خه‌باتی چنایه‌تی
یا ململانێی دوو سه‌ر.
سه‌لام عارف
ئه‌و جه‌لادانه‌ی که ئه‌مڕۆ سی ساڵه ده‌سه‌ڵاتی ده‌و‌ڵه‌تیان له
ئێران به ده‌سته‌وه‌یه، به‌شداربووانی لابه‌لای ڕاپه‌ڕینه
مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1979ن. ئه‌و سه‌رده‌مه که‌س نه‌یده‌ناسین، به
یارمه‌تیی سه‌رمایه‌داران و کۆنه‌په‌رستانی دنیا و به که‌ڵکوه‌رگرتن
له ساده و ساکاریی جه‌ماوه‌ر توانیان ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که بگۆرن
و به‌تاڵی بکه‌نه‌وه له کاکڵه شۆڕشگێڕییه‌که‌ی، به چه‌شنێک که
پارسه‌نگی هێزه‌کان به‌لای خۆیاندا بشکێته‌وه و بتوانن ده‌سه‌ڵات
بگرنه ده‌ست، پاشانیش ساڵانه ڕێکخستنی چه‌ند شانۆیه‌کی هه‌ڵبژاردن
بێگومان به مه‌به‌ستی ڕه‌وایه‌تیدان به ده‌سه‌ڵاته خوێناوییه‌که‌یان.
ئه‌مجاره له ته‌ماشاکردنێکی سه‌رپێی و ساده و ساکاردا وا ده‌رده‌که‌وێت
که بابه‌تی شانۆکه ململانێی نێوان دوو که‌سی سه‌ر به هه‌مان ته‌وژمه،
که له ڕاستیدا ورووژانی هه‌زاره‌ها خه‌ڵک و ڕژانه سه‌ر جاده‌کان،
هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و هه‌ڵبژاردن و گوایه ململانێیه‌وه نییه. ڕه‌چه‌ڵه‌کی
ورووژانه‌که چینایه‌تییه، دژی ده‌سه‌ڵات و هه‌لومه‌رجه‌کانی ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوانی به‌شمه‌ینه‌ته که دووچارن به:
- 30 ساڵ پڕ سکی خۆ تێرنه‌خواردن و نه‌بوونی هیچ جۆره ئازادییه‌ک.
- 30 ساڵ ڕاونان و تۆقاندن و له‌سێداره‌دانی هه‌زاران که‌سی کارامه‌ی
سیاسی.
- 30 ساڵ په‌چه‌گرتنه‌وه و سه‌رپۆشپێچی به ئافره‌تان به‌زۆر.
- 30 ساڵ ئینکاریکردنی مافه ڕه‌واکانی گه‌لانی ئێران، به تایبه‌ت گه‌لی
کورد.
- 30 ساڵ به‌سته‌ڵه‌ککردنی مووچه‌ی ملیۆنان ئێرانی.
- 30 ساڵ بێکاریی ملیۆنان که‌س.
- 30 ساڵ له گۆڕینی ئابووریی ئێران به ئابووریی سه‌ربازی.
- 30 ساڵ دروستکردنی بازارێکی زه‌به‌لاحی ماده‌ی بێهۆشکه‌ر و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی.
- 30 ساڵ میدیا و په‌روه‌رده‌کردنی زۆره‌ملێی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئایینی
و پێشاندانی مه‌زنی و قودره‌تی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
- 30 ساڵ له‌ده‌مگرتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و کردنی به قوڕگی تێرۆرستانی
دنیادا.
- 8 ساڵ جه‌نگی سه‌رمایه‌داران و کردنی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ به قوربانی
جه‌نگ.
له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ن وزه‌به‌خشی ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری ئێران تا ڕوو
له جاده‌کان بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات هه‌راسان بکه‌ن. ئه‌مجا ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر
باری هه‌ڵبژاردنه‌کانی به فرسه‌ت وه‌رگرتبێت بۆ ئه‌و ورووژانه
خۆخۆییه، له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادییه و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو
جارێکی نه‌ک هه‌ر بۆ په‌رده‌پۆشکردنی شه‌ڕه چینایه‌تییه‌که، به‌ڵکو
بۆ په‌رده‌پۆشکردنی بوونی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش، پرسه‌که‌ی
کردووه به پرسی ململانێی دوو پیاوی سه‌ر به هه‌مان ماڵوموڵک.
بێگومان له‌و پرسه‌شدا سه‌رمایه‌داریی دنیا نقه و نووزه‌ی لێوه نایه‌ت،
نه‌با پشتی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریی ئێران بدات له زه‌وی.
________________________________
تێبینی: ئه‌م
نووسینه‌م چه‌ند حه‌وته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به فه‌ره‌نسی نووسی و ناردم
بۆ بڵاوکردنه‌وه، جا به باشم زانی به کوردیش بیخه‌مه به‌ر چاوان.
|