خه‌می هه‌موو کوردی گرتۆته کۆڵی و
نووسینه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ی چریکه‌ی ره‌سه‌نی گه‌رمیانه، جا له
پۆسته‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌مانه‌دا، ناسکترین نامه‌ی ده‌ستی، خه‌می
خانمانی کورد و هانای که‌رکوک و هه‌ناسه‌کانی گه‌رمیانی زێده‌که‌یه‌تی.
•
چیا یاسین.
کۆشش بۆ گرتنه‌به‌ری رێگایه‌کی تایبه‌ت به
خۆی و، چوونه ده‌ره‌وه‌ی له هه‌ندێک قه‌پیلکی باو، باشترین
نیشانه‌یه بۆ ناسینه‌وه‌ی نووسینه، به پێزه‌کانی ئه‌م خانمه.
•
سایه(چیرۆک) خان.
ئه‌م خانمه راستیی په‌روه‌ره، دڵسۆزانه
رووی له جیهانی رۆشنبیریی کوردیی کردووه و، به هۆنراوه و چیرۆکی
هه‌ست بزوێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ژووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پاڵتاک،
بوێرانه ده‌ستی ناوه‌ته بینی بیری تاریکی کۆنه‌خوازانه‌وه.
کنێر حه‌سه‌ن خانم و نه‌جیبه ئه‌حمه‌د و به‌هه‌شتی ژیلای حسێنی و
ته‌رزه جاف و چیمه‌ن ساڵح و خانمانی تریش که له به‌شی دووه‌مدا به
سه‌ریان ئه‌که‌ینه‌وه، هه‌ر رێبواری ماندوو نه‌ناسی ئه‌م کاروانه روو
له هه‌ورازه‌ن.
به کورتی خامه‌ی خانمانی کورد، به لای منه‌وه شۆڕشێکی رۆشنبیرییان
هه‌ڵگیرساندووه و ئه‌هێنێت به چاوێکی گه‌شبینه‌وه تێی بڕوانین و تا
ئه‌م خامه پیرۆزانه له ئارادابن، مانای وایه کێڵگه‌ی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ی
کورد به پیت و فه‌ڕه و، نیشانه‌ی جیاوازی که‌ڵچه‌ری کورد ئه‌سه‌لمێنێت،
به که‌ڵچه‌ره کۆنه‌خوازه‌کانی چوارده‌وره‌وه.(عه‌ره‌ب و تورک و فارس)
و نیشانه‌ی هه‌ڵنه‌کردنی دوو که‌ڵچه‌رن له رابوردوو و ئێستا و
داهاتووشدا.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------
- به‌شی دووەم -
هه‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته پشتم کرده‌وه،
له رێگای نامه‌ی ئه‌لیکترۆنی و ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌یان نامه‌ی خوێنه‌ران
و خانمانی به‌هه‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌مم پێ گه‌یشت، که به‌لای منه‌وه ته‌واوکه‌ری
ئه‌و بزاڤه پیرۆزه‌ن وا له ته‌کان و راچه‌نیندایه، بۆ وه‌ده‌رهێنانی
واری خانمانی کورد له‌و قه‌پیلکه قرپۆکه‌ی، که‌ڵچه‌ری دواکه‌وتووی نه‌زانین
قۆزاخه‌ی بۆ ته‌نیون، ئه‌و که‌ڵچه‌ره‌ی ساڵه‌هایه پاشقول له به‌ها
جوانه‌کانی ژیانێکی شایسته به مرۆڤ ئه‌گرێت، جا وه‌ک له به‌شی یه‌که‌مدا
روونم کرده‌وه، هه‌وڵ و کۆشش و به‌دوادا چوونی ئێمه‌ی پیاو جێگه‌ی خۆی
ناکاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و کۆشش و به‌دوادا چوونی به‌رامبه‌ره‌که‌ش
نه‌بێته ته‌واوکه‌ری ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه، جیگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا په‌نجه
بۆ دیارده‌یه‌کی گرنگ راکێشین و بڵێین: پشکێکی زۆری کوێره‌وه‌ریی ره‌گه‌زی
ژن هه‌ر خۆی لێی به‌ر پرسیاره، چۆن؟
ئێمه لێره‌دا کارمان به‌وه‌وه نیه که ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵن، به‌ڵکو
ئه‌وه گرنگه به‌لامانه‌وه که دایکی نیوه‌که‌ی ترن، بیگومان یه‌که‌م
قوتابخانه‌ش بۆ مناڵ به کوڕ و کچه‌وه دایکێتی، جا لێره‌دا ئه‌رکی
دایک خۆیایه له په‌روه‌رده‌کردنی مناڵێک و به‌ره‌و چ ئاقارێک بردنی
ئه‌و مناڵه، به مانای دایک به ئاره‌زووی خۆی ئه‌توانێت ئه‌و مناڵه‌ی
سه‌ره‌تا وه‌ک هه‌ویرێکه له‌به‌ر ده‌ستیدا، چ جۆره پیاوێکی ئاینده و
یان چ جۆره خانمێکی ئاینده‌ی لێ دروست بکات. ئه‌توانێت له‌و مناڵه
پیاوێکی وا دروست بکات که به‌رامبه‌ره‌که‌ی له بارستاییه‌کی نه‌ویدا
نه‌بینێ و، یان خانمێکی لێ دروست بکات هه‌ستی کۆیله‌بوون بۆ پیاوی تێدا
بمرێنێ و باوه‌ڕی به خۆی بێت و مل بۆ چه‌وساندنه‌وه نه‌دات. بۆ
نموونه به‌نده که به‌م جۆره بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌م ئه‌نووسم دیاره
په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی دایکێکم ئه‌و دووربینییه‌ی کردووه، که به‌رامبه‌ره‌که‌م
له‌خۆم نه‌ویتر نه‌بینم، هه‌ر وه‌ک چۆن خوشکه‌که‌شم به‌هه‌مان شێوه به‌رامبه‌ره‌که‌ی
له سه‌روو خۆیه‌وه نابینێت.
بیگومان ئه‌م دیارده‌یه که‌وا له کورتی بڕانمه‌وه، زۆر نموونه و به‌ڵگه‌ی
سه‌لمێنه‌ر ئه‌گرێته‌خۆ و په‌ل و پۆی زۆر لێ ئه‌بێته‌وه و پێویستی به
شرۆڤه‌و توێژینه‌وه‌یه و، ئه‌توانم بڵێم ده‌سته‌به‌رێکی به‌هێزه بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و فشار و چه‌وساندنه‌وه و کوشت و بڕه‌ی خانمانی نه‌ته‌وه‌که‌م
دووچاری بوون و ئه‌بن.
هه‌ر بۆ نموونه به‌و نووسینه‌ی( خوێندنه‌وه‌ی خانمانی به ناو شاعیر.....)
که له‌لایه‌ن (یه‌ڵدا کریمی) ناوێکه‌وه، له‌م یه‌ک دوو رۆژه‌دا له‌سه‌ر
سایته‌کان بلاو کرایه‌وه، ده‌م و ده‌ست بۆت ده‌رده‌که‌وێت که نووسه‌ره‌که‌ی(هه‌رچه‌نده
ده‌رنه‌که‌وتووه خانمه یان ئاغایه، به پێی نازناوی رۆژهه‌ڵاتی بۆ
پیاو) په‌روه‌رده‌ی خانه‌واده و شوێنه‌وارێکی وایه، که هیچ به‌هایه‌کیان
بۆ ره‌گه‌زه به‌رامبه‌ره‌که‌مان دانه‌ناوه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌ی
ئه‌و هه‌موو قینه چییه له به‌رهه‌می خامه‌ی خانمانێک که به‌لایه‌نی
که‌مه‌وه دوانیان(کازیوه ساڵح و بیریڤان جه‌مال) له ریزی پێشه‌وه‌ی
خانمه نووسه‌ره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن، ئه‌و جۆره هێرشێکی وا دڕندانه‌ی
کردۆته سه‌ریان نه ئه‌چێته خانه‌ی ره‌خنه، نه ئه‌چێته خانه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌وه، به‌زمه‌که‌شی به‌وه خۆشکردووه هاتووه هه‌ر له خۆڕا
پاساو بۆ بۆچوونه‌کانی ئه‌هێنێته‌وه، داوا له‌و خانمانه ئه‌کات ببنه
فه‌یله‌سووف و سۆپه‌ر نووسه‌رانێک ئه‌م( خانم،ئاغا) یه به نووسینه‌کانیان
قایل بێت و رۆشنبیرییه ورگ زله‌که‌ی خۆی پێ تێرکات، به‌وه‌ش سه‌غله‌ت
بووه که داوایان لێکردووه تا بزانن ئه‌م نووسه‌ره خانمه یان ئاغا،
ئاخر (خانم ئاغا) نازانیت جیاوازی دنیای نووسینی ئاغا و خانم هه‌ر نه‌بێت
تا ئێستا ئاسمان و رێسمانه، بۆ نموونه به نووسینه عه‌نته‌رییه‌که‌ی
به‌رێزتانه‌وه دیاره که سوپاس بۆ خوا خۆتان به پیاو ئه‌زانن و ده‌سه‌ڵاتێکی
پیاوانه‌تان هه‌یه له نووسینا و، به‌رامبه‌ر خانمانێک خۆتان گیڤ
کردۆته‌وه، که وه‌ک مرواری له‌ناو ده‌ریای سوێرا دروست بوون. نه‌ته‌وه‌یه‌کی
ساڵه‌های ساڵه سه‌رکوتکراو و سه‌رڕای ئه‌وه‌ش خانمان له‌ناویا چه‌وساوه
و په‌راوێزخراو، خامه‌ی خانمانێکی به‌رهه‌م هێناوه، که هه‌ر هیچ نه‌بێت
کوردییه‌که‌یان له‌وه‌که‌ی به‌رێزتان ره‌سه‌نتر و رێنووسه‌کانیان وه‌ک
ئه‌وه‌که‌ی به‌رێزتان هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی نیه و مه‌به‌سته‌کانیان خیراتر
و ره‌وانتر ئه‌ده‌ن به ده‌سته‌وه و وه‌ک ئه‌وه‌که‌ی به‌رێزتان
درێژدادڕ و بێ عافوا نیه.
(خانم ئاغا) به‌کورتییه‌که‌ی به به‌رێزتان ئه‌ڵێم: نوسین و هۆنراوه‌ی
ئه‌و خانمانه، بۆ کۆلکه خوێنده‌وارێکی وه‌ک ئێمه سه‌ر و زیادمانه،
ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیشتان بۆ بارستایی زۆر به‌رز ئه‌گه‌ڕێن، ئه‌بوایه خۆتت
به‌و نووسینه‌وه ماندوو نه‌کردایه و بچوویتایه به‌رهه‌مێکت بخوێنایه‌ته‌وه
که ئاگری ئه‌و هه‌موو قینه‌ت دامرکێنێته‌وه، منیش ئه‌وی ماوه بۆت هه‌ڵرێژم
جارێ واز ئه‌هێنم بۆ ئه‌و کاته‌ی نه‌وه‌ک خوا نه‌خواسته بێت به خه‌یاڵتا
وه‌ڵام بده‌یته‌وه، ئه‌و کاته دندگ، دندگ ئه‌یده‌مه به‌ری.
ئینجا با بێمه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌که‌م و زۆر سوپاسی ئه‌و (خانم ئاغایه)
ئه‌که‌م که خۆی بۆ کردم به نموونه.
وه‌ک له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا، به چاکی
ئه‌زانم چه‌پکێکی تر له خامه‌ی خانمانی نه‌ته‌وه‌که‌م به‌سه‌ر بکه‌مه‌وه،
ئه‌وه‌ش دووباره ئه‌که‌مه‌وه که ریزکردنی ئه‌م خانمانه په‌یوه‌ندی
به دید و بۆچوونی خۆمه‌وه هه‌یه و ئه‌و به‌ڕێزانه به‌سه‌ر ئه‌که‌مه‌وه،که
نووسینه‌کانیان له مژما داگیرساون.
•
د. رویا تلووعی.
شاره‌زایانه داوی نووسینه‌کانی به
بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌که‌یه‌وه شه‌ته‌ک ئه‌دات و ئاماده‌بوونێکی
وێژدانی خودی خۆی له پێناسه هه‌ره ده‌رکه‌وتووه‌کانی ده‌قه به
هێزه‌کانی ئه‌م خاوه‌ن خامه تیژ بیره‌یه.
•
گوڵاڵه پشده‌ری.
ئه‌وه‌ی زیاتر نووسینه‌کانی ئه‌م هێژایه‌ی
به هێز کردووه، ئه‌م له بوارێک‌دا ئه‌نووسێت که به ئاشکرا زاڵبوونی
خۆی ئه‌سه‌لمێنێت، ئه‌ویش کێڵگه‌ی ته‌ندروستییه، دلسۆزیی و خه‌مخۆریی
به ده‌قه‌کانییه‌وه دیاره، خۆزگه هه‌نگاوی به‌ره‌و بواری تریش
ئه‌هاویشت.
•
کنێر حه‌سه‌ن خانم.
ئه‌وی راستی بێت زۆر ده‌مێکه کازیوه
ساڵح هانی داوم به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هه‌ستیاره بخوێنمه‌وه، منیش که‌م
و زۆر له به‌رهه‌مه‌کانی نزیک بوومه‌ته‌وه، زمانێکی پاراو و دیمه‌نی
جوان و مۆسیقای وشه، به‌رهه‌مه‌کانی رازانۆته‌وه.
•
چیمه‌ن ساڵح.
یه‌کێک له خاڵه هه‌ره گرنگه‌کانی
ناسینه‌وه‌ی ده‌قی به پێز، ئه‌وه‌یه نووسه‌ر زیاتر له ژێی ژیریی
بدات، له‌وه‌ی ژێی سۆز بورووژێنێت، ده لێدانی ژێی ژیریی به گشت
نووسینه‌کانی ئه‌م خانمه‌وه، خۆیایه.
•
ته‌رزه جاف.
چه‌ند خۆشه که ده‌قێک بخوێنیته‌وه، خوێنه‌ر
وا بزانێت خامه‌که له مه‌ره‌که‌بی هزری ئه‌و هه‌ڵکێشراوه، به‌رهه‌مه‌کانی
ته‌رزه‌خان ڤیتامینن، بۆ جه‌سته‌ی بیری پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی.
له کۆتایدا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێم: به هیوای ئه‌وه‌ی له
داهاتوویه‌کی نزیکداو له ئاهه‌نگی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ی کوردا و، له
ره‌شبه‌ڵه‌کی خامه‌کانا، به‌کوێرایی چاوی کۆنه‌خوازان، خامه‌ی خانمان
شاییه‌که گه‌رمتر بکه‌ن و دۆی زۆری تیا بله‌نجێته‌وه و سه‌رچۆپییه‌که‌ش
هه‌ر خامه‌ی خانمانی نه‌ته‌وه‌که‌م بێت.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------
- به‌شی سێیەم -
له‌م به‌شه‌دا چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌کی تر له خانمانی پێنووس به ده‌ستی
نه‌ته‌وه‌که‌م به‌سه‌ر ئه‌که‌مه‌وه و تا بتوانم مافی خۆیانیان پێ
ئه‌ده‌م و به‌رهه‌مه پیرۆزه‌کانیان ئه‌ده‌مه به‌ر شه‌ن و که‌وی هزری
خۆم، ئه‌وی راستی بێت بۆ پێشه‌کی ئه‌م به‌شه له‌وه زیاترم پێ نیه،
که له به‌شی یه‌که‌م دا تۆمارم کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه وای به چاک
ئه‌زانم یەکسەر بێمە سه‌ر دره‌و‌شانه‌وه‌ی پۆلێکی تر له ئه‌ستێره
گه‌شه‌کانی ئاسمانی رۆشنبیریی کوردی.
•
ئه‌رخه‌وان ره‌سوڵ.
ده‌بوو هه‌ر له به‌شی یه‌که‌مدا، ئه‌م به‌ڕێزه‌م به‌سه‌ر بکردایه‌وه،
چونکه ئه‌گه‌ر چه‌ند کوششێکی لێره له‌وێی به‌ڕێزانی وه‌ک ماه
شه‌ره‌فخانی ئه‌رده‌ڵان(مه‌ستووره)، سه‌بریه محه‌مه‌د، ئه‌دیبه
عه‌لی، خورشیده بابان و د. نه‌سرین فه‌خری (ئێستا ئه‌وه‌نده‌م له
بیره) ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی لێ ده‌ربکه‌ین، ئه‌وا ئه‌رخه‌وان
ره‌سوڵ یه‌که‌م خانمی کورده چاونه‌ترسانه له وێرانه‌ی کۆمه‌ڵگای
پیاوسالاریدا و، له تاریک و
نووته‌کستانی ده‌نگی کپکراوی ژنانی رۆشنبیر، پێنووسه‌که‌ی بۆ
هۆنراوه‌ی جوان و وشه‌ی پاراوی کوردیی خسته ره‌وت، له ساڵانی حه‌فتا
و هه‌شتاکانه‌وه ئه‌م به‌ڕێزه به بارستایی بڵندی نووسه‌ره
پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه هاته پێشه‌وه، تا ئێستاش هه‌ندێک
له هۆنراوه‌کانی هه‌ر له مژما نه‌خشاون، له هۆنراوه‌یه‌کی سه‌ره‌تای
هه‌شتاکان ئه‌ڵێت:
باوانه‌که‌م
تۆ په‌ره‌سێلکه‌ی پایزیت و
من تازه هێلانه‌ت بۆ ئه‌که‌م
هه‌مووی نانووسم نه‌وه‌ک هه‌ڵه‌ی تیا بکه‌م.
له‌م به‌ینه‌شدا به هه‌مان هه‌ناسه‌وه هاتۆته گۆ و ئه‌ڵیت:
رێ مه‌ده‌ن ونتان که‌ن
رێمه‌ده‌ن که‌س کاره جوانه‌کانی خوا
بشێوێنێ......
ئێمه خوایه‌کمان خۆشئه‌وێ
که به‌و جوانییه ..به‌و وردیه باڵی په‌پوله‌کان
ئه‌نه‌خشێنێ
ئێمه خوایه‌کمان خۆش ئه‌وێ
که به‌و ناسکییه ...به‌و بۆن خۆشییه
له‌په‌ڕه‌ی ره‌نگینی هه‌زاران چه‌شنه گوڵدا
خۆی ئه‌نوێنێ...
ئێمه له‌گه‌ڵ لقی شۆڕه بییه‌کانا
سوجده بۆ خوایه‌ک ئه‌به‌ین
له شه‌نگی دره‌ختێکدا و
له حیکمه‌تی قوڵپی کانییه‌کی بچکۆله‌ی
باوه‌ش چیایه‌کا ئه‌یبینین.....
ئێمه خوایه‌کمان هه‌یه
لێی ناترسین ،خۆشمان ئه‌وێ تا په‌رستن
ئێمه له حیکمه‌تی خوڵقاندنی خۆمان و
گشت جوانیه‌کانی سروشت گه یشتوین
ئه‌و خوایه‌مان خۆش ئه‌وێ
کۆتره‌کان فێری عیشق و
ماسیه‌کان فێری مه‌له‌و
هه‌نگی فێری شانه کرد
هێمنی و ماتی به پاییز به‌خشی
ئێمه خوایه‌کمان خۆش ئه‌وێ که هه‌موو به‌یانیه‌ک
خۆر ئه‌نێرێ به‌یانی باشمان لێ بکات
شه‌وانه‌ش مانگ ئه‌نێرێ بۆ مناڵه‌کانی نێو کۆڵانه تاریکه کان تا
نه‌ترسن......
ئه‌ستێره‌ش بۆ ده‌ریا وانه‌کان
تا ون نه‌بن ......
ئێمه خوایه‌کمان خۆش ئه‌وێ
که له به‌رزایی عه‌رشه‌که‌یه‌وه
به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی نیانه‌وه
له مه‌خلوقاته‌کانی ئه‌ڕوانێ....
ئێمه ئه‌و خوا میهره‌بانه‌مان خۆشئه‌وێ
که یونسی سزا دا
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوعای له به‌نده‌کانی ئه‌و کرد.....
ئێمه خوایه‌کمان خۆشئه‌وێ
نزیکه لێمان و نزیکین لێی
له گه‌ل ترپه‌ی دڵ و هه‌ناسه‌کانمانا ئه‌ی بینین......
که‌سمان ناوێ فێرمان بکات
چۆن ئه‌و خوایه‌مان خۆش بوێ
که خۆێ هه‌ر خۆشه‌ویستیه
ئێمه له(ئه‌وان) باشتر ئه‌زانین
ئه‌و خوایه چه‌نده مه‌زنه
که( با )ی کرده په‌یامی نهێنیه‌کان و
بارانی نارد تا له‌وه‌رزی گه‌رمی عشقا
لێوی تینوی خاک پاراو کا ......
ئێمه ئه‌و خوایه ئه‌ناسین
که ژیان و مه‌رگ..سزا‌و پاداشت
لای خۆیه‌تی و که‌سی ناوێ وه‌کیلی بێت
هه‌ر خۆی خاوه‌نی گه‌ردونه
ئه‌و شتانه‌ی خوای ئێمه پێی به‌خشیوین
ره‌نگ و جوانی..عشق و مردن..گریان و پێکه‌نین
(ئه‌وان)لێمان ده‌سه‌ننه‌وه !!
ئه‌مه‌یان حیکمه‌تی کفره
ده‌ستخستنه کاری خودایه....
خوایه‌ک خاوه‌نی: سه‌وزیی به‌هارو سوریی هاوین وره‌شایی شه‌وو سپێتی
به‌فره...
ئه‌و ئاڵا ره‌شه‌ی بۆ چییه؟؟
خوایه‌ک که خاوه‌نی که‌ونێکی به‌رینه ..
حزبێکی چکۆله‌ی بۆ چییه؟؟
ئه‌و خوایه‌ی هه‌زاران مه‌جه‌ڕه ئه‌سوڕێنێ..
ئه‌و بسته ریشه‌ی بۆ چییه؟؟؟
هه‌ر ئه‌م هۆنراوه‌یه به‌ته‌نیا، وه‌ک نموونه، به‌لای منه‌وه تامی
زۆرێک له‌و هۆنراوانه خۆشتره، که خاوه‌نه‌که‌ی کۆڕێکی گه‌وره‌ی بۆ
ئه‌گرێت.
ئه‌رخه‌وانی به هه‌ست، وه‌ک ئه‌ڵێن له بارستاییه‌کی بڵندا چه‌ند
چیرۆکێکی نووسیوه و جگه له‌وه‌ش وه‌رگێڕێکی به توانایه. خۆزگه
چاومانی به‌و به‌رهه‌مانه روون ئه‌کرده‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا داخم ناچێت، ئه‌م به‌ڕێزه بۆ
ئێستا خوێنه‌ری له‌و به‌رهه‌مه جوانانه‌ی بێبه‌ش کردووه؟
•
شیرین ک.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه زه‌خیره‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ مێژووی رۆشنبیریی
کورد خستووه، نازانم له کوێوه بچمه ناو باخی به پیت و فه‌ڕی
وشه‌کانیه‌وه، هۆنراوه‌کانی؟ چیرۆکی؟ په‌خشانی؟ نووسراوه
کۆمه‌ڵایه‌تییه بوێره‌کانی؟ ئه‌ی چۆنیان بچنمه‌وه و چه‌ندیان له‌کۆڵ
بکه‌م و چه‌ندیان به ده‌سته‌وه بگرم؟ بارێکی گرانه.
هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم: هه‌رچی خواستێکم بۆ خامه‌ی خانمان هه‌یه،
ئێوه به دیتان هێناوه.
•
به‌هره حه‌مه‌ڕه‌ش.
ئه‌م خانمه به ئاوه‌زێکی شایسته‌و، هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌وا خاوێنه‌وه
رووی له بواری نووسین کردووه، نووسینه رامیاری و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بافتی ئه‌وه‌ن گرنگیان پێ بدرێت و به دواداچوونی
بۆ بکرێت، ئه‌و کوردییه پاراوه‌ی ئه‌م له نووسینه‌کانیدا جێیان
ئه‌کاته‌وه، مژده‌ی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش و هه‌موارکردنی شه‌قامه‌رێیه‌کی
بێ گرێوگۆڵه بۆ ئامانجه به‌رزه‌کانی کۆمه‌ڵگا. به نووسینه‌کانیا
ئه‌وه ئه‌ناسرێته‌وه، ته‌ماکانی زۆر له‌وه مه‌زنترن ئه‌م تا ئێستا
پێی گه‌یشتووه، بۆیه له گۆڕه‌پانی بوێریدا چاوه تیژه‌کانی
ئاراسته‌ی مێمڵه‌کانی دواکه‌وتن ئه‌کات و به داسی پێنووسه تیژه‌که‌ی
دروێنه‌یان ئه‌کات.
•
سیمین چایچی.
که هاتی بۆ لام، شه‌و خه‌به‌ر ئه‌که‌م
رۆژ وکاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌که‌م
که هاتی بۆ لام مانگ خامۆش ئه‌که‌م
ناسنامه و ناوم فه‌رامۆش ئه‌که‌م
وه‌ها پڕ به دڵ که‌یلی مه‌یلی تۆم
پێم وایه که تۆ به‌شێکی له خۆم
شه‌رته وا عه‌شقت به دڵ بسپێرم
له رۆژی حه‌شریش ناوی تۆ بێرم
ئاخر چۆن نه‌ڵێم ئێمه‌ی کورد هه‌رگیز ره‌سه‌نایه‌تی خۆمان له ده‌ست
ناده‌ین و هیچ حسابێک بۆ که‌ڵچه‌ری جاهیلی ناکه‌ین، ئه‌م ئه‌ستێره
تیشکبه‌خشه رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به هۆنراوه جوانه‌کانی
رازاندۆته‌وه، جگه له‌وه‌ش خه‌مخۆرێکی به‌رچاوی مافی خانمه
نووسه‌ره‌کانی ده‌ڤه‌ری خۆیه‌تی، هۆنراوه‌کانی ئه‌مه‌نده سه‌ربه‌ستن،
هه‌رچی کۆت و به‌ندی دواکه‌وتن هه‌یه شه‌رمه‌زاری بازووی به‌هێزی
داهێنانی ئه‌م خانمه سه‌ربه‌رزه‌یه.
•
ئه‌ڵماس
مسته‌فا.
ئه‌م به‌رێزه هه‌رچه‌ند به‌رهه‌می که‌مه، به‌ڵام هۆنراوه‌کانی
سه‌رنجراکێش و به‌هره‌یه‌کی تایبه‌تی ره‌نگرێژی کردووه، جگه له‌وه‌ش
هیچ نه‌ریتێک به له‌مپه‌ڕ نازانێت له ڕێی هه‌ڵکشانی مه‌به‌سته
پیرۆزه‌که‌یدا، ئه‌وه ده‌سته‌به‌ری پێشکه‌وتن و، به کۆدێکی ئاشکرا و
به ده‌ستێکی نه‌له‌رزیوه‌وه ده‌روازه‌ی جۆره پڕکێشییه‌کی
کردۆته‌وه، هه‌رچی یاسا و رێسای کۆن و عه‌ماره‌پۆیه، له ژێرپێی
ئه‌وینا هه‌ڵیوه‌راندووه.
که‌م نیه بتوانیت بلێیت:
لێوه‌کانم هێنده تینووی
ژوانی لێوه‌کانتن
له‌م شه‌وه‌دا هه‌روه‌ک
یاقووت ئه‌دره‌و شێنه‌وه.
وه‌ره ببه به ره‌شه‌با و
ستیانه ئه‌رخه‌وانییه‌که‌م و
کراسه ئاوییه‌که‌ی به‌رم
فرێ ده و بمبه‌ره ناو
به‌هه‌شته‌که‌ی خۆته‌وه
مه‌ستبوونێک مه‌ستمکه
له‌ناو روحتا بمتوێنه‌وه
که‌واته باخی کورد تا ئه‌بێت ره‌نگاوڕه‌نگ ئه‌رازێته‌وه و ئه‌مانه
هه‌مووی نیشانه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی کوردن که تا ده‌وروپشته‌که‌یان روو
له تاریکستانی جاهیلییه‌ت بکات ئێمه زیاتر روو له ژیان و جوانیی
ئه‌که‌ین.
ئێوه و به‌شی چواره‌م له خامه‌ی خانمانی نه‌ته‌وه‌که‌م.
٢١\١٠\٢٠١٠
-
که‌نه‌دا
ماڵپەڕی
حەمەڕەشید هەرەس
____________________________________
*
تێبینی: بەشی
یەکەم و دووەمی ئەم بابەتە دوو ساڵ پێش ئێستا بڵاوکراونەتەوە، تەنیا
بەشی سێیەم هی ئێستایە - ٢١\١٠\٢٠١٠
-، بەڵام ئێمە بە باشمان زانی بۆ خوێنەرانی ئەمڕۆ هەمووی بە یەکەوە
بڵاوبکەینەوە. لەگەڵ رێز و دەستخۆشییمان بۆ کاک حەمەڕەشید هەرەس.
- ئەمڕۆ -
|