|
٢٥\٦\٢٠٢٦
خەبـات لە
پـێـناوی ئازادیـدا.

رەزا سـاڵح
لە سەرهـەڵـدانی مـرۆڤـەوە، بـە درێـژایی مێـژوو، ئـازادی گـرنگـتریـن
و پێویـستـریـن پێویستی هەر مرۆڤێکە بەبێ جیاوازی. یەکێکە لە گەورەترین
بەها مرۆییەکان. مرۆڤ بە ئازادی لەدایک دەبێـت. ئازادی مافـێکی زگـماکی
و رەوایە. هەرگـیز ناکرێـت سازش لەسەر ئازادیـمان بکەیـن و دەستی
لـێهەڵـبگرین. چونکە ژیان بەبێ ئازادی، هیچ چـێژ و خـۆشییەکی نییە.
بێگـومان نهـێنی بەخـتەوەری ئـازادییە، نهـێنی ئـازادیـش ئـازاییە.
ئازادی بـریتییە لە توانای بڕیاردان بە ئـازادی یان هەڵـبژاردنی ئەو
ئەو شێوە ژیـانەی کە خۆمان دەمانەوێـت بەبێ سانسۆر و بەبێ بەربەست.
هـەر شتـێک لەوە کەمتربێت، شـێوەیەکە لە شـێوەکانی کۆیـلایەتی. بـەڵام
ئـازادیی رەهـا و بێ سـنوور نیـیە، تا ئـەو سـنوورە ئازادیـن، کە
پـێـشێـلی ئازادیی کەسانی تـر نەکەیـن.
(نێـلسۆن ماندێلا) دەڵـێت:"ئازادیت تەنها رزگاربـوونت نییە لە کۆت و
پێوەنـد. بەڵکو بـە شـێوەیەک بـژیـت، کە رێـز لە ئـازادیی ئەوانی تر
بگـرێـت و بـەرز رایـبگـریـت".
ئازادی دیارییەک نییە کە بدرێت، بەڵکـو مافـێک دەبێـت وەربگـیرێـت.
نرخی ئازادیش گـرانە. ئەوەی کە ئازادی بـوێت پێوێـستە باجی ئازادی
بـدات. ئازادی کڵاورۆژنەیەکی کـراوەیە، کە لـە رێـگەیەوە تـیـشکی خـۆر
دەڕژێـتە سـەر رۆح و شکـۆداری مـرۆڤ.
مـێژوو پـڕە لە کاتە سەختەکان و لە خەبات و گیانبەخـشین لە پێناوی
ئازادی بەرامبەر بە ستەمکاری و سەرکوتکـردن و چەوسانەوە. هەرگـیز
چاوەڕوانی ئەوە ناکرێـت، کە ستەمکار و سەرکوتکار ئازادیی بە
ستەملێکـراون ببەخـش. دەبێت خۆیان وەریبگـرن.
ئـەوەی ئـێـمە لـەم نـووسیـنەمـانـدا مەبەسـتـمانە، خەبـاتە لـە
پـێـناوی ئـازادی گـەل و نیشتـمان. ئازادیی گەلی قارەمانی کوردمان و
کوردستانی نیشـتـمانی خۆشەویستـمانە.
خەبـاتـیش لە پێـناوی ئـازادی و رزگـاری و مـافی چـارەی خۆنـسیـن،
مافـێکی رەوای هەموو گەلانی ماف زەوتکراو و نیشتمان داگیراوە. کۆمەڵەی
نەتەوە یەکگرتووەکان، بە فـەرمی دانی بـەم مافـەدا نـاوە. بـۆ
رزگاربـوون و بۆ بەدەستهـێنانی مـافـەکانیان.
بـزووتنەوەی رزگاریخواز و خەبات لە دژی سەرکوتکردن و چەوسانەوە، لە
هەزاران ساڵاوە سەری هەڵداوە و تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە. رەگی ستەمکاری
بۆ شارستانییە کۆنەکان دەگەڕێـتەوە. بۆ نـموونە، لە سەردەمی
ئیـمـپراتـۆرییەتی رۆمـانییدا، چەنـدین راپـەڕیـن لە دژی حـوکمـڕانی
سـتەمکاری، لە لایـەن کـویـلەکـانـەوە بەرپـاکـران، بۆ رزگاربـوونیان
لە کۆت و کۆیـلایەتی و لە چەوسانەوە و بۆ بەدەستهـێنانی ئازادییان.
گەلی کوردمان، زۆرتـرین سـتەم و چەوسانەوەی بە دەستی داگـیرکەرانی
کوردستان چـێژتووە. بەڵام هەرگیز نەچەمیـوەتەوە و دەستی لە خەبات و لە
راپەڕین و شۆڕش هەڵنەگرتووە. تا ئەمـڕۆش سەرسەختانە درێـژە بە خەبات
دەدەین بـۆ بەدەستهـێنانی ئازادی و مافـە رەواکانـمان. لەم پێـناوەشـدا،
گیانبەخـشـین و باجـێکی زۆرمـان داوە. بەڵام ئێمەی کورد گەلێکی قارەمان
و نەبەردین، کوڵنەدەر و خۆڕاگرین. هـیچ کاتێک لە گیانبازی نەترساوین و
ناترسێين. هـيچ کاتێکیش شەڕانی و شەڕخواز نەبووینە و نین، هـەمیشە
ئاشتیخواز بووینە و ئاشتیخـوازین. شۆڕشـە چەکـدارییەکانیشـمان بـۆ
بەرگـری لە مانـەوەمـان و لە ناسـنامەی نەتـەوەیـیـمان و لە کوردستانی
نیـشـتـمانی پیـرۆزمان بـووە. نەیـارانی کورد پێـش دۆسـتەکانـمـان، دان
بەم راستییانەدا دەنـێن.
لە ئەمڕۆدا کە ژمارەی کورد لە کوردستان و لە دەروەی کوردستاندا، زیاتر
لە (٧٥) مـلیـۆن کوردە. گەورەتـریـن گەلـین لە جیهـانـدا، کە تا
ئـێـستا نەبـوویـنە بە خـاوەنی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخـۆ. ئەمە خەون
و خەیـاڵ نییە، بەڵکو هـیوا و خواستی هـەمـوو کوردێکی دڵـسۆز و کورد و
کوردستان پەروەرێـكە. کە زووبێـت یا درەنگ، دەوڵەتی کوردستان ببینین.
ئەمەش مەتـرسی نییە بۆ سەر ئاسایـشی هـیچ نەتەوە و دەوڵەتـێکی هـاوسێی
کوردسـتان، کـە بـە نـاڕەوا کـوردفـۆبیـایان دروسـتکـردوون و
کـردوویـانە بـە بیانـوویەکی بێ بنەمـا، بـۆ دژایەتیکـردنی گەلی
کوردمان. دەوڵـەتی کوردسـتان، لەسـەر خـاکی کـوردسـتان دروسـت دەبـێـت.
سـۆز و خـۆشـەویـستی و هـاوبەستەبـوونمان بۆ کوردستان، ئەو هەست و
ئەوینـە پاک و بـێگەردەیە، کە لە ناخی دڵماندا روواوە. هـيچ هـێزێک
ناتوانێـت لەدڵماندا دەریبکات. کوردستان بووە گروپی خوێـنمان. هـیچ
بەختەوەرییەک، لە ئازادیی کوردستان بەلامانەوە گرنگتر و شـیرینتر نـییە.
یان بـە سەربـەرزی دەژیـن، یان لە پـێـناوی کوردستانـدا دەمـریـن.
دروشـمی کـرداریـشـمان "کـوردسـتان یان نەمـان"ە. دەڵـێـن، ئـازادی لـە
لـوولەی تفەنگـدا هەڵـدێت. بەڵام پێنووس و تفـەنگ، یەک لوولە و یەک
ئامانجـنیان هـەیە.
(ئەفـلاتـوون) دەڵێت:" هـيچ خۆشەویـستییەک، ناگاتە خۆشەویـستیی
نیـشـتمان".
لە ئەمڕۆدا شێوازەکانی خەبات و تێکۆشان و بەرگری زۆرن. خەبات تەنیا لە
کایەی چەکداری و سیاسیدا سنووردار و قورخکراو نییە. جگە لە بزووتنەوەی
چەکداری و سیاسی، خەباتی کولتووریش زۆر پێویستە. نووسەرانی پێنووس
بەدەستی دڵسۆز و بوێـر، مامۆستایانی پەروەردەکاری کوردستان پەروەر،
هـونەرمەنـدانی وێنەکـێش و موزیکـژەنان و سروودچـڕانی دلێر، لەگەڵ
پێشمەرگەی گیانبەخشدا، شان بە شان و دەست لەناو دەسـت، لە سەنگەری
کوردایەتی و کوردستان پەروەریـدا، بەرگری لە کوردستان دەکەن و درێژە بە
خەبات دەدەن. دەکرێت هـۆنراویەک، سروودێک، یان تابلۆیەکی وێنە، چیرۆکێک،
کاریکاتێرێکی تەنـزئامێزی سیاسی، لە فـیشەکـێک زیاتر، نەیارانی کورد و
کوردستان بپێکـن و بیانهـەژینـن. مەبەستـم ئەوەیە کە هەریەکەمان، بە
شێوەیەک لە شێوەکان و لە سەنگەرێک لە سەنگەرەکانی کوردایەتی و کوردستان
پـەروەریـدا، دەتـوانـین درێـژە بـە خـەبـات بـدەیـن، لـە پـێـناوی
رزگـاری و ئـازادی و سەربەخۆیی کوردستان دا. ئەمەش پیرۆزتـریـن و
لەپێشتریـن، ئەرکی هەر کوردێکی دڵسۆز و کوردستان پەروەرە. راستە ژیان
خۆشە و رۆح شیرینە، بەڵام کوردستان لە رۆح و ژیانمان بەنرخـتر و
شیرینترە. بە هەزاران رۆڵەی ئـازا و دڵسۆزی و کورد و کوردستان
پەروەرمان، گـیانی خۆیـان بە کوردستان بەخـشـین. چـونکە ئـازادی بەبێ
گیانبەخـشـین نایەتەدی. سـۆز و خۆشەویستیمان بۆ کوردستان، لە سەرووی
هەموو خۆشەویستییەکـمانەوەیە. خۆشەویستییەکی زگماکـییە و لەگـەڵ لە
دایک بوونـمان بە سروشتی لە ناخی دەروونمانـدا دەڕوێـت.
کوردسـتان گـەر تـۆ نـەبی، تەیـرێـکـم بەبـێ ئاسـمان
بـە نـاوی تـۆی پــیـرۆز سـەربـڵــنـدم لەنـاو جـیــهـان
(بۆمارشە) دەڵـێت:"جـوانە کە مـرۆڤ لە پێـناوی نـیـشـتمانەکەیەیـدا
بمـرێـت، بەڵام لـەوە جـوانـتر، ئـەوەیە کە لە پـێـناوی ئـەم
نیـشـتـمانەدا بـژیـت".
کوردستان ناسنامەمانە، جـوگرافـیا و مێـژوومانە. رابـردوو و ئەمـڕۆ و
داهاتـوومانە. کوردستان دایکی دلـۆڤـان و شیرینی هـەمـوومـانە.
نیـشـتمانی شـیریـن و پیرۆزمـانە. هـەمـوومان پـێـشمەرگەی کوردستانین.
ئەمەش تەنیا دروشـم نییە، بەڵکو بە کـردارە راستەقـینەکانمان،
گوزارشـتمان لە خۆشەویستی و هـاوبەستەبـوونمان بـۆ کوردستان کـردووە و
دەکەیـن.
لە ئەمـڕۆدا، لە جیهانێکی جەنجاڵ و ئاڵـۆزی پـڕ لە ئاژاوە و توندوتیژی
و شەڕ و لە سەردەمی جیهـانگیری و هـەژموونیـدا دەژیـن. بمانەوێ و
نەمانەوێـت، پریشکی ئەم شەڕانە کوردستانی ئێمەشی گـرتـووەتەوە. بـۆ
ئێـمەی کـورد باشتریـن چـەک، چەکی رۆحی خۆڕاگـری و درێـژەدانـمانە بە
خەبـاتی نەتەوەیـیـمان لە پـێناوی سـەروەری و شکۆداری کوردستان. بە
لوژيکێکی زانستی و هاوسەنگی، و بە سیاسەتێکی ژیرانە، مامەڵە لەگەڵ ئەم
بارودۆخە زۆر هـەستیار و چارەنـووسازەدا بکەیـن. بەرژەوەنـدیی باڵای
گەلەکەمان لە سەرووی هەمـوو بەرژەونـدییەکەوە بێت. لە ئەمـڕۆدا لە
هەموو کاتێک زیاتـر، پێـویـستـیمان بە ئاشـتەوایی و یەکـریـزی و
یەکـدەنگی و یەک وتـاری سـیاسی هـەیە. پێـویـستـییەکی زیاتـرمان بە
داڕشـتـنی پلانـێکی تـۆکـمە و ستاتـیژیی نەتـەوەیی و بە نەخـشەڕێگایەکی
بەرنامـەداڕێـژراوی دوورخـایەن هـەیە. پێـویـستە بەڵـەد بـین و بە
وردبیـنیـیەوە ئەمـڕۆ بخـوێـنـینەوە و بە وردبیـنیـترەوە، پـێـشـبـینی
گۆڕانکارییە خێراکان و گریمانە و ئەگرەکانی داهاتوو بکەین. دەبێت بە
وردیش لە ناخ و نیـاز و لە پیـلانە گـڵاوەکانی نەیـارانی کورد و
کوردستان تـێبگەیـن و ئاشکـرایان بکەین. کە بە گەلەکۆمەیی دژایەتیمان
دەکەن بۆ ئەوەی مافەکانمان بەدەستنەهـێنین.
خەبـات لە پێناوی ئـازادی و دادپـەروەری و یەکـسانی و هـاومافـی دا،
پـرۆسـەیەکی بەردەوامە و وەستانی نییە. بەپێی هەلـومەرجەکان و
داخوازییەکان، چەنـدیـن شێوە وەردەگـرێـت. خەبـات قـوتابخـانەیەکە، کـە
تێـیـدا تێکـۆشـەران فـێـری تـێکـۆشـان و بنەمـاکانی دیالـۆگ و
گـوێگـرتـن و نیـشـتـمان پـەروەری و دڵسـۆزی و بەخـشـین و فـێری
هـونەری دیپـلـۆمـاتی دەبـن.
٢٠٢٦ - دوبـەی
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|