Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

خانمە کوردێکى نیشتەجێى ووڵاتى ئەمریکا:

(700،000) جار گوێم لە سیدی‌یە شیعریەکەى (کاوە حسێن) گرتووە.

 

شادان مه‌ولود

ئەوین جەمال

 

شادان مەولود ئەو ئافرەتەى ماوەى ساڵانێکى زۆرە نیشتە جێ ى ووڵاتى ئەمریکا یەو لە شار ى کالیفۆرنیا ژیان ئەگوزەرێنێ ،ئەو خانمێکى شیعر دۆستەو ئەڵێ : دوابەدواى بڵا وبوونەوەى سیدى یە شیعرى یەکەى شاعیرى ناودارى کورد شاعیرى ووشە ئاڵتوونى( کاوەحسێن) یەکسەر لە سایتەکانى ئینتەرنیتەوە رام کێشاوەو خستوومەتە سەر سیدى تا بتوانم لە سەر کۆمپیو تەر و ناو ترۆمبیل و کاتى هاتووچۆ و شوێنى کارکردنیشمدا گوێ بیستى ئەو شیعرە ناسکانەى شاعیرى گەورە (کاوە حسێن)بم،ئەو خانمە هۆکارى ئەم تامەزرۆیەى بۆ شیعرى (کاوەحسێن )گەراندە وە بۆ جوانى شێوازى خوێندنەوەو هەروەها پڕ ماناى تێکستە شیعریەکانى.

بۆیە ئەو خانمە ڕِایگەیاند تاوەکو ئێستا زیاتر (700،000 ) جارم گوێ لێ گرتووە کەچى هێشتا بە کەمى ئەزانم،چونکە تاسەم لەشیعرى (کاوەحسێن) ناشکێت.

ئەوەى شایانى باسە شاعیر(کاوەحسێن) لە ناوەو دەرەوەى ووڵاتدا خاوەنى زۆرترین جەماوەرى شیعرى یە.هەروەها بڵاوبوونەوەى سیدى یە شیعرى یەکەشى بەبێ بوونى هیچ ریکلامێکى ڕەسمى خاوەنى پڕفرۆشترین سیدى شیعرى بوو.