ئه‌گه‌ر بکرێت قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر پانۆرامای یه‌ک ساڵی
رابردوو بکه‌ین له‌په‌یوه‌ند،به‌خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ،تایبه‌ت تریش له‌وه
له‌سه‌ر ئازادیه‌کان و خه‌بات بۆ ژیانێکی باشتر‌و مرۆڤانه
تر چه‌ند قسه‌بکه‌ین و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا په‌لامارو
هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دژ
به‌خه‌ڵک سه‌رنج بده‌ین،شتێکی گرنگمان ده‌ست ده‌که‌وێت،که‌ده‌ست
پێکردن و ڕه‌وتی ڕووله‌پێش ویه‌کگرتووانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان،چاو
کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک وئاسان تر ده‌ستدانه ناڕه‌زایه‌تی وڕزگار
بوونیان له دێوجامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و حکومه‌تی
ساوایه.

ئه‌گه‌ر ئه‌م پانۆرامایه لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک کۆی بکاته‌وه،ڕه‌نگه
شتێکی به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌ستبکه‌وێت،ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان له زستانی پاردا بۆ نه‌وت و به‌نزین،خۆپیشاندان
و ناڕه‌زایه‌تی خوێندکاران بۆ داخوازیه‌کانیان له‌چه‌شنی
ده‌رماڵه وباش کردنی باری ژیان وخوێندنیان،ناڕه‌زایه‌تی
شوفێره‌کان،نه‌خۆش خانه‌کان،پۆلیس،کارمه‌ندان،کرێکاران،ژنان،خه‌ڵکی
دێهاته‌کان،ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌له‌شکر کێشیه‌کانی ده‌وڵه‌تانی
دراوسێی وه‌ک ئێران و تورکیا،دژ به‌داخستنی باره‌گای هه‌ندێک
هێزو لایه‌ن، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی گه‌رمیانی و که‌س و کاری
ئه‌نفاله‌کان و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان له‌سه‌ر دۆزی تاوانباران
و به‌رگری به‌رپرسانی کورد له‌تاوانباران و شه‌فاعه‌ت بۆ کردنیان،
دکتۆرو ده‌رمان و باشکردنی باری ژیان و گوزه‌رانیان،ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵکی که‌رکووک بۆ گێڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان،،هتد،له‌سه‌ر
هه‌مووشیانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ڕۆشنبیران
و نوسه‌ران ئه‌هلی قه‌ڵه‌م بۆ بوونی مه‌ودایه‌کی فراوانتر
بۆ ئازادیه‌کان و له‌وانه‌ش ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری،ئه‌م توێژه
به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نگری ئازادیه‌کان بووه و خستونیه به‌ر
چاوی خه‌ڵک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه پۆخڵه‌وات و لایه‌نه
تاریک و نادیار‌و نا عادیلانه‌کانی به‌رپرسانی خستۆته ڕوو،هه‌میشه
له‌به‌رانبه‌رزه‌خت و زۆر‌و سنووردار کردنه‌وه‌دا بووه.

گرتن و ڕفاندنی چه‌ندین ڕۆژنامه نووس و کوته‌ک کاری کردنیان،هه‌ڕه‌شه‌و
زیندانی کردنیان،داگایی کردنیان،ناوزڕاندن و مه‌له‌ف بۆ
دروستکردنی که‌سانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و ناڕازی،نان بڕین و
هه‌ژارکردنیان، که‌کۆتاییه‌کانی به ڕێکه‌وتن نامه‌ی نێوان
یه‌کێتی و پارتی دێت که‌له‌به‌رانبه‌ر مه‌سه‌له‌ی مه‌له‌فه‌کاندا
که‌به‌شێکی زۆری ئه‌و مه‌له‌فدارانه بڕبڕه‌ی ڕێکخستنه‌کانی
حیزب و حکومه‌ت پێک دێنن یان له‌ته‌نیشت ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
جێگه‌و ڕێگه‌ی پاشایان هه‌یه.کۆتایی ئه‌م سینارۆیه به
خستنه گه‌ڕی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری دێت،که درێژبوه‌وه‌ی هه‌مان
ڕێکه‌وتنی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره بۆ پاراستنی
بۆرژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌کانیان، که‌هه‌موو که‌ناڵه‌کان و هه‌وڵه‌کانی
خستۆته گه‌ڕ،دیاره بوونی یاسایه‌کی چاپه‌مه‌نی و ڕۆژنامه‌گه‌ری
و ڕاگه‌یاندن،هیچ قسه‌یه‌ک هه‌ڵناگرێت و کارێکی زۆر باشه
بۆ بارودۆخێکی وه‌ک کوردستان (که فه‌وزای قه‌ڵه‌م و
قه‌ڵه‌می نه‌خوێنده‌وارو ناڕۆشنبیرو ته‌مه‌ڵ،نرخی نووسین و
کاری نووسینی کردووه‌به‌سفر. له‌بارو دۆخێک‌دا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی
لاپه‌ڕه‌و ماڵپه‌ڕه‌کان پڕده‌که‌ن ئه‌وانه‌ن که‌له‌هه‌موو
بوارێک‌دا فه‌شه‌لیان هێناوه‌و نانێکیان پێ په‌یدانه‌کراوه
و‌ڕویان کردوه‌ته نووسین،وه‌ک ئه‌وه‌ی کاری نووسین پڕ زه‌حمه‌ت
ترین پێشه نه‌بێت!،که‌م نین ئه‌وماڵپه‌ڕانه‌ی که‌هیچ
زانیاری و ووشه‌یه‌کی پاک فێری خوێنه‌ره‌کانیان ناکه‌ن و
تاکی کوردیان کردووه به چه‌ند چاوو زۆر له‌قه‌ڵه‌ماکانی
ده‌سه‌ڵات خزمه‌ت به جه‌هل و دواکه‌وتویی زیاتر ده‌که‌ن،بۆ
هه‌ل و مه‌رجێکی ئاوا یاسایه‌ک که ئه‌م فه‌وزایه ڕێک
بخات و نرخ و به‌های نوسین وکاری ڕاگه‌یاندن بخاته‌وه جێی
خۆی زۆر گرنگه)،به‌ڵام وه‌ک باسم کرد ئامانجی ئه‌م یاسایه
ئه‌مه نیه،به‌ڵکو پاوان‌کردنی زیاتری هه‌موو مه‌وداکانه
که‌دوای ڕاپه‌ڕینی 1991ی خه‌ڵکی کوردستان هاتونه‌ته
ئاراوه‌و دانی پانتاییه‌که‌ی هه‌رچی زیاتره به حیزب وده‌ستوپێکانی
بۆ ئاسانتر لغاو کردن و ده‌سته‌مۆکردنی هه‌موو هه‌وڵێک
که‌له‌ده‌ره‌وی ده‌ژی.
چه‌ند قسه که‌له‌م په‌یوه‌نده‌وه کردمان ده‌مان گه‌یه‌نێت
به ئه‌نجام گیر‌یه‌کی پوخت،کایه سیاسی و دیموکراتیه‌کان
له‌م کونجه دو‌ره‌ی کوردستان ده‌ستیان پێکردووه،خه‌ڵک و
هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ماف‌و داخوازیه‌کانیان به‌ده‌نگ
دێن و خه‌به‌ریان بۆته‌وه،حیزب و حکومه‌ته‌کانی حیزب و توێژێک
له‌وانه‌ی له‌ده‌وری ده‌ژین خۆیان پڕچه‌ک کردووه بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان،له‌بری ڕێکخراوێکی قوتابیان 4 دانه‌یان
بۆ لاوان قوتابیان داناوه،له‌بری سه‌ندیکایه‌ک چه‌ندین
گروپیان دروستکردووه،له‌بری ده‌زگایه‌کی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌رحیزبه‌و خۆی دانه‌یه‌کی هه‌یه به زیندان و ده‌زگاکانیه‌وه‌ه،له
بری که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندن چه‌ندینیان هه‌یه که برێکیان
خه‌ریکن هێنده‌ی که‌ناڵه گه‌وره‌که‌نی دونیا کارمه‌ندو
سه‌رفیاتیان هه‌یه،هه‌تا ده‌ستیان بۆ هه‌مووبواره‌اکانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش بردووه،که‌م حیزب هه‌یه به ناوی
دیموکراتی یان مه‌ده‌نی یان خه‌ڵکی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی نه‌بێت.
شتێک که زۆر خۆی ڕێک نه‌خستووه و سه‌رو سیمای نیه ڕێکخراو
و کۆمه‌ڵه واقعیه‌کانن که بۆ به‌رگری له ئازادی له‌مافه‌کانی
خه‌ڵک ده‌بێت هه‌بن و بێنه ئه‌م شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی
خه‌ڵکه‌وه. تا کێرڤی ده‌ستکه‌وت و به‌دیهاتنی داخوازیه‌کان
بچێته‌سه‌ر له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا باڵابه‌رزبوونی ئه‌م
کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوانه له‌به‌رانبه‌ر ڕێکخراوه شکڵی و خه‌سێندراوه‌کانی
حیزب و حکومه‌تدا گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. |