٨\١١\٢٠١٠
خانه‌ی "دین"و "نه‌ته‌وه"
له لیستی ئاماری دانیشتواندا به‌ڵایه به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه.

عوسمانی حاجی مارف
پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بریاری ده‌رکرد بۆ لابردنی
خانه‌ی "نه‌ته‌وه" له فۆرمی سه‌رژمێری دانیشتواندا، حزبه کوردیه‌کان
به ره‌خنه‌و ناره‌زایه‌تیه‌کی تونده‌وه ئه‌و بریاره‌یان راگرت، ئه‌وه‌شیان
راگه‌یاند که ئه‌مه یاری کردنه به چاره‌نوسی کورد به تایبه‌تی له
که‌رکوکدا، له‌باری به‌رژوه‌ندی تایبه‌ت به سیاسه‌تی حزبه‌کانی
کوردایه‌تی قابلی ئه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وان دروست بێت‌و زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت.
به‌لام په‌یوه‌ند به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان‌و عێراقه‌وه
بونی هه‌ردوو خانه‌ی "دین"و "نه‌ته‌وه" له لیستی ئاماری دانشتواندا
کاره‌سات‌و به‌لایه‌کی به‌رده‌وامه به سه‌ر ژیان وچاره‌نوسیانه‌وه،
چونکه جیاکردنه‌وه‌ی ئینسانه‌کان به ناوی دین‌و نه‌ته‌وه‌وه ده‌که‌نه
بنه‌مای پیکهاتنی نه‌ریت‌و ره‌وشتێکی کۆمه‌لایه‌تی‌و ره‌سمیه‌تی پێ ده‌درێت،
که فرسه‌ت نادات ئینسانه‌کان بتوانن به ئاسوده‌یی پێکه‌وه ژیان بکه‌ن،
چونکه ئه‌وه ره‌سمیه‌تدان به دین‌و نه‌ته‌وه‌و عه‌قیده‌یه که ده‌بێَته
شێواز‌و ره‌مزی نه‌بونی ئازادی‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ی حزبه‌کانی کوردایه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌و
ناشارستانیه، وه پابه‌ند بونه به دابه‌شکردن‌و جیاکردنه‌وه‌ی
ئینسانه‌کان له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه
بریاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقه که وه‌ک بریارێکی شارستانی‌و
پێشره‌و حسابی له‌سه‌ر ناکرێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی به ئاشکرا دیاره که
به دوای مه‌به‌ستێکی سیاسیه‌وه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناسیونالستی
عه‌ره‌بی له عێراقدا، ئه‌م ئاراسته‌یه له بریاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی
پلانداناندا به‌دوای ئه‌وه‌وه نیه که بیسه‌لممێنن دانیشتوانی عێراق
جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی نیه، چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له سه‌ر ژمێری
دانیشتوانه‌وه ده‌ست پێ ناکات، به ڵکو ده‌بێت له پێکهاته‌ی ده‌سه‌لات‌و
به‌نده‌کانی ده‌ستوری عێراقه‌وه به‌دواداچونی بۆ بکرێت‌و بگۆردرێت. له
لایه‌کی تریشه‌وه به ته‌نها ئاماژه‌کردنه به لابردنی خانه‌ی "نه‌ته‌وه"و
باسێک له لابردنی خانه‌ی "دین" له ئارادا نیه. له به‌ر ئه‌وه‌ی له
ئێستادا کێشه‌که‌یان شه‌ری نێوان به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسیه‌کانه بۆ
دابه‌شکردنی ناوچه‌کانی عیراق له نێوان خۆیاندا، لابردنی "نه‌ته‌وه"
گه‌مه‌یه‌کی سیاسیه بۆ پاشه‌کشه به حزبه کوردیه‌کان.
مه‌سه‌له‌که زۆر ساده‌یه که له مه‌به‌ستی لابردنی "نه‌ته‌وه" تێ
بگه‌ین، ئه‌وه‌ی رۆشنه هه‌ر ئێستا ده‌سه‌لاتی سیاسی له عێراقدا له
نێوان ئه‌و هێزانه‌دا دابه‌ش بون که به ئه‌حزابی نه‌ته‌وه‌یی‌و
ئیسلامی سیاسی خۆیان ده‌ناسێنن، وه‌زاره‌ته‌کانیش به وه‌زاره‌تی
پلاندانانه‌وه پاشکۆی ئه‌و واقعیه‌ته دابه‌شبووه‌ی قه‌ومی‌و ئیسلامیه‌یه‌ی
حزبه‌کانن، که ده‌ستوورو یاسا‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌ت‌و شه‌ره‌کانیشیان
پیداگرییه له سه‌ر مانه‌وه‌ی عیراقیکی دابه‌ش بوو به نه‌ته‌وه‌کان‌و
تائفه‌کانه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ستوری عیراق ئه‌وه ده‌ست نیشان ده‌کات که عێراق
وولاتێکی عه‌ره‌بیه، وه جه‌لال تاڵه‌بانیش له چه‌ندین بۆنه‌دا ته‌ئکیدی
به عه‌ره‌بی بونی عێراق ده‌کاته‌وه، له هه‌مان کاتدا له ده‌ستووری
عیراقدا شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان کردۆته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ یاساکانی
عێراق، ده‌ستوورو یاسایه‌ک که حزبه‌کانی ده‌سه‌لاتدار تا ئه‌وپه‌ری
کۆنه‌په‌رستی تیا خه‌رق بون، به دژی ژیانی شارستانی‌و ئینسان دۆستیه‌وه
عێراقیان پێ‌داگیر کردووه. بریاری وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ لابردنی "نه‌ته‌وه"
له فۆرمی سه‌رژمێری دانیشتواندا جگه له مه‌به‌ستێکی سیاسی بۆ پابه‌ند
بون به به‌رژوه‌ندی‌و به هێزکردنی مه‌وقعیه‌تی ناسیۆنالستی عه‌ره‌بی‌و
حزبه‌کانی عروبه ناتوانێ مانایه‌کی تری هه‌بێت، له هه‌مان کاتدا
ناره‌زایه‌تی حزبه کوردیه‌کان بۆ په‌یگیری له دانانی "نه‌ته‌وه" له
لیستی سه‌رژمێری دانیشتواندا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کان‌و ده‌سه‌لات‌و
نفوزی خۆیانه‌وه‌ن تا له به‌رامبه‌ر هیزه‌کانی ده‌وله‌تی مه‌رکه‌زیدا
پێگه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ده‌وله‌تی مه‌رکه‌زیدا له‌سه‌ر بنه‌مای
به‌شی "نه‌ته‌وه"یی بودجه‌که‌یان بپارێزێن، بۆ ئه‌وه‌یه نفوزیان له
که‌رکوکدا لاواز نه‌بێت، هیچ لایه‌کیان به ته‌نگ دانیشتوانی که‌رکوک و
نائارامی وه‌زعی که‌رکوکه‌وه نین. به‌ڵکو ته‌نها کێشه‌ی به‌رژوه‌ندی‌و
مه‌وقعیه‌تی خۆیان له گه‌مه سیاسیه‌کاندا ده‌بینن.
ئه‌م دابه‌شکردنه‌ی ده‌وله‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌و دین‌و
تائیفی بۆ خۆی کاره‌ساتێکه هه‌رگیز نه‌ک ناتوانێ ئمکانی ئه‌وه به‌ده‌ست
بهێنێت که ئاسوده‌یی‌و جَگیری سیاسی له عیراقدا فه‌راهه‌م بێت، به‌ڵکو
هه‌میشه عیراق له چاوه‌روانی سیناریوی تاریک‌و ته‌قینه‌وه‌ی بورکانی
شه‌ری قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بی‌و تائفیدا راده‌گرێت. ئه‌سلی گرێ کوێره‌که
له پیکهاته‌ی ده‌سه‌لاته له‌سایه‌ی کۆنه‌په‌رستی نه‌ته‌وه‌یی‌و
ئیسلامی سیاسی‌دا، نه‌ک خانه‌ی "نه‌ته‌وه" له لیستی ئاماری
دانیشتواندا.
رزگار بونی خه‌لکی عێراق له‌م سیناریو تاریکه‌و به‌ڵای شه‌ری قه‌ومی‌و
مه‌زهه‌بی‌و تائفی، هه‌وڵدانه بۆ گۆرینی ده‌سه‌لات له عێراقدا‌و داسه‌پاندنی
حکومه‌تیکی غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینیه، له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی سکولار‌و غه‌یره دینی ئه‌توانین هه‌نگاوی پێشره‌وی
شارستانیه‌ت بسه‌لمێنین، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه ئه‌توانرێت له ئێستادا
ده‌سه‌لاتی حزب‌و ده‌خاله‌تی حزبه‌کان له ژیانی خه‌ڵکیدا دوورخرێنه‌وه.
پێوسته خه‌ڵکی کوردستان به‌دوای بانگه‌شه‌ی حزبه‌کانی کوردایه‌تیه‌وه
بۆ به‌رگری له خانه‌ی "نه‌ته‌وه" نه‌که‌ون، به‌دوای فریوی ئحساساتی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌بن، ده‌نگی پێشره‌ویی‌و شارستانی‌و ئینساندۆستیمان
به‌رزکه‌ینه‌وه، داوای جیایی دین له ده‌وڵه‌ت‌و پێداگری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی
غیره قه‌ومی بکه‌ین، به‌دوای پاکردنه‌وه‌و سرینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و
جۆره خانانه‌ی لیستی ئاماری دانیشتوانه‌وه بین، که ئینسانه‌کان له
سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌و دین‌و تائفه جیا ده‌که‌نه‌وه.
|