خانمەکەم، ئێوە
کارتان چیە ؟
شوان جەلال
وەزیرى
شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى حکومەتى هەرێم ، چنار سەعد لە لێدوانێکى بۆ
رۆژنامەى رۆژنامە کە لە لاپەرەیەکى ژمارە 348 بڵاوببووەتەوە ،
رایگەیاندووە: "ئیدارهی شاری نهجهف
پێیان باش بوو ئهو ئێسکوپروسکانه ههر لهو شاره بنێژرێنو
سیمبولێکیان لهوێ بۆ دروستبکرێتو ئهمانیش ئهوهیان پێباش بوه
بهڵام کهسوکاریان حهزیان کردوه بهێنرێنهوه بۆ کوردستانو لێره
بنێژرێن". ئەم وەزیرە هەروەها لە
لێدوانەکەیدا وتوویەتى : "پارێزگاری
نهجهفیش ئهو بۆچوونهی ههبو ئهگهر لهوێ بنێژرێن ئهوا
سیمبولێکیان بۆ دروست دهکهن بهڵام ئێمه کۆمهڵگهیهکین هێشتا
بڕیارهکانمان لهژێر کاریگهریی سۆزو عاتیفهدایه. جگهلهوهش
ئهوه مافی کهسوکاری قوربانییهکانه که بڕیار بدهن گۆڕهکانیان
لهکوردستان یان لهنهجهف بێت". پاش
خوێندنەوەى ئەو هەواڵە هەستم کرد پێویستە ئەم دێرانەى لاى خوارەوە
بنوسم .
ئەم لێدوانەى جەنابی وەزیرى شەهیدان و کاروبارى ئەنفالکراوەکان، کە
ئەرکى وەزارەتەکەی داڕشتنى سیاسەتى چاککردنى بارى گوزەران و، بارە
سایکۆلۆژى و کۆمەڵایەتى و تەندروستییەکانى کەس و کار و پاشماوەى
شەهیدان و ئەنفالکراوەکانە و، بە جیهان ناساندنى پرسی ئەنفالە، وەک
پرۆسەیەکى کۆ کوژ (ژینۆساید)، ئەو حەقیقەتە تاڵەمان بۆ ئاشکرادەکات کە
ئەم وەزارەتە: ستراتیژ، پلان ، بەرنامەیەکى نیە بۆ کار کردن و مامەڵە
کردن لە پرسى ئەنفالدا، بە رەهەندە جیاوازەکانیەوە.
ئەى ماناى چیە ئەم وەزیرە دەڵێ:" ئێمە
کۆمەڵگایەکاین هێشتا بڕیاریارەکانمان بە سۆز و عاتیفە دەدەین"؟،
من واى تێدەگەم کە مەبەستى ئەم خانمە ئەوەیە کە دروست وابوو لە نەجەف،
ئەو جێگایەى کە ئەنفالکراوەکان تێدا زیندە بە چاڵ کران، هەر لەوێشدا
بنێژرێن و سیمبولیان بۆ دروست بکرێت. ئایا ئەمە موکینە؟
رێک و ڕاست، نەخێر. چونکە دۆزینەوەى روفات و ئێسکوپرووسکى
ئەنفالکراوەکان پێویستە ئەرکێکى سەرەتایی و لە پێشینەى ئەم وەزارەتە
بێت، کەوا خاتوو چنار لەسەرووى هەرەمەکەیەتى. بەپێچەوانەوە، واتا:
نەکردنى ئەم کارە یاخود، ئەنجامدانى لە ژێر فشارى کەس و کارى
ئەنفالکراوەکان و رێکخراوەکان، پاشان وەسف کردنى داخوازى هێنانەوەى ئەو
روفاتانە بە (سۆز وعاتیفە)، ناعەقڵانى
سیاسی و کارگێرى ئەم وەزارەتە بەتایبەتى و، تەواوى حکومەتى هەرێمى
کوردستان بەگشتى دەگەیەنێت و لەراستیدا من هیچ حیکمەتێکى لە
نەهێنانەوەى ئەو ئێسکوپروسکانە مابینم، لەلایەکى دییەوە بێ ڕێزی و
خەمساردیە بەرامبەر بەئەنفال وەک پرسێکى نەتەوەی و کەس و کارەکانیان.
گەر ئێمە وەک نەتەوەیەک بمانەوێ "ئەنفال" چەشنى پرۆسەیەکى کۆکوژ
(ژینۆساید)ى پیشان و بناسێنین بە دونیا( کە لەراستیدا خۆیشى هەروایە:
کۆمەڵکوژییەکى سیستەماتیکە)، ئەوا نەک تەنها پێویستە ئێسکوپروسکى
قوربانییەکان بهێننەوە و بەشێوە هونەرى- زاتستى بیانێژین و سیمبولیان
بۆ دروست بکەین. بەڵکو پێویستیشە هەموو کەلوپەلەکانیان بە جەمانە و
کلاو و تەزبیح و پێڵاو و فەقیانە و پشدوێن و سەعات و سەرپۆش ...هتد. لە
نێو لمى بیابان دەربهێنین لە گەلەری و موزەخانەکان دابنێن و، لە
دونیاوە خەڵک بێن بۆ تەماشاى، خانمى وەزیر ئومێد دەکەم بپرسیت، تاوەکو
بزانیت کە ئەم کارە (سۆز و عاتیفەیە).
یاخود کارێکى عەقلانی و لۆژیکیە.
لە راستیدا ئێستا، ئەو ساتەوەختەیە کە سنورێک دابنرێ بۆ هەموو ئەو بێ
رێزیەى کە بەرامبەر پرس و کەس وکارى ئەنفالکراوان دەکرێت، لەم
نێوەندەدا، بێ دەنگى رێکخراوى ناوەندى چاک و لیژنەى داکۆکیکارى
پاشماوەى ئەنفالکراوان و رۆژنامەوان و چالاکوانانى پرسی ئەنفال لەم
لێدوانەى وەزیرى شەهیدان و کاروبارى ئەنفالکراوەکان شایەنى رەخنە
لێگرتنە.
گەر ئێمە لە وڵاتى دامەزراوە و خاوەن پەرلەمانێکى راستەقینە بووینایە،
ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەم وەزیرە لێپرسینەوەى توندى لەسەر ئەم لێدوانە
لەگەڵ دەکرا و، دووریش نەئەبوو متمانەى پۆستەکەى لێوەر گیرایەتەوە.
مرۆڤ کاتێک لەم لێدوانەى وەزیرى شەهیدان و کاروبارى ئەنفالکراوەکان
رادەمێنێت، هەر بە جدى پرسیارى ئەوەى لادروست دەبێ :
خانمەکەم ئێوە کارتان چیە؟ گەر هێنانەوەى
ئێسکوپروسکى ئەنفالکراوەکان خەم و تەقەڵا و کارى بەردەوامیتان نەبێ .
shwanjalal2005@yahoo.com
|