٢٤\١١\٢٠١٣
خه‌ڵاته‌كانی پێشبڕكێی سیناریۆ و كورته فیلمی یه‌ڵماز گونای له
له‌نده‌ن.
 
مەنسوور جیهانی
فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له له‌نده‌ن به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كانی
چواره‌مین پێشبڕكێی كورته فیلمی (یه‌لماز گونای) و له‌پاڵیشیدا
یه‌كه‌مین پێشبڕكێی سیناریۆنووسین راده‌گه‌یه‌نێت كه ئێواره‌ی رۆژی
هه‌ینی، ٢٢ ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٣ له ئاهه‌نگی كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا
ئاشكرابوون. له كۆی بیست كورته فیلمی به‌شداربوو، پێنجیان له لایه‌ن
لیژنه‌ی داوه‌ریه‌وه خه‌ڵاتكران. كه به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه بوون:
خه‌ڵاتی یه‌كه‌م به‌خشرا به فیلمی (نه‌ناسراو) له ده‌رهێنانی سه‌ڵاح
ساڵحی. ئه‌م فیلمه ده‌رباره‌ی مۆراڵ، كه سیناریۆیه‌كی به‌هێزی هه‌یه
و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌رهێنراوه، به نمایشێكی واقعی و
به‌ئه‌مه‌ك بینه‌ر سه‌رسام ده‌كات.
خه‌ڵاتی دووه‌م بۆ فیلمی (سقواد) بوو، له ده‌رهێنانی ئازاد موحه‌مه‌دی
كه ده‌مانباته ناو فه‌سیلێكی سه‌ربازیه‌وه تا رووبه‌ڕووی ململانێی
ناوه‌وه‌ی سه‌ربازێكمان بكاته‌وه و له‌و رێگایه‌وه چه‌ند پرسیارێكی
گرنگ ده‌رباره‌ی پیاوه‌تی و ئه‌رك و شانازی بووروژێنێت.
خه‌ڵاتی سێهه‌میش درا به فیلمی (ته‌مومژ) له ده‌رهێنانی سێدات
ئه‌زازی. ئه‌م فیلمه به شێوازێكی به‌هێز كاریگه‌ریی جه‌نگمان له‌سه‌ر
نه‌وه‌یه‌ك له كوردستان پیشانده‌دات. ئه‌وه ساده‌یی
گێڕانه‌وه‌كه‌یه‌تی كه قه‌ناعه‌تمان پێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تیی لیژنه‌كه به هاوبه‌شی به‌خشرا به دوو
كورته فیلم كه بریتی بوون له:
فیلمی (قی قوو) له ده‌رهێنانی ئیره‌ج موحه‌مه‌دی. ئه‌م كورته فیلمه
ئه‌زموونگه‌رایه به وێنه و ده‌نگه ئه‌فسونایه‌كانی ئۆتمۆسفێرێكی
خه‌یاڵی ده‌خوڵقێنێت كه به‌ره‌و ناو دونیایه‌كی سوریالیمان ده‌بات.
فیلمی (رێچكه‌ی ژیان) له ده‌رهێنانی فاتمه ده‌ستمه‌ره. له‌ماوه‌یه‌كی
زۆر كورتدا ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه چیرۆكێكی تێروته‌سه‌لمان
ده‌رباره‌ی منداڵی له كوردستان، له گۆشه‌نیگایه‌كی تایبه‌تیه‌وه، بۆ
ده‌گێڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی زیاتر له فیلمسازانی كورد و
جیهانی و هاندانیان بۆ گرنگیدان به‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به
كورد و هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌یه، فێستیڤاڵی فیلمی
كوردی له له‌نده‌ن ئه‌مساڵ پێشبڕكێی سیناریۆنووسینی سازكرد. له كۆی
٣٠ بیرۆكه‌ی سیناریۆ، ١٠ بیرۆكه له لایه‌ن لیژنه‌ی داوه‌ریه‌وه
هه‌ڵبژێران و خه‌ڵاتی باشترین بیرۆكه‌ی سیناریۆ به بڕی ٥٠٠٠ دۆلار
به‌خشرا به فیلمساز و سیناریۆنووس مازن شێره‌به‌یانی. ئه‌م خه‌ڵاته
به سپۆنسه‌ریی (زانكۆی كوردستان له هه‌ولێر) دابینكرابوو. له
ئاهه‌نگی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كاندا، براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته به
خۆشحاڵیه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌رزده‌كرده‌وه و ده‌یگوت ئێستا ئه‌وه‌ی
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مهێنه‌رێكهاوكاریی بكات بۆ به‌فیلمكردنی
ئه‌م سیناریۆیه.
هه‌ردوو لیژنه‌ی داوه‌ری ئه‌م دوو پێشبڕكێیه پێكهاتبوون له فیلمسازان
و پسپۆڕانی بواری فیلمسازی كوردی و بیانی.
لیژنه‌ی داوه‌ریی پێشبڕكێی كورته فیلمی یه‌ڵماز گونای پێكهاتبوو له:
ئایشه پڵات، بینه‌ڤشه بێریڤان، لاورا ئێڤه‌رس جۆنس، نیهات سێڤه‌ن و
تیم كه‌نه‌دی.
لیژنه‌ی داوه‌ریی پێشبڕكێی سیناریۆش پێكهاتبوو له:
هونه‌ر سه‌لیم، جولیا ساكۆ، مه‌مه‌ت ئاكتاش، نیكۆڵا گالانی و شه‌وكه‌ت
ئه‌مین كۆركی.
_________________________________
تێبینی بۆ میدیا و رۆژنامه‌وانان:
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌م خه‌ڵاتانه و فێستیڤاڵی فیلمی كوردی
له له‌نده‌ن ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
راگه‌یاندنی فێستیڤاڵه‌وه، گۆران باباعه‌لی، به ئیمه‌یڵ یان
ته‌له‌فۆن:
goranbabaali@yahoo.com
0044(0)7453918505
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|